هەینی , ئاب 21 2026

ئاوی سپی چاو چیە

د. تارا محمود حسن
واتە لێڵ بوون یاخود سپیبوونەوەی هاوێنەی چاو، کە لە ڕێگەی ئەو هاوێنەوە وێنە ئەگەوازرێتەوە بۆ تۆری چاو، بە لێڵ بوونی ئەم هاوێنەیە وێنەش بەلێڵی ئەگوازرێتەوە ناو چاو بەپێی قۆناغی لێڵ بوونەکەی کاریگەری لەسەر بینین ئەکات.
هۆکارەکانی..
لێڵ بوونی هاوێنە بریتین لە تەمەن کە بەربڵاوترین هۆکارە، هۆکارەکانی تری وەک بەرکەوتنی زەبری توند، هەوکردنی رەنگینەی چاو، بەرزبوونەوەی زۆری پەستانی چاو، بونی شەکرە بۆماوەیەکی زۆرو کۆنترۆڵ نەبوونی، بەکارهێنانی دەرمانە هۆرمۆنیەکانی وەک ستیرۆید، وەهەندی نەخۆشی بۆماوەیی.
چارەسەری..
لەسەرەتادا لەوانەیە پێویستی بەچارەسەر نەبێ ئەگەر کاریگەری زۆری نەکردبێتە سەر بینین، هەندێ جاریش بە دانانی چاویلکە بۆ ماوەیەک چارەسەر ئەبێت، بەڵام لەگەڵ زۆر بوونی لێڵیەکەی بەشێوەیەک کاریگەریەکەی زیاد ئەبێت کەتەنها نەشتەرگەری چارەسەرە.

Check Also

ڕۆژی جیهانی هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر

د.گوڵاڵە طاهرڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (٢٨-٧) ی دەستنیشان کردووە بۆ ڕۆژی جیهانی هەوکردنی ڤایرۆسیی جگەر، تاکو …