چوارشەممە , ئازار 5 2025

باڵاپۆشی گەوهەرێک بۆ تۆزنەگرتن


‎خەرمان عبدالکریم
‎باڵاپۆشی تەنها خۆی لەداپۆشینی سەرو مل و جەستە نابینێتەوە هەزارەها کەس هەن بە بێ ئەوەی ویستی هەبێت ئاڵێنراوە لە چەفتەیەکەوە، خۆیان وتەنی و هیچ بەهایەکی لای ئەوان نییە لەژێر دەرچونەکانیان بەرگێکی وەهایان پۆشیوە تەنها بە تۆزقاڵێک کرانەوە!!!! جەفتەکە بوونی نەماوەو هەرچی ڕێگەپێنەدراوەکانە دەکەونە پێش چاوەکان، جابۆیان گرنگ نیە هەر ڕەگەز وهەر جێگەیەک بێت تەنها ئەوکاتە دایدەپۆشن بەشێکی تەوقی سەر کە نەکەونە بەر شەپۆلی سەربازگەرایی و یاسای زۆرە ملێی وڵاتەوە، لەگەڵ داپۆشینی پرچە ناسک و بریقە دارەکان پێویستە لە پێش هەموو ئەوانە دڵ و زمان و چاوەکانیش باڵاپۆشی بکەن، چونکە ئێستا باڵاپۆشی کراوە داپۆشەری عەیب و ناپوختەیی ڕەفتارەکان و سەکۆی زەمکردنەکان لەژێر ماسکەوە هەزاران بەدبەختی دروست کردووە بۆ خێزانەکان ئەم نەریتە نابێت لە خاتونێکی تاج لەسەر نراودا هەبێت، دەبێت مامەڵەی لەگەڵ زۆر کەسی تر جیاوازبێت دەبێت دەرفەتی هاتوو چۆو هاواکێشی بۆ ناو پەردەی گوێیەکان و بیلبیلەی چاوەکان و ئاکارە باڵاکان و دڵە پڕ لەمیهرەکان. لێی پاکژ کرابێت
‎دادپەروەرانە مامەڵە بکات نەک بە پێی پلەبەندی خزم و هاوڕێ و دۆستی نزیک ئەوەی خودا پێی ناخۆش بێت شایەتی لەسەر بدات
‎ڕێگەی باڵاپۆشی پڕە لە تەلیسمی ڕووناکی و دووربوون لە ژەنگ و هەڵگری تۆز دەبێت هەمووکات بیری بەندەکان بهێنرێتەوە کە ئەو شکۆمەندە دەبێت دوری زۆر نابەرپرسیارێتی و بەکاڵاکردن و بۆ جوانی و خۆشاردنەوە بێت لە هەندێ قسەو قسەڵۆک لە ئەسڵ و بنەماکەی هەیەو خودی ئینسانەکەیە بیەوێت بە چەفتەکەی سەری پاکانە بکات بۆ هەندێ ڕەفتارە مامەڵە
‎گەوهەری شکۆمەندی پیرۆزە لەهەموو ئەوخانمانەی کە لەگەڵ داپۆشینی سەرو ملی داپۆشەری سەراپای قێزەونیەکانە نەک دەرخەری نابوتیەکان و بازاڕ گەرمکردنیان

Check Also

لە ئەمریکا…. کاردانەوەی گروپە پشتیوانەکان بەرامبەر وەستاندنی بودجەی منداڵ لەباربردن

وەرگێڕانی: د.بێخاڵ ئەبوبەکرڕۆژی ٢٤/١/٢٠٢٥، سەرۆک ترامپ فەرمانێکی جێبەجێکاری واژۆ کرد کە کۆتایی بە هاوبەشی ئەمریکا …