كه‌تان خادیمی
له‌یه‌كێك له‌ژووركانی ئۆتۆلێكی هه‌رزانی نزیك ده‌ریا، وه‌ك نه‌خشه‌ی كوردستان هه‌مووی گرتبوونه باوه‌ش، له‌غه‌ریبیدا هه‌موو كوردێك دۆسته‌و خزمه‌و كه‌سه….ته‌مه‌نیان وه‌ك هیواكانیان نزیك بوو له‌یه‌كه‌وه، ئه‌مانه له چایچی و شاگردوو حه‌ماڵ و ده‌سگێڕه‌كان و سه‌وزه فرۆشه‌كانی نێو بازاڕ بوون…به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌یان له‌سیاسیه‌كانی وڵات شاره‌زاتربوون له‌سیاسه‌ت، له‌داخی ناعه‌داله‌تی له‌زووه‌وه نیشتیمانیان له‌دڵ ده‌ركربوو، تا ده‌هات دوور ده‌كه‌وتنه‌وه لێی، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێنابوویان به‌رامه‌ی چێشته‌كانی دایكیان و دواباوه‌شی باوكیان و ئازیزانیان بوو…جوانی نیشتیمان بۆئه‌مان هه‌ر هێنده‌بوو كه له‌وێ كه‌سانێك هه‌بوون به‌دڵ خۆشیان ئه‌ویستن….. له‌سه‌ر چارپا دوو نهۆمیه‌كه له‌ده‌وری یه‌ك دانیشتبوون، سێڵفیه‌كیان گرت هه‌موویان پێئه‌كه‌نین ، شادبوون كه‌چه‌ند كاتژمێرێكی دیكه‌یان ماوه بگه‌نه ئیتالیا. له‌ده‌ره‌وه ده‌ریاش چاوه‌ڕێی ئه‌كردن….یه‌خته پیریش چاوه‌ڕێبوو تا كۆمه‌ڵێك گه‌نجی دڵشكاو هه‌ڵبگرێت….
بڕیاریاندابوو كه‌یه‌كه‌مجار ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌ده‌ستی دێنن قه‌رزه‌كانی پێئه‌ده‌نه‌وه، تا شه‌رمه‌زاری لای خزم‌و و كه‌سوكار نه‌بن، پاش قه‌رزه‌كان ئینجا هه‌ر پاره‌یه‌ك بێته ده‌ستیان ئه‌ینێرنه‌وه بۆدایكیان، ئه‌و دایكانه‌ی كه هه‌میشه ده‌ست به‌دوعان بۆیان، تادوور ده‌كه‌وتنه‌وه زیاتر هه‌ست به بۆشایی ئه‌وان ئه‌كه‌ن له‌دڵیاندا. له‌گه‌ڵ ناردنه‌وه‌ی پاره‌كه‌دا به‌دایكیان ئه‌ڵێن دایكه ئیتر ماندوویت با ده‌سته‌كانت ماندوو نه‌بن، جلشۆرێك ..قاپشۆرێك بكڕه، حه‌زت له ژوورێكی میوانی ڕه‌نگ مارۆنی بوو، ئه‌وه‌ش بكڕه..دایكه گیان هه‌ر له‌م پاره‌یه كراسێك بكڕه‌و وێنه‌یه‌كی پێوه بگره با بتبینم ماندوویه‌تیم بحه‌وێته‌وه…..
یه‌كێكیان وتی : جه‌ماعه‌ت ئه‌زانن پاش گه‌ڕانه‌وه‌تان بچنه به‌رده‌رگای هه‌چ كچێك شووتان پێئه‌كات.
-پاش چه‌ند ساڵێك ئه‌و كۆمپانیایه‌ی سیڤیه‌كه‌ی منی قبوڵنه‌كرد، ده‌ستم ماچ ئه‌كات هه‌ندێك ڕێنمایی له‌من وه‌ربگرێت، ڕۆژێك به‌سه‌ردان ئه‌گه‌ڕێینه‌وه وه‌ك خاوه‌ن ئه‌زموون چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ن.
-له‌پاڵ كاركردندا حه‌زئه‌كه‌م بخوێنم، ئه‌و زانكۆیه‌ی بۆمنه‌بوو له‌دووریشه‌وه سه‌یری بكه‌م، ئه‌وانه‌ی نمره‌یان له‌من نزمتربوو له‌وێ ته‌واویان كرد، به‌هۆی ناسنامه‌یه‌كی گیرفانیانه‌وه كاریشیان بۆدۆزرایه‌وه، به‌ڵێن بێت ببم به مامۆستا له‌و زانكۆیه ئه‌وه ئاواتی منه.
-من حه‌زئه‌كه‌م خانوویه‌ك به‌ته‌واوی ناوماڵه‌وه بۆدایكم و باوكم بكڕم تا له‌م ئاخیره‌ی ته‌مه‌نیاندا به‌خۆشی ژیانبگوزه‌رێنن…
– جه‌ماعه‌ت من خوشكێكی تاقانه‌م هه‌یه حه‌زكردنی ئه‌و بۆ شتی جوان به‌قه‌ده‌ر ده‌كچه، به‌ڵێنم داوه‌تێ هه‌رچی جانتاو پێڵاوی ئه‌م كچه ئه‌وروپیانه‌یه بۆی بنێرمه‌وه، ئینجا تێلم بۆئه‌كات ئه‌ڵێت كاكه شته‌كان زۆر جوانن…..
-نامه‌وێت خوشك و برا بچووكه‌كانم وه‌ك من بژین، مناڵیى من شه‌ڕی ناوخۆ‌و گرانی بوو.. تا یاریه‌كیان بۆئه‌كڕین قیر ئه‌یوت سپیم….
-له‌بری ئه‌م هه‌موو قسانه زیكر بكه‌ن و بیرتان لای خواوه بێت.
-مه‌لا له‌وێ تۆ ئه‌كه‌ین به‌مجه‌وری یه‌كێك له‌و مزگه‌وتانه. ئه‌ڵێن له‌وێ ڕێز له ئایینه‌كانی تریش ئه‌گرن.
یه‌كێك له‌وانه‌ی كه‌ده‌نگی خۆش بوو هه‌میشه له بۆنه‌كاندا گۆرانی ئه‌وت ده‌ستی به‌گۆرانی گوتن كرد…….
ده‌ریا ……….ده‌ریا….
وه‌ره ببه به هاوه‌ڵی خه‌می دڵم….وه‌ره له‌م نیشتیمانه دوور بخه‌ره‌وه …. وه‌ره له‌گه‌ڵ خۆت بمبه به‌ڵام ئامان دایكم چاوه‌ڕێمه…. نیشتیمان دڵڕه‌قبوو تۆ دڵڕه‌ق نه‌بی… بمگه‌یه‌نه كه‌نار.. نه‌مده‌یته ده‌ست شه‌پۆله هاره‌كان… منی پڕ له‌هیواو ئاوات له‌باوه‌شی پیریت هه‌ڵبگره…
هه‌موان بێده‌نگبوون وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا بیریان بكه‌وێته‌وه، ئه‌كرێت ده‌ریا مرۆڤ قووت بدات.. جێی متمانه نیه هه‌رگیز.
مه‌لا وتی:سه‌لاواتی لێبده‌ن( اللهم صلی علی محمد وال محمد)
یه‌كێكیان ده‌ستیكرد به گیرفانی جانتاكه‌یدا یه‌كی كولێچه‌یه‌كی پێشكه‌شكردن… فه‌رموون ئه‌مه ژنه په‌نابه‌ره‌كان دروستیئه‌كه‌ن زۆر به‌تامه ….
له‌ناكاو كابرای قاچاخچی خۆیكرد به‌ژوورداو وتی: خۆتان ئاماده‌بكه‌ن نیو سه‌عاتمان ماوه خواحافیزی له كه‌سوكارتان بكه‌ن، مۆبایله‌كانتان لێوه‌رئه‌گرین، چل‌و هه‌شت سه‌عاتی تر ئه‌گه‌ین…
یه‌خته پیر له‌ده‌ره‌وه چاوه‌ڕێ بوو جاروبار جووڵه‌یه‌كی ئه‌كرد هه‌روه‌ك ده‌ریا قسه‌یه‌كی هه‌بێت بۆی بكات.
ئه‌مانیش جلی زیاتریان له‌به‌ر كرد و كۆڵه پشته‌كانیان توندتر كرد…….
ئه‌مان بڕیاریاندا كه هه‌میشه به‌یه‌كه‌وه بن، سه‌عات دووی شه‌و ده‌ریاش باوێشكی ئه‌دا ، بێجگه له جانتاكانیان به كۆڵێك هیواو ئاواته‌وه قاچیان خسته سه‌ر یه‌خته‌كه…قاچاخچیه‌كه ڕێنمایی كردن بۆنهۆمی خواره‌وه، له‌وێش هه‌ر وه‌ك ئۆتۆله‌كه یه‌كیان گرته‌وه، مه‌لا ده‌ستی به زیكر‌و قورئان خوێندن كرد ئه‌وانه‌شیان بۆجارێك سوجده‌یه‌كیان بۆخوانه‌بردبوو یان نه‌چووبوونه ماڵه‌كه‌ی… حه‌زیان له و ده‌نگه بوو…تاده‌هات له‌وڵاتی خه‌ونه‌كانیان نزیكتر ئه‌بوونه‌وه. تاده‌هات نیشتیمان دوورتر ئه‌كه‌وته‌وه ……
پاش دوو سه‌عات ده‌نگه ده‌نگێك درووست بوو، كه ماتۆڕی یه‌خته‌كه له‌كار كه‌وتووه، نا خوایه‌گیان درۆبێت….. هه‌ستیان به‌جووڵه‌یه‌كی سه‌یری یه‌خته‌كه كرد….یه‌كێك هاواری كرد ئاو هاته ناوه‌وه… ویستیان خۆیان ڕزگار بكه‌ن به‌ڵام بۆكوێ بڕۆن له‌كوێوه ڕزگاریان بێت …. تاچاو بڕبكات ده‌ریا بوو شه‌وێكی تاریك و ترسناك.. هه‌موان هاواریان بۆلای خوا ئه‌برد… ئه‌مانیش له‌نهۆمی خواره‌وه پێكه‌وه زیكریان ئه‌خوێند له‌ناكاو هه‌مووان به‌ره‌و قووڵایی ده‌ریا ڕۆشتن، ده‌ستیان به‌رز ئه‌كرده‌وه بێجگه له‌خودا كه‌س ئاگای لێنه‌بوو، ئه‌م سه‌یری ته‌نیشتی خۆیكرد باپیری بینی له‌ته‌نیشتیه‌وه دانیشتبوو وه‌ك ئه‌وبه‌یانیانه‌ی به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و مزگه‌وت ئه‌ڕۆشتن هه‌روه‌ك خه‌به‌ری بكاته‌وه نوێژی به‌یانیه…. له‌ساتێكدا ڕوخساری دایكی هاته پێش چاوی كه هه‌واڵی مه‌رگی ئه‌می له‌م قووڵایی ده‌ریایه‌وه چۆن پێبگات… له‌ساتێكدا ده‌ریا له‌ماوه‌یه‌كی كورتا به‌خۆییان و هیواو ئاواته‌كانیانه‌وه قووتیدان….