پاراستنی خێزان و تەواوكاری بژێوی ژیان ئەڵقەیەكن لەو پەیوەندیەی كە ژیانی هاوبەش تەواو دەكەن، بۆیە پاراستنیان و گرنگی پێدانی خێزان لەسەرو هەموو كارەكانی خانمانەوەیە بۆ ئەم پرسەش ئایندەسازی خانمانی خاوەن پیشە بەسەر دەكاتەوە
ئا. خەرمان عبدالكریم
ئایندەسازی: تەنیا محمد امین مصطفی كێیە؟
تەنیا محمد: خاوەنی پەیجی خۆماڵی تام و خێزاندارم و خاوەنی دوو مندالم و تەمەنم ۳٠ساڵە
ئایندەسازی: بۆچی ناوی خۆماڵی تامت لەبزنسەكەت ناوە، ئایا بەردەوام گرنگی بەبەرهەمی خۆماڵی دەدەیت یان تێكەڵەیەكە لەهەموو كلتورێك ؟
تەنیا محمد: ناوی خۆماڵی تام ناوێکی تایبەت بە ئیشەکەم دەر ئەکەوێت چونکە بەرهەمەکان خۆماڵین
ئایندەسازی: چۆن بیرت لەوە كردەوە كەبەرهەمێ كارەت تایبەت بیت بە خواردنە كوردەوارییەكان، ئەم بیرۆكەیە چۆن سەری هەڵدا؟
تەنیا محمد: هەموو کات حەزمکردووە ئیشێکی تایبەت بە خۆمم هەبێت خۆم خاوەن کاری خۆم بم وە لەژیانی ڕۆژانەمدا یەکێک لەحەزەکانم ڕازاندنەوەی خواردن و ئامادەکردنیەتی و گۆڕانکاری و تازەگەریە لە خواردندا
ئایندەسازی: ئایا بەتەنها ئەم كارە دەكەیت قورس نییە بۆت ئەم كارە بە دوو منداڵەوە؟
تەنیا محمد: لە ئێستادا خۆم بەتەنها خاوەنی خۆماڵی تامم و بەڕێوەی ئەبەم و هەموو کارەکان بەڕێ ئەکەم بەڵام لەگەڵ گەورە بوونی کارەکەم و بەرەو پێشچونی زیاتر هەنگاو دەنێم بۆ ئەوەی کە ببینە چەند کەسێک و کارەکە گەورەتر بکەم
کارەکەم تازە و سەرەتاییە لە ئێستادا بەرهەمەکان خۆماڵیەو هەمووی هی ناو خۆیە وە هەوڵی تەواو ئەیەم بۆ ئەوەی هیچ کاتێک بەرهەمی دەرەوە بەکار نەهێنم

تەئکید حەز و سەلیقە لەم کارەدا گرنگیەکی یەکجار زۆری هەیە بەڵێ من حەزێکی زۆۆرم بۆ کارەکەم هەیە و زۆرم خۆش ئەوێت هەر لەبەر ئەم ئارەزوو خۆش ویستنەیە ئەتوانم بەردەوامی بەکارەکەم بدەم
ئایندەسازی: تاچەند ئاسودەیت بەكارەكەت ئایا ئاستەنگت بۆ دروست نەبووە لەكاتی گەیاندن یان ئامادەكردنی خواستی كڕیارێك؟
تەنیا محمد: ئاستەنگ نا نەببوە بەڵام سەرەڕای ئەوەی دڵنیابوم لەباشی بەرهەکانم و دڵسۆزی خۆم بۆ کارەکەم دوو دڵیم هەببوە لەبارەی ئەوەی ئەبێت، ئەم کارەی من جێگای سەرنج و پێداویستی خەڵک بێت چونکە
ئامانج لەم کارە خزمەتکردنی خەڵک و بەدەست هێنانی داهاتە بۆیە کاردانەو سەرنجی خەڵک خاڵێکی گرنگە
ئایندەسازی: بۆچی بە ئۆنلاین ئەم كارە دەكەیت: كڕیار بەرهەمێك نەبینێت و تام و بۆنی نەكات و دەستی لی نەیات چۆن دەیكڕێت؟
تەنیا محمد: بۆیە ئۆنلاینم هەڵبژارد چون ئێستا خواستێکی زۆر لەسەر ئۆنلاینە لە هەموو بەرهەمەکاندا وەهەروەها بۆ کارەکەی من وام پێباشتر بوو کە پیشانی بدەم چۆن بەرهەمەکان ئامادە دەکەم و رێژەی پێشوازی خەڵکیش بزانم چۆنە و خواستی خەڵکم بۆ دەر ئەکەوێت هەرکەسێک بەرهەمەکانم داوابکات فیدباکی لێ وەر ئەگرم چون زۆۆر بەلامەوە گرنگە بزانم ڕایان چییە لەسەر بەرهەمەکان
ئایندەسازی: ئایا توانیوتە هاوسەنگی كارو خێزان پێكەوە ڕاگریت؟
تەنیا محمد: من ڕام وایە ئەگەر لە ژیاندا دەبێت بزانیت کاتەکان چۆن و بۆچی بەکار بهێنی، ئەوا هەموو شتەکان بەهاوسەنگی دەمێنێتەو کار کردنیش نابێتە ڕێگر لە پەیوەنیەکاندا وە هیچ کاتێک کارکردنم نەبووەتە هۆی ئەوەی بۆشاییەک لەپەیوەندی کۆمەڵایەتی و خێزانیم دروست ببێت و حەقی تەواویشم بەکارەکەم داوە
ئایندەسازی: پێشوازی خەڵك بەگشتی چۆن بوو لەسەركارەكەت ئایا دەتوانیت داهاتگیری بكات بۆت؟
تەنیا محمد: تا ئێستا تێکڕای بەرهەمەکان خواستی لەسەرە و پێشوازی باشی لێکراوە و دەستخۆشی باشم بۆ هاتوەتەوە
ئەمە خاڵێکی زۆ گرنگە، یەکەم لەبەر ئەوەی خواردنە ئەبێت گرنگی زۆر بدرێت بەشێوازی هەڵگرتن و گواستنەوەی دووەم لەبەر ئەوەی تایبەت تر دەر بکەوێت و جوانیەکی تر و جیاوازیەک بدات بە کارەکە.