كیژان محه‌مه‌د
خوداى گه‌وره مرۆڤایه‌تى له چه‌ندین هۆزو ڕه‌نگ و زمان و شێوه‌و كلتورى جیاواز دروستكردووه، هه‌موومان ده‌بێت ئه‌و پرسیاره له‌خۆمان بكه‌ین ئایا حیكمه‌تى دروستبوونى ئێمه له‌سه‌ر زه‌وى چییه؟ بۆچی هاتووینه‌ته بوون؟، له‌وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌دا هه‌ریه‌كه‌مان به‌پێى تێڕوانینمان بۆ ژیانكردن و هێزى ئیراده‌مان ده‌توانین له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان وه‌ڵام بده‌ینه‌وه، ئه‌كرێت هه‌ندێك پڕ له‌هیوا بن و هه‌ندێكى تر ته‌واوى هیواكانیان له‌ده‌ست دابێت.
مرۆڤ ده‌بێته هێزێكى گه‌وره له‌ناخیدا دروستبكات بۆ ئه‌وه‌ى فێرى بكات كۆلأ نه‌دات، فێرى بكات به‌رگرى بكات، فێرى بكات متمانه‌ى به توانا‌و لێهاتوویه‌كانى هه‌بێت، فێر ببێت ژیانكردن له‌سه‌ر زه‌وى هه‌روا بێ ئامانج نییه، پێدانى ده‌فته‌رێكى سپی ئه‌وه نییه قه‌ڵه‌مى بخه‌یته سه‌رو خۆى ژیانت بنوسێته‌وه، به‌ڵكو ده‌فته‌رى سپی هێزى ڕۆح و ئومێدى تۆى مرۆڤه كه پاڵنانێك پاڵت ده‌نێت وه‌ك ئه‌وه‌ى كێوێكى بڵند كه‌وتۆته پشتت و ده‌یه‌وێت هێزی خۆی بخاته سه‌رت و بتخه‌ته ئه‌و شوێنه‌ى كه له مێژه ئامانجی باشترینت بۆ داكوتاوه چاوت ببڕه هیواو ئامانج و داهاتووه‌كه‌ت كه ده‌ته‌وێت به هێزى پۆڵاین بنیادى بنێیت، نه‌ك ئه‌و ئامانجه‌ى هه‌ر له ئه‌وه‌ڵى ده‌ستپێكردنه‌كه‌یه‌وه به‌ره‌و خواره‌وه ڕوانیوته هه‌رچی هێزى بونه‌ته له‌ده‌ستت داوه ئه‌مه پێی ناوترێت ئامانج ئه‌مه پێی ده‌ڵێن شكست، چونكه خوڵقێنه‌ره‌كه‌ى كه‌سێكى بێ پلان و بێ هیواو ئامانج و بێ چاوتێبرینه خاڵى كۆتایه.
وه‌رن باپێكه‌وه هه‌موو ژیانمان په‌خشى هیواو هێزى ڕۆح بێت، پاڵنه‌رى ژیانمان توكل بێت به‌و خودایه‌ى هیچ هێزێك ناتوانێت دڵى تۆ‌و هێزو هیواى تۆی بێ كه‌م بكات غه‌یرى ئه‌وه‌ى قه‌ده‌رو نسیبی ژیان له ڕۆژگارى ئه‌مڕۆدا بۆت دانراوه.
شانازى بكه به‌وه‌ى كه كردوته‌و ده‌ته‌وێت كاریگه‌رى دروست بكه‌یت له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت، شانازی بكه كه توانیوته مه‌حاڵه‌كان بكه‌یته حالأ و خۆتى تێدا ببینیته‌وه. لێره‌وه ژیان تام و بۆن و ڕه‌نگ و خۆشبه‌ختى دروست ده‌كات و ڕۆح و هێزى منیش وه‌ك په‌لكه‌زێڕینه‌یه‌ك هه‌رچی ڕه‌نگه تێیدا ئاوێزان ده‌بێت و خۆشبه‌ختى هه‌موو كوچه‌و تاریكایه‌كانى دلأ ڕۆشن ده‌كاته‌وه

best instant tether casinos 2025