هه‌ڵاڵه محمد ئه‌ڵماس
په‌روه‌ردگار له قورئانی پیرۆزدا له باره‌ى ڕێزى مرۆڤه‌وه ده‌فه‌رموێ: (ولقد كرمنا بني ا‌دم) الاسرا‌ء:70
شاراوه نیه لاى خاوه‌ن دڵ ودیدو هۆشه‌كان، پرسى توندوتیژى دژى ژنان گرنگیه‌كى زۆرى هه‌یه له قورئانى پیرۆزدا، كه‌ڕێز له‌ئافره‌ت گیراوه له‌به‌رزترین پله‌ى ڕێز‌و شكۆ‌و بڵندى دانراوه.
توندوتیژى ئه‌مرۆ دیارده‌یه‌كى مرۆیى و جیهانیه و ته‌نها قۆرخ نه‌كراوه له‌سه‌ر نه‌ته‌وه وگه‌ل و ڕه‌گه‌زێك، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونى مرۆڤه‌وه توندوتیژى هه‌بووه له‌نێوان ژنان بۆ پیاوان وپیاوان بۆ ژنان، پیاوان بۆ پیاوان و ژنان بۆ ژنان ، بۆیه فۆكس ده‌خه‌ینه سه‌ر وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه:
– هه‌ڵوێستى قورئانى پیرۆز له‌سه‌ر توندوتیژى؟
– هه‌ڵوێستى قورئانى پیرۆز له‌سه‌ر توندوتیژى به‌رامبه‌ر ئافره‌ت؟
– قورئان مافى ئافره‌تى چه‌سپاندووه؟
– ئه‌و ڕێكارانه‌ى كه‌قورئان په‌یڕه‌وى ده‌كات بۆ چه‌سپاندنى مافى ئافره‌ت؟
– ئه‌وبۆچوونه فیقهیانه‌ى كه توندوتیژى دژى ئافره‌تان قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن كامانه‌ن؟
سه‌ره‌تا توندوتیژى له‌زمانه‌وانیدا: (عنف به ، وعلیه عنفاً وعنافه، اخذه بشدة وقسوة، والعنف ضد الرفق). به‌توندوتیژى یه‌خه‌ى گرت وپه‌لاماريدا سه‌رزه‌نشتى كرد‌و عه‌یب وعارى لێدۆزیه‌وه، عنف پێچه‌وانه‌ى نه‌رم ونیانیه.
توندوتیژى له‌زاراوه‌دا: خوێنه‌ر توشى سه‌ختى ده‌بێته‌وه له‌به‌ر زۆرى پێناسه‌كان، بۆ گه‌یشتن به پێناسه‌یه‌كى گشتگیر و كورت وپوخت بۆ توندوتیژى، چونكه دیارده‌یه‌كى جۆراوجۆر‌و شێوازى جیاواز‌و هۆكاره‌كانى به‌یه‌كدا چوون، ده‌كرێ بڵێن توندوتیژى: (هه‌موو جۆره‌كانى ئه‌زیه‌ت دان وچه‌وساندنه‌وه‌یه، كه‌سه‌رده‌كێشێ بۆ زیانى جه‌سته‌یى و ده‌روونى لاى تاك وكۆمه‌ڵ).
مێژووى توندوتیژى: توندوتیژى به‌سروشت دیارده‌یه‌كى له مێژینه‌ی مرۆییه. ئه‌وه‌ش له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونى ناكۆكى وكێشمه‌كێش له‌نێوان كوڕه‌كانى باوكه ئاده‌مدا(قابیل وهابیل) دروست بووه. پاشان گه‌شه‌ى كردووه و تا له‌سه‌ده‌كانى كۆتاییدا واى لیهاتووه به‌ڕێكخراو و به‌رێژه‌یه‌ك زیادى كردووه وبڵاوبۆته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه‌توندوتیژى كێشه‌كان نه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات، به‌ڵكو زیاتر‌و زۆرترى ده‌كات و قورسترى ده‌كات، توندوتیژیه‌ك كه‌ئاخنرابێ به‌هه‌ستى نه‌رێنى و له‌سه‌ر ده‌روون قورس وگران بێ و ژیان به‌ره‌و به‌دبه‌ختى ده‌بات.
شێوازه‌و جۆره‌كانى توندوتیژى:
تۆقاندن (ارهاب)، زۆردارى( استبداد)، شه‌ڕكردن( الحرب) ، كوشتن( الاغتیال) ،ئه‌تككردن( الاغتصاب) ، تۆڵه‌سه‌ندن( انتقام)، تۆڵه( الثأر).
به‌م جۆره توندوتیژى واده‌رده‌كه‌وێ گرفته‌كانى توندوتیژى كۆتایى نایه‌ن به‌نوێبوونه‌وه‌ى ژیان جۆر و فۆرمه‌كانى ئه‌ویش نوێ ده‌بنه‌وه، هه‌رچه‌نده جۆره‌كانى له‌قورئانى پیرۆزدا نه‌هاتووه، به‌ڵام وشه‌و جۆره‌كانى كه‌به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر تێگه‌یشتنى توندوتیژى له‌قورئاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى شێوه‌كانى به مه‌دح وزه‌م زانراوه، وه‌ك:
هێز( القوة) : (اعدوا له‌م ما استطعتم من قوة) پێویسته جیاكردنه‌وه بكه‌ین له‌نیوان به‌كارهێنانى هێز بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى دوژمن ودوژمنایه‌تى، ئه‌وه زانراوه كه‌هێز بۆ به‌رگرى كردنه و، به‌كارهێنانى بۆ لێدانى كه‌سانێك كه ده‌بنه دوژمن به‌م جۆره له‌به‌كارهێنانى چڕ‌و وپڕى وشه‌ى هێز له‌قورئاندا به‌نزیكى و قه‌رینه‌ى ده‌ق وڕاڤه‌ى( القوة) هێز ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چه‌ندان مانا: (الجد) (العزم) (الثقة) متمانه، ( التحمل) هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیارێتى.
یه‌كێكى تر له ماناكانى توندوتیژى تۆقاندنه( الارهاب): خودا ده‌فه‌رمووێ: (ترهبون به عدو الله) له‌زمانه‌وانیدا : ره‌ب- یرهب- رهبة ورهباً) یانى لێی ترسا، له‌قورئاندا به‌ماناى ترساندن هاتووه هاو واتاى توندوتیژی جیهادى: (یاایها النبي جاهد الكفار والمنافقین واغلظ علیهم) جگه له‌مانه له‌وشه‌كانى تر‌ى قورئاندا مانا‌و مه‌به‌ستى توندوتیژیه ئیتر سوپاسكراو بن یا نه‌ویستراو.
قورئانى پیرۆز وباسى توندوتیژى:
قورئانى پیرۆز پێویستى كردووه له‌سه‌ر مرۆڤ چه‌سپاندنى دادگه‌رى و یاساغكردنى زوڵم وسته‌م، (واذا حكمت بین الناس ان تحكموا بالعدل) نیشانه‌داریكردووه بۆمان، له‌قورئاندا كه ئومه‌ت ونه‌ته‌وه‌ى میانه‌ڕه‌و بین. ( وكذلك جعلناكم امة وسطاً) هه‌روه‌ها قورئان داواى ئاشتى وئارامى ده‌كات( وان جنحوا للسلم فاجنح لها فان اعتزلوكم فلم یقاتلوكم والقوا الیكم السلم فما جعل الله لكم علیهم سبیلاً). ( قل للذین كفروا ان ینتهوا یغفر له‌م ماقد سلف ) و، ده‌ڵنیایى ده‌دات به هێمنى ومیهره‌بانى مامه‌ڵه بكه‌ین( فبما رحمة من الله لنت له‌م ولو كنت فظاً غلیظاَ..)
-بۆچونى زانایان له‌سه‌ر توندوتیژى: زانایان باسى ماناى توندوتیژیان كردووه له‌فیقهدا له‌ژێر ناو و زاراوه‌ى زۆرلێكردن (الاكراه) به‌بێ ئاماژه‌دان به‌زاراوه‌ى (عنف)، كه ئه‌م زاراوه‌یه تازه هاتۆته ناو فه‌رهه‌نگى زمانى عه‌ره‌بیى ونوێیه. پێشه‌وا جه‌لاله دینى ئه‌سنوى به(اكراه) ناساندویه‌تى ده‌ڵێ: زۆركردنى تاكه له‌سه‌ر كارێ كه‌پێچه‌وانه‌ى خواست و ویستى خاوه‌نه‌كه‌یه‌تى.
-قورئانى پیرۆز وئافره‌ت: قورئانى پیرۆز له‌زۆر جێگه باسى ئافره‌تى كردووه و زۆر گرنگى پێداوه، چه‌نده باسى پیاو هاتووه ئه‌وه‌نده‌ش باسى ئافره‌ت هاتووه كه‌وشه‌ى رجل له‌قورئاندا(24) جار هاتووه به‌هه‌مان شێوه‌ش ئافره‌ت(امراة) (24) هاتووه.
قورئان ڕێزى له‌ئافره‌ت گرتووه: خواى گه‌وره له‌قورئانى پیرۆزدا ده‌فه‌رموێ:( يا أَیُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِی خَلقَكُم مِّن نَّفْسٍ واحِدَة‌ٍ وخَلقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وبَثَ مِنْهُمَا رجَالًا كَثیرًا ونِسَاء واتَّقُوا اللَّهَ الَّذي تَسَا‌ؤلُونَ بِهِ والْأَرْحَامَ ۚ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلیْكُمْ رَقِیبًا) النسا‌ء: 1
(ومِنْ اياتِهِۦٓ أَنْ خَلقَ لكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْواجًا لِّتَسْكُنُواْ إِلیْهَا وجَعَل بَیْنَكُم مَّودَّة‌ً ورَحْمَة‌ً ۚ إِنَّ فِي ذَلِكَ لایاتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يتَفَكَّرُونَ) الروم:21. په‌روه‌ردگار بونه‌وه‌رى دروستكردووه به‌دوانه‌یه‌كى ڕێك وپێك شه‌و و ڕۆژ ، مانگ وخۆر، ژن وپیاو ، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (يا أَیُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وأُنْثى وجَعَلنَاكُمْ شُعُوبًا وقَبَائِل لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِیمٌ خَبِیرٌ ) الحجرات:13.
په‌روه‌ردگار ئافره‌تى كردووه به نموونه‌یه‌كى به‌رز و بڵند لاى باوه‌ڕداران:
خوداى گه‌وره ئافره‌تى كردووه به‌ئولگۆ وپێشه‌نگ بۆ باوه‌ڕداران بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك ئه‌و بكه‌ن و چاوى لێبكه‌ن، ده‌فه‌رموێ: (وضرَبَ اللَّهُ مَثلاً للذینَ امَنُواْ امْرَأَة‌َ فِرْعَوْنَ إِذ قَالتْ رَبِّ ابْنِ لِي عِندَكَ بَیْتاً فِي الْجَنَّة‌ِ ونَجِّنِی مِن فِرْعَوْنَ وعَمَلِهِ ونَجِّنِی مِنَ القَوْمِ الظالِمِینَ) التحریم:11. ئه‌م ئایه‌تانه به‌ڵگه‌یه‌كى ڕوونن بۆ كۆتایى هاتن به‌و گومانه‌ى كه ده‌وترێ گوتارى ئیسلامى گوتارێكى نێرانه‌یه!بۆ ئه‌وانه‌ى تیر‌و توانج ده‌گرنه قورئان و، به‌بوهتان و درۆ و به‌بێ زانیارى به‌تایبه‌ت له‌مه‌ڕ ماف وپرسه‌كانى ئافره‌ت قسه ده‌كه‌ن.
چه‌سپاندنى خۆشبه‌ختى بۆ ئافره‌ت:
– له‌مه‌به‌سته‌كانى قورئانى پیرۆزه چه‌سپاندنى خۆشبه‌ختى بۆ ئافره‌ت ده‌بینین كه له‌قورئاندا ئاماژه‌ى پێدراوه: (فَرَجَعْنَكَ إِلى أُمِّكَ كَىْ تَقَرَّ عَیْنُهَا ولا تَحْزَنَ) طه:40
یه‌كسانى ژن وپیاو، یه‌كسانى له‌مافدا ئه‌و ئایه‌ته گشتیانه‌ى كه‌دووپاتى مافى ژن ده‌كاته‌وه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پیاوان، وه‌ك:( ولهن مثل الذي علیهن بالمعروف) ماناى ماف بۆ ژنه له‌سه‌ر پیاو هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌ر پیاوه بۆ ژن، هه‌ریه‌كێك له‌ئه‌وان ئه‌داى كارى خۆى ده‌كات وماف و ئه‌ركى به‌رامبه‌رى له‌سه‌ره.
– له‌مه‌به‌سته‌كانى قورئانه كه هیچ فه‌زڵێك نیه له‌نێوان ژن وپیاو له‌ئه‌جرو پاداشتدا (فَاسْتَجَابَ لهُمْ رَبُّهُمْ أَنِّی لا أُضیعُ عَمَل عَامِلٍ مِنْكُمْ مِنْ ذكَرٍ أَوْ أُنْثى بَعْضكُمْ مِنْ بَعْض فَالَّذینَ هَاجَرُوا وأُخْرجُوا مِنْ دِيارهِمْ وأُوذوا فِي سَبِیلِی وقَاتَلُوا وقُتِلُوا لأُكَفِّرَنَّ عَنْهُمْ سَیِّئَاتِهِمْ ولأُدْخِڵنَّهُمْ جَنَّاتٍ تَجْری مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ثوابًا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ واللَّهُ عِنْدَهُ حُسْنُ الثوابِ) ال عمران : 95 .
– یه‌كێكى تر له مه‌به‌سته پیرۆزه‌كانى قورئان یه‌كسانى ژن وپیاوه له‌مافى ژیانكردن وتۆڵه‌كردنه‌وه‌ى كوشتندا: (يا أَیُّهَا الَّذِینَ امَنُوا كُتِبَ عَڵیْكُمُ الْقِصَاصُ فِي الْقَتْلى الْحُرُّ بِالْحُرِّ والْعَبْدُ بِالْعَبْدِ والْأُنْثى بِالْأُنْثى) سوره البقره: 178. ده‌رده‌كه‌وێت له‌تۆڵه‌كردنه‌وه‌دا ژن وپیاو یه‌كسانن كه‌ژیانى پیاو یه‌كسانه به‌ژیانى ئافره‌ت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
وێناى توندوتیژى نه‌هى كرا‌و له قورئانى پیرۆزدا: قورئانى پیرۆز له‌چه‌ندان ئایه‌تدا ڕێگرى ده‌كات له ئه‌زیه‌تدان و توندوتیژى به‌رامبه‌ر ئافره‌ت، به‌ڵكو دڵنیایى ده‌دات له ڕێزگرتن و پاراستنى شكۆ و ڕێگریكردن له‌ئه‌زیه‌تدانیان. له‌و وێنانه‌ش كه له‌قورئاندا هاتووه:
-ڕێگرى كردن له‌ئه‌زیه‌تدانیان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى:( والَّذِینَ یُؤذُونَ الْمُؤْمِنِینَ والْمُؤْمِنَاتِ بِغَیْر مَا اكْتَسَبُوا فَقَدِ احْتَمَلُوا بُهْتَانًا وإِثمًا مُّبِینًا﴾ الاحزاب:58.
-ڕێگرى كردن له‌ئه‌زیه‌تدانیان به وته‌و ووشه:( یاأَیُّهَا الَّذِینَ امَنُوا لا يسْخَرْ قَوْمٌ مِّن قَوْمٍ عَسَى أَن ێكُونُوا خَیْرًا مِّنْهُمْ ولا نِسَا‌ءٌ مِّن نِّسَا‌ءٍ عَسَى أَن يكُنَّ خَیْرًا مِّنْهُنَّ ۖ ولا تَللمِزُوا أَنفُسَكُمْ ولا تَنَابَزُوا بِالْأَلْقَابِ بِئْسَ الِاسْمُ الْفُسُوقُ بَعْدَ الْإِیمَانِ ومَن لَّمْ يتُبْ فَأُولئِكَ هُمُ الظالِمُونَ) الحجرات:11.
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه دوپاتى شكۆپارێزى ئافره‌ت ده‌كاته‌وه له‌قسه وگوفتارى ناشیرین وجنێو وسووك سه‌یركردن وگاڵته‌جاڕى.
-ڕێگریكردن له‌ئه‌زیه‌تدانى سومعه‌و له‌كه‌داركردنى ناو و ناوبانگى: (وٱلَّذِینَ يرْمُونَ ٱلْمُحْصَنَتِ ثمَّ لمْ يْاتُواْ بِأَرْبَعَة‌ِ شُهَدَا‌ء فَاجْلِدُوهُمْ ثمَانِینَ جَلْدَةً ولا تَقْبَلُواْ لهُمْ شَهَدَة‌ً أَبَدًا ۚ وأُوْلئِكَ هُمُ ٱلْفَاسِقُونَ) النور:4.
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه ئه‌و تاوانه گه‌وره‌ى ڕونكردۆته‌وه كه‌چ زیانێك ده‌دات له‌كه‌سایه‌تى و ناو و شكۆى ئافره‌ت، بۆیه ئه‌و سزا سه‌خت و قورسه‌ى له‌ئاستى ده‌ستدرێژى بۆناموس وناو ناوبانگى ئافره‌ت داناوه. به‌ڵكو قورئانى پیرۆز سه‌رزه‌نشتى قسه‌ى نه‌شیاو له‌جوڵاندن و فراوانكردنى ناشیرینى سومعدا كردووه، وه‌ك له‌باسى قسه‌ى نه‌شیاوى یه‌هودیه‌كان به‌رامبه‌ر دایكى عیساى مه‌سیح خاتوو مه‌ریم كردیان: (يا أُخْتَ هَارُونَ مَا كَانَ أَبُوكِ امْرَأَ سَوْ‌ءٍ ومَا كَانَتْ أُمُّكِ بَغِیًّا) مریم:28.
له‌گرنگترین ئه‌و ئایه‌تانه‌ى كه‌نه‌زان ودڵپره‌كان هه‌یانه بۆ تۆمه‌تباركردنى قورئانى پیرۆز به‌توندوتیژى به‌رامبه‌ر ئافره‌ت، ئه‌و ئایه‌تانه‌ى له‌سوره‌تى النسا‌و باسى قوامه‌و شزوزى ژن وپیاو كراوه. له‌بابه‌تى قوامه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ:( الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلى النِّسَا‌ءِ بِمَا فَضل اللَّهُ بَعْضهُمْ عَلى بَعْض وبِمَا أَنفَقُوا مِنْ أَمْوالِهِمْ). النسا‌ء:34
قورئانى پیرۆز هیچ كات نه‌یفه‌رمووه كه‌پیاو گه‌وره وسه‌رۆكى ژنه، به‌به‌ڵگه‌ى تر ئه‌وان هاوكارو پشتیوانى خێزانن، باسى قوامه‌ش له‌ماناى خۆى ومه‌به‌سته‌كانى له‌مه‌ڕ سه‌ركردایه‌تى ره‌شید و چاودێرى خۆشه‌ویستى خێزانیه. له‌هیچ بارێكدا ماناى خۆبه‌زل زانین وسرینه‌وه‌و ده‌ست درێژى ناگه‌یه‌نێ له‌سه‌ر ئافره‌ت یا بۆ هه‌ر تاكێكى ناو خێزان.
هه‌رچى باسى شزوزه، له‌بابه‌تى مافى ژن وپیاو هاتووه، وه‌ك له‌سوره‌تى النسا‌ء، ده‌فه‌رموو: (وإِنِ امْرَأَة خَافَتْ مِن بَعْلِهَا نُشُوزاً أَوْ إِعْرَاضاً فَلا جُنَاْحَ عَلیْهِمَا أَن یُصْلِحَا بَیْنَهُمَا صُلحاً والصُّلحُ خَیْرٌ). البقرة: 182
به‌ڵام نشوزى ئافره‌ت جیاوازه له‌قۆناغه‌كانى چاره‌سه‌ركردن له‌نشوزى پیاوان، كه‌به‌پێنج قۆناغ تێده‌په‌رێ له‌دیدى قورئانى پیرۆزدا.
1- به‌جوانى ئامۆژگارى وئاگاداركردنه‌وه.
2- وازهێنان لێى له‌جێگه‌دا .
3- لێدانى سووكى بێ‌ئازار وئه‌زێتدان، یا جیابوونه‌وه‌ى له‌ژوورى نوستن ودوربوون لێى كه‌ئه‌و لێدانه چه‌ندان مانا هه‌ڵده‌گرێ.
4- ناوبژیوانیكردنیان له‌لایه‌ن كه‌سو كارى هه‌ردوو لابۆ چاكسازى وئاشته‌وایى.
5- ته‌ڵاق وجیابوونه‌وه كاتێ هیچ یه‌كێك له قۆناغه‌كانى تر نه‌ویسترا بۆ ئاشته‌وایى. به‌مه‌رجێ ته‌ڵاقه‌كه ته‌ڵاقى سونى بێ یانى ته‌ڵاقى بیدعى نه‌بێ، ژنه‌كه له‌كاتى پاكى ودروستنه‌بوونى په‌یوه‌ندى هاوسه‌رێتى بێ، چونكه ئه‌مه بۆ چاره‌سه‌رى نشوز گونجاوه نه‌ك جیابوونه‌وه‌یه‌ك نه‌توانرێ بیگه‌رێنێته‌وه ژێر به‌یداخى هاوسه‌رى، كه‌ئه‌ویش ژنه‌كه‌ى ته‌ڵاق ده‌دات به یه‌ك ته‌ڵاقى سونى وژنه‌كه‌ش له‌ماڵى هاوسه‌رێتیدا ده‌مبێنێته‌وه هه‌تا عیده‌ى ته‌واو ده‌بێ. بۆئه‌وه‌ى گه‌ر ویستیان له‌وماوه‌دا له‌پێش ته‌واو بوونى عیده‌كه‌ى بتوانێ بیگه‌رێنیته‌وه و رجعه‌تى پێ بكات، جگه له‌و حوكمانه‌ى كه كه‌مكه‌ره‌وه‌ى هۆكاره‌كانى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌رانن له‌یه‌ك، خوداى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: ( فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ حَافِظاتٌ لِلْغَیْبِ بِمَا حَفِظَ اللَّهُ واللَّاتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظوهُنَّ واهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضاجِعِ واضْربُوهُنَّ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلا تَبْغُوا عَلیْهِنَّ سَبِیلًا إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِیًّا كَبِیرًا (34) وإِنْ خِفْتُمْ شِقَاقَ بَیْنِهِمَا فَابْعَثوا حَكَمًا مِنْ أَهْلِهِ و حَكَمًا مِنْ أَهْلِهَا إِنْ یُریدَا إِصْلاحًا یُوفِّقِ اللَّهُ بَیْنَهُمَا إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِیمًا خَبِیرًا) النسا‌ء : 35
باسى(ضرب) به‌ڵگه نیه بۆ واجبوون و پێویستبوونى لێدان، وه‌ك ئه‌م نموونه وایه كه‌ده‌فه‌رموێ:( واذا حللتم فاصطادوا) كاتێ ئیحرامتان شكاند ڕاوو بكه‌ن. ده‌ى خۆ واجب نیه كه‌سێ ئیحرامى شكاند ڕاو بكات به‌ڵكو باسى ڕه‌وایى پێدانه، ئه‌و لێدانه بۆ هه‌مووكه‌س وهه‌موو كات نیه وهه‌موو ئافره‌تێك نیه، ئه‌و بابه‌تى (واضربُوهُنَّ) كاتێ هاتووه بۆ ڕه‌وایى پێدانه نه‌ك واجب بوون بۆ چاره‌سه‌ره، نه‌ك بۆ شكاندن وزڕاندن قۆناغى پێش جیابوونه‌وه‌یه بۆ كه‌سێك پێویست بێت كه‌دواى قۆناغه‌كانى ئامۆژگارى وده‌نگ دابڕان دێت. ئیبن عه‌باس ده‌فه‌رمووێ: (واضربُوهُنَّ) یانى لێدانى بێ ئازار‌و ژان وئه‌زیه‌ت، عه‌تا ده‌ڵێ: لێدان به‌سیواك، نابێ له‌ده‌م وچاوو بدرێت نابێ هیچ شوێنێكى لاشه‌ى ئاسه‌وارى لێدانى پێوه بێت نابێ به‌هیچ جۆرێ شكان هه‌بێت.
حیكمه‌ت له‌مه‌ش په‌روه‌رده‌كردن وچاكسازییه دواى مامه‌ڵه‌ى گفتارى كه‌ئامۆژگارى وئاگادارییه، پاشان ده‌گوازرێته‌وه بۆ مامه‌ڵه‌ى لاشه‌یى وكردارى بۆ ئافره‌تى ناشزى لوت به‌رز له‌جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانى هاوسه‌رى. بزانه بنه‌ما ئامۆژگارىو باش مامه‌ڵه‌كردنه، چونكه كۆتا وتارى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان ئامۆژگارى و وه‌سیه‌تى پیاوان ده‌كات له‌چاك مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا، ده‌فه‌رموێ:
( استوصوا بالنسا‌ء خیرا) وه هه‌ڵگرتنى جێگه پێكانى سه‌روه‌رمان پێویسته له‌سه‌رشانى تاك به‌تاكى مرۆڤه‌كان: (لقَدْ كَانَ لكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوة‌ٌ حَسَنَة‌ٌ لِمَنْ كَانَ يرْجُو اللَّهَ واليوْمَ الاخِرَ وذَكَرَ اللَّهَ كَثیرًا) الاحزاب: 21. له‌دایكى ئیمانداران عائیشه‌وه فه‌رموویه‌تى: پێغه‌مبه‌رى خوا هیچ كات له‌كه‌سى نه‌داوه نه‌له‌ژن نه‌له خزمه‌تكاره‌كان. (ما ضرب رسول الله شیئًا قطُ بیده، ولا امرأة، ولا خادمًا..)
له‌وێناكانى توندوتیژى قه‌ده‌غه‌كراو له‌قورئانى پیرۆزدا
– قه‌ده‌غه‌یه زوڵم وسته‌مكردن له‌هاوسه‌ره‌كان:
قورئانى پیرۆز دووپاتى دادپه‌روه‌ردى ده‌كاته‌وه له‌نێوان هاوسه‌راندا، وازهێنان له سه‌رجه‌م هۆكاره‌كانى زوڵم وسته‌م، وه‌ك ئه‌زیه‌تدانیان وده‌ستدرێژى كردنه سه‌ریان لاشه‌یى وده‌روونى. بۆیه خواى گه‌وره ده‌فه‌رمۆى گه‌رناتوانن دادپه‌روه‌ر بن له‌نێوانیاندا ئه‌وا یه‌ك ژن به‌سه.وه‌ك ده‌فه‌رمووێ: (فَانكِحُواْ مَاطابَ لكُم مِّنَ النِّسَا‌ء مَثْنَى وثُلاثَ ورُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تَعْدِلُواْ فَواحِدَة‌ً أَوْ مَا مَلكَتْ أَیْمَانُكُمْ ذَلِكَ أَدْنَى أَلاَّ تَعُولُوا) النسا‌ء :3
– له‌وێناكانى تر‌ى قه‌ده‌غكردنى توندوتیژى، پشتكردنه هاوسه‌رو و ده‌نگدابڕین له‌گه‌ڵیدا به‌ناهه‌ق: ئه‌وه‌ش له‌چیرۆكى (خه‌وله‌ى كچى سه‌علب) هاوسه‌رى (ئه‌وسى كوڕى سامت) كه‌ویستى حرامى بكات له‌خۆى وتى تۆ وه‌ك دایكم وایت خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌تانه‌ى نارده خواره‌وه كاتێ به‌ناهه‌ق هاوسه‌رى له‌خۆى حرام كرد، قورئان ده‌فه‌مووێ: ( قَدْ سَمِعَ اللَّهُ قَوْل الَّتِي تُجَادِلُكَ فِي زَوْجِهَا وتَشْتَكِي إِلى اللَّهِ واللَّهُ يسْمَعُ تَحَاوُرَكُمَا إِنَّ اللَّهَ سَمِیعٌ بَصِیرٌ (1) الَّذِینَ یُظاهِرُونَ مِنْكُمْ مِنْ نِسَائِهِمْ مَا هُنَّ أُمَّهَاتِهِمْ إِنْ أُمَّهَاتُهُمْ إِلَّا اللَّائِي ولدْنَهُمْ وإِنَّهُمْ ليقُولُونَ مُنْكَرًا مِنَ القَوْلِ وزُورًا وإِنَّ اللَّهَ لعَفُوٌّ غَفُورٌ (2) والَّذِینَ یُظَاهِرُونَ مِنْ نِسَائِهِمْ ثُمَّ يعُودُونَ لِمَا قَالُوا فَتَحْریرُ رَقَبَةٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ يتَمَاسَّا ذَلِكُمْ تُوعَظُونَ بِهِ واللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِیرٌ (3) فَمَنْ لمْ يجِدْ فَصِيامُ شَهْرَیْنِ مُتَتَابِعَیْنِ مِنْ قَبْلِ أَنْ يتَمَاسَّا فَمَنْ لمْ يسْتَطعْ فَإِطعَامُ سِتِّینَ مِسْكِینًا ذَلِكَ لِتُؤْمِنُوا بِاللَّهِ ورَسُولِهِ وتِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ ولِلْكَافِرینَ عَذَابٌ أَلِیمٌ) المجادلة : 4
خواى گه‌وره له‌قورئانى پیرۆزدا قسه‌كه‌ى ئه‌وسى كورى صامتى به‌كۆمه‌ڵێك سزاى تونده‌وه پۆلێن كرد، له‌وانه:
1-قسه‌كه‌ى به‌مونكه‌رو خراپ ناوزه‌د كرد، چونكه ئه‌و هاوسه‌ریه‌تى نه‌ك دایك!
2-ئازاد كردنى به‌نده‌یه.
3-یا دوومانگ به‌رۆژوو بێت
4-یاخواردنى 60 هه‌ژار بدات ، ئه‌م سزا‌و عقوبانه به‌ڵگه‌یه‌كى گه‌وره و ڕوونه له‌سه‌ر ڕه‌د كردنه‌وه‌ى هه‌موو جۆره‌كان توندوتیژى وئه‌زیه‌تدانى ئافره‌ت.
– وێناییه‌كى تر‌ى قه‌ده‌غه‌كردنى توندوتیژى، سوێند خواردنه، ئه‌ویش سوێد بخوات كه‌له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ى نه‌خوێ، قورئانى پیرۆز ڕه‌دى ده‌كاته‌وه كه‌ئافره‌ت له‌ژیانى هاوسه‌ریدا مافه‌كانى كه‌م وكورت بن، له‌مافى پیاویش نیه كه ژنه‌كه‌ى بێ به‌ش بكات له‌ماف وحه‌قى خۆى به هه‌ر بیانوویه‌ك بێت ئه‌وكاته له‌سه‌ر سه‌رپه‌رشتیارى ئافره‌ته‌كه‌یه لێى جیابكاته‌وه‌و ژنه‌كه‌ى لێبسه‌نێته‌وه، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێَ: ( لِّلَّذینَ یُؤْلُونَ مِن نِّسَائِهِمْ تَرَبُّصُ أَرْبَعَة‌ِ أَشْهُرٍ فَإِنْ فَاؤا فَإِنَّ اللّهَ غَفُورٌ رَّحِیمٌ226
وإِنْ عَزَمُواْ الطلاقَ فَإِنَّ اللّهَ سَمِیعٌ عَلِیمٌ) البقرة 227 .
– وێنایه‌كى تر، قه‌ده‌غه‌كردنى ئه‌زیه‌تدان وزیان گه‌یاند به‌ژنێ كه‌ته‌ڵاقدراوه له‌لایه‌ن پیاوه‌كه‌یه‌وه: په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ: ( يا أَیُّهَا النَّبِيُّ إِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَا‌ء فَطلِقُوهُنَّ لِعِدَّتِهِنَّ وأَحْصُوا الْعِدَّه‌َ واتَّقُوا اللَّهَ رَبَّكُمْ لا تُخْرجُوهُنَّ مِن بُیُوتِهِنَّ ولا يخْرُجْنَ إِلَّا أَن ياْتِینَ بِفَاحِشَة‌ٍ مُّبَیِّنَة‌ٍ وتِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ ومَن يتَعَدَّ حُدُودَ اللَّهِ فَقَدْ ظلمَ نَفْسَهُ لا تَدْری لعَلَّ اللَّهَ یُحْدِثُ بَعْدَ ذَلِكَ أَمْراً)الطلاق :1 .
قال تعالى: (ولا تَعضلُوهُنَّ لِتَذْهَبُواْ بِبَعْضِ مَا اتَیْتُمُوهُنَّ إِلاَّ أَن يأْتِینَ بِفَاحِشَة‌ٍ مُّبَیِّنَة‌ٍ وعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ فَإِن كَرهْتُمُوهُنَّ فَعَسَى أَن تَكْرَهُواْ شَیْئاً ويجْعَل اللّهُ فِیهِ خَیْراً كَثِیراً) النسا‌ء :19 .
– وێناى قه‌ده‌غه‌كردنى زیانگه‌یاندن به‌ئافره‌ت له‌لایه‌نى مادى وسامانه‌وه: خواى گه‌وره له‌قورئاندا ده‌فه‌رمووێ: (يا أَیُّهَا الَّذِینَ امَنُواْ لا يحِلُّ لكُمْ أَن تَرثواْ النِّسَا‌ء كَرْهاً ولا تَعْضلُوهُنَّ لِتَذْهَبُواْ بِبَعْضِ مَا اتَیْتُمُوهُنَّ إِلاَّ أَن يأْتِینَ بِفَاحِشَة‌ٍ مُّبَیِّنَة‌ٍ …)النسا‌ء :1.
– وێنایه‌كى تر‌ى ڕێگرى كردنى توندوتیژى ده‌ستبردن وده‌ستدرێژیه بۆ سه‌رمافى دارایى وسامانى ئافره‌ت: ( لِلرِّجَالِ نَصِیبٌ مِمَّا اكْتَسَبُوا ولِلنِّسَا‌ءِ نَصِیبٌ مِمَّا اكْتَسَبْنَ واسْأَلُوا اللَّهَ مِنْ فَضلِهِ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُلِّ شَیْءٍ عَلِیمًا) النسا‌ء :32.
لێره‌دا كۆتایى ده‌هێنین به‌باسى میرات كه‌زۆر زۆرمان له‌سه‌ر بابه‌تى میرات له‌لایه‌ن دوژمنان ونه‌یارانى ئاینى پیرۆزى ئیسلام بیستووه كه زوڵم وسته‌مى له‌ئافره‌ت كردووه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى گه‌ر به‌وردى سه‌یرى بابه‌تى میرات وبه‌شى ئافره‌ت بكه‌ن ده‌بینن كه هیچ دین وئاییدیاو ئاینزایه‌ك وه‌ك ئیسلام به‌دادگه‌رى میراتى به‌ش نه‌كردووه‌و مافى ئافره‌تى تێدا نه‌پاراستووه. كه‌ئه‌ویش به‌كورتى بڵێن: پیاو له4 حاڵه‌تدا له‌ئافره‌ت( مێینه) زیاتر ده‌بكات.
له‌هه‌كانكاتدا ژن له30 كاتدا وه‌ك پیاو به‌یه‌كسانى، یا زیاتر میراتى ده‌بات، وه‌ك:
– له7 حاڵه‌تدا ژن وپیاو وه‌ك یه‌ك میرات ده‌به‌ن.
– له6 حاڵه‌تاندا ژن زیاتر ده‌بات له‌پیاو .
– له3 حاڵه‌تدا ژن میرات ده‌بات وپیاو نایبات. بابه‌تى میرات زیاتر له‌مانه قورئانى پیرۆز زۆربه‌روونى ئاماژه‌ى داوه كه میرات ته‌نها بابه‌تێكى پشك ودابه‌شكردنى میراتى و كارێكى ته‌كنیكى ژمێریارى نیه، كه گه‌ردن كه‌چ بێت بۆ كۆمه‌ڵێك یاساى وشكى بێ رۆح، به‌ڵكو فه‌رمانى كردووه به‌وه‌ره‌سه كه‌ببه‌خشن له‌ماڵه بۆ به‌جێماوه‌كه‌یان له‌خزمان و هه‌ژاران وئه‌وانه‌ى له‌رێگه‌دا پێگیراون ، ئه‌ویش به‌مه‌رجى جوان مامه‌ڵه‌كردن وخۆ به‌گه‌وره‌نه‌زانین به‌سه‌ریاندا وجارێكى تر په‌یامى مرۆیى وخزمه‌تگوزارى وهاوكارى له‌نێوان ئه‌واندا ده‌ست له‌ملان بێ وه‌ك وده‌فه‌رمووێ: ( وإِذا حَضرَ الْقِسْمَة‌َ أُوْلُواْ الْقُرْبَى والْيتَامَى والْمَسَاكِینُ فَارْزُقُوهُم مِّنْهُ وقُولُواْ لهُمْ قَوْلاً مَّعْرُوفًا) النسا‌ء:8.
له‌م گوتاره كورته‌دا بۆمان روون بویه‌وه كه توندوتیژى به‌رامبه‌ر ئافره‌تان به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه له‌قورئانى پیرۆزدا نه‌هى لي كراوه‌و خواى گه‌وره رێگرى لێكردووه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى بانگه‌وازى پێغه‌مبه‌رى پێشه‌واماندا( دروردى خواى له‌سه‌ر بێت).
Discover your next obsession—online games for every gamer. Hawkplay
Your article helped me a lot, is there any more related content? Thanks!
This two-in-one tube features both a primer and a mascara to extend lashes up to 80 percent. Best of all, you won’t need makeup remover to remove this tubing mascara—it washes off with nothing but warm water. Yes. $3.99. And it’s a great mascara. Jordana is definitely an under-rated drugstore brand that’s under-the-radar. All of Jordana’s mascara products have wonderful reviews, mostly about how effective and affordable they are. The Best Lash Extreme Volumizing Mascara does what it markets pretty well. Milani’s Mascara is a popular drugstore mascara that’s cruelty-free and Made in the USA. It also uses beeswax and jojoba oil. If you’re looking for thick-looking lashes with a lot of volume, this is the one you want! These are some of my favorite products from CVS I purchased. #beautyunaltered
https://www.guiafacillagos.com.br/author/poorepbujos1981/
Curate a Makeup Collection You Love with More Mindfulness (2022 Guide) MAC HyperReal Highlighter Palette, £35 There’s nothing like a fresh, curled lash to really open up your eyes and give you a polished look. But if you’re planning to travel on an airplane with your eyelash curler, you might be wondering if you can bring an eyelash curler in your carry on, hand luggage or checked baggage? Well, keep on … The MINI MAC range includes handy sized make-up products, while if you’re looking for a great gift, you can buy fragrance or gift cards if you want them to choose their own present. Whatever you need, check to see if we have any MAC discount codes and cashback deals, and get some money back when you shop. I also like to use these tools after I put on serums and moisturizer. I have definitely noticed a difference between when I use my skincare products alone vs. finishing my routine with a jade roller and gua sha stone. These are definitely worth the purchase. Plus, the set has 37,800+ 5-star Amazon reviews.