خه‌رامان محەمەد
ڕه‌وشته‌كانى ڕۆژوه‌وان زۆرن كه‌له‌وانه‌یه له‌م سه‌ر پێیه‌دا نه‌توانین مافی باسكردنى پێ بده‌ین، ته‌نها ئاماژه به‌هه‌ندێكیان ده‌ده‌ین، به‌و هیوایه‌ى بتوانین هه‌موولا به‌و ڕه‌وشتانه خۆمان جوان بكه‌ین له‌پێناو ڕه‌زامه‌ندى په‌روه‌ردگار و بۆسودى دونیا‌و قیامه‌تى خۆمان و ده‌وروبه‌رمان له‌وانه:
_ئارامگرتن، یه‌كێكه له‌و ئاكارانه‌ى كه ڕۆژووه‌وان ده‌بێت بیكاته ڕه‌وشتێكى ڕۆژانه، ڕه‌مه‌زان خۆى مانگى ئارامگرییه، وازهێنانه له خواردن و خواردنه‌وه‌ى ڕۆژانه كه ڕاهاتووین له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش پێویستى به ئارامگرتنه، چونكه له‌و كاته‌دا بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك مرۆڤ ئارام ده‌گرێت له‌سه‌ر برسێتى و تینوێتی فه‌رمانبه‌ردارى خواى گه‌وره‌و خۆشه‌ویستنى و، شوێن كه‌وتنى په‌یامى پێغه‌مبه‌رمان(د.خ)و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاسته‌نگ و ناڕه‌حه‌تیه‌كان له‌و پێناوه‌دا پێویستى به‌ئارامییه، نه‌زانینى نه‌زانان و به‌ناحه‌ق ئه‌زیه‌ت دانى موسڵمانان پێویستى به‌ئارامگرتن هه‌یه، چونكه پاداشتى له‌دوایه له‌به‌رئه‌وه پێغه‌مبه‌ر (د.خ)ده‌فه‌رموێت :[ فإذا كان ێوم صوم أحدكم فلا ێرفث ێومئذ ولا ێسخب فإن سابه أحد أو قاتله فلێقل إني صائم](متفق علیه)( به‌داخه‌وه له‌گه‌لأ ئه‌م ئامۆژگاریه جوانه‌ى پێغه‌مبه‌ردا(د.خ) زۆرێك له‌خه‌ڵك له‌سه‌ر بچوكترین هۆ توڕه ده‌بن‌و هات وهاوار ده‌كه‌ن و ده‌قیژێنن به‌سه‌ر یه‌كتردا، پاش ئه‌وه‌ى شۆڕشی توڕه‌بوونه‌كه‌یان كه‌م ده‌بێته‌وه و سه‌رزه‌نشت و لۆمه ده‌كرێت به‌وه‌ى كه ڕووى داوه یه‌كسه‌ر ڕۆژو بوونه‌كه ده‌كه‌نه هۆكارى ئه‌و توڕه بوونه، هه‌روه‌ك ڕۆژو بانگهێشتى ئه‌م كاروكرده‌وه خراپه‌ی كردبێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه زانیارى و قه‌ناعه‌تى هه‌بێت به‌وه‌ى كه ڕۆژوی ڕه‌مه‌زان خولێكی ڕاهێنانى په‌روه‌رده‌ییه‌و تیایدا ڕۆژوه‌وان فێرى ئارام گرتن و لێبورده‌یی و به‌زه‌یی و لێ‌خۆش بوون ده‌بێت، هه‌رگیز جورئه‌تى ئه‌وه‌ى نابێ ڕۆژووبوون بكاته هۆكارى توڕه‌بوون.
- ئه‌مانه‌ت پارێزى یه‌كێكى تر له‌ڕه‌وشته‌كانى ڕۆژووان بریتی یه له‌ئه‌مانه‌ت پارێزى، چونكه ڕۆژوو ئه‌مانه‌تێكه له‌ڕیزى ئه‌و ئه‌مانه‌تانه‌ى كه مرۆڤ هه‌ڵیگرتووه‌و زه‌وى و ئاسمانه‌كان تواناى وه‌رگرتنیان نه‌بوو داوایان له‌په‌روه‌ردگار كرد ئه‌و ئه‌ركه گه‌وره‌یه له‌سه‌ریان لابه‌رێت، هه‌روه‌ك خواى گه‌وره له‌و باره‌یه‌وه ده‌فه‌رمووێت:[ إنا عرضنا الامانة على السموات والارض والجبال فابين ان يحملنها و اشفقن منها وحملها الانسان انه كان ظلوما جهولا] الاحزاب:72
بۆیه زۆر گرنگه به‌ئاگایین له‌م چه‌مكه‌و ئه‌مانه‌ت پارێزبین له‌گه‌لأ ڕۆژووداو به‌ئامانه‌ته‌وه بیگه‌یه‌نینه شوێنى خۆى سه‌رجه‌م ئادابه‌كانى وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ین تا به‌رپرسیارێتى هه‌ڵگرتنى ئه‌و ئه‌مانه‌ته پارێزراوبین. - میهره‌بانی و ده‌ست گرۆیی ڕه‌وشتێكى تر‌ى ڕۆژووان میهره‌بانى و ده‌ستگرۆیی و دڵدانه‌وه‌ى كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستیه، چونكه ڕه‌مه‌زان مانگى میهره‌بانی و به‌زه‌ییه، تێیدا ده‌وڵه‌مه‌ندان هه‌ژارانیان یاد ده‌كه‌وێته‌وه‌و به‌زه‌ییان بۆ ده‌نوێنن وه یارمه‌تیان ده‌ده‌ن به‌پاره‌و خواردن و خواردنه‌وه…هتد، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌و باره‌یه‌وه هانى موسڵمانان ده‌دات و ده‌فه‌رمووێت: (من فطر صائما كان له مثل اجره، من غیر أن ینقص من أجر الصائم شیيء) رواه ترمذي وأحمد وصححه الالبانی، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ڕۆژووه‌وان كه هه‌ست به پێداویستى و كه‌موكورتى موسڵمانان بكات، به‌زه‌یی به‌لاوازییاندا بێته‌وه‌و ده‌ست گرۆیی هه‌ژارانیان بكات و دادره‌س و دڵنه‌واكار بێت بۆ په‌ست و دڵگیرانیان، هه‌ولأ بدات بۆ هێنانى چاكه بۆیان و لابردنى زیان و زه‌ره‌ر له‌سه‌ریان له‌سنورى تواناى خۆیدا، هه‌روه‌ك چۆن خودا ته‌كلیفی زیاده‌و تاقه‌ت پڕوكێن له‌به‌نده‌كانى ناكات، به‌پێى ئه‌م بنه‌ما شه‌رعیه كه‌سی ڕۆژوه‌وان ده‌بێت یارمه‌تى ده‌رى هاودین و هاوزه‌مان و هاونشینى خۆى بێت تا به‌ویستى خودا سه‌رفرازى هه‌ردوو وه ده‌ست بێنێت، خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: [وافعلوا الخیر لعلكم تفلحون] الحج/77 .
پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌و باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت: [لمسلم أخو المسلم لا یظلمه ولا یسلمه، ومن كان في حاجة أخیه كان الله في حاجته، ومن فرج عن مسلم كربه فرج الله عنه كربه من كربات یوم القیامة، ومن ستر مسلما ستره الله یوم القیامة ومن ستر مسلما ستره الله یوم القیامة] متفق علیه
-نزا‌و پاڕانه‌وه‌و بۆیه‌كتر هه‌ر له‌م باسه‌دا یه‌كێكى تر له ڕۆشتنى ڕۆژوه‌وان ده‌خه‌ینه ڕووكه نزا‌و پاڕانه‌وه‌ى خێر‌و چاكه‌یه بۆ یه‌كتر خودای باڵاده‌ست له‌و باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت: ( من یشفع شفاعه حسنه یكن له نصیب منها ومن یشفع شفاعة سیئة یكن له كفل منها) نسا‌ء 85 ئه‌بو موساى ئه‌شعه‌رى (ر.خ) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ر(د.خ) كاتێك كه‌سێك بهاتایه بۆ پێداویستیه‌ك بۆ لاى، ڕووى ئه‌كرده ئاماده‌بوانى مه‌جلیسه‌كه ده‌یفه‌رموو[فاشفعوا فلتؤجروا ویقضي الله على لسان نبيه ما أحب]. - ئامۆژگاریكردنى یه‌كترى یه‌كێكى دى له‌ڕه‌وشته جوانه‌كانى ڕۆژوه‌وان ئه‌وه‌یه كه ئامۆژگارى پێشكه‌ش هه‌موو موسڵمانێك بكات، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رمووێت: (ا‌لدین نصیحهة، ا‌لدین النصیحة، ا‌لدین النصیحة، قالوا: لمن یا رسول الله؟ قال الله، ولكتابه، ولرسوله، ولائمة المسلمین وعامتهم) رواه مسلم. پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رمووێت: (لايؤمن أحدكم حتى یحب لاخیه مایجب لنفسه) متفق علیه. یه‌كێك له‌مافه‌كانى موسڵمان له‌سه‌ر براى موسڵمان ئه‌وه‌یه كه ئامۆژگارى و ڕێنمایی بكات بۆ ئه‌و شته‌ى كه مایه‌ى چاكه‌و ڕزگاربوونه بۆی، ئاگادارى بكاته‌وه له‌ڕێگاى خراپ و تاریك، كه ئه‌مه یه‌كێكه له پێویستیه‌كانى برایه‌تى و ئه‌و ته‌باییه ئیمانیه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، نه‌خشه‌ى بۆ كێشاوین به‌فه‌رمووده جوانه‌كه‌ى كه ده‌فه‌رموێت (مثل المؤمنین في توادهم وتراحمهم وتعاطفهم مثل الجسد الواحد إذا اشتكی منه عضو تداعي له سائر الجسد بالسهر والحمی) متفق علیه. ڕه‌مه‌زان فرسه‌ت و هه‌لێكى گه‌وره‌یه بۆ ڕێنمایی و ئامۆژگارى و فێركردن و ده‌ستگرتن، چونكه له‌م مانگه‌دا دڵه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لاى په‌روه‌ردگاریان، ده‌رونه‌كان ئاره‌زومه‌ندی بیستنى فه‌رمووده‌كانى خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌تى (د.خ)و دڵنیایی له‌ئارادایه‌و، شه‌یتانه‌كان زنجیركراون، بۆیه بۆ هه‌ر موسڵمانێكى عاشق به‌خێرو چاكه ئه‌م كاته به‌فرسه‌ت و غه‌نیمه‌ت دابنێت و، سوود له‌كاته پیرۆزه‌كانى وه‌ربگرێت به ئامۆژگاریی چاكه‌و ڕێنمایی و ده‌ستگرتنى كه‌سانى دى بۆ سه‌ر ڕێگاى ڕاسته‌قینه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى ئه‌هلى به‌خشینى زانست و زانیارین له كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه گشتى یه‌كان و توێژى گه‌نجان و مامۆستایان و پێشه‌وایانى عیلم و عیرفان واجبێكى گه‌وره‌یان له‌سه‌ره له ئامۆژگارى خه‌ڵكى و ڕێنماییان له‌م مانگى پیرۆزه‌دا.
- هاوبه‌شكردن له‌چاكه‌و ئاكاره باشه‌كاندا له‌ڕه‌وشته جوانه‌كانى ڕۆژووه‌وان هاوكارى كردنه له‌سه‌ر چاكه‌و چاكه‌كارى هه‌ر چۆن خواى گه‌وره فه‌رمانى به‌وه كردووه‌و ده‌فه‌رموێت[وتعاونوا على البر والتقوى ولا تعاونوا على الاثم والعدوان) المائدة 2. (والعصر(1)ان الانسان لفي الخسر(2) الا الذين الذين آمنوا وتواصوا الحق وتواصوا بالصبر) العصر] له‌ڕه‌مه‌زاندا پڕۆژه‌ى خێرخوازى زۆر هه‌یه كه مرۆڤ ده‌توانێت له یه‌كێكیاندا به‌شداربێت و هاوكارییان بكات، له‌وانه (حه‌لقه‌كانى له‌به‌ركردنى قورئانى پیرۆز، نوسین و بڵاوكردنه‌وه‌ى نوسراو‌و نامیلكه‌ى تایبه‌ت به ڕۆژوو عیباده‌ت و كاره چاكه‌كان، كه‌فاله‌ت و سه‌رپه‌رشتیكردنى منداڵانى نازدارو خێزانه هه‌ژاره‌كان، هاوكاریكردنى لێقه‌وماوان، پڕۆژه‌ى ئیفتارى ڕۆژووه‌وان، له‌سه‌ر موسڵمانان پێویسته به‌شدارى كه‌سانى خێرخواز بكات له‌یه‌كێك له‌و چالاكییه خێریانه‌دا، یان به‌پاره یان به‌كات و هه‌ر شتێك كه له‌تواناى ئه‌ودا بێت، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رون و ڕۆحى ئاسوده بن بێبه‌ش نه‌بێت له‌ئه‌جرو پاداشتى ئه‌و چاكانه، پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێت:[ من جهز غازیا في سبیل الله فقد غزا، ومن خلف غازیا في اهله بخیر فقد غزا) متفق علیه].
-ئاشته‌وایی له‌نێوان خه‌ڵكیدا له‌ڕه‌وشته‌كانى تر‌ى ڕۆژووه‌وان كه پێویسته خۆمانى پێ بڕازێنینه‌وه، ئاشته‌وایی و ئاشتكردنه‌وه‌ى گرژی و توڕه‌بوونه‌كانى نێوان خه‌ڵكییه، كه ده‌رگایه‌كى گه‌وره‌یه له‌ده‌رگا خه‌یره‌كان و زۆرێك بێ ئاگان له‌و خێره گه‌وره‌یه، خواى میهره‌بان له‌و باره‌یه‌وه به‌ئاگامان دێنێته‌وه‌و ده‌فه‌رمووێت:
[ لا خير في كثير من نجواهم الا من امر بصدقة او معروف او اصلاح بين الناس) النسا‌ء. 114.] هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت:[ إنما المؤمنون اخوة فاصلح بين اخويكم) وه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت: (كل سلامي من الناس علیه صدقة، كل یوم تطلع فیه الشمس تعدل بین الأثنین صدقة، وتعین الرجل في دابته فتحمله علیها، أوترفع له علیها متاعه صدقة، والكلمة الطیبة صدقة ، وبكل خطوة تمشیها الى الصلاة صدقة، وتمیط الأذى عن الطریق صدقة].
ڕه‌وشته‌كانى ڕۆژوه‌وان زۆرن كه هه‌موو ڕه‌وشتێكى جوان و كرده‌وه‌یه‌كى چاكه‌و سیفاتێكى شیرین ده‌گرێته‌وه خۆشبه‌ختى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خۆیان به‌و سیفات و ڕه‌وشته جوانانه ده‌ڕازێننه‌وه‌و هه‌ر له‌گه‌لأ نزیكبوونه‌وه‌ى مانگى ڕه‌مه‌زاندا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى خۆیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌نجامدانى هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كى چاكه‌و دوركه‌وتنه‌وه له خراپه باهه‌موومان ئه‌م مانگه پیرۆزه بكه‌ینه فرسه‌ت و هه‌لێكى باش بۆ ئه‌نجامدانى كردار‌و ئاكارى په‌سه‌ندو ڕه‌وشته جوانه‌كان له‌خۆدا به‌رجه‌سته بكه‌ین و ڕۆژوه‌كه‌مان خاڵى وه‌رچه‌رخان له‌ژیانماندا به‌ره‌و ژیانێكى باشتر‌و مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتێكى باش و گونجاو بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نها برسێتى و تینوێتیمان بۆ نه‌مێنێته‌وه‌و ڕۆژووه‌كه‌مان قبول و په‌سه‌ندبێت لاى په‌روه‌ردگار.