پێنجشەممە , حوزه‌یران 26 2025

ڕۆڵی ئافرەت لە(کۆچ) دا

م. سومەیە محمود

کۆچی پێغەمبەرﷺ تەنها گواستنەوەیەکی فیزیکی نەبوو لە مەککەوە بۆ مەدینە، بەڵکو ڕووداوێکی مەزن بوو کە ڕەوتی مێژوویی گۆڕی و پیاوان و ئافرەتان بەشدارییان تێدا کردو، هەرکەس بەپێی توانا پاڵپشتی و قوربانی دا لە پێناویدا، ئەمڕۆ ئێمە تیشک دەخەینە سەر ئافرەتی موسڵمان کە ڕۆڵێکی سەرەکی و مەزنی هەبوو لە سەرخستنی ئەم کۆچە
پیرۆزە دا.
یەکەم: ئەسمای کچی ئەبوبەکری صديق(خودا لێی ڕازی بێت) خاوەنی دوو پشتێن ( ذات النطاقين):
یەکێک بوو لە دیارترین وچالاکترین کەسایەتییە کانی ئافرەتان لە کۆچدا، خواردن و خواردنەوە و هەواڵەکانی دەگەیاندە پێغەمبەر ﷺ و باوکی (ڕەزای خوایان لێبێت)
لەکاتێکدا کەلە ئەشکەوتی (ثەور) مابونەوە
کەلوپەلی لە پشتێنەکەیدا هەڵئەگرت، کاتێک شتێکی نەدۆزیەوە بۆ ئەوەی خواردنەکەی پێ ببەستێتەوە پشتێنەکەی کرد بە دوو بەشەوە پێغەمبەریش ﷺ ناوی نا: خاوەنی دوو پشتێن.
ئازار و سەختییەکانی زۆر هەڵگرت، تەنانەت ئەبو جەهل زلەیەکی لە ڕوومەتی دا کاتێک ڕەتیکردەوە شوێنی پێغەمبەر ﷺ و باوکی پێ بڵێت.
دووەم: خاتوو عائیشە( ڕەزای خوای لێبێت)
ئاگاداری پلانی کۆچ بوو، زۆرێک لە وردەکارییەکانی کۆچی پێغەمبەری گێڕایەوە، بۆیە بە گێڕانەوەیەکی ڕاست ودروست دادەنرێت، ئەمەش وایکرد ئەم ڕووداوە مەزنە بە وردی بۆ ئوممەتەکە پارێزراو بێت.
سێیەم: ئوم ئەیمەن (بەرەکەی حەبەشی)
یەکیک بولەو ئافرەتانەی کە لە سەرەتاوە باوەڕی بە پێغەمبەر ﷺ هێنا و، لەگەڵ هاوەڵاندا کۆچیکرد بۆمەدینە
یەکێک بوو لەو ئافرەتانەی کە لە منداڵیدا چاودێری پێغەمبەریان ﷺ کردو، پاشان لە گەورەییدا پشتیوانییان لێکرد.
چوارەم: ڕۆڵی ئافرەتانی ئەنسار
بە خۆشەویستی و میهرەبانییەوە پێشوازییان لە پێغەمبەر ﷺ و باوەڕداران کرد.
لە وکەسانەبون بوون کە لە عەقەبەدا بەیعەتیان بە پێغەمبەر ﷺ دا، کە ئەمەش ڕێخۆشکەر بوو بۆ کۆچەکە و، لاپەڕەی گەشاوەیان لە قوربانیدان و پاڵپشتیدا تۆمارکرد، لە ڕێگەی حەواندنەوەی کۆچبەران و یارمەتیدانیان.
بەڕاستی ڕۆڵی ئافرەتی موسڵمان لە کۆچی پێغەمبەردا ﷺ بەهای ئافرەت دەردەخات و توانای هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و،بەشداریکردنی لە دروستکردنی ڕووداوە گەورەکان و پاڵپشت و موجاهید و بەشداربوو لە پلاندانان و جێبەجێکردن و هێمای سەبر و قوربانیدان بوون.
بەڕاستی ئەوئافرەتانە نمونەی بەرزوجوانن وسەرمەشقن بۆئافرەتانی موسوڵمان تاڕۆژی دوایی.

Check Also

ئاگاداری رۆژی عه‌ره‌فه‌ بن..

ئا: چیا حەمە عەلی ڕۆژی عەرەفە نۆیەمین ڕۆژی مانگی ذي الحجة یە، بە گەورەترین و …