دیمانە:شادان
پڕۆژەی ماڵی په روەردەکردنی کچان،پڕۆژەیەکی گشتگیرەو ، ماوەی هەفتەیەکە لە ڕێی سۆشیال میدیاوە لەلایەن خاتوو(تریفە جەلال)*ەوە، ڕاگەیەنراوە، کە وەک خۆی باسی دەکات تاکە پاڵنەری خەمخۆریی بووە بۆ کچان و بەرەوپێشبردنیان و بەئاگاهێنانەوەیان لە گرفتەکان و خەریکبوونی کچان بەکاری ئامانجدارەوە، بۆ زیاتر وردەکاری پرۆژەکە وەک سایتی ئایندەسازی دیمانەیەکمان لەگەڵ خاوەنی پڕۆژەکە سازدا.
-ئایندەسازی: پڕۆژەی ماڵی په روەردەکردنی کچان لەکوێوە سەرچاوەی گرتووە، ئامانج لەم پرۆژەیە چیە ؟
ـ ساڵانێكه سوپاس بۆ خوا له‌نزیكه‌وه ئاگادارى چینى لاوان و نه‌وه‌كانى داهاتوومان بووین ، ئه‌وه‌ى توانیومانه كردوومانه بۆ پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌كردنیان، به‌ڵام ئه‌مساڵى رابردوو بۆ ئێمه شۆكهێنه‌ر بوو كاتێك له‌میانه‌ى ساڵێك به‌رنامه پێشكه‌ش كردن له به‌رنامه‌ى (خاتوون) ئاشنا بووین به ده‌یان كه‌یسى سه‌یر سه‌یر كه ده‌ره‌نجامى نه‌بوونى په‌روه‌رده‌یه‌كى ته‌ندرووست بوو.! بۆمان ده‌ركه‌وت، توێژى كچانى تازه پێگه‌شتوو و لاوانمان له‌لێوارێكى زۆر مه‌ترسیداردایه، به‌تایبه‌ت كاتێك به‌رده‌وام كه‌یسى جۆراو جۆر ده‌هاته به‌رده‌ستمان، كه‌ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى كوران و كچان به‌تایبه‌تتر كچانمان تیایدا بوونه‌ته قوربانى. به‌رده‌وام دایك و باوكمان داوامان لێده‌كه‌ن كه هیچ نه‌كه‌ین ته‌نها له‌خه‌مى په‌روه‌رده‌ى رۆڵه‌كانیان و كچه‌كانیاندا بین، چونكه فریا نه‌كه‌وین به‌داخه‌وه ره‌نگه داتا‌و زانیارى خراپتر ببیستن هه‌میشه، كه ئه‌م رۆژانه زۆر شتى ناخۆشمان بیستووه كه ئێره جێگه‌ى باسكردنى نییه.
-ئایندەسازی: ئامانج لە پرۆژەکە چیە؟
ـ لەڕوانگە بەرپرسارێتیمان و ئەوکێشانەی هاتۆتەلامان ، ئێمه بریارمانداوه خۆمان ته‌فه‌روغ بكه‌ین بۆ ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه، تاكو ئه‌و كچه ئازیزانه‌ى خاوه‌ن په‌روه‌رده‌ن به‌به‌هێزى بمێننه‌وه و ئه‌وانه‌شى پێویست ده‌كات هاوكاریان بین و ده‌ستیان بگرین به‌هانایانه‌وه بچین.
-ئایندەسازی:کێ بەشداربێت و پێوێستان بەکێیە، چۆن هاوکاری پڕۆژەکە بکرێت؟
ـ پێویستمان به‌هه‌موو كه‌سێكى خۆبه‌خش و خێرۆمه‌ند هه‌یه، تاكو پرۆژه‌كه‌مان گه‌وره‌ترو فراوانتر بكه‌ین و له‌ته‌واوى شار‌و شارۆچكه‌كانى كوردستان ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بێت و بتوانین خزمه‌ت به‌زۆرتر له كچه‌كانمان بكه‌ین. مەرجنیە هاوکارییەکە تەنها بەماددەبێت، بەڵکو لایکێک کۆمێنتێک، بڵاوکردنەوەی پڕۆژەکە، ئەگەر خاوەن بەهرەو ئەزموونێکی تایبەتی لەبواری پەروەردە، پەیامەکەت لەڕێگەی پۆستێکەوە بکەیەنە، بەشداریکردن لە چالاکیەکان کە خۆی دەبینێتەوە لە چالێنچ و خولی تایبەت و گشتی و ولایڤ و کۆڕ.
هەروەها کۆمەڵێک توێژەرو یاساناس لەم گروپەدا بەشدارن، تاک دەتوانێت هەرکێشەیەکی هەبوو بێ ناوهێنان لەڕێی ئەم گروپەوە چرەسەری بۆبدۆزینەوە.
ئایندەسازی:چالاکیەکانتان کوێ دەگرێتەوە؟
-پڕۆژەکە لەڕێی سۆشیال میدیاوە لەتەواوی شار‌و شارۆچکەکان و بگرە دەرەوەی کوردستانیش بەشداربووی هەیە، وەک مەیدانیش ماوە ماوە تەواوی شارەکانی کوردستان بەسەردەکەینەوەو کۆبوونەوەی گشتی و چالاکی تێدا ئەنجام دەدەێن.
*تریفه‌جه‌لال راهێنه‌رى په‌روه‌رده‌یی
به‌رپرسى پرۆژەی ماڵی پەروەردەکردنی کچان
Battle your way to glory—step into the game today! Hawkplay