لاڤان ئیدریس
ی. ده‌رمانساز
كۆتا واده‌ى به‌كارهێنانى ده‌رمانه‌كه كه كۆمپانیاى دروستكردكاره‌كه دایده‌نێت، ئیدى له‌دواى ئه‌و به‌رواره هێزو كاریگه‌رى و كاركردنى ده‌رمانه‌كه به‌ره‌و كه‌مى ده‌چێت.
بۆ نموونه له‌سه‌ر پاكه‌تى ده‌رمانێك نوسراوه،july/ 2022 واتا ئه‌م ده‌رمانه به‌بێ دوو دڵى تا 30/7/2022 به‌كاردێت، به‌ڵام هه‌ندێكى تر ده‌رمان له‌گه‌ل ئه‌و Expire date كه هه‌یه‌تى هه‌ر خۆى بۆ كاتێكى دیارى كرا‌و به‌كاردێت بۆنموونه:
شروبی تۆز: پاش گرتنه‌وه‌ى به‌ئاو ته‌نها بۆ ماوه‌ى 1هه‌فته هه‌ڵده‌گیرێت، كۆرسی به‌كارهێنانه‌كه‌ى 6 بۆ7ڕۆژه.
قه‌تره‌ى چاو: باشتر وایه ئه‌گه‌ر له به‌فرگریشدا هه‌ڵگیرا، تا 1مانگ دواى كردنه‌وه‌كه‌ی به‌كاربهێنرێت.
شاف: پێویسته له‌ساردكه‌ره‌وه دابنرێت تا ڕێگرى بكرێت له تواندنه‌وه‌ى
هۆكارێكى تر‌ى به‌سه‌رچوونى ده‌رمان ئه‌وه‌یه كه له‌شوێنى گونجاو هه‌ڵناگیرێت واته له پله‌ى گه‌رمى و شێ و ڕووناكى گونجاو دانانرێت
ئه‌كرێت بڵێین كاتێك ده‌رمانێكى ماوه به‌سه‌رچاوو به‌كارده‌هێنێت نه‌خۆشێك تووشی ژه‌هراوی بوون ده‌بێت، بێگومان نه‌خێر، به‌ڵام ده‌رمانه‌كه مانگ له‌دواى مانگ له‌دواى به‌رهه‌مهێنانى هێدى هێدى كاریگه‌رییه‌كانى ده‌رمانه‌كه به‌ره‌و كه‌مى ده‌ڕوات.

crypto casino bonus codes