وه‌رگێرانی/ كه‌تان خادیمی
پێش حه‌فتا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، دوورگه‌ی عه‌ره‌بی هه‌ژاریه‌كی زۆر باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه، نه‌خۆشیه ڤایرۆسیه‌كان بڵاو بوونه‌ته‌وه‌و خه‌ڵكی به‌لێشاو مردوون، ئه‌مه چیرۆكی ژیانی ( ئه‌حمه‌د ئال مورعی ئه‌لعه‌سیری)ه ئیبراهیمی كوڕی براده‌ری باوكم بوو، له ئه‌حمه‌دی باوكیه‌وه ئه‌گێڕێته‌وه، كه ته‌مه‌نی له سه‌روو حه‌فتاكانه‌وه بوو…. ئه‌یوت: ئێمه له‌ناوچه‌ی عه‌سیر ئه‌ژیاین، به‌ر لە له‌دایكبوونم باوكم كۆچی دوایی كردبوو، ته‌مه‌نم بوو به هه‌شت ساڵ دایكیشم كۆچییدوایی كرد، برایه‌كم به‌ناوی ناصره‌وه چووه ژێر باری به‌خێوكردنم، ڕۆژێك ماڵئاوایی لێكردین ڕێی سه‌فه‌ری ماڵی خودای گرته به‌ر، به‌ڵام نه‌خۆشی تاعوون ڕێی لێگرت و نه‌گه‌ڕایه‌وه ته‌نها هه‌واڵی مردنی گه‌شت، منیش ته‌نها خوشكێكم هه‌بوو هاوسه‌رگیری كردبوو ماڵه‌كه‌ی دوور بوو لێمه‌وه، ته‌مه‌نم نۆ ساڵ بوو هه‌ربۆیه خوشكه‌كه‌م پێداگری كرد كه بڕۆمه لای، منیش وتم: نایه‌م و سه‌روو كاری كێڵگه‌كه‌ی باوكم ئه‌كه‌م، ناتوانم به‌جێیبێڵم، پیاوێك هات و كێڵگه‌كه‌ی به ئیجار گرت و وتی: تۆ بڕۆ بۆ لای خوشكت . ناچار به دڵته‌نگی رووم نایه ماڵی خوشكم، له چیرۆكه‌كانی دایكمدا ناوی براده‌رێكی باوكم له یادبوو، به ناوی (حه‌یده‌ر)ه‌وه كه به‌یه‌كه‌وه بازرگان بوون و هاتووچۆی هیندستانیان كردوه له ( قونفوزه) ، زۆر پاڕامه‌وه له خوشكم تا ڕێگام پێبدات بچمه لای ئه‌و هاوڕێیه‌ی باوكم، سه‌ره‌تا خوشكه‌كه‌م رازی نه‌بوو، به‌ڵام به هۆی پێداگری زۆری منه‌وه مۆڵه‌تی دام، رێگایه‌كی زۆر دووری سه‌فه‌رم گرته به‌ر تا گه‌شتمه (قونفوزه) ئه‌و رۆژه‌ی گه‌شتمه جێ به‌سه‌ر پرسه‌دا رۆشتم براده‌ره‌كه‌ی باوكم كۆچی دوایی كردبوو، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیم له كوڕه تاقانه‌كه‌ی كرد كه ناوی ( سامر) بوو، چه‌ند رۆژێك به‌یه‌كه‌وه بووین تا بووینه هاوڕێ، سامر نه‌نكی سه‌رپه‌رشتی ئه‌كرد، قه‌ده‌ر وابوو نەنکیشی كۆچی دوایی كرد، مامی سامر بازرگانی جلوبه‌رگ بوو، هه‌ردووكمانی برده لای خۆی، له یه‌كێك له سه‌فه‌ره بازرگانیه‌كانیدا بردینی له گه‌ڵ خۆی، كه‌شتیه‌وانه‌كه پیاوێكی زۆر باشبوو هاورێی یه‌كبوون، پرسیاری كرد: ئه‌م دوو كوڕه كێن ؟ وتی: سامر كوڕی حه‌یده‌ری برامه‌و ئه‌حمه‌دیش كوڕی هاوڕێیه‌تی هه‌ردووكیان بێ باوكن. كه‌شتیه‌وانه‌كه وتی: سه‌ریانبخه، من كه‌فیلی هه‌ردووكیان ئه‌كه‌م، ئه‌یانبه‌م به‌ره‌و یه‌مه‌ن . ئه‌مه‌ش ئاواتی من بوو، كه سه‌فه‌ر بكه‌م له دایكمه‌وه له‌و چیرۆكانه‌م بیستبوو له‌باره‌ی ده‌ریاو ده‌ریاوانه‌وه، نه‌مده‌زانی چ به‌سه‌ر هاتێكی سه‌یر له رێگه‌مدایه، كه‌شتیه‌كه له( قونفوز)ه‌وه به‌ره‌و (به‌نداوی عه‌ده‌ن) كه‌وته رێ. له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌گه‌ر ده‌ریاوانه‌كان بیانویستایه ده‌ستنوێژ بگرن پارچه‌یه‌ك ته‌خته‌یان به‌ستبوو به گوریسێكه‌وه شۆڕیان ئه‌كرده‌وه‌و له خواره‌وه ده‌ستیان به ئاو ئه‌گه‌یاند. من و سامر له روومان نه‌بوو به‌ڕۆژدا ئه‌م كاره ئه‌نجامبده‌ین ، بۆیه كاتێك كه هه‌موان ئه‌خه‌وتن گوریسه‌كه‌مان شۆڕ ئه‌كرده‌وه، سه‌ره‌تا سامر له‌سه‌ره‌وه گرتی تا من گه‌ڕامه‌وه، پاشان سامر ڕۆشته خواره‌وه و من گوریسه‌كه‌م گرت، به‌ڵام له ناكاو پارچه ته‌خته‌كه ده‌مه‌ونخون بوو، سامر ژێر ئاو كه‌وت، منیش گوریسه‌كه گیرابوه قاچم و خه‌ریكبوو بخنكێم، كه‌س نه‌بووبگات به‌فریامانه‌وه هاوارم كرد كه‌س نه‌یبیست، مامی سامر هه‌ر له خۆوه دێت به دڵیدا ئه‌چێته ژووره‌كه‌مان ئه‌زانێت له‌وێ نین، هاته ده‌ره‌وه منی رزگار كرد و هه‌ڵیكێشامه سه‌ره‌وه. به‌ڵام سامری برازای ئاو بردبووی، ئه‌مه بووه خه‌مێكی گه‌وره، خۆم به‌تاوانبار ئه‌زانی به‌رامبه‌ر به خنكاندنی هاوڕێكه‌م، به ده‌نگی به‌رز ئه‌گریام به‌درێژایی رێگاكه له‌گه‌ڵ مامی سامردا خه‌م دایگرتین تا گه‌شتینه‌جێ، ئه‌م پیاوه ژنێكی هیندی هه‌بوو كچێكیشی هه‌بوو به‌ناوی هینده‌وه، به یه‌كه‌وه به‌ره‌و ماڵی خۆی بردمی كه گه‌شتینه جێ، كچه‌كه‌ی دیار نه‌بوو پێشوازی لێبكات، هه‌فته‌یه‌ك بوو به نه‌خۆشی تاعوون مردبوو ، پیاوه‌كه به‌ته‌واوی له‌ناخه‌وه رووخا، ژنه‌كه‌ی هه‌رچه‌نده هیندی بوو به‌زمانی عه‌ره‌بی قسه‌ی ئه‌كرد، زۆر قسه‌ی خێری بۆكرد، كه سه‌بری هه‌بێت و بیری لای خوای گه‌وره بێت، پاش پێنج رۆژ ده‌بوو بڕۆن بۆ هیندستان، پێشتر له گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی ڕێك كه‌وتبوو، كه چیرۆكه‌كه‌ی سامری بیست و كچه‌كه‌شیان مردبوو بڕیاریاندا من بكه‌نه كوڕی خۆیان و به‌خێوم بكه‌ن، سه‌ركه‌وتینه سه‌ر كه‌شتیه‌كه‌و به‌ره‌و هیندستان كه‌وتینه ڕێ، حه‌یده‌ر له خه‌می له ده‌ستدانی كچه‌كه‌ی و برازاكه‌ی زۆر به‌توندی نه‌خۆش كه‌وت، چوار ڕۆژ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ینه هیند كۆچی دوایی كرد. وا عاده‌تیانه كه هه‌ر كه‌س له‌سه‌ر كه‌شتیه‌كه كۆچی دوایی ئه‌كرد فڕێئه‌درایه ناو ده‌ریاوه، زۆر خه‌مبار بووم به مردنی ئه‌م پیاوه باشه كه جێی هه‌موو كه‌سی بۆ گرتبوومه‌وه. ژنه هیندیه‌كه وه‌ك كوڕی خۆی له باوه‌شیكردم و دڵخۆشی دامه‌وه كه ئه‌و به‌خێوم ئه‌كات. كه گه‌شتینه هیند كه‌شتیه‌وانه‌كه نه‌یهێشت بڕۆم له گه‌ڵیدا وتی: من حه‌یده‌ر وه‌سیه‌تی بۆ كردووم كه ئه‌و كوڕه كه‌سوكاری هه‌ن له عه‌سیر ، ژنه‌كه زۆر پاڕایه‌وه‌كه بمبات و به‌خێوم بكات، به‌ڵام كه‌شتیه‌وانه‌كه ڕێگر بوو وتی: ڕۆڵه ئه‌مانه كه‌سی تۆ نین، ئه‌بێت بتبه‌مه‌وه بۆ لای خوشكه‌كه‌ت سه‌ریخستمه‌وه بۆ ناو كه‌شتیه‌كه، وتی: ئه‌تبه‌م به‌ره‌و یه‌مه‌ن ، برایه‌كم هه‌یه له یه‌مه‌ن تا فێری خوێنده‌واری و قورئان خوێندنت بكات.
منی دایه ده‌ست ( عامر)ی برای له ( زه‌بید) ، بوومه قوتابی زانستی شه‌رعی، له ماوه‌ی چوار ساڵدا هه‌موو قورئانی پیرۆزم له‌به‌ر كرد شاره‌زای هه‌موو كتێبه‌كانی فه‌رمووده‌و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( د.خ) بووم.
رۆژێك عامر وتی: وه‌ره بتیه‌م بۆ مه‌ككه، زۆرم پێ خۆش‌بوو كه‌سه‌فه‌ری حه‌ج بكه‌م، له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه گه‌شتینه به‌نداوی (جیده) لەگه‌ڵ كاروانێك كه‌وتینه ڕێ، پیاوێكی باش سه‌رپه‌رشتی كاروانه‌كه‌ی ئه‌كرد، من له كۆتایی كاروانه‌كه بووم، كیسێك ئاڵتوونم دۆزییه‌وه دامه‌وه ده‌ست سه‌رۆكی كاروانه‌كه ، ئه‌ویش زۆر سوپاسی كردم و سه‌ری ماچكردم. وتی: به خوا كوڕم تۆ ئه‌مینیت. وتم: جا ئێمه به‌ره‌و حه‌ج و ماڵی خوا كه‌وتووینه‌ته ڕێ، ئه‌گه‌ر ئێستا ئه‌مانه‌ت پارێز نه‌بین بۆ كه‌ی باشه؟ گه‌شتینه مه‌ككه‌و فه‌ریزه‌ی حه‌جمان به ئه‌نجام گه‌یاند. عامر ئه‌و پیاوه‌ی خۆی كرده باوكم و فێری خوێنده‌واری كردم ئه‌ویش نه‌خۆش كه‌وت و كۆچی دواییكرد، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی رۆحی ده‌رچێت توند قۆڵی گرتم و وتی : كوڕم ئه‌وه وه‌سیه‌تم كردوه دووكانه‌كه‌و خانوه‌كه‌م و كتێبخانه‌كه‌م بۆتۆ كه گه‌ڕایته‌وه وه‌ریبگره.
مردنی ئه‌میش سه‌دان برینی تری ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی وه‌بیر هێنامه‌وه بۆنی باوكایه‌تیم به‌هه‌ر كه‌سه‌وه ئه‌كرد ئه‌ویش وه‌ك باوكم كۆچی دوایی ئه‌كرد، تاكه شتێك بووبوه سه‌بووری بۆ دڵم ئه‌و دینداریه پاك و جوانه‌بوو له‌یه‌مه‌ن فێری بووم ئه‌م مامۆستا عامره‌ش هۆكارێك بوو.
یه‌كێك له حاجیه‌كان وتی: بۆ نه‌ڕۆین سه‌ردانی مه‌دینه‌و ره‌وزه‌ی شه‌ریف بكه‌ین. سه‌رقافڵه‌كه ئه‌و پیاوه‌بوو كه ئاڵتوونه‌كه‌م بۆ دۆزیبوه‌وه، وتی: كوڕم به‌رامبه‌ر به‌و چاكه‌یه‌ی كردت من پێنج حوشترت ئه‌ده‌مێ تابگه‌ینه جێ. منیش چوار كه‌سی هه‌ژارم دیاریكردن تابێبه‌رامبه‌ر سه‌ركه‌ون، گه‌شتینه مه‌دینه‌و سه‌ردانی مه‌رقه‌دی پێغه‌مبه‌ری (د.خ) كرد، له‌وێ ئیدی له‌گه‌ڵ ئه‌و نازداره‌دا چیرۆكی خه‌می ئه‌و چه‌ند ساڵه‌م به گریانه‌وه له دڵه‌وه هه‌ڵرشت، گه‌نجێكی لاوازوو كه‌مئه‌زموون بووم ته‌مه‌نم ته‌نها چوارده ساڵ بوو.
كاروانه‌كه له‌به‌ر گه‌رما شه‌وانه به‌رێئه‌كه‌وتن و به‌ڕۆژدا پشوویان ئه‌دا، شه‌و له‌سه‌ر حوشتره‌كه خه‌و بردمیه‌وه‌و كه‌وتمه‌خواره‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی دوایان كه‌وم له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه درێژه‌م به خه‌وه‌كه‌مدا، به‌یانی خه‌به‌رم بووه‌وه قافڵه‌كه به‌جێیان هێشتبووم تا دوو رۆژ له‌و ناوه‌دا گه‌ڕام كه‌سم نه‌دۆزیه‌وه، ناچار ناوی خوای گه‌وره‌م لێهێناو كه‌وتمه‌ڕێ. پاش دوو سه‌عات له ڕێ بڕین چاوم كرده‌وه له‌ناو كێڵگه‌یه‌كدا بووم، وامزانی به‌هه‌شته پرسیارم كرد له كوێم؟ وتیان تۆ لای سه‌رۆك عه‌شیره‌تیت، بینیبوویانم بێهۆش كه‌وتووم، زۆر به میهره‌بانیه‌وه میوانداریان كردم، بوومه یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌و وه‌ك مناڵه‌كانی خۆیان سه‌یریان ئه‌كردم. رۆژێك بانگی كردم وتی: كوڕم من ئه‌ڕۆم بۆ شار تا له‌وسه‌ره‌وه کەسێک بێنم بۆ لادێكه‌مان خوێنده‌واری هه‌بێت و سه‌روو كاری مزگه‌وتمان بۆ بكات،له‌م لادێیه‌دا كه‌س خوێنده‌واری نیه، نه خوێندنه‌وه نه‌نووسین نازانین، لای مناڵه‌كان دانیشه تادێمه‌وه، شه‌رم رێگربوو بڵێم من خوێنده‌وارم و هه‌موو قورئانی پیرۆزم له‌به‌ره ، له‌به‌ر خۆمه‌وه وتم: كێ له‌رووی دێت پێشنوێژی بۆ ئه‌م پیاوه گه‌ورانه بكات و وانه‌یان پێ بڵێت. بۆیه هیچم له‌باره‌ی خۆمه‌وه نه‌دركاند. قه‌ده‌ر وابوو تا ئه‌م گه‌شتبووه شار ئه‌و مامۆستایه‌ی بڕیاربوو بێت بۆ لادێکە رۆشتبوو بۆ لادێیه‌كی تر وتبوویان دره‌نگ هاتیت. پاشان له‌لایه‌ن مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیزه‌وه سه‌رۆك عه‌شره‌ته‌كان بانگ كرابوون، ئه‌و له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیدا رۆشت ، به‌ر له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان هاته پێشه‌وه، منیش ده‌ستمكرد به ئیمامه‌ت ، وتیان بۆچی تۆ خوێنده‌واریت هه‌یه وتم: من هه‌موو قورئانم له‌به‌ره، مزگه‌وته‌كه‌م پاك‌و خاوێن كرده‌وه‌و نوێژی ته‌راویحمان تیا ئه‌نجامدا له‌وكاته‌وه به(امام الفقه احمد عسیری) ده‌ستمان كرد به‌وانه وتنه‌وه، یه‌كێك له‌قوتابیه‌كانم كوڕی سه‌رۆك عه‌شره‌ته‌كه‌بوو. پاش ماوه‌یه‌ك گه‌ڕایه‌وه ، وتیان كوڕه‌كه‌ت ئیمامه‌تی كردوه‌و نوێژی به‌جه‌ماعه‌ت بۆكردین، ئه‌ویش وتی من كوڕم نیه خوێنده‌واری هه بێت.وتی: ئه‌حمه‌د تۆ هه‌موو قورئانت له‌به‌ربوو بۆ پێت نه‌وتم؟ وتم: پێم شه‌رمبوو.
تاماوه‌ی شه‌ش ساڵ له‌ناویاندا مامه‌وه سه‌رپه‌رشتی كارووباری ئایینیم ئه‌كرد. له‌وماوه‌ه‌یه‌دا سه‌ردانی خوشكه‌كه‌مم كرد، دواجار به‌ته‌واوه‌تی گه‌ڕامه‌وه بۆ عه‌سیر كرامه به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه، تابوومه پیاوێكی دیاروو به‌ناوبانگ له‌بواری زانست‌دا.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هه‌واڵی كۆچییدوایی زانای گه‌وره ( امام احمد عسیری)بڵاوبوه‌وه.
سه‌رچاوه:به‌رنامه‌ی (الاجاوید مع عبدالله المهیدب) له كه‌ناڵی (المجد)
This post will help the internet viewers for building up new blog or even a blog from start to end.
If some one wants to be updated with most recent technologies then he must be pay a visit this site and be up to date every day.
Every weekend i used to go to see this web site, as i want enjoyment, as this this site conations really nice funny information too.
whoah this blog is great i love reading your articles. Stay up the good work! You understand, many people are searching around for this info, you can help them greatly.
Fabulous, what a blog it is! This webpage gives useful data to us, keep it up.
Heya i’m for the first time here. I came across this board and I find It truly useful & it helped me out a lot. I hope to give something back and help others like you helped me.
What’s up, constantly i used to check website posts here early in the morning, because i like to learn more and more.
Автомойка под ключ – это быстрый старт в автомобильном бизнесе. Наши специалисты помогут вам во всём.
Wonderful goods from you, man. I’ve have in mind your stuff prior to and you’re simply too magnificent. I really like what you’ve acquired here, really like what you’re stating and the way during which you are saying it. You are making it entertaining and you still take care of to stay it sensible. I cant wait to read far more from you. This is actually a terrific website.
Quality articles is the main to be a focus for the viewers to go to see the site, that’s what this website is providing.
Fine way of describing, and good post to take data concerning my presentation subject matter, which i am going to convey in university.
Hi my family member! I want to say that this article is awesome, great written and come with almost all significant infos. I’d like to see more posts like this .