د. ئه‌حمه‌دشافعى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى لیژنه‌ى فتواى كوردستان
یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانى نوێژ (ده‌ستنوێژه)، ده‌ستنوێژیش ته‌نها به‌ئا‌و ده‌بێت، به‌ڵام جارى وا هه‌یه مرۆڤى موسڵمان ئاوى ده‌ستناكه‌وێ، یاناتوانێ ئا‌و به‌كاربهێنێ به‌هۆى نه‌خۆشى یا شكانى ده‌ست‌و قاچ‌و ئه‌ندامانى ده‌ستنوێژ كه‌ده‌بنه به‌ربه‌ست له‌به‌كارهێنانى ئا‌و. له‌م كاته‌دا ئاینى پیرۆزى ئیسلام ئاسانكارى كردووه‌و ڕێگه‌ى داوه له‌باتى ئا‌و ته‌یه‌موم بكرێت به‌گڵێكى پاك‌و خاوێن له‌جیاتى ده‌ستنوێژ، یان خۆشۆردن، هه‌تا موسڵمان بێبه‌ش نه‌بێت له‌پیرۆزى به‌ره‌كه‌تى په‌رستشه‌كان.
– ته‌یه‌موم چیه؟
ماناى ته‌یه‌موم له‌زماندا، واته: ڕووتێ كردن، یان قه‌صدكردن.
له‌شه‌رعدا: بریتى له‌گه‌یاندنى گڵ به‌ده‌م‌و چاوو هه‌ردوو ده‌ستى به‌نیه‌ت‌و شێوازى تایبه‌تى خۆى.
تایبه‌تمه‌ندى ته‌یه‌موم به‌ئومه‌تى پێغه‌مبه‌ره‌وه:
ته‌یه‌مومكردن یه‌كێكه له‌و شتانه‌ى كه‌خوا ئه‌م ئومه‌ته‌ى پێغه‌مبه‌رى تایبه‌تكردووه پێیه‌وه وه‌كو له‌فه‌رمووده‌دا هاتووه: جابر ئه‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ر(د.خ) فه‌رموویه‌تى: پێنج شتم پێ به‌خشراوه پێش من به‌هیچ ئومه‌ت‌و كه‌سێك نه‌به‌خشراوه، یه‌كێك له‌وانه: (وجعلت لي الارض مسجدا وطهورا) زه‌ویم بۆ كراوه به‌مزگه‌وت‌و خاوێنكه‌ره‌وه. یائه‌فه‌رموێ:( وجعلت لنا الارض مسجدا، وجعلت تربتها لنا طهورا اذا لم نجد الما‌ء).
واته: زه‌ویمان هه‌رهه‌مووى بۆ كراوه به‌مزگه‌وت، گڵه‌كه‌یشیمان بۆ گێراوه به‌پاك‌و پاككه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر ئاومان ده‌ستنه‌كه‌وت.
هۆكاره‌كانى ڕێگه‌دان به‌ته‌یه‌موم كردن:
ئه‌و هۆكارانه‌ى ڕێگه ئه‌ده‌ن به‌وه‌ى ته‌یه‌موم بكرێت زۆرن، ئاماژه به‌هه‌ندێ هۆكارى گرنگیان ئه‌ده‌ین، له‌وانه:
1- نه‌بوونى ئا‌و.ش
2- ئا‌و نزیكبوو لێوه‌ى، به‌ڵام ترسى گیانى، ماڵى، یاشه‌ره‌ف‌و ناموس، یاونبوونى له‌هاوڕێكانى، یادوژمنێكى لێ بوو كه‌لێى ئه‌ترسا.
3- سه‌رماى زۆر: ئه‌و سه‌رمایه‌ى مرۆڤ بترسێت تیایدا له‌به‌كارهێنانى ئاوكه‌تووشى زیان ئه‌بێت، نه‌شتوانێت گه‌رمى بكات یابۆى نه‌كرێ بچێته گه‌رماو.
4- نه‌خۆشى‌و برین: ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه نه‌خۆشبوو، یابرینێكى پێوه‌بوو ئه‌ترسا ئه‌گه‌ر ئا‌و به‌كاربهێنێ نه‌خۆشیه‌كه‌ى زیادبكات، چاكبوونه‌وه‌ى دوابكه‌وێ له‌ڕێگه‌ى پزیشكى تایبه‌ته‌وه یاته‌جروبه‌ى خۆى، ئه‌وه ئه‌توانێ ته‌یه‌موم بكات.
پایه‌كانى ته‌یه‌موم (چۆنیه‌تى ته‌یه‌موم كردن)
ئه‌وكه‌سه‌ى ئه‌یه‌وێ ته‌یه‌موم بكات پێویسته له‌سه‌رى ڕه‌چاوى ئه‌م پایانه‌بكات:
1- نیه‌تهێنان: نیه‌ت به‌دڵه، ئه‌ڵێت: نیه‌تمه نوێژ له‌سه‌رخۆم حه‌لاڵ ده‌كه‌م
2- ده‌ستهێنان به‌ڕوخسار‌و (ده‌م‌و چا‌و) هه‌ردوو ده‌ستى تائه‌نیشكى، وه‌كو له‌فه‌رموده‌دا هاتووه(عه‌مار) ئه‌فه‌رموێ: تووشى له‌شگرانى بووم، ئاوم ده‌ستنه‌كه‌وت، خۆم له‌خۆڵ وه‌ردا، نوێژه‌كه‌م كرد، پاشان ئه‌وه‌م بۆ پێغه‌مبه‌ر گێرایه‌وه فه‌رمووى: (انما كان یكفیك هكذا) واته: ته‌نها ئه‌مه‌ت به‌سه، ئه‌ڵى پێغه‌مبه‌ر هه‌ردوو له‌پى ده‌ستى كێشا به‌زه‌ویدا‌و فوى لێ‌كرد، مه‌سحى ده‌م‌و چاوو هه‌ردوو ده‌ستى پێكرد، واته ته‌یه‌موم چ بۆ ده‌ستنوێژ یاخۆ شۆردن بێت ته‌نها مه‌سحى ده‌م‌و چاوو هه‌ردوو ده‌سته تائه‌نیشك.
3- ڕیزبه‌ندى (الترتیب) به‌وشێوه‌ى باسمان كرد.
ئه‌و شته‌ى ته‌یه‌مومى پێ ئه‌كرێت:
دروسته ته‌یه‌موم به‌گلێكى پاك‌و خاوێن، یافه‌رش، یابه‌رماڵێ كه‌تۆزى پاكى پێوه بێت.
تێبینى:
1- ته‌یموم هه‌ریه‌ك فه‌رزى پێ ئه‌كرێت، ئه‌بێت بۆ هه‌موو فه‌رزێك ته‌یه‌موم بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌توانى چه‌نده‌ى پێ خۆشبێت نوێژى سوننه‌تى پێ بكات، هه‌روه‌ها ئه‌توانى نوێژى مردووى زیاتر له‌نوێژێكى پێ بكات.
2- پاش هاتنى كات، واته: تابانگ نه‌بێت‌و كاتى نوێژ نه‌یه‌ت نابێت ته‌یه‌موم بكات.
3- كه‌سێك ده‌ستێكى پێچرا بوو به‌هۆى شكانه‌وه یابه‌هۆیه‌كى تر بێت، ئه‌بێت له‌پێشا ده‌م‌و چاوى بشوات، پاشان هه‌ردوو ده‌ستى ئه‌وه‌ى ساغه‌و نه‌پێچراوه بیشوات، دواى ده‌م‌و چاوو ده‌سته‌كانى وشك بكاته‌وه‌و ته‌یه‌موم بكات، پاشان بچێت مه‌سحى سه‌رى بكات‌و قاچى بشوات.
یاكه‌سێك چاوى عه‌مه‌لیات كردووه ناتوانێ ئا‌و به‌كاربهێنێ. به‌م شێوه ئه‌كات:
چه‌نده ساغه له‌ده‌م‌و چاوى ئه‌یشوات به‌هێواشى، دواى ته‌یه‌موم ئه‌كات، پاشان ده‌سته‌كانى ئه‌شوات‌و مه‌سحى سه‌رى ئه‌كات‌و قاچى ئه‌شوات.
4- هه‌ربرینێ له‌ده‌م‌و چا‌و ده‌سته‌كانیدا بێت‌و پێچراو بێت ئه‌بێت دواى ئه‌و نوێژه بگێرێته‌وه له‌سه‌ر ڕاى په‌سه‌ندى ئیمامى شافعى، چونكه نه‌ده‌ستنوێژه‌كه‌ى ته‌واوه نه ته‌یه‌مومه‌كه‌ى.
The Cats in Charge of the Zoo scenario was a meow-numental disaster. — bohiney.com