پێنجشەممە , ئازار 13 2025

ترسناکترین وەڵامەکانی هاوسەران

هدی محمد
بێگومان هەندێک جار هاوسەران لە ئەنجامی وەڵامێکی هەڵەوە دەکەونە کێشەی گەورەوەو، کێشەو توڕەیی بەدوای خۆیدا دێنێت

ئەویش ووشەی
بەدڵی خۆت !!! یان هەرشتێک بێ
چۆن ؟

پیاوەکەی دەڵێت بچین بۆ کوێ یان دەپرسێ چی دەخۆن
ژن : بەدڵی خۆت هەر شوێنێک بێ
پیاو : بچین بۆ فڵان مەتعەم
ژن: نا خواردنی خۆش نیە
پیاو: ئەی بۆ کوێ بچین
ژن : بەدڵی خۆت من کێشەم نیە

دوای یەک سعات مناقەشە، شوێنێکی ووت کە بەدڵی ژنەکە بێت.

ژنەکەی وایدەزانی گەر بڵێ بەدڵی خۆت شتەکەی بۆ ئاسان دەکات و خۆی شوێنێک هەڵبژێرێت بەدڵی بێت، بەڵام لە ڕاستیدا بەو شوێنانە ڕازی نیە کە بەدڵی مێردەکەیەتی و خۆشی حەزی لێنیە!
بۆیە خانمی ئازیز خۆت ئەو شوێنە بڵێ کە بەدڵتە و بۆی ئاسان بکە

سیناریۆیەکی تر

ژن : پیاوەکە چی لێبنێم
پیاو :بەدڵی خۆت هەر شتێک بێ
ژن :برنجی سوور ئەخۆی؟
پیاو :نەوەڵا
ژن :ئەی فاسۆڵیاو برنج
پیاو :نا زۆر برسیم نیە هەر شتێکی سادە
ژن :دەباشە هەر نان و چاو هێلکە دەخۆی
پیاو :عەیبی نیە

دوای سعاتێ کە وەختی نان خواردن یەت
پیاوەکە یەت دەڵێ ژنەکە چیمان هەیە خەریکە ئەمرم لە برسا

ژنەکەشی توڕە دەبێت لەبەرئەوەی هیچی لێنەناوە و پێی ووتووە شتێکی سادە ئەخۆین !!

پیاوەکەی بەحساب بۆی شتی بۆ ئاسان بکات، هیچی نەدەوت لێی بنێ یان خۆی ئەو کاتە برسی نەبوو حەزی لە هیچ نەبوو، لە کاتێکدا سعاتێ پێش نان دەبێ ژن خوان لێبنێت بۆ ئەوەی ئامادەبێت

پێویستە ئاگاداربین، شتی یچوک
کاریگەری گەورە دروستدەکات لە ژیانی ڕۆژانەی هاوسەران.

Check Also

خانمێک بۆ جوانکردنی ژیان خوڵقاوە

ئا: شادانخاتوو بەیان خانمێکی سەلار، دایکی شەش منداڵی پڕهێزو وزە و چالاک و خەمخۆری کۆمەڵگە، …

یەک کۆمێنت

  1. What do I mean by this exactly? Let’s start at the top.These authorities—usually public health departments—help cover the gaps the federal authorities can’t always cover.ダッチワイフ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *