گوڵاڵه محمد أمین سعید / پڕۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر
مامۆستاى زانكۆ و پسپۆڕى به‌رهه‌مهێنانى میوه
سركه‌ى سێ‌و چه‌ندین سوودى ته‌ندروستى هه‌یه بۆ جه‌سته و ته‌ندروستى، به‌ڵام ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست و ڕێك به‌كاربهێنرێت، سركه‌ى سێ‌و وه‌ك یه‌كێك له چاره‌سه‌ره سروشتیه‌كان ناسراوه كه له‌دێر زه‌مانه‌وه بۆ چاره‌سه‌رى زۆر نه‌خۆشى و چه‌ندین مه‌به‌ستى دیكه‌ى پزیشكى به‌كارهێنراوه و، جگه له‌وه‌ش ده‌توانرێت له‌بوارى جوانكاریدا به‌كاربهێنرێت و، مادده‌یه‌كى سه‌رسوڕهێنه‌ره له چێشتلێنان و خاوێنكردنه‌وه‌دا، هه‌ڵه‌یه گه‌ر وابیربكه‌یته‌وه كه سووده‌كانى سركه‌ى سێ‌و ته‌نیا بۆ جه‌سته‌یه به‌ڵام ئه‌و سودانه و چه‌ندین سوودى دیكه‌ى هه‌یه.
سركه‌ى سێ‌و پێكهاته‌یه‌كه خواردنه‌وه‌ى ده‌بێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى زه‌بحه‌ى دڵ, به‌تایبه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ى چه‌ورییه‌كى زۆر ده‌خۆن، یارمه‌تیده‌ریشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى جگه‌ره كێشان و خه‌مۆكى و دڵه‌ڕاوكێییه‌وه توشى زه‌بحه‌ى دڵ ده‌بن، توێژه‌ران باس له‌وه ده‌كه‌ن سركه‌ى سێ‌و زۆر به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ڕاهێنانى وه‌رزشى ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تى ڕاكردن، چونكه ڕه‌نگه پێیه‌كانیان توشى هه‌وكردن و خوران و بۆنى ناخۆش بێت هه‌ربۆیه دانانى پێیه‌كان له‌ناو ده‌فرێكى پڕ له‌سركه و ئاودا زۆر به‌سووده و چاره‌سه‌رێكى زۆرباشه.
سووده ته‌ندروستیه‌كانى سركه‌ى سێ‌و زۆرن و جۆراوجۆرن, گرنگترینیان ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن :
1-سركه‌ى سێ‌و شه‌كرى خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه.
2-سركه‌ى سێ‌و زۆر یارمه‌تیده‌ره بۆ گه‌ده و كردارى هه‌رس خێرا ده‌كات.
3- ده‌بێته هۆى دابه‌زاندنى كێش به‌شێوه‌یه‌كى خێرا.
4- ده‌بێته هۆى سپیكردنه‌وه‌ى ددانه‌كان.
5- سركه‌ى سێ‌و یارمه‌تى ڕزگاربوون له ژه‌هره‌كان ده‌دات هه‌روه‌ها یارمه‌تى هاندانى سوڕى خوێن و دڵ ده‌دات.
6- باشترین دابه‌زێنه‌رى چه‌ورى دڵ و جگه‌ره.
7- ڕۆڵى گرنگى هه‌یه له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى ئیلتهابى پڕۆستات.
8- سك ئاوسان كه‌م ده‌كاته‌وه و ته‌شه‌نوجاتى ماسولكه شانه‌كان ناهێڵێت .
9- ڕێگرى ده‌كات له‌دروستبوونى به‌ردى گورچیله و زراو.
سركه‌ى سێ‌و ڕێژه‌یه‌كى به‌رزى پۆتاسیۆمى تێدایه كه یارمه‌تى گواستنه‌وه‌ى مادده خۆراكیه‌كان ده‌دات بۆ خانه‌كان و، لابردنى ژه‌هر و ڕادیكاڵه ئازاده‌كان.
10- ڕۆڵى گرنگى هه‌یه له نه‌هێشتنى به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كان له‌ناو له‌شى مرۆڤدا.
11- یارمه‌تى دابه‌زینى ئاستى شه‌كر له‌خوێندا ده‌دات و ڕێژه‌ى توشبون به‌نه‌خۆشى شه‌كره‌ى جۆرى دووه‌م كه‌م ده‌كاته‌وه .
12- یارمه‌تى خۆپاراستن له هه‌وكردنى جومگه‌كان و سه‌وه‌فان ده‌دات.
13- یارمه‌تى نه‌هێشتنى بۆنى ناخۆشى ده‌م ده‌دات .
14- ڕۆڵى گرنگى هه‌یه له‌به‌هێزكردنى مووه‌كانى قژ .
15- كاریگه‌رى هه‌یه له‌نه‌هێشتنى هه‌وكردنى گورچیله‌كان و میزه‌ڵدان و، پاككردنه‌وه‌ى كۆئه‌ندامى میز .
16- یارمه‌تى چاره‌سه‌ركردنى تێكچونى گه‌ده و دڵه كزێ و سكچوون ده‌دات به‌مه‌رجێك (1) كه‌وچكى چێشت له‌گه‌ڵ (1) كوپ ئاو تێكه‌ڵ بكرێت و نیوكاتژمێر پێش ژه‌مى نان خواردن بخورێته‌وه .
17- چاره‌سه‌رى گیرانى لوت و چاكبونه‌وه‌ى قوڕگ له هه‌وكردن ده‌كات.
18- یارمه‌تى لابردنى په‌ڵه‌ى پێست و كاریگه‌رییه‌كانى زیپكه و پاككردنه‌وه‌ى ده‌دات.
19- به‌كاردێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازارى سه‌ر، به به‌كارهێنانى پارچه‌یه‌ك قوماش و ته‌ڕكردنى به سركه و ئاو و دانانى له‌سه‌ر ناوچه‌وان یاخود هه‌ڵمژین و بۆنكردنى به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ.
20- به‌كارده‌هێنرێت بۆ ته‌عقیمكردنى برین و سوتاوى و ئه‌كزیما و كه‌ڕووى پێست.
21- به‌كاردێت بۆ لابردنى كڕێشی سه‌ر.
22- مه‌ترسى شێرپه‌نجه كه‌م ده‌كاته‌وه.
23- یارمه‌تى چاره‌سه‌ركردنى ده‌والى قاچ ده‌دات، به مه‌ساجكردنى شوێنى ده‌والى یه‌كه به گیراوه‌یه‌ك كه پێكهاتووه له ( یه‌ك كه‌وچكى چێشت له سركه‌ى سێ‌و ) له‌ناو په‌رداخێك ئاو بۆ ماوه‌ى (3-5 خوله‌ك ) ڕۆژانه (2-3 جار ).
24- به‌پێى ئه‌نجامى چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌هۆى بوونى ترشى ئه‌سیتیك له‌سركه‌ى سێودا ڕێژه‌ى شه‌كر له خوێندا ڕێكده‌خاته‌وه و، واتلێده‌كات هه‌ست به‌تێربوون بكه‌یت بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر و چه‌ورى له‌ش ده‌سوتێنێت و كێش داده‌به‌زێنێت.
25- یه‌كێكى دیكه له سووده گرنگه‌كانى سركه‌ى سێ‌و بۆ له‌ش بریتى یه له مژینى كالیسیۆم و كانزا به‌سووده‌كان له‌و خۆراكانه‌ى كه ده‌یخۆیت .
26- سركه‌ى سێ‌و ئارام كه‌ره‌وه‌یه‌كى باشه و خۆراكێكى ته‌واوكارى گرنگه ، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینات و كانزاكان .
27- سركه‌ى سێ‌و وه‌كو سه‌رچاوه‌ى وزه وایه، ده‌توانیت تێكه‌ڵى چاى بكه‌یت و ڕۆژانه بیخۆیته‌وه.
28- دژه به‌كتریایه و ده‌بێته هۆى لابردنى زیپكه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ل َبكرێت و بۆ ماوه‌ى (5- 20 چركه ) بیده‌یت له ڕوخسارت .
چه‌ند تێبینى یه‌كى گرنگ له‌سه‌ر چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى سركه‌ى سێ‌و:
1- زۆر گرنگه بزانین كه سركه‌ى سێ‌و ده‌رمان نیه و شوێنى ده‌رمانیش ناگرێته‌وه، نابێت له‌كاتى به‌كارهێنانیدا زۆرى لێ بخورێته‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته له‌كاتى به‌كارهێنانیدا ڕوون بكرێته‌وه خه‌ستیه‌كه‌ى واته (ته‌خفیف) بكرێت له‌ڕێى تێكه‌ڵكردنى ( 1-2 ) كه‌وچكى چێشت سركه‌ى سێ‌و له‌ناو یه‌ك په‌رداخ ئاو پاشان بخورێته‌وه, یاخود بكرێته ناو زه‌ڵاته‌وه .
2- له‌كاتى به‌كارهێنانى سركه‌ى سێ‌و بۆ دابه‌زاندى كێش و نه‌هێشتنى چه‌ورى ورگ پێویسته ( 2 ) كه‌وچكى چێشت له‌گه‌ڵ ( 1 كوپ) ئاو تێكه‌ڵ بكه‌یت و ( 20 – 30 خوله‌ك )پێش ژه‌مى نان خواردن بخورێته‌وه .
3- له‌كاتى به‌كارهێنانى سركه‌ى سێ‌و بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌وكردنى قوڕگ پێویسته ( 1 كه‌وچك)ى چێشت له سركه‌ى سێ‌و له‌گه‌ڵ ( 1 كه‌وچك) ى چێشت شیله‌ى هه‌نگوین هه‌روه‌ها ( 1 كوپ ) ئاو تێكه‌ڵ بكرێت و بۆ ماوه‌ى ( 1- 2 خوله‌ك ) غه‌رغه‌ره‌ى پێبكرێت ڕۆژانه ( 2 – 3 جار ) .