هه‌ینی , تشرینی یه‌كه‌م 25 2024

بەر لەجەژن ماڵەکانمان بشۆین یان دڵەکانمان


‎خەرمان عبدالکریم
‎ئێمەی مرۆڤ خەریکین عادەت بە شتانێکەوە دەگرین و خۆمانی پێوە دەخافڵێنین، وەک ئەوەی لە بۆشاییەکانی ژیانماندا تەنها خاڵێک بن و هیچی تر زەرور نەبێت، ئەوەندەی خەریکین بە خاوێنکردنەوەی بنەڕەتیەکانی ماڵ و هەڵوێستەکردن لەسەر چی دەڵێن و چی دەبینن، هیچ کات دانەنیشتوین گسکێک لەو هەموو خەم و مەراق و ڕق و بێزارییەی ناو دڵمان بدەین، هەرچی ڕەشی و پیسی هەیە لەسەری پاکی بکەینەوەو، ئاوێکی ڕۆحانی و نزایەکی گوڵاوی بپرژێنینە ناو دەمارەکان و لەو گیران و بۆنە ناخۆشە ڕزگاری بکەین.
‎ئێمە کەمترین دەرفەتمان بەو پاکژییە خودییە داوە، زیاتر خەریکی ڕازی کردنی ئەو بەندانەین بەهەزاران جۆری جیاواز ناڕەحەتیان دروستکردووە لەسەر دڵمان، و لە جەژندا بەیەک ووشە دەیانەوێت کۆتایی بهێنن بەوەی لەدڵدا چاندویانەو، گرێیەکی وەهایان دروست کردووە بەهەزاران زانا کوێرەوەریەکەی سانا ناکات، ئێمە فێر نەبووین مرۆڤایەتی خۆمان بکەین فێربووین حەوشەکان گسک بدەین تا کەس نەڵێت مرۆڤێکی پۆخڵەواتە،!!!! دەبێت خەڵک لەبەردەرگاکەوە بۆ ماڵەکەم بڕوانێت، ئەی نەتپرسیوە لەکوێوە بۆ ڕۆحی پاکت بگەڕێت، سەنتەری ناسینی ڕۆح و دەروون و پاکی دڵت چۆن بەیان دەبێت، بەر لەجەژن لوتکەی خۆشبەختی دەبێت هەبێت لەڕوودا هاوار بکات، ئێمەی کۆمەڵگەی کوردەواری لەجەژندا هەمووان شەکەت و خەواڵووین؟؟؟؟ چونکە بەر لەجەژن ماندووی دەستی پاکژییە دەرەکیەکان بووین کاتمان نەبەخۆمان نە بەوانەی دەوروبەرمان داوە، فێر نەبووین لەم دیوی دەرگاکەوە خەندەکانمان بدەین لە دیوارەکانمان و چواردەورمان بۆنی بکەن و. نزای زیاتر بکەن هەمیشە خەریک بووین قاچێکمان داناوە بۆ پاشقول و ئەوی تریان بۆ شکاندنی ملیان، هێزێک بدەنەوە بەو ڕۆحە ماندووەی بەدرێژایی ساڵ سەرقاڵت کردووە بە هەموو مەخلوقاتەوە کەمێک وەنەوزی پێبدە، تا بزانێت تەزکیەی نەفس بکات و خۆی بەرەو ژیانە ئەبەدیەکەی بەرێت لێ گەڕێن خاوێن کردنەوەی دڵ دەست پێ بکات، جەژنە پیرۆزەکان بەڕاستی و دروستی بکرێت، نەک بۆ لەپاشملە باسکردنەکان و پاشقولگرتنە ملشکاندنەکان و ڕەجاندنە بێ سنورەکانی دڵ، لە ڕۆژێکدا بەنامەیەکی مۆبایل بتەوێت هەزاران غەیبەت و خیانەت و چاو شۆڕی کۆتایی پێ بێت، و گسک لە زبڵی دڵ بدەیت نا ئازیزم ئەوەیان گەورەترین خەڵەتاندنی خۆتە نەخودا
نەبەندەکەشی قبوڵی نەفەرمووە.

Check Also

شانەی کۆرپەلەی لەباربراو لەکام جۆری بابەتی جوانکاریدا بەکاردێت

بەشی دووەم و: شەهلا عومەر پێداچوونەوەی: د. بێخاڵ ئەبوبەکر بەکارهێنانی شانە کۆرپەلەییەکان لە بابەتەکانی جوانکاریی، …