و/ شلێر محه‌مه‌د گوڵپى
هه‌رچه‌نده ئه‌و تاوانه‌ى كه به‌رانبه‌ره‌كه‌ت ئه‌نجامى داوه گه‌وره بێت به‌لاته‌وه، یان هه‌ستكردن به توڕه‌یى واى لێكردى كه نه‌توانى لێبورده‌بیت، ئه‌وا ئه‌مه چه‌ند ته‌كنیكێكه كه به‌ره‌و پێشت ده‌بات:
هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ مه‌كه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و شته‌ى كه بوه‌ته هۆى هه‌ستكردن به بێزارى‌و توڕه‌یى هه‌رچه‌نده به‌لاته‌وه زۆر گرنگ بێت، ئه‌وا باشترین شت كه تۆ پێى هه‌ستیت ئه‌وه‌یه كه بیركردنه‌وه له‌و شته‌ى راگریت، چونكه هه‌رچه‌نده بیرت كرده‌وه له‌و بابه‌ته ئه‌وا زیاتر هه‌ست به خه‌مۆكى‌و ناڕه‌حه‌تى ده‌كه‌یت، تاكه هه‌نگاوێكیش بۆ ئه‌مه زۆر نه‌چیته ژێر بارى راده‌ربڕینى به‌رانبه‌ره‌كه‌ت، ته‌نها ئه‌وه به‌سه بۆ تۆ كه هه‌ست به خۆشى بكه‌یت، چونكه تۆ ئه‌و گۆڕانكاریه‌ت ئه‌نجامداوه كه شیاوى تۆیه.
لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه:
هۆكارى بێزارى تۆ هه‌رچییه‌ك بێت، ئه‌بێت گفتوگۆى له‌سه‌ر بكه‌یت، چونكه هه‌رچه‌نده فشارى ده‌روونى زیادى كرد له‌سه‌رت، ئه‌وا هه‌لى هه‌ڵچونه وێرانكه‌ره‌كان زیاتر ده‌بێت، ئینجا له جیاتى ئه‌وه‌ى به ته‌نها دابنیشیت‌و بیر له هه‌سته هه‌ڵچووه توڕه‌كانت بكه‌یته‌وه به بێده‌نگیه‌كى كوشنده، داوا له به‌رانبه‌ره‌كه‌ت بكه كه‌وا به یه‌كه‌وه دابنیشن بۆ گفت‌وگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه تۆى توڕه كردووه یان بێزارى كردووى، چونكه له‌وانه‌یه هه‌ستى نه‌كردبێ به‌و شته‌ى كه تۆى بێزار‌وتوڕه كردووه! چونكه گفوگۆ به روونى‌و راستگۆیانه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ رونكردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كان‌و دڵه‌ڕاوكێ كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌مه‌ش تواناى تۆ زیاد ده‌كات له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنى هه‌سته‌كانت له داهاتودا.
خۆت خاڵى بكه‌ره‌وه مه‌نفه‌سێك بۆ خۆت دابنێ:
له كاتى توڕه‌بوون‌و بێزاریت له به‌رانبه‌ره‌كه‌ت كاتێك بۆ خۆت دیارى بكه، ئه‌گه‌ر به‌رانبه‌ره‌كه‌ت هه‌رچ شتێك ئه‌نجام بدات یان نه‌یدات، هه‌رگیز لێكۆڵینه‌وه مه‌كه‌ن له‌سه‌ر هیچ بابه‌تیێك له كاتى توڕه‌یى‌و هه‌ڵچووندا، هه‌ولأبده كاتێك ته‌رخان بكه‌یت بۆ هێوركردنه‌وه‌ى خۆت‌و بیربكه‌یته‌وه‌و سیناریۆیه‌ك سازبده‌یت بۆ گفتوگۆ‌و لێكۆڵنه‌وه كه بیر‌وڕاى خۆت ده‌ربخه‌یت بۆ به‌رانبه‌ره‌كه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ى رۆڵى خۆت بگۆڕى‌و له قوربانییه‌وه بۆ جه‌لاد، گرنگ نیه چه‌ند كاتت پێویسته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گرنگ ئه‌وه‌یه كه‌وا ببێته خاوه‌نى سه‌ره‌تایه‌كى راست‌و دروست‌و له‌سه‌رخۆ‌و پڕله متمانه.
داواى هاوكارى‌و یارمه‌تى بكه:
ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ڕاستى نه‌توانى ئه‌م هه‌نگاوانه بنێیت‌و ناڕه‌حه‌ت بووى له هه‌ڵسوكه‌وتى به‌رانبه‌ره‌كه‌ت، كه‌واته تۆ پێویستیت به راى كه‌سێكیتر هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى ئه‌و حاڵه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تیه كه ئه‌و كه‌سه ئامۆژگاریت بكات له‌سه‌ر چۆنیه‌تى هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌لأ ئه‌م جۆره هه‌ڵوێستانه، كه ئه‌كاته كه‌سى سێهه‌م ئه‌م كه‌سه ئه‌كرێ هاوكاریت بكات له پێشكه‌شكردنى رێگایه‌كى نوێ بۆ گفت‌وگۆ كردن كه گرنتى ئه‌وه بكات نه‌كه‌ونه چه‌له‌حانێیه‌كى توند‌وتیژ یان گفتوگۆیه‌كى بێ ئه‌نجام، ئه‌گه‌ر بته‌وێت په‌یوه‌ندى به به‌رانبه‌ره‌وه سه‌ركه‌وتوو بێت ئه‌وا بگه‌ڕێ به‌دواى هه‌موو رێگایه‌كى رێپێدراو له‌به‌رده‌مت، واز له ترس‌و توڕه‌یى‌و هه‌ڵچونه‌كانت بهێنه‌و بیانخه‌ره لاوه‌و بیربكه‌ره‌وه به شێوه‌یه‌كى لۆژیكیانه‌و ئاقڵانه بۆ ده‌ربازبوون له هه‌موو گرفته خێزانى‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانت.