ڕۆشنا صالح
له‌مه‌یلی لیقاتا چه‌شنی لاو لاو خۆم ئه‌ئاڵێنم له‌به‌لكه‌زیرینه‌ی یادی تۆ‌و
به‌په‌یژه‌ی تكادا سه‌ره‌كه‌وم رووه و ئاستانه‌ی تۆ
ئه‌بمه میوان له‌به‌یتی پرله‌ڕه‌حمه‌تی تۆ
كۆمه‌كیم بكه ئه‌ی خودا
تائه‌م ته‌وافه‌ی یادی تۆله‌ناو دڵ و رۆحما به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نم
ئیحرامی تیگه‌یشتن و یه‌قین وبپۆشه به‌دڵه ی ته‌ژنه‌ما
تا چه‌شنی په‌روانه له‌ده‌وری (حه‌جه‌رول ئه‌سوه‌دت )بخولێمه‌وه
باسیمای سیای گوناه باریم وه‌ك له‌حزه‌ی ئه‌وه‌ڵی هاتنه نێو
ژین بێگه‌رد بكه‌مه‌وه
تاله زه‌مزه‌می لیبوردن و میهرت كوانوی دڵم پڕكه‌م له‌سكونه‌ت
رۆحم بێدارو ته‌ڕ ته‌ڕكه به‌یادی خۆت
تابێستانیكی هه‌میشه سه‌وزله‌حه‌سه‌نات بڕوێنم
هه‌رنه‌مامێكی بۆویردی تۆ چرۆبكا و
هه‌رگوڵیكی به‌ئومیدی ڕه‌حمه تۆشكۆفه‌بكات
ده‌ستم بگه‌ره تا ڕیگای پڕكه‌ند و كۆسی
صه‌فاو مه‌روه‌ی ژیان ته‌ی كه‌م
تاهاجه‌ر ئاسا له‌كانگای میهره‌بانیتا
خوانی رۆحم فه‌راهه‌م كه‌م
ببینه دلاواكه‌م چه‌ند جوانه له‌من گه‌دای و له‌تۆش خه‌زنه‌داری
له‌من گرییه وزاری و له‌تۆش كۆشی سه‌عاده‌ت وسرور
له‌من راز و نیاز‌و ناز و له‌تۆش رازیكرد ن و گوێگرتن و نازکێشان
كۆمه‌كیم بكه ئه‌ی خودا
تائه‌گه‌مه ئه‌شكه‌وتی (حه‌راء)
تابزانم سڕ‌و نهینی ئه‌و شوێنه جاری دۆستایه‌تیت
له‌گه‌ل سه‌رداری مرۆفایه‌تی تیاداچیه
و خاكی به‌رپێی خۆی و یاری صدیقی بخه‌مه‌سه‌رچاوه‌كانم
ریگام بۆ رۆشن كه‌ن تا له‌ره‌وزه‌ی پاكی مه‌دینه‌ی میوان دۆست و
له‌میحرابی ره‌سولی ئه‌كره مدا ده‌ست نوێژی گه‌ڕانه‌وه بگرم
و نوێژێكی پڕ له‌خشوع وگه‌ردن كه‌چی بكه‌م و
له‌گه‌ل خاكدا ببمه یار
هینده نه‌وه‌ی بكه‌م ته‌وێڵ هه‌تا ئه‌گه‌م به‌دیدار
چ شیرینه ئه‌و دیداره‌ی كه
پڕه‌له‌ڕیز وانی تۆ‌و
لیوان لە دڵنیای و ئارامشه دڵ و رۆحی من
