ئا:شادان تاڵب
خانەنشین كێیە؟
ئەوە كەسەیە كە كاروچالاكی و گەشەی لەكارو وەزیفەی كەم دەكات، بەهۆی هەڵكشانی تەمەنیانەوە لەزۆرێك لەوڵاتان نیوەی موچەكەنیان پێی دەدرێت پاش خانەنشینییان یەكەم وڵات ئەم سستمەی داهێنا ئەڵمانیا بوو، لەساڵی 1880 لەسەردەستی (أوتوفون بسمارك).
تەمەنی خانەنشینی لەوڵاتێك بۆ وڵاتێكی تر جیاوازە، هەریەكەو تەمەنێک دەكەنە ساڵی خانەنشین بووم.
(بوری لازوتین)ی نوسەر لەوتارێكدا كە لە (اف بی ری) ڕوسی بڵاویكردۆتەوە ئاماژە بەوە دەدات، كە تەمەنی خانەنشینی لەوڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی تر جیاوازی هەیە، وەستاوەتە سەر سیستمی گەشەی ئابووری ئەو وڵاتە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی وڵاتانی پێشكەوتوو كە گەشەی ئابووریان بەرزە بۆ پیاوان لەتەمەنی (64) بۆ پیاوان و (63)ساڵی بۆ ژنان، بەڵام لەهەندێ وڵات ئەم ژمارە زیاد دەكرێ ئەویش بۆ ڕێگری لەدیاردەی (داڕووخانی دانیشتوان)، بۆ نموونە وڵاتانی ڕوسیاو ئوسترالیا.
ئوسترالیا: ئەم تەمەنەی بەرزكردەوە بۆ 65.5 بەنیازە ساڵانە (دوو مانگ) زیادی بكات تا دەگاتە تەمەنی 67ساڵی ئینجا خانەنشین ببن.
ئەمریكا: تەمەنی خانەنشینی بۆ پیاوان لەم وڵاتە 65 ساڵیە بۆ ژنانیش 60-65، یاسای ئەمەریكی ڕێگە دەدات لەتەمەنی 62 ساڵیەوە داوای خانەنشینی بكات، بەڵام موچەی تەواوی پێ نادرێت.
ڕوسیا: هەوڵی ئەوە دەدات تەمەنی خانەنشینی بگەیەننە (70)ساڵ.”فلادمیرپۆلاتین” یەكەم كەس بوو تەمەنی خانەنشینی لە 55ساڵیەوە كردە 63ساڵ بۆ ژنان 65ساڵ بۆ پیاوان.
توركیا: ژنان لەتەمەنی 58ساڵی دەتوانن داوای خانەنشینی بكەن و پیاوانیش لەتەمەنی 60ساڵی، بەڵام ئەگەر 25ساڵ خزمەتی سەربازیان هەبێت بۆ پیاوان لە 45ساڵیو بۆ ژنان 41ساڵی دەتوانن داوای خانەنشینی بكەن.
ئایسلاندەو نەرویج: وڵاتانی ئەسكەندەنافی ساڵی خانەنشینیان بۆ پیاوان و ژنان 67ساڵی دیاریكردووە ژیانی هیوادارانە لای ئەمان تا تەمەنی 82ساڵە و، خۆیان بە خانەنشین نازانن.
لیبیا: لەساڵی 2007ساڵی خانەنشینی بەرزكرایەوە بۆ 65-70 بەویستی خۆیان لە 65ساڵیەوە دەتوانن داوای خانەنشینی بكەن.
صین: لەم وڵاتە ژنان لەتەمەنی 55و پیاوان لەتەمەنی 60ساڵی دەتوانن داوای خانەنشینی بكەن.
هیندستان: لەكەرتی تایبەت لەتەمەنی 58ساڵ و لەكەرتی گشتی 60ساڵ بۆیان هەیە داوای خانەنشینی بكەن.
ئیمارات: تەمەن دیاری نەكراوە، بەڵكو هاوڵاتیان دەتوانن لەدوای خزمەتی (25)ساڵ داوای خانەنشینی بكەن. هەركات ویستیان بەم پێیە بێت ئەگەر كەسێك لەتەمەنی 25 ساڵیەوە دامەزرابێت ئەوا دەتوانێت لە تەمەنی (50) ساڵییەوە داوای خانەنشینی بكات، بەڵام لەتەمەنی (60)ساڵ بەتەواوی خانەنشین دەكرێت.
نەمسا: لەتەمەنی (60)ساڵی بۆ پیاوان زیادكرا بۆ 65بۆ ژنان لە (57) بۆ (60)ساڵی زیاد كرا.
لەبەریتانیا: 65 ساڵ و لەئەڵمانیاش لە( 65)ساڵەوە زیادكراوە بۆ (67)و ئیتاڵیا لە (63)ساڵیەوە زیادكراوە بۆ (68)و سویسرا لە( 61) ساڵەوە بۆ (67).
ژیانی هەندێك سەرۆكەكانی وڵاتانی ئەوروپاو ئەمەریكا دوای دەستبەرداربوونی دەسەڵات
لەوڵاتانی ئەوروپاو ئەمەریكا سەرۆك و كاربەدەستەكانیان لەكەش و هەوایەكی دیموكراسیدا دێتە خوارەوە لەدەسەڵات و بەجێی دەهێڵن خەریك دەبن بەكارێكی دیكەوە، دوای دەسەڵات هەندێكیان بەتەواوی لەكایە سیاسیەكان دوردەكەوێتەوە، ئەگەر دوریشنەكەونەوە ئەوە پۆست و پلەی گەورەو جومگە هەستیارەكان وەرناگرنەوە. نموونەی هەندێكیان:
جۆرج بۆشی باوك:
دوای دەستبەرداربونی دەسەڵاتو ڕوودانی ڕووداوی(تسونامی) نوسینگەیەكی بەناوی نوسینگەی (سەرۆكایەتی جۆرج بۆش) لەكۆتاییەكانی ساڵی (2004) دامەزراند، بەهاوكاری (بیل كلنتون)، كاریان هاوكاریكردنی ئەو كەسانە بوو لەو ناوچانەی كە ئەو كارەساتەیان تێدا ڕوودابوو.
بیل كلنتون:
لەساڵی 2001 كۆتایی بەماوەی سەرۆكایەتی هات دوای ئەوە خۆی خەریك كرد بەكارو چالاكی خۆبەخشیەوە لەجیهان و، كۆڕو سیمینار گرتن لەبواری سیاسەت و ئابووری بەبەشداری چەندین ئەستێرەی دیاری سیاسی و ئابووری و هەڵگرانی خەڵاتی نۆبڵ و نوێنەری ڕێكخراوە مەدەنیەكان، لەساڵی 2005 دەزگای (كلینتۆنی جیهانی)دروستكرد. هەروەها دەستی كرد بەنوسینەوەی یاداشتەكانی بەناوی (ژیانم) كەبەهەزاران نوسخەی لێ چاپكرا.
جۆرج بۆشی كوڕ:
لەدوای دەستبەرداربوونی دەسەڵات گەڕایەوە بۆ شاری كاڵاس لەویلایەتی تەكساس، كەمترین دەركەوتنی دەبوو لەڕاگەیاندنەكاندا، بەڵام هەندێك كات لە پێشبڕكێ وەرزشیەكاندا بەدی دەكرا، سەردانی وڵاتانی دەكرد. شەریكەی (عقارات)ی دامەزراندو، دەستی كرد بەنوسینەوەی یاداشتەكانی بەناوی( بڕیارە قورسەكان).
باراك ئۆباما:
لەكورتە ڤیدۆیەكی تەنز ئامێزدا كە تۆماری كردبوو باسی دوای دەستبەرداربوونی دەكات لە دەسەڵات، گرتە ڤیدۆكەی ناوناوە “سەرۆكی سەر قەنەفە”، لە گرتە ڤیدۆكەی وا پیشان دەدات كە ماوەی سەرۆكایەتیەكەی بەرەو تەواوبوون دەڕواتو، دەیەوێت كارێك بدۆزێتەوە خەریك بێت پێوەی، داوای هاوكاری لە جێگرەكەی دەكات، بەڵام بۆتە كەسێكی نەناسراو تەنانەت لای جێگرەكەی، خەریكی عەینەك پاككردنەوەیەو گرنگی پێ نادات، دواتر داوای هاوكاری لە سەرۆكی كۆنگرێس دەكات(جۆن بینەر)ئەویش خەریكی بەسەربردنی كاتی خۆیەتی دەیەوێت ببێتە ڕاهێنەری تۆپی سەبەتە، تەلەفونەكەی بەسەردا دادەخەنەوە.
لە گرتە ڤیدۆیەكەدا هاتووە دەیەوێت مۆڵەتی شۆفێری دەربهێنێتەوە كاتێك دەچێت بڕوای پێ ناكەن كە ئەمەریكی بێت و بەرواری لەدایكبوونەكەی ڕاست بێت، دواتر سناپێكی هەڵە بە مۆبایلەكەی میشێل ئۆباما دەكات.
ڕۆژنامەی (دەیلی مەیلی)بەریتانی بڵاوی كردەوە كە ڕۆژی (1/7/2017)دوای جێهێشتنی دەسەڵات ئۆباما یاری گۆڵفی كردووە لەیاریگایەكی گۆڵف لە ویلایەتی كارلیفۆنیا.
سەرچاوە:
-الجزیرة نیت
-الغد نیت
-ویكیبیدیا
-الامارات الیوم
