دیمانە:خه‌رمان عبدالكریم
ئه‌دیبه ئه‌حمه‌د سه‌مین، خاتوونێكی پڕ له ووزه‌ى ئیجابی بۆ خانمانى ده‌وروبه‌رى و فره ڕه‌هه‌ندی كاره‌كانى وايكردووه ببێته سه‌رنجێك لاى هه‌مووان, به‌تایبه‌تى له‌شوێنی نیشته‌جێبوونى خۆی.
ئه‌دیبه ئه‌حمه‌د سه‌مین كێیه‌و كارى ڕۆژانه‌ى ئه‌م خاتوونه چۆنه ڕیزبه‌ندی كاره‌كانى و هاوكاره‌كانى كێن؟
ئه‌دیبه ئه‌حمه‌د: دانیشتووى ده‌ربه‌ندیخانم و ده‌رچووى ئاماده‌یی بازرگانیم، كارى ڕۆژانه‌م وه‌ك هه‌ر خاتوونێكى تر فره چه‌شنه‌یه, به‌ڵام بۆ من چه‌ند زیاده‌ییه‌كى تریشی له‌سه‌ره ئه‌ویش (كارى خۆبه‌خشی و ڕۆژنامه‌وانى و هۆڵی وه‌رزشی و كارى ڕێكخستنى گه‌شتیارى)، ئه‌توانم بڵێم سه‌ره‌ڕاى ئه‌م زۆرى كارانه، به‌ڵام توانیومه ڕیزبه‌ندیی بكه‌م و گرنگى به‌هه‌موویان بده‌م، چونكه كاره‌كانم هه‌موویان ناكه‌ونه ڕۆژێكه‌وه‌و زیاتر من كارى سه‌رپه‌رشتیارى ده‌كه‌م.
ئاینده‌سازى: بیرۆكه‌ى كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌ى گه‌شتیارى چۆن بوو، له‌كوێوه هات؟
ئه‌دیبه ئه‌حمه‌د: كاتێك سه‌رپه‌رشتی هۆڵی وه‌رزشیم ئه‌كرد ئه‌م بیرۆكه‌م بۆ هات، چونكه ناوبه‌ناو له‌گه‌ل خانمانى هۆڵه‌كه گه‌شتمان ده‌كرد، له‌وێوه بۆم ده‌ركه‌وت كه ده‌توانم سه‌رپه‌رشتی گه‌شتى گه‌وره‌تر بكه‌م بۆ خزمه‌تى خانمانى ناوچه‌كه، هه‌رچه‌نده قورسایی و كاتى ده‌وێت له‌گه‌ل ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك له‌مپه‌ر، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌سه‌ر خۆمم گران نه‌كردو گه‌شتمه خه‌ونه‌كه‌م، ئێستا من خاوه‌نى یه‌كه‌م نوسینگه‌ى گه‌شتیارى خێزانى و خانمانم له ناوچه‌ى ده‌ربه‌ندیخان.
ئاینده‌سازى: سه‌ره‌تاى هه‌موو گه‌شتێك قورسی هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ خانمێك ئه‌بێت متمانه‌یه‌كى پته‌و هه‌بێت تا خانمان له ماڵه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه, ئایا ئه‌م متمانه‌یه دروستبووه؟
ئه‌دیبه ئه‌حمه‌د: به‌ڵێ به‌سوپاسه‌وه بۆ متمانه‌ى هه‌مووان كه به تیمی ئێمه وه‌ك هۆڵی وه‌رزشی و له‌ئێستاشدا وه‌ك نوسینگه‌ى گه‌شتیارى خه‌ڵكانێكى زۆر به‌متمانه‌یه‌كى پته‌وه‌وه به‌ره‌و ڕوومان هاتن ئه‌مه یه‌كجار هێز و متمانه‌ى پێ به‌خشیم، بۆیه ده‌ستمان كرد به‌ده‌ركردنى مۆڵه‌تى گه‌شتیارى و له‌ئێستاشدا گه‌شته‌كانمان فراوان كردووه، ده‌توانین فیزاى خێرا و فیزاى (نه‌خۆشی و خوێندن و كارى ده‌عوه‌تنامه‌و تكتی فڕۆكه) وەربگرین، هه‌موو ئه‌مانه به‌هۆى ئه‌و پێشوازیه گه‌وره‌ى خه‌ڵكى شاره‌كه‌م بوو، ڕه‌نگه ئه‌وان نه‌بوونایه له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا خاوییه‌ك ڕووی بدایه، به‌ڵام سوپاس بۆ خودا‌و سوپاس بۆ ئه‌وان كه ئاسانتریان كرد له‌سه‌رم.
ئاینده‌سازى: ئه‌دیبه ئه‌حمه‌د چه‌ند ساڵه وه‌ك خانمێك كارى بۆ ئه‌م شاره كردووه، پاڵپشته‌كانت كێ بوون؟
ئه‌دیبه ئه‌حمه‌د: سوپاس بۆ خوا ماوه‌ى 19ساڵه من له‌كارى ڕاگه‌یاندام و كارى خۆبه‌خشی ده‌كه‌م و ئێستاش خاوه‌نى هۆڵێكى وه‌رزشى و نوسینگه‌یه‌كى گه‌شتیاریم كه تاكه خانمم له‌م ناوچه ئه‌م كاره‌ى كردبێت، هه‌میشه ماڵى باوكم خێزانه‌كه‌م هاوكارو یارمه‌تى ده‌رێكى زۆر باشم بوون، ئێستاش هاوسه‌رم باشترین پاڵنه‌رو پشتیوانمه، كاره ئاسته‌نگه‌كانم بۆ ساناتر ده‌كاته‌وه.
ئاینده‌سازى: بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانت درێژه‌ى هه‌بێت وه‌ك خانمێك چی ده‌ڵێیت به ئافره‌تان؟
ئه‌دیبه ئه‌حمه‌د: ئافره‌ت خۆى ده‌توانێت هێنده كاره‌كان به‌ساده‌یی ببینیت نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌رى ده‌وروبه‌رو هه‌رچی كرد وتیان قورسه ده‌ستى لێ هه‌ڵگرێت، به‌ڵكو ده‌بێت متمانه‌ى به‌تواناو لێهاتوویه‌كانى هه‌بێت و به‌رده‌وام گوێ له ته‌كبیرو پێشنیارى ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى بگرێت كاتێك بۆچوونى ئیجابیان له‌باره‌ى كاره‌كه‌یانه‌وه هه‌یه، هێزو قوه‌ى ئافره‌ت هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچی ئاسته‌نگه بشكێنێت و خۆی بكاته سه‌ر مه‌شقی كاره‌كانى خۆى، ئیستغلال نه‌كرێت و چه‌كى ده‌ستى بۆ به‌رده‌وام بوونى به‌رده‌وام له‌كاردا بێت و جورئه‌تى بۆ هه‌موو كارێكى له‌ناكاو كه یه‌ته ڕێگه‌ى هه‌بێت.
Aviator Spribe скачать
Добро пожаловать в захватывающий мир авиаторов! Aviator – это увлекательная игра, которая позволит вам окунуться в атмосферу боевых действий на небе. Необычные графика и захватывающий сюжет сделают ваше путешествие по воздуху неповторимым.
Aviator Spribe играть на Mac казино
celebrex ingredients
baclofen 10 mg dosage
how to taper off bupropion
augmentin strep
side effects of celecoxib 200 mg
ashwagandha for stress