“باڵاپۆشیی له فیكرى د.شه‌حروردا
خوێندنه‌وه‌یه‌ك له ڕوانگه‌ى پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندیگرتنى نازاره‌كییه‌وه”
د.بێخالأ أبوبكر حسین
پوخته‌ى توێژینه‌وه :ئەم توێژینه‌وه‌یه له پرسى باڵاپۆشیی له فیكرى د.محمد شه‌حروردا ده‌كۆڵێته‌وه و، له ڕوانگه‌ى پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندیگرتنى نازاره‌كییه‌وه هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێت. سه‌باره‌ت به‌م پرسه، به‌ڵگه‌كانى قورئانى پیرۆز ده‌خاته‌ڕوو و شیكاریان ده‌كات. ئاشكراشه كه قورئانى پیرۆز وه‌حى خواى گه‌وره‌یه نه‌ك ڕه‌نگدانه‌وه‌ى سه‌رده‌مه‌كه‌ى خۆى، وه‌ك ئه‌وه‌ى د. شه‌حرور جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه و باڵاپۆشیی به دابونه‌ریتى كۆمه‌ڵگه‌كانه‌وه، په‌یوه‌ندیگرتنى.
بیرۆكه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، بریتییه له خوێندنه‌وه‌یه‌كى نوێ بۆ چه‌مكى باڵاپۆشیی له ڕوانگه‌ى پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندیگرتنى نازاره‌كییه‌وه. دیاره به‌رگ و پۆشاك یه‌كێكه له ئاماژه‌كانى په‌یوه‌ندیگرتنى نازاره‌كیی و گرنگیی تایبه‌تى هه‌یه له تێروانینى مرۆڤ (به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه)، بۆ خودى خۆى و تێڕوانینى ده‌وروبه‌ر بۆى. په‌یوه‌ندیگرتنى نازاره‌كیش، جۆرێكى گرنگ و ته‌واوكاری پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندیگرتنه و به‌بێ ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیگرتنه، لێكتێگه‌یشتن نایه‌ته‌دى. له‌م سۆنگه‌یه‌وه، ڕوخسارى مرۆڤ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ى كه‌سێتى و دنیابینى و هه‌ست و ناخییه‌تى، بۆیه له پالأ ئاماژه نازاره‌كییه‌كانى دیكه‌ى وه‌ك: زمانى جه‌سته، تۆن و ئاواز و به‌رز و نزمى ده‌نگ، دووریی و نزیكیی نێوان به‌شدارانى پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندیگرتن، ده‌ستلێدان و به‌ریه‌ككه‌وتن، بۆن، ڕه‌نگ، چۆنێتى ڕێزگرتن له كات، دیزاین و رێكخستنى كه‌لوپه‌ل، هه‌روه‌ها ئه‌ته‌كێت، گرنگیی ته‌واو به پۆشاك و جلوبه‌رگ و هۆكاره‌كانى ئارایشت و ڕازاندنه‌وه، له پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندیگرتنى نازاره‌كییدا دراوه.
توێژینه‌وه‌كه له سێ به‌ش پێكدێت، به‌شى یه‌كه‌م بۆ خستنه‌ڕووى بیروبۆچوونه‌كانى د.شه‌حرور سه‌باره‌ت به باڵاپۆشیی، ته‌رخانكراوه. به‌شى دووه‌م له گرنگیی پۆشاك له ڕوانگه‌ى پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندیگرتنى نازاره‌كییه‌وه، ده‌كۆڵیته‌وه. له كۆتاییدا، به‌شى سێیه‌م بریتییه له هه‌ڵسه‌نگاندنى بیروبۆچوونه‌كانى د.شه‌حرور سه‌باره‌ت به باڵاپۆشیی، له ڕوانگه‌ى پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندیگرتنى نازاره‌كییه‌وه، به پشت به‌ستن به ڕاڤه‌كردنى به‌ڵگه‌كانى قورئانى پیرۆز له‌م ڕووه‌وه. توێژینه‌وه‌كه به ژماره‌یه‌ك ده‌ره‌نجام و لیستى سه‌رچاوه‌كان، كۆتایی پێدێت.
هۆكاره‌كانى هه‌ڵبژاردنى ناونیشان
هه‌ڵبژاردنى ئه‌م ناونیشانه بۆ زۆر هۆكار ده‌گه‌رێته‌وه، له‌وانه:
1- گرنگیی باڵاپۆشیی وه‌ك فه‌رمانێكى خودایی.
2- بوونى مشتومڕێكى زۆر سه‌باره‌ت به شێوازی باڵاپۆشیی، به تایبه‌ت پاش خوێندنه‌وه‌كانى د.محمد شه‌حرور له سه‌رده‌مى نوێ‌دا.
3- نه‌بوونى خوێندنه‌وه‌یه‌كى فره‌پسپۆڕیی نوێ بۆ باڵاپۆشیی، به تایبه‌تیش بۆ به‌رگ و پۆشاك وه‌ك یه‌كێك له كۆده‌كانى پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندیگرتنى نازاره‌كیی، یان كه‌میی توێژینه‌وه، له‌م ڕووه‌وه.
میتۆدى توێژینه‌وه: له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، میتۆدى شیكاریی پیاده‌كراوه بۆ ڕاڤه‌كردنى بیروبۆچوونه‌كان و خستنه‌رووى ڕه‌خنه‌كان و هه‌ڵگۆستنى بیروڕا نوێیه‌كان.
كێشه‌ى توێژینه‌وه: له‌م سه‌رده‌مه‌دا، باڵاپۆشیی یه‌كێكه له بابه‌ته گه‌رمه‌كانى مشتومڕى نێوان توێژه‌ران و بیریارانى ڕه‌وته فیكرییه جیاوازه‌كان، كه هه‌ر جاره و به شێوه‌یه‌كى جیاواز لێره و له‌وێ، سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه و كاریگه‌ریی فیكریی و ڕه‌فتاریی له‌سه‌ر تاكه‌كان، به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه، به‌جێده‌هێڵێت.
ئامانجى توێژینه‌وه: ئه‌م توێژینه‌وه هه‌وڵده‌دات بۆ:
1- هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆچوونه‌كانى د.شه‌حرور و به‌راوردكردنیان به بنه‌ماكانى په‌یوه‌ندیگرتنى نازاره‌كیی.
2- خستنه‌ڕووى كۆره‌فتاری باڵاپۆشیی وه‌ك ستایڵێكى ژیان بۆ هه‌موو شوێن و سه‌رده‌مێك، هه‌روه‌ها سیستمێك بۆ پیاده‌كردنى ڕۆڵى مرۆییانه‌ى ئافره‌ت و پیاو و گێڕانی ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌یی له ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى خێزاندا، به رێكخستنى مامه‌ڵه‌ى زاره‌كیی و نازاره‌كیی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز.
3- شیكاركردنى میتۆدی قورئان و سوننه‌تى پیرۆز بۆ كۆڕه‌فتاری باڵاپۆشیی له مامه‌ڵه‌ى ئاكاریی و چۆنیه‌تى پۆشین له كۆنتێكسته جیاوازه‌كاندا، و شیكردنه‌وه‌ى كۆده‌كانى په‌یوه‌ندیگرتنى نازاره‌كیی له‌م بواره‌دا.
4- ڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌تێگه‌یشتنى سنورداركردنى كۆڕه‌فتاری باڵاپۆشیی و مامه‌ڵه‌ى دروست، بۆ ئافره‌تان به ته‌نها، و فه‌رامۆشكردنى بۆ پیاوان.
گرنگى توێژینه‌وه: گرنگى توێژینه‌وه‌كه له خستنه‌ڕووى خوێندنه‌وه‌یه‌كى نوێ دایه بۆ پرسی باڵاپۆشیی و تیۆریزه‌كردنى وه‌ك ستایڵێك بۆ ژیان و سیستمێك بۆ هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه و پیاده‌كردنى ڕۆڵى مرۆییانه‌ى ئافره‌ت و پیاو. هه‌روه‌ها بایه‌خى توێژینه‌وه‌كه له هه‌ڵسه‌نگاندنى بیروڕاكانى د.شه‌حروردا خۆى ده‌بینێته‌وه، كه بۆ وه‌سفكردن و ڕاڤه‌كردنى پرسی باڵاپۆشیی، ته‌نها دابونه‌ریتى میلله‌تانى له‌سه‌رده‌مێكى دیاریكراودا له‌به‌رچاوگرتووه، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ شیكارییه زانستییه‌كان له ڕوانگه‌ى میتۆدى فره‌پسپۆرییه‌وه، له نمونه‌ى زانسته‌كانى كۆمه‌ڵناسیی و ده‌رونناسیی و په‌یوه‌ندیگرتن و شێوازه‌كانیه‌وه. هه‌روه‌ك د.شه‌حرور، ته‌نها جه‌خت له به‌شێكى زۆر كه‌میی كۆره‌فتاریی باڵاپۆشیی ده‌كاته‌وه كه بریتییه له: به‌كارهێنانى سه‌رپۆش و قژداپۆشین.
به‌شى یه‌كه‌م خستنه‌ڕووى بیروبۆچوونه‌كانى د.شه‌حرور سه‌باره‌ت به باڵاپۆشیی له نوسینه‌كانیدا، د. شه‌حرور گرنگیی زۆر به بوارى شیكردنه‌وه‌ى زمانه‌وانى ده‌دات و بڕواى وایه چه‌مك و وشه به‌كارهاتووه‌كان له قورئانى پیرۆزدا هاوواتا نین و هه‌ریه‌كه‌یان بۆ مه‌به‌ستێكى تایبه‌ت به‌كارهێنراون. له‌وانه‌ش وشه‌ى (حجاب)ه كه له هه‌شت شوێندا هاتووه و به دوورودرێژى ڕاڤه‌ى كردووه و جه‌ختده‌كاته‌وه كه له هیچ شوێنێكدا به واتاى جلوبه‌رگ به‌كارنه‌هێنراوه، به‌ڵكو وشه‌كانى (الثياب، الجلابيب، الخمر)گوزارش له به‌رگ و پۆشاك ده‌كه‌ن .
له كتێبه‌كانیدا، د. شه‌حرور، وشه‌ى (لباس) بۆ به‌رگ و پۆشاك، به‌كارده‌هێنێت. له‌م میانه‌یه‌شدا به‌شێكى ته‌واوى بۆ باس له به‌رگ و پۆشاكى ژنان و پیاوان و ڕه‌فتارى كۆمه‌ڵایه‌تییان، له كتێبى (الكتاب و القرا‌ن) ته‌رخانكردووه و به‌هه‌مان شێوه له كتێبى (نحو أصول جديدة للفقة الاسلامي)،، به‌شێكى بۆ باس له به‌رگ و پۆشاك، داناوه و به شێوه‌یه‌كى دوورودرێژ باسى له واتاكانى وشه‌ى (حجاب) له قورئانى پیرۆزدا، كردووه. له به‌شى ته‌رخانكراو له كتێبى یه‌كه‌مدا، سه‌ره‌تا باس له واتا و ڕاڤه‌كردنى هه‌ردوو ئایه‌تى 30 و 31 له سوره‌تى نوردا ده‌كات: ( : ( قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ أَزْكَىٰ لَهُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ (30) وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا ۖ وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَىٰ جُيُوبِهِنَّ ۖ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ أَوِ التَّابِعِينَ غَيْرِ أُولِي الْإِرْبَةِ مِنَ الرِّجَالِ أَوِ الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَىٰ عَوْرَاتِ النِّسَاءِ ۖ وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِن زِينَتِهِنَّ ۚ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ) (31). ئه‌م دوو ئایاته پیرۆزه ڕێنماییه‌كی گرنگ بۆ مامه‌ڵه‌ى هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له‌گه‌لأ یه‌كتر و خودى هه‌مان ڕه‌گه‌زیشدا له‌خۆده‌گرن، ئه‌ویش (چاوپارێزیی)ه.
د.شه‌حرور ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، ئه‌وانه‌ى كه ده‌بێت چاوپارێزییان لێ بكرێت، خواى گه‌وره به ڕه‌هایی هێشتویه‌تیه‌وه و به‌ستویه‌تیه‌وه به كات و شوێنى كرداره‌كه‌وه كه مه‌رج نییه له نێوان ڕه‌گه‌زى جیاوازدا بێت، به‌ڵكو ته‌ماشاكردن و تێڕوانین له نێوان هه‌مان ڕه‌گه‌زیشدا سنورداره و هه‌موو كات واڵا نییه به‌تایبه‌ت له‌و كاتانه‌دا كه سه‌یركردن ئیحراجیی و شه‌رمه‌زاریی بۆ به‌رامبه‌ر دروست ده‌كات. ئه‌مه‌ش به ڕه‌فتارێكى دروستى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌زانێت بۆ ڕاگرتنى هه‌ستى به‌شدارانى پڕۆسه‌ى په‌یوه‌ندیگرتن. باس له‌وه‌ش ده‌كات له هه‌ندێك كۆنتێكسدا كه ئیحراجى دروست نابێت، پێویست به چاوپارێزیی نییه. پاشان د.شه‌حرور ئاماژه به لاى زۆر و لایكه‌مى پۆشاك ده‌كات و تیشك ده‌خاته‌سه‌ر گرنگیی ئاكاردروستیی ژنان و پیاوانى موسڵمان كه پێویسته به گوێره‌ى په‌روه‌رده‌ى دروست بێت نه‌ك ترس و تۆقاندن و سه‌ركوتكردن. هه‌روه‌ها گرنگییه‌كى زۆر به ڕوونكردنه‌وه‌ى زمانه‌وانى چه‌مكى (زینه)، به واتاى (جوانیى) و پێناسه‌كردنى جۆر و پێكهاته‌كانى، له قورئانى پیرۆزدا ده‌دات، وه‌ك جوانیی شتومه‌ك و ژینگه و ده‌وروبه‌ر. پاشان جوانیی تایبه‌ت به ئافره‌ت، كه دوو جۆر ده‌گرێته‌وه، ئه‌وانیش: جوانیى دیار و جوانیى شاراوه، ئه‌مه‌ش به هه‌ڵگۆزینى له ئایه‌تى ( وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ ). پاشان تیشك ده‌خاته‌سه‌ر واتاى ئایه‌تى (وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَىٰ جُيُوبِهِنَّ ۖ) و واتاى (جیوب) ڕوونده‌كاته‌وه، كه به ڕای د.شه‌حرور، هه‌ر ئه‌وه‌شه واتاى جوانیى شاراوه كه پێویسته دابپۆشرێت.
له میانه‌ى باسه‌كه‌یدا ئاماژه به واتاى (خمر) ده‌كات كه لاى ئه‌و، به واتاى داپۆشه‌رى سه‌ر و غه‌یرى سه‌ریشه، ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌یامه ده‌گه‌یه‌نێت كه له بنه‌ڕه‌تدا (داپۆشین) ته‌نها بۆ (جیوب/جوانیى شاراوه) یه، له نێوان ئه‌و ئه‌ندامانه‌شدا كه به (جیوب) باسیانده‌كات، ئاماژه‌ى به (قژ) نه‌داوه، و (خمر)یش به ته‌نها (سه‌رپۆش) ناگرێته‌وه. هه‌رچه‌نده له واتاى ئایه‌تى (وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ) دا، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ده‌رخستن له خۆیدا بۆ شتێكى شاراوه ده‌بێت، واته له بنه‌ڕه‌تدا پێویسته داپۆشراو بن. به‌م شێوه‌یه ده‌گاته ئه‌و به‌ره‌نجامه‌ى كه پێویسته پێداچوونه‌وه بۆ واتاى (زینه) بكرێت كه پێشتر فه‌قیهه‌كان به ئارایشت و خشڵ و ئه‌وه‌ى كه پێویسته ئافره‌ت دایپۆشێت و نابێت ده‌ریبخات، له‌وانه‌ش قژ، ڕاڤه‌یان كردووه . هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌دات كه (إِلا مَا ظَهَرَ مِنْهَا) ئاماژه نییه بۆ جوانیى شتومه‌ك و ئارایشت، به‌ڵكو ئاماژه‌یه بۆ جوانیی ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌ى ئافره‌ت.
د. شه‌حرور له ڕاڤه‌ى ئه‌م به‌شه له ئایه‌تى پیرۆزى 31 له سوره‌تى ئه‌لنوردا، (وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِن زِينَتِهِنَّ ۚ) ، پاش شیكردنه‌وه‌یه‌كى ته‌واو بۆ واتاكانى وشه‌ى (چرب) به گشتى له قورئانى پیرۆزدا، تێگه‌یشتنى خۆى بۆ ئایه‌ته‌كه ڕوونده‌كاته‌وه. به ڕاى ئه‌و، وشه‌ى (چرب) له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا واتاى هه‌وڵدان و كاركردن، ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌واته په‌روه‌ردگار داوا له ئافره‌تان ده‌كات ئه‌و كارانه نه‌كه‌ن كه تیایدا هه‌ندێك یان هه‌موو (جیوب/جوانیى شاراوه) یانى تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ك: نمایشكردنى جه‌سته و سه‌ماكردن به نیمچه‌ڕووتیی، و له‌شفرۆشیی. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه هه‌موو جۆره‌كانى سه‌ماكردن بۆ ئافره‌تان قه‌ده‌غه نییه، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت كه جوانیى شاراوه‌یانى تێدا ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌موو كار و پیشه‌یه‌كیش بۆ ئافره‌تان دروسته ته‌نها ئه‌و دووانه نه‌بێت كه پێشتر ئاماژه‌ی پێدرا. د.شه‌حرور ئایه‌تى (يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ۚ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰ أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ ۗ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا ) الاحزاب: 59، به ته‌واوكارى باسى به‌رگ و پۆشاك له ئایه‌ته‌كانى سوره‌تى ئه‌لنور داده‌نێت، كه لایكه‌میی جلوبه‌رگى ئافره‌تیان به‌یانكردووه، و پێی وایه ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌ى سوره‌تى ئه‌لئه‌حزاب، بۆ فێركردنه نه‌ك یاسادانان، واته یاسایه‌ك بۆ هه‌موو ئافره‌تان موسڵمان له‌خۆناگرێت چونكه گوتاره‌كه له پێگه‌ى پێغه‌مبه‌رێتییه‌وه‌یه و واتاى حه‌ڵاڵ و حه‌رام ناگه‌یه‌نێت به‌ڵكو لابردنى ئازارگه‌یاندن، ده‌گه‌یه‌نێت ((فَلَا يُؤْذَيْنَ ۗ ). له ڕوانگه‌ى د. شه‌حروره‌وه، دوو جۆر زیان به‌هۆى جلوبه‌رگیانه‌وه له‌وانه‌یه به ئافره‌تان بگات، ئه‌وانیش زیانى سروشتى و زیانى كۆمه‌ڵایه‌تین. زیانى سروشتى به هۆى نه‌گونجاویی جلوبه‌رگه‌وه له‌گه‌لأ كه‌شوهه‌واى سروشتیی ( بۆ نمونه پله‌ى گه‌رمیی و ڕاده‌ى شێ) له شوێنى ژیاندا. زیانى كۆمه‌ڵایه‌تیش، له ئه‌نجامى ڕه‌چاونه‌كردنى دابونه‌ریتی باوی كۆمه‌ڵگه‌وه دێته كایه‌وه و ئافره‌تان به هۆیه له‌وانه‌یه دووچارى تێڕوانینى نادروست و پلار و توانج ببنه‌وه. ئه‌م زیانانه‌ش، به ڕاى د. شه‌حرور، تاكه سزایه كه ئافره‌تان به هۆى پۆشینى به‌رگى ناشیاوه‌وه، پێیانده‌گات و جگه له تۆبه‌كردن، هیچ به‌رپرسیارێتییه‌كى سزا و پاداشتى لاى خواى گه‌وره نییه، به‌ڵگه‌ى بۆ ئه‌مه‌ش كۆتایی ئایه‌ته‌كه‌یه كه ده‌فه‌رموێت: (وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا).
به بۆچوونى د.شه‌حرور، لاى زۆر و كه‌میی پۆشاكى ئافره‌ت له قورئان و فه‌رموده‌دا جیاكراونه‌ته‌وه: لایكه‌مى جلوبه‌رگ له‌و ئایه‌تانه‌دا ڕوونكراوه‌ته‌وه كه پێشتر ئاماژه‌ى پێدرا. لاى زۆرى پۆشاكیش له فه‌رمووده‌دا ئاماژه‌ى پێدراوه، لێره‌دا به‌ڵگه به وته‌یه‌ك ده‌هێنێته‌وه، كه لاى زۆربه‌ى زانایان به فه‌رمووده ئه‌ژمارناكرێت، به‌ڵكو وته‌ى فه‌قیهه‌كانه و به به‌ڵگه وه‌رناگیرێـت، ئه‌ویش: (كل المرأه عوره ماعدا وجهها و كفیها) . ئه‌م وته‌یه به شێوازى جیاواز هاتووه، ئیمامى شافعى له كتێبى (الأم) دا ده‌ڵێت: (و كل المرأه عوره ماعدا كفیها و وجهها)، ئیبن ته‌یمیه‌ش ده‌ڵێت: (كل الحره عوره سوى وجهها و كفیها). له كتێبه‌كه‌یدا به ناونیشانى (نحو أصول جدیده للفقه الاسلامی)، كه ساڵی 2000 ، واته 10 سالأ دواى كتێبى یه‌كه‌م (الكتاب و القرا‌ن)، چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه، جارێكی‌تر به‌شێكى به ناونیشانى (اللباس) بۆ باس له جلوبه‌رگى ئافره‌تان، ته‌رخانكردووه، و ورده‌كاریی زیاترى له كتێبى یه‌كه‌م، باسكردووه. ئاماژه‌ى به بنه‌ڕه‌تى سه‌رهه‌ڵدانى پۆشاك و پۆشته‌یی ئافره‌ت و هه‌ندێكجاریش پیاوان داوه، و تیشكى خستۆته‌سه‌ر دێرینیی باسى پۆشاك و پۆشته‌یی كه بۆ پێش مێژوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، و ناپۆشته‌یی به گوناهى یه‌كه‌مه‌وه به‌ستۆته‌وه، به‌ڵگه‌ش ئایه‌ته‌كانى: (: (فَدَلَّاهُمَا بِغُرُورٍ ۚ فَلَمَّا ذَاقَا الشَّجَرَةَ بَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِن وَرَقِ الْجَنَّةِ ۖ وَنَادَاهُمَا رَبُّهُمَا أَلَمْ أَنْهَكُمَا عَن تِلْكُمَا الشَّجَرَةِ وَأَقُل لَّكُمَا إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمَا عَدُوٌّ مُّبِينٌ: (22)
فَوَسْوَسَ إِلَيْهِ الشَّيْطَانُ قَالَ يَا آدَمُ هَلْ أَدُلُّكَ عَلَىٰ شَجَرَةِ الْخُلْدِ وَمُلْكٍ لَّا يَبْلَىٰ (120) فَأَكَلَا مِنْهَا فَبَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِن وَرَقِ الْجَنَّةِ ۚ وَعَصَىٰ آدَمُ رَبَّهُ فَغَوَىٰ (طه (121)
لێره‌دا باس له ئایینه داهێنراوه كۆنه‌كان ده‌كات كه چۆن به ڕاى ئه‌وان ئافره‌ت بونه‌وه‌رێكى پاك نییه و ته‌نانه‌ت بۆ چوونه ناو په‌رستگه و ئاته‌شگه، پێویست بووه ، ده‌موچاوى هه‌ڵبه‌ستێت تا به هه‌ناسه‌ى ناپاكی، ئاگری پیرۆز پیس نه‌كات. ئه‌مه وه‌ك بنچینه‌یه‌ك بۆ سه‌رهه‌ڵدانى داپۆشینى ده‌موچاوى ژنان له مێژوودا، ئاماژه‌پێده‌دات.
دواتر باس له ئایینى یه‌هودیی و پاشان مه‌سیحی ده‌كات كه چۆن ئۆباڵى تاوانى یه‌كه‌میان خسته‌سه‌ر ئه‌ستۆى ئافره‌ت و له سزاى ئه‌وه‌شدا، بۆى نه‌بوو سه‌ربه‌رزبكاته‌وه، یان ده‌نگ هه‌ڵبڕێت، به‌ڵكو پێویست بوو به پۆشینى حیجاب، په‌ڵه‌ى عه‌یب و تاوان بشارێته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌و یه‌هودیی و مه‌سیحیانه‌ش كه دواتر موسڵمان بوون، ئه‌م چیرۆكه هه‌ڵبه‌ستراوه‌یان له بیروباوه‌ڕیاندا، هه‌ڵگرتبوو.
دواتر باس له هه‌لومه‌رجى ئافره‌تان له پێش هاتنى ئایینى ئیسلامدا ده‌كات، و ئاماژه به‌و دابونه‌ریته هه‌ڵانه ده‌دات كه به بڕواى ئه‌و له كۆمه‌ڵگه‌كانی تره‌وه هاتونه‌ته ناو نیوه‌دوورگه‌ى عه‌ره‌بیی، وه‌ك پێشوازینه‌كردن له له‌دایكبوونى منداڵی كچ و زینده‌به‌چاڵكردنیان، و قورئانى پیرۆزیش تۆمارى كردوون.
پاشان ئاماژه به ڕاستكردنه‌وه‌ى قورئان ده‌دات بۆ چیرۆكى گوناهى یه‌كه‌م، له سوره‌ته‌كانى به‌قه‌ره و ئه‌عرافدا، باس له به‌شدارى هه‌ردوو ئاده‌م و هاوسه‌ری، له سوره‌تى ته‌هادا باس له هه‌ستانى ئاده‌م به، ته‌نها، به سه‌رپێچیی فه‌رمانى خواى گه‌وره، ده‌كات. د.شه‌حرور ئاماژه به‌وه ده‌دات كه خواى گه‌وره ئه‌نجامدانى تاوان و ناپۆشته‌یی پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، به به‌ڵگه‌ى ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزانه‌ى (26،27)ى سوره‌تى ئه‌لئه‌عراف: ێ: يَا بَنِي آدَمَ قَدْ أَنزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاسًا يُوَارِي سَوْآتِكُمْ وَرِيشًا ۖ وَلِبَاسُ التَّقْوَىٰ ذَٰلِكَ خَيْرٌ ۚ ذَٰلِكَ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ (26) يَا بَنِي آدَمَ لَا يَفْتِنَنَّكُمُ الشَّيْطَانُ كَمَا أَخْرَجَ أَبَوَيْكُم مِّنَ الْجَنَّةِ يَنزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوْآتِهِمَا ۗ إِنَّهُ يَرَاكُمْ هُوَ وَقَبِيلُهُ مِنْ حَيْثُ لَا تَرَوْنَهُمْ ۗ إِنَّا جَعَلْنَا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاءَ لِلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ (27) هه‌ر له‌م ئایه‌ته پیرۆزانه‌دا، ئاماژه به (لباس) وه‌ك به‌خششێكى خودایی بۆ مرۆڤ دراوه، و هه‌روه‌ها به بۆچوونى د.شه‌حرور (سَوْآتِهِمَا) لێره‌دا به واتاى مه‌جازیی (كرده‌وه‌ى خراپ و ناپه‌سه‌ند)،هاتووه هه‌روه‌ك چۆن (لِبَاسُ التَّقْوَىٰ) ش له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا، به واتاى مه‌جازیی به‌كارهاتووه. واته: شه‌یتان توانى به‌رگى پارێزكاریی (كه كرده‌وه‌ى چاك ده‌گرێته‌وه) له باوكه ئاده‌م و هاوسه‌ری به ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى خراپ و سه‌رپێچیی خواى گه‌وره، له‌به‌ریان دابماڵێت. له‌م كتێبه‌یدا، د.شه‌حرور جارێكی‌تر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئایه‌تى حیجاب (الاحزاب: 59)، ئایه‌تێكى فێركارییه و بۆ هه‌لومه‌رجێكی بابه‌تى سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلى الله علیه و سلم) دابه‌زیوه و یاسایه‌ك بۆ موسڵمانان له خۆناگرێت. پاشان باس له تێكه‌ڵبوونى بیركردنه‌وه و تێڕوانینى ئایین و كلتورى ئایین و نه‌ته‌وه‌كانی تر به كۆمه‌ڵگه‌ى موسڵمان ده‌كات و چۆن ئه‌و بیروباوه‌ڕانه به تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندی به ئافره‌ته‌وه هه‌یه، له لای هه‌ندێك له فه‌قیه و ڕاڤه‌كارانى قورئانی پیرۆز، به پیرۆز دانراون به تایبه‌ت چیرۆكه‌كانى ته‌ورات.
له پوخته‌ى باسه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به به‌رگ و پۆشاك، د.شه‌حرور ئاماژه به‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه ده‌كات:
1- لایكه‌می جلوبه‌رگى پیاوان، داپۆشینى داوێنه، لاى زۆریشی بۆ دابونه‌ریتى میلله‌تان و هه‌لومه‌رجى كات و شوێن، به‌جێهێڵراوه.
2- لایكه‌می جلوبه‌رگى ئافره‌تان، داپۆشینى (جیوب) واته جوانى شاراوه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌رگی ده‌ركه‌وتنى كۆمه‌ڵایه‌تى نییه.
3- به‌رگی ده‌ركه‌وتنى كۆمه‌ڵایه‌تى به لایكه‌می جلوبه‌رگى ئافره‌تان ده‌ست پێده‌كات به پێی دابونه‌ریتى بڵاو له كۆمه‌ڵگه‌كاندا، و هه‌لومه‌رجى كات و شوێن به شێوه‌یه‌ك له ئازار و پلارى كۆمه‌ڵایه‌تى دووربێت، پله به پله به‌ره‌و لاى زۆریی جلوبه‌رگ ده‌ڕوات، كه بریتییه له داپۆشینى هه‌موو جه‌سته، جگه له ده‌ست و ده‌موچاو.
4-سه‌رداپۆشین چ بۆ پیاوان و چ بۆ ژنان، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به ئیسلام و ئیمانه‌وه نییه، به‌ڵكو به ته‌واویی به دابونه‌ریتى كۆمه‌ڵگه‌كانه‌وه، په‌یوه‌سته.
به‌م شێوه‌یه، له ڕوانگه‌ى فیكری د.شه‌حروره‌وه، (سه‌رپۆش) ته‌نها پارچه قوماشێكه كه دابونه‌ریت ئاراسته‌ى ده‌كات، له كاتێكدا سه‌رپۆش كه یه‌كێكه له بڕگه‌كانى كۆڕه‌فتارى باڵاپۆشیی، شوناسى ڕێبازێكه بۆ ژیان و ناسنامه‌ى ئایینی و په‌رستشێكى مه‌زن و به‌ندایه‌تیه بۆ خواى په‌روه‌ردگار.
به‌شى دووه‌م :باڵاپۆشیی له روانگه‌ى پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندیگرتنى نازاره‌كییه‌وه
پێشه‌كی په‌یوه‌ندیگرتنى نازاره‌كیی جۆرێكه له جۆره‌كانى په‌یوه‌ندیگرتن كه به چه‌ندین شێواز گوزراشی لێده‌كرێت، وه‌ك: زمانى جه‌سته، تۆن و ئاواز و به‌رز و نزمى ده‌نگ، دووریی و نزیكیی نێوان به‌شدارانى پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندیگرتن، ده‌ستلێدان و به‌ریه‌ككه‌وتن، بۆن، ره‌نگ، چۆنێتى به‌كارهێنان و ڕێكخستنى كات، دیزاین و رێكخستنى كه‌لوپه‌ل، ئه‌ته‌كێت، هه‌روه‌ها پۆشاك و جلوبه‌رگ و هۆكاره‌كانى ئارایشت و خۆرازاندنه‌وه. له‌به‌ر گرنگیی په‌یوه‌ندیگرتنى نازاره‌كیی و په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆى به كۆڕه‌فتاری باڵاپۆشییه‌وه، له‌م به‌شه‌دا هه‌ر یه‌كێك له شێوازه‌كانى و په‌یوه‌ندیی به باڵاپۆشییه‌وه ، ڕوونده‌كه‌ینه‌وه.
یه‌كه‌م: زمانى جه‌سته و باڵاپۆشیی زمانى جه‌سته (Body Language) یه‌كێكه له جۆره‌كانى په‌یوه‌ندیگرتنى نازاره‌كیی كه به چه‌ندین ئاماژه گوزارشی لێده‌كرێت، وه‌ك: ده‌ربڕینه‌كانى ڕوو، زمانى چاو، شێوازى دانیشتن، وه‌ستان، یان شێوازى به‌ڕێداڕۆشتن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌كان به ده‌ست. زمانى چاو (Eye Language) واته جوڵه‌ى چاو، ماوه و ئاراسته‌ى نیگا و چاوتێبڕین، و هه‌روه‌ها جوڵه و شێوه‌ى گلێنه، شایانى ئاماژه‌پێدانه كه زیاتر له 12 شێوازى نیگا و چاوتێبڕین هه‌یه.
بێگومان یه‌كێك له سیستمى ڕه‌فتاری هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له‌گه‌لأ یه‌كتر، كه له قورئان و سوننه‌تدا ئاماژه‌ى پێدراوه (سه‌یركردن)ه. ئیسلامى پیرۆز نایه‌وێت ته‌نانه‌ت به سه‌یركردن و نیگاى ناپێویست، مرۆڤه‌كان ئازارى یه‌كتربده‌ن. له‌م سۆنگه‌یه‌وه، فه‌رمان به پیاوان و ژنان ده‌كات چاویان له سه‌یركردنى نادروست و ناپێویست، بپارێزن. . ( قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ) ( وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ) هه‌روه‌ك له فه‌رموده‌ى پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) ئاماژه به جۆرى نیگاى قه‌ده‌غه‌كراو ده‌كات، كه ئه‌ویش نیگاى به‌رده‌وام و چاوتێبڕینه: ” ” لا تُتْبِعْ النَّظْرَةَ النَّظْرَةَ فَإِنَّ لَكَ الأُولَى وَلَيْسَتْ لَكَ الآخِرَةُ” رواه الترمژی 2701 هه‌رچه‌نده كلتور كاریگه‌ریی له‌سه‌ر زمانى چاو هه‌یه، به‌ڵام له زۆرینه‌ى كلتوره‌كاندا چاوتێبڕین و نیگاى ناپێویست به به‌زاندنى ئازادى و سه‌ربه‌خۆیی و سنورى به‌رامبه‌ر ده‌ناسرێت، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك له وڵاتانى ڕۆژئاوادا به یاسا قه‌ده‌غه‌كراوه.
جگه له زمانى چاو، له نێوان ئاماژه‌كانى زمانى جه‌سته‌دا، له لایه‌ن پسپۆڕانى په‌یوه‌ندیگرتنى نازاره‌كییه‌وه، شێوازى دانیشن و وه‌ستان و چۆنیه‌تى به‌ڕێداڕۆشتن ده‌ست نیشانكراوه. به هه‌مان شێوه له كۆڕه‌فتارى باڵاپۆشییدا، ژنان و پیاوانى موسڵمان، به شێوازى دروستى دانیشتن و وه‌ستان له ئاماده‌بوونى ڕه‌گه‌زى به‌رامبه‌ردا، ئاشنان.
به پێی ڕێنمایی په‌روه‌ردگاریش له قورئانى پیرۆزدا (سوره‌تى نور، ئایه‌تى 31) ئاماژه به شێوازى دروستى به‌ڕێداڕۆشتن ده‌كات:( وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِن زِينَتِهِنَّ ۚ ) له لایه‌ك، زۆرینه‌ى ڕاڤه‌كارانى قورئانى پیرۆز، به ده‌رخستنى ڕه‌نگ و ده‌نگى پاوانه و خڕخالأ لێكیانداوه‌ته‌وه، له لایه‌كیتریشه‌وه، به بۆچوونى د. شه‌حرور، وه‌ك پێشتر ئاماژه‌ى پێدرا، ئه‌م ئایه‌ته ئاماژه‌یه بۆ بواره‌كانى كاركردنى ئافره‌ت له ده‌ره‌وه‌ى مالأ، كه هه‌موو كارێك بۆى گونجاوه ته‌نها ئه‌و كارانه نه‌بێت كه جوانیی شاراوه‌ى تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وانیش: سه‌ماكردن و نمایشكردنى جه‌سته و له‌شفرۆشین. ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ى په‌یوه‌ندیگرتنى نازاره‌كیشه‌وه له‌م ئایه‌ته پیرۆزه بڕوانین، باس له شێوازى دروستى به‌ڕێداڕۆشتنه كه نابێت له‌نجه‌ولار و نازفرۆشیی، وخۆبادانى تێدابێت، (بۆ نمونه، شێوازى به‌ڕێداڕۆشتنى نمایشكارانى جلوبه‌رگ).
دووه‌م: ئاماژه پارالینگویستیكییه‌كان و باڵاپۆشیی ئاماژه پارالینگویستیكییه‌كان (Paralinguistic Cues)، ئه‌و كۆدانه‌ن كه په‌یوه‌ندى به ده‌نگه‌وه هه‌یه و یه‌كێكن له ئاماژه گرنگه‌كانى په‌یوه‌ندیگرتنى نازاره‌كی، كه كواڵیتى ده‌نگ په‌سنده‌كه‌ن و ئه‌مانه له خۆده‌گرن: تۆن و ئاواز و به‌رز و نزمى ده‌نگ. پاترسن ئه‌م ئاماژانه به (ڕه‌فتاره ده‌نگییه‌كان) ناوزه‌د ده‌كات، كه گرنگییه‌كى زۆریان له پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندیگرتنى نازاره‌كیدا هه‌یه بۆ ده‌ربڕینى وشه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ى كه قسه‌كه‌ر ده‌یه‌وێت له نیشاندانى سترێس و وه‌ستان له نێوان وشه‌كاندا و زیاتر له 12 جۆر ئاماژه‌ى ده‌نگیی هه‌یه. له قورئانى پیرۆزدا، ئاماژه به‌م جۆره گرنگه‌ى په‌یوه‌ندیگرتنى نازاره‌كی كراوه و له نێوان كۆڕه‌فتارى باڵاپۆشیدا، باسكراوه.
له سوره‌تى ئه‌لئه‌حزابدا، خواى گه‌وره فه‌رمان ده‌كات (فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلًا مَّعْرُوفًا (32) لێره‌دا شێوازى دروست بۆ گفتۆگۆ و ده‌نگ ده‌ربڕین به‌یانده‌كات كه دووره له ده‌نگ ناسككردنه‌وه و ڕۆچوون له قسه و گفتۆگۆى ناپێویست له‌گه‌لأ كه‌سانى نامه‌حره‌مدا و به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى كه ده‌رونیان نه‌خۆش و كه‌سێتییان لاوازه.
سێیه‌م: مه‌وداى نێوان به‌شدارانى پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندیگرتن و باڵاپۆشیی گرنگیی زۆر به مه‌ودا واته: دووریی و نزیكیی نێوان به‌شدارانى پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندیگرتن (Proxemics)، له لایه‌ن توێژه‌رانى پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندیگرتنى نازاره‌كی دراوه. به جۆرێك چوار جۆر مه‌ودایان ده‌ستنیشانكردووه، كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندی و چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌ى نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه له ناو خێزان و ده‌ره‌وه‌ى مالأ و نێو كۆمه‌ڵگه و شوێنى كاردا، كه ئه‌وانیش :
1-مه‌وداى هۆگریی: تایبه‌ته به په‌یوه‌ندی و په‌یوه‌ندیگرتنى نێوان ئه‌ندامانى خێزان.
2- مه‌وداى تاكه‌كه‌سیى (تایبه‌تى): دوورییه‌كه‌ى له مه‌وداى هۆگریی زیاتره و تایبه‌ته به پاراستنى سپه‌یسی نێوان به‌شدارانى پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندیگرتن.
3- مه‌وداى كۆمه‌ڵایه‌تى: تایبه‌ته به په‌یوه‌ندیگرتن له شوێنى فه‌رمیی و شوێنى كاركردندا.
4- مه‌وداى گشتى: تایبه‌ته به په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌لأ كه‌سه نه‌ناسراوه‌كاندا، یان قسه‌كردن و گوتاردان له شوێنى گشتیدا.
له هه‌موو ئه‌م دووریانه‌دا، كۆڕه‌فتاری باڵاپۆشیی ڕۆڵى هه‌یه و ئه‌وانه‌ى پابه‌ندن به سیستمى كۆمه‌ڵایه‌تى ئیسلامیی، ده‌زانن چۆن له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه جیاوازه‌كاندا، مه‌وداى شیاو ڕه‌چاو بكه‌ن.
چواره‌م: ده‌ستلێدان و به‌ریه‌ككه‌وتن، و باڵاپۆشیی له سیستمى كۆمه‌ڵایه‌تى ئیسلامییدا، شێوازه‌كانى سڵاوكردنى نازاره‌كیی وه‌ك ته‌وقه و ماچ و باوه‌ش و ده‌ست له مل كردن له نێوان هه‌مان ڕه‌گه‌زدا، واته له نێوان ژنان خۆیان، یان پیاوان خۆیاندا، په‌سه‌ندكراوه هه‌روه‌ها له نێوان مه‌حره‌مه‌كاندا ئه‌گه‌ر له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زیش بن، به‌ڵام له نێوان ژنان و پیاوانى نامه‌حره‌مدا، سڵاوكردن و تێكه‌ڵیی ڕێوشوێنى خۆى هه‌یه، كه هاوشێوه‌ى ئه‌ته‌كێتى دیبلۆماسیی جیهانیشه به‌وه‌ى ده‌ستپێشخه‌ریی ته‌وقه‌كردن نابێت له لایه‌ن پیاوانه‌وه بێت. پیاوانیش، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى پابه‌ندى ئه‌م سیستمه‌ن له ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت، به تایبه‌ت له‌گه‌لأ ژنانى باڵاپۆش، ده‌ستپێشخه‌ریی ته‌وقه‌كردن ناكه‌ن و ئیحراجبوون بۆ خۆیان و ژنانیش دروست ناكه‌ن. مامه‌ڵه‌كردن به شێوازێكى شایسته و ڕه‌چاوكردنى تایبه‌تمه‌ندیی كلتورى و ئایینى ، به‌ڵگه‌ى ڕۆشنبیریی تاكه‌كان و به‌رزی ئاستى زیره‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییانه.
پێنجه‌م: چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى بۆن و باڵاپۆشیی توێژینه‌وه له بۆن و كاریگه‌رییه‌كانى له پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندیگرتنى نازاره‌كییدا، به (Olfactics) ناوده‌برێت، و یه‌كێكه له ئاماژه نازاره‌كییه‌كان كه كاریگه‌ریى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندیگرتن هه‌یه. بۆن كاردانه‌وه‌ی سۆزداریی به په‌سه‌ندكردن یان ڕه‌تكردنه‌وه به‌جێده‌هێڵێت . به‌كارهێنانى بۆنى خۆش یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى مرۆڤ به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه. كاریگه‌ریی بۆن له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تى بۆته هۆى به‌رهه‌مهێنانى هه‌زاران جۆر له عه‌تر، سابون، شامپۆ، هه‌ویرى ددانشتن، مۆمى بۆنخۆش، بۆنبڕه‌كان، بۆنخۆشكه‌ری هه‌وا، پاككه‌ره‌وه‌ى ناومالأ و شوێنه گشتییه‌كان،و هتد. هه‌روه‌ك واشى له مرۆڤ كردووه ساڵانه به‌شێكى به‌رچاو له داهاتى خۆى بۆ كڕینى پێداوستییه‌كانى بۆنخۆشیی و پاكژیی، ته‌رخانبكات . ته‌نانه‌ت بۆن به یاده‌وه‌ری خۆش یان ناخۆشه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، كاتێك مرۆڤ بیر له ڕووداوێك یان به‌سه‌رهاتێك ده‌كاته‌وه، بۆنى ساته‌وه‌خته‌ى یاده‌وه‌رییه‌كه، دێته‌وه خه‌یاڵى .
بۆن یه‌كێكیشه له بڕگه‌كانى كۆڕه‌فتاری باڵاپۆشیی له سیستمى كۆمه‌ڵایه‌تى ئیسلامی‌دا. له قورئانى پیرۆزدا، به ڕاسته‌وخۆیی ئاماژه به بۆن نه‌كراوه، به‌ڵام به ناڕاسته‌وخۆیی له ئایه‌تى: ( يَا بَنِي آدَمَ خُذُوا زِينَتَكُمْ عِندَ كُلِّ مَسْجِدٍ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلَا تُسْرِفُوا ۚ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِين)الاعراف: 31، له باسى (زینه)دا، واتاكانى گرنگیی خۆشتن و پاكوخاوێنیی و بۆنخۆشیی و جوانپۆشیی و ڕێكپۆشیی هه‌ڵده‌گۆزرێن. به‌ڵام له سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوادا (صلى الله علیه وسلم) به ئاشكرا گرنگیی زۆر به بۆنخۆشیی و پاكوخاوێنیی دراوه، به شێوازێك بۆ ئه‌نجامدانى زۆرێك له په‌رستشه‌كان، ده‌ستنوێژ و خۆشۆردن هه‌ندێكجار به مه‌رج و هه‌ندێكجاریش به سوننه‌ت دانراوه، وه‌ك نوێژكردن، ته‌وافى ماڵى خواى گه‌وره، ئه‌نجامدانى ڕێوڕه‌سمه‌كانى حه‌ج و عومره، و چوونه مزگه‌وت به گشتى، و قورئان خوێندن، و هتد. بێگومان ڕۆژانه لانیكه‌م پێنج جار ده‌ستنوێژگرتن، و ئه‌نجامدانى سوننه‌ته‌كانى ده‌ستنوێژ له قوڕگ و لوت پاككردنه‌وه و شۆردنى نێوان په‌نجه‌كان، هه‌روه‌ها سیواككردن به واتاى پاكڕاگرتنى ده‌موددان، هۆكارێكى گرنگیی پاراستنى ته‌ندروستى و پاكوخاوێنى و بۆنخۆشیین.
له سه‌رهه‌ڵدانى نه‌خۆشى كۆرۆنادا، زۆر به توندى له‌سه‌ر زۆرێك له‌م ڕێنماییانه بۆ خۆپاراستن، جه‌ختده‌كرایه‌وه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ش مه‌رجى دروستیى نوێژ، جگه له پاكیی و ده‌ستنوێژگرتن، پاكوخاوێنى جلوبه‌رگ و شوێنى نوێژخوێندنه‌كه‌یه، ته‌نانه‌ت كورده‌وارى به كه‌لوپه‌لى پاكوخاوێن ده‌ڵێن “نوێژیی” واته “ئه‌وپه‌ڕیی پاكوخاوێنیى” كه ده‌كرێت بۆ نوێژخوێندن، به‌كاربهێنرێن. له فه‌رموده‌ى پیرۆزدا به‌كارهێنانى بۆنى خۆش، به تایبه‌ت (بۆنى مسك)، باسكراوه ، ته‌نانه‌ت ئاماژه به‌وه‌دراوه كه ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوادا (صلى الله علیه وسلم) له ڕێگه‌یه‌كه‌وه ڕۆشتبێت، ئه‌و ناوه بۆنى مسكى گرتووه: (كان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا مر في طريق من طرق المدينة وجد منه رائحة المسك، فيقال: مر رسول الله صلى الله عليه وسلم. هه‌روه‌ها به‌كارهێنانى (ئاو) باسكراوه وه‌ك باشترین بۆنخۆشیی، ئه‌مه‌ش ئاماژه بۆ گرنگیی خۆشتن و خۆپاكڕاگرتن. بێگومان بۆنخۆشیی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه تایبه‌ته به ئافره‌ت، پێویسته بۆنى زۆر تیژ كه زۆر ده‌ڕوات بۆ ده‌ره‌وه به‌كارنه‌هێنێت، ئه‌مه‌ش واتاى (لیجدوا)ه‌وه كه له‌م فه‌رموده پیرۆزه‌دا، هاتووه: (عن أبي موسى الأشعري قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: أيما امرأة استعطرت فمرت على قوم ليجدوا من ريحها فهي زانية.)
شێوه ڕێگریی له ئازاردانى ده‌وروبه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر به بۆنى ناخۆشیش بێت، ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وا (صلى الله علیه وسلم) سه‌باره‌ت به خواردنى سیر و پیاز ده‌فه‌رموێت: {من أكل من هاتين الشجرتين , فلا يقربن مصلانا}، به واتاى: هه‌ركه‌س له‌و دوو ڕووه‌كه‌ى خوارد، با نه‌یه‌ت بۆ مزگه‌وت.
شه‌شه‌م: ره‌نگ و باڵاپۆشیی توێژینه‌وه‌كان گرنگیی ره‌نگ و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر لایه‌نى ده‌ورونیی مرۆڤ ده‌سه‌لمێنن ، ته‌نانه‌ت به‌شێك له زانستى ده‌رونناسیى بۆ ده‌رونناسیی ره‌نگه‌كان، هه‌روه‌ها به‌شى تایبه‌ت بۆ ره‌نگه‌كان و به‌بازاڕكردن، ته‌رخانكراوه. له سیستمى باڵاپۆشیدا، ڕه‌نگ له به‌رگپۆشیندا چ بۆ ژنان، یاخود بۆ پیاوان، دیارینه‌كراوه، به‌ڵكو بۆ تایبه‌تمه‌ندیی كلتوریی نه‌ته‌وه‌كان به‌جێهێڵراوه. سه‌باره‌ت به ڕه‌نگه‌كان، ڕێگه‌پێدراون، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنیان به زه‌وق و سه‌لیقه و زیره‌كیی كۆمه‌ڵایه‌تى مرۆڤه‌كانه‌وه به‌ستراوه، به شێوه‌یه‌ك بتوانن ڕه‌نگی شیاو بۆ شوێنى شیاو دیاریبكه‌ن. له دێرین زه‌مانیشه‌وه، نه‌ته‌وه‌كان په‌ییان به‌م بواره بردووه، بۆ نمونه لاى هه‌ندێك نه‌ته‌وه وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، بۆ بۆنه غه‌مگینه‌كان ڕه‌نگى ڕه‌ش و بۆ بۆنه‌ى خۆشییش ڕه‌نگی ئاڵاوواڵا به‌كارده‌هێنن
سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانى ڕه‌نگه‌كان له سیستمى باڵاپۆشیدا بۆ ژنان، پێویسته ڕه‌چاوى كۆنتێكستى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌و شوێنه بكرێت كه به‌شدارى تێداده‌كرێت، بۆ نمونه بۆ شوێنى كار و جێگا ڕه‌سمییه‌كان و بازاڕ، باشتر وایه ڕه‌نگه تۆخه‌كان به‌كاربهێنرێت. بۆ بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش، پێویسته ڕه‌چاوى ئه‌وه‌بكرێت كه ئایا ته‌نها ژنان به‌شدارن یاخود پیاوانیش!
حه‌وته‌م: ڕێكخستنى كات و باڵاپۆشیی سیستمى باڵاپۆشیی په‌یوه‌ندییه‌كى ڕاسته‌خۆى به ڕێكخستنى كات و چۆنیه‌تى سوودوه‌رگرتن له كات و ساته‌كانى ته‌مه‌نه‌وه هه‌یه. له لایه‌ك، باڵاپۆشان پابه‌ندن به ئه‌نجامدانى پێنج فه‌رزه‌كه‌ى نوێژ، له كاتى خۆیاندا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆى له‌سه‌ر چۆنیه‌تى سوودوه‌رگرتن له كاته‌كانى شه‌و و ڕۆژ و نه‌خشه‌دانان بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كانى ناومالأ و ئه‌ركه كۆمه‌ڵگه‌ییه‌كان، هه‌یه. له لایه‌كی تریشه‌وه، باڵاپۆشان، به شێوه‌یه‌كى گشتى، فۆكه‌سیان له‌سه‌ر لایه‌نى (مرۆڤ) بوونى خۆیانه، زیاتر له لایه‌نى (مێینه)بوون كه تایبه‌تمه‌ندیی ژیانى خێزانییه. ئه‌مه‌ش واده‌كات له كه‌سێتى هێستیریی دووربن و به شێوه و شێوازی ڕوخساری خواكردیان ڕازی بن و كێشه‌یان له‌گه‌لأ ڕوخسار و ناوه‌رۆكی خۆیاندا نه‌بێت، و له‌و پێناوه‌شدا كات و سامان و كۆششیان له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌دا به‌هه‌ده‌رناده‌ن و زیاده‌ڕه‌ویی تێداناكه‌ن. ئاشكرایه كه زیاده‌ڕه‌ویی له بایه‌خدان به جوانیی ڕواڵه‌ت و جه‌سته، بۆ كێشه و نه‌خۆشیی ده‌روونى سه‌رده‌كێشت. “
توێژینه‌وه ده‌رونییه‌كانى كۆمه‌ڵێك له زانایانى به‌ریتانیا ده‌ریده‌خات كه ژنانى باڵاپۆش زیاتر متمانه‌یان به خۆیانه و له وێنه‌ى جه‌سته‌یی (Body Image) خۆیان ڕازین و خۆیان له ناباڵاپۆشان پێ جوانتره” سه‌ره‌نجام له ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ى جه‌سته‌یی و ده‌رونیی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی ناپێویست، به‌دوور ده‌بن. هه‌ربۆیه باڵاپۆشیی، خنكاندنى لایه‌نى مێینه‌یی ئافره‌ت نییه به‌ڵكو ڕێكخستنى ژیانیه‌تى له نێوان ئه‌ركه مێینه‌یی و مرۆییه‌كانى. باڵاپۆشیی، مۆدیلێكى یه‌كپۆشیی هه‌موو كات و ساتێك نییه، به‌ڵكو پۆشینى ته‌نها به بوونى پیاوانى بێگانه، واته نامه‌حره‌مه‌وه، به‌ستراوه.
هه‌شته‌م: پۆشاك و جلوبه‌رگ و هۆكاره‌كانى ئارایشت و خۆرازاندنه‌وه، و باڵاپۆشیی ئه‌م به‌شه له ئاماژه‌كانى پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندیگرتنى نازاره‌كییدا گرنگییه‌كى زۆرى هه‌یه و چه‌ندین جۆر له‌خۆده‌گرێت، وه‌ك: ڕواڵه‌ت و ڕوخسار به‌گشتى، پۆشاك و جلوبه‌رگ، شێوازى ڕێكخستنى قژ (كه پێشی ده‌وترێت: زمانى قژ)، و شێوازى دیزاین و مۆدێلى پۆشاك، خشڵ و ئارایشت و شێوازى ڕازاندنه‌وه، و هتد. گرنگیی ئه‌م ئاماژانه له‌وه‌دایه كه یه‌كه‌م وێنا بۆ مرۆڤ لاى ده‌وروبه‌ر دروستده‌كه‌ن. ڕواڵه‌تى مرۆڤ به گشتى، چه‌ندین زانیاری سه‌باره‌ت به ڕه‌گه‌ز، ته‌مه‌ن، جۆرى كه‌سێتیى، باكگراوندى زانستیی و رۆشنبیریی، پێگه و ئاستى كۆمه‌ڵایه‌تى، و هتد ده‌به‌خشن، هه‌ربۆیه ئه‌م ئاماژانه گرنگییه‌كى زۆریان له چاوپێكه‌وتنه‌كانى هه‌لى كار، دیداره میدیایی و سیاسییه‌كان، ته‌نانه‌ت بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، و كارلێكه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له ده‌ره‌وه‌ى خێزاندا، هه‌یه.
توێژه‌ران به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتوون كه به‌رگ و پۆشاك ته‌نها كاریگه‌ریی له‌سه‌ر تێڕوانینیی ده‌وروبه‌ر بۆ كه‌سێك نییه، پۆشاك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت و تێڕوانینى مرۆڤه‌كان بۆ خودى خۆشیان هه‌یه، بۆ نمونه تاكه‌كان به به‌رگی ره‌سمییه‌وه به جۆرێكى جیاواز ڕه‌فتارده‌كه‌ن له كاتێك كه جلوبه‌رگى ناوماڵیان له به‌ردایه. هه‌رئه‌مه‌شه بنه‌ماى داهێنانى سیستمى یه‌كپۆشیی بۆ كارمه‌ندانى پیشه جیاوازه‌كان و قوتابیانى ئاسته جیاوازه‌كانى خوێندن له جیهاندا، كاتێك قوتابی به‌رگى تایبه‌تى قوتابخانه ده‌پۆشێت، ئاماده‌سازییه‌كى ده‌روونیى ڕێژه‌یی بۆ وه‌رگرتنى زانست و خوێندن بۆ دروست ده‌بێت.
هه‌ربۆیه باشتروایه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان به تایبه‌ت زانكۆ و په‌یمانگاكان، سیستمى یه‌كپۆشیی، پیاده‌بكرێت. توێژه‌رانی بوارى پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندیگرتنى نازاره‌كى، ئه‌وه‌نده به گرنگ له به‌رگ وپۆشاك ده‌ڕوانن، كه ده‌ڵێن وه‌ك چۆن له كاتى قسه‌كردندا، مرۆڤ وشه‌ى گونجاو به پێی كات و شوێنى گونجاو هه‌ڵده‌بژێرێت، پێویسته ئاواش گرنگى به هه‌ڵبژاردنى جلوبه‌رگى گونجاو بۆ كات و شوێنى گونجاو بدات. له سیستمى باڵاپۆشیدا، شێوازى دیزاین و دورینى پۆشاك و جلوبه‌رگ، بۆ عه‌قلأ و سه‌لیقه‌كاریى گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان به‌جێهێڵراوه، و ته‌نها بنه‌ما گشتییه‌كانى له ئایینى پیرۆزى ئیسلامدا ده‌ستنیشانكراون، كه به كورتى بریتین له‌وه‌ى پۆشاكى ژنان پێویسته ته‌سك و كورت نه‌بن و ئه‌ندامه‌كان به‌رجه‌سته‌نه‌كه‌ن، زیاده‌ڕه‌ویی له جوانكاریی و ڕازاندنه‌وه‌ى تێدانه‌كرابێت و به كورتى واتاى ئایه‌تى پیرۆزى (وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَىٰ ۖ) الاحزاب 33 تێدا به‌رجه‌سته‌ببێت.
ئه‌م بنه‌مایانه كه بۆ پۆشاكى ده‌ره‌وه‌ى خێزانه و به‌هێزترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به‌شدارى مرۆییانه‌ى ئافره‌ت له بواره جیاوازه‌كانى ژیانى كۆمه‌ڵگه‌دا، چونكه ئه‌گه‌ر ڕۆڵى ئافره‌ت ته‌نها له چوارچێوه‌ى خێزاندا بوایه، ئه‌وا وه‌ك بیریارى ئیسلامى د.محمد عماره ده‌ڵێت، “پێویستى به‌و هه‌موو ورده‌كارییه له باسى به‌رگ و پۆشاك و چۆنیه‌تى به‌ڕێداڕۆشتن و قسه‌كردن، و چاوپارێزیی ، و هتد، نه‌ده‌بوو.” له ڕاستیدا، ئایینى پیرۆزى ئیسلام، ئایینێكى زۆر مه‌زن و پێشكه‌وتووه، ڕێنماییه‌كانى بۆ چۆنیه‌تى هه‌ڵسوكه‌وتى هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له ناو خێزان و ده‌ره‌وه‌ى خێزاندا، به‌ڵگه‌یه‌كى گه‌وره‌ى به‌رزیی ئه‌م ئایینه پیرۆزه‌یه. هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه، مه‌سه‌له‌ى ئارایشت و خۆڕازاندنه‌وه بۆ ناومالأ و خێزان، و بۆ ده‌ره‌وه‌ى خێزانیش، رێنماییه‌كانى چاوپارێزیی و باڵاپۆشیی پێویست و په‌سه‌ند و خوازراون. سیستم و ئه‌ته‌كێتى ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تى له ئیسلامدا، له‌سه‌ر پابه‌ندبوون و پێڕه‌ویی رێنماییه‌كانى كۆڕه‌فتاری باڵاپۆشیی، بونیادنراوه.
به‌شى سێیه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنى بیروبۆچوونه‌كانى د.شه‌حرور سه‌باره‌ت به باڵاپۆشیی له ڕوانگه‌ى پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندیگرتنى نازاره‌كییه‌وه
د.شه‌حرور پانتاییه‌كى باشى بۆ باسى (لباس)، له هه‌ردوو كتێبه‌كه‌یدا، ته‌رخانكردووه. هه‌رچه‌نده ئاماژه به سیستمى ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌كات، به‌ڵام له وێناكردنى بڕگه‌كانى ئه‌و سیستمه‌دا كه له كۆڕه‌فتاریی باڵاپۆشییدا خۆى ده‌بینێته‌وه، سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه. به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كى پچڕپچڕ باسى لێوه‌ده‌كات و هه‌میشه به دابونه‌ریتى نه‌ته‌وه‌كانى ده‌به‌ستێته‌وه، نه‌ك فه‌رمانێكى خودایی بۆ هه‌موو سه‌رده‌مێك. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ش، د.شه‌حرور، له نوسراوه‌كانیدا، هیچ ئاماژه‌یه‌ك به ڕه‌هه‌نده‌كانى باڵاپۆشیی له ڕوانگه‌ى زانسته جیاوازه‌كانى وه‌ك: كۆمه‌ڵناسیی، ده‌رونناسیی، ده‌رونناسیی كۆمه‌ڵایه‌تى، په‌یوه‌ندیگرتن (به تایبه‌تیش په‌یوه‌ندیگرتنى نازاره‌كیی) نادات و وه‌ك پرسێكى مێژوویی، كلتوریی، فیقهی لێی ده‌ڕوانێت. به‌م شێوه‌یه زۆرێك له گۆشه‌نیگاكانى لاونه. ئه‌مه‌ش له‌و سۆنگه‌یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه قورئان به ڕه‌نگدانه‌وه‌ى سه‌رده‌مى خۆى ده‌زانێت، نه‌ك وه‌حى خواى گه‌وره و په‌یامێكى نه‌مر و ئه‌به‌دیی بۆ گرۆى مرۆڤایه‌تى. له لایه‌نى ده‌رونناسیشه‌وه، زۆربوونى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی ناپێویست، په‌یوه‌ندیداره به ڕه‌تكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى جه‌سته‌یی، و توشبوون به نه‌خۆشیی ده‌رونیی كه‌سێتى هێستیریی.
د.شه‌حرور لاى زۆر و كه‌میی پۆشاكى دیاریكردووه كه گوایه له قورئاندا لایكه‌میی، و له فه‌رموده‌دا لاى زۆریی ده‌ستنیشانكراوه. به‌ڵگه‌ى به وته‌ى (المرأة كلها عورة إلا وجهها في الصلاة) هێناوه‌ته‌وه، كه لایه‌نى زۆرى جلوبه‌رگه و له فه‌رموده‌ى پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) دیاریكراوه. له كاتێكدا، ئه‌مه وته‌ى فه‌قیهه‌كانه و فه‌رموده نییه. پاشان ئایه‌تى ئايةتى (يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ۚ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰ أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ ۗ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا (الاحزاب: 59 به به‌ڵگه‌ى لایكه‌میی پۆشاكی هێناوه‌ته‌وه و پێی وایه ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌ى سوره‌تى ئه‌لئه‌حزاب، بۆ فێركردنه نه‌ك یاسادانان، واته یاسایه‌ك بۆ هه‌موو ئافره‌تانى موسڵمان له‌خۆناگرێت چونكه گوتاره‌كه له پێگه‌ى (نبوه‌ته‌وه)یه نه‌ك (رساله) و واتاى حه‌ڵاڵ و حه‌رام ناگه‌یه‌نێت، بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه‌بدات كه (نِسَا‌وِ الْمُۆْمِنِینَ) كێ ده‌گه‌یه‌نێت! ڕاسته ئایه‌تى (حجاب) له سوره‌تى ئه‌لئه‌حزابدا، به واتاى په‌رده‌داریی هاتووه و تایبه‌ت بووه به دایكانى موسڵمانان ، هاوسه‌رانى پێغه‌مبه‌ردا (د.خ): يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَدْخُلُوا بُيُوتَ النَّبِيِّ إِلَّا أَن يُؤْذَنَ لَكُمْ إِلَىٰ طَعَامٍ غَيْرَ نَاظِرِينَ إِنَاهُ وَلَٰكِنْ إِذَا دُعِيتُمْ فَادْخُلُوا فَإِذَا طَعِمْتُمْ فَانتَشِرُوا وَلَا مُسْتَأْنِسِينَ لِحَدِيثٍ ۚ إِنَّ ذَٰلِكُمْ كَانَ يُؤْذِي النَّبِيَّ فَيَسْتَحْيِي مِنكُمْ ۖ وَاللَّهُ لَا يَسْتَحْيِي مِنَ الْحَقِّ ۚ وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعًا فَاسْأَلُوهُنَّ مِن وَرَاءِ حِجَابٍ ۚ ذَٰلِكُمْ أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنَّ ۚ وَمَا كَانَ لَكُمْ أَن تُؤْذُوا رَسُولَ اللَّهِ وَلَا أَن تَنكِحُوا أَزْوَاجَهُ مِن بَعْدِهِ أَبَدًا ۚ إِنَّ ذَٰلِكُمْ كَانَ عِندَ اللَّهِ عَظِيمًا (53) إِن تُبْدُوا شَيْئًا أَوْ تُخْفُوهُ فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا (54) ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ڕێز و شكۆى حه‌ره‌می ماڵى پێغه‌مبه‌رایه‌تى بووه، كه له هه‌مان كاتدا ماڵى سه‌رۆكى ده‌وڵه‌ت و پێشه‌واى مزگه‌وت و سوپاسالاربووه، له هیچ سه‌رده‌مێكدا نه‌بووه و نابێت ئه‌و جۆره ماڵانه، ئه‌ته‌كێتى سه‌ردان و كات و شێوازى چاوپێكه‌وتنیان، ڕه‌چاونه‌كرێت.
د.شه‌حرور له لایه‌ك زانسته‌كانى نیرۆلۆجی و بایۆلۆجیی و فسیۆلۆجیی، سه‌باره‌ت به جیاوازییه‌كانى نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌كتر نادیده ده‌گرێت، له كاتێكدا سه‌دان توێژینه‌وه ئه‌م كاریگه‌رییانه‌یان سه‌لماندووه، بۆ نمونه: توێژینه‌وه‌كانى نیرۆسایكۆلۆژیی ئه‌مریكى به ناوى Rubin Gur، له زانكۆى په‌نسلڤانیا، 60 توێژینه‌وه‌ى بوارى ده‌رونناسیی، توێژینه‌وه‌كانى (ئالن پیز) و (باربارا پیز) كه دوو توێژه‌رى به‌ناوبانگی سێكسۆلۆژیی و ده‌رونناسیی و زمانى جه‌سته‌ن، هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌یه‌كى به‌رفراوان كه ساڵى 2006 له لایه‌ن پرۆفیسۆر Rebecca Turner له زانكۆى نێوده‌وڵه‌تى ئالیانت له سان فرانسیسكۆى ئه‌مریكا، و توێژینه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ش له لایه‌ن ده‌زگاى كینزیی ئه‌نجامدراوه. هه‌موو ئه‌م توێژینه‌وانه به شێوه‌یه‌كى كرداریی كاریگه‌ریی ناپۆشته‌یی ژنان به شێوازى ڕاسته‌قینه بێت یان وێنه و فیلم و فۆتۆ، له‌سه‌ر پیاوان ده‌سه‌لمێنن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، د.شه‌حرور ئه‌ده‌بی فۆلكلۆر و میللى و كلاسیك و مۆدێرنى زمان و نه‌ته‌وه و كلتوره جیاوازه‌كانى ڕه‌چاونه‌كردووه، كه پانتاییه‌كى گه‌وره‌ى بۆ په‌سنكردن و پیاهه‌ڵدانى جه‌سته‌ى ئافره‌ت و ئه‌ندامه‌كانى ته‌رخانكراوه. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ى كاریگه‌ریی و هه‌ژموونى لایه‌نى میێنه‌یى ئافره‌ته به‌سه‌ر پیاوانه‌وه.بۆ نمونه، له ئه‌ده‌بیاتى شیعرى كوردیدا، شێوازه‌كانى قژ له هۆنراوه‌ى شاعیران‌دا، به‌ڵگه‌ى كاریگه‌ریی زمانى قژى ئافره‌ته له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زى به‌رامبه‌ر، به شێوازێك ته‌نانه‌ت به‌ش و جۆر و ستایڵ و ڕه‌نگى قژ له زۆرێك له هۆنراوه‌كانیاندا، ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه، وه‌ك: به‌شه‌كانى قژ: زوڵف، په‌رچه‌م، ئه‌گریجه، … جۆر و ستایڵه‌كانى قژ یان زوڵف: خاو، لوول، ژاكاو، په‌خشان، ئاڵۆسكاو ، پرچ، كه‌زى، چین چین، هتد ڕه‌نگه‌كانى: ڕه‌ش، زه‌رد، كالأ،… ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان زیاده‌ڕه‌ویی له گوزارشدا كردووه و زوڵفیان به ئه‌ژدیها چواندووه كه پاسه‌وانى گه‌نجى حوسنى ئافره‌ت ده‌كات، شاعیر ده‌ڵێت: ئه‌ژدیهاى زوڵفت له ده‌ورى گه‌نجى حوسنت حارسه ئه‌ڵقه ئه‌ڵقه، چین به چین سه‌ر تا به خوارى گرتووه! ئه‌مه ته‌نها باسى (قژ)ه، بێگومان سه‌دان نمونه له باسى چاو، برۆ و برژانگ، لێو، ڕوومه‌ت، گۆنا، گه‌ردن، و هتد، له سه‌دان قه‌سیده‌دا، ته‌نها له زمانى كوردیدا، هۆنراونه‌ته‌وه. به‌م شێوه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت كه فه‌رزكردنى كۆڕه‌فتاری باڵاپۆشیی بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، ڕه‌هه‌ندى زۆر و جیاوازی هه‌یه و ناكرێت ته‌نها له گۆشه‌نیگایه‌كى به‌رته‌سكى كلتورییه‌وه، لێی بڕوانین. هه‌روه‌ك بۆ توێژینه‌وه‌ش، پێویستمان به ڕه‌چاوكردنى زانسته مرۆیی و پراكتیكییه‌كانه، تا بگه‌ین به تێگه‌یشتنێكى گشتگیرى ئه‌م فه‌رمانه خواییه.
ده‌ره‌نجامه‌كان
له كۆتایی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، ده‌كرێت ئاماژه به چه‌ند ده‌ره‌نجامێك بده‌ین، وه‌ك ئه‌مانه‌ى لاى خواره‌وه:
1- د.شه‌حرور میتۆدێكى زانستى فره‌پسپۆڕیی بۆ توێژینه‌وه‌ى باڵاپۆشیی نه‌گرتۆته‌به‌ر، به‌ڵكو میتۆدێكى مێژوویی-كلتوریی به ته‌نها كردۆته سه‌رچاوه‌ى تێگه‌یشتن و بیروبۆچوونه‌كانى.
2- د.شه‌حرور زانسته پراكتیكییه‌كانى وه‌ك: نیرۆلۆجى، سێكسۆلۆژیی، بایۆلۆژیی، فسیۆلۆژیی، له هه‌مان كاتدا زانسته مرۆییه‌كانى وه‌ك: كۆمه‌ڵناسیی، ده‌رونناسی، په‌یوه‌ندیگرتن و په‌یوه‌ندیگرتنى نازاره‌كیی، له توێژینه‌وه‌كانیدا نادیده‌گرتووه، له كاتێكدا باڵاپۆشیی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆى به هه‌موو ئه‌و زانستانه‌وه، هه‌یه.
3- له ڕوانگه‌ى فیكری د.شه‌حروره‌وه، (سه‌رپۆش) ته‌نها پارچه قوماشێكه كه دابونه‌ریت ئاراسته‌ى ده‌كات، له كاتێكدا سه‌رپۆش كه یه‌كێكه له بڕگه‌كانى كۆڕه‌فتارى باڵاپۆشیی، شوناسى ڕێبازێكه بۆ ژیان و ناسنامه‌ى ئایینی و په‌رستشێكى مه‌زن و به‌ندایه‌تیه بۆ خواى په‌روه‌ردگار.
4- د.شه‌حرور گۆشه‌نیگایه‌كى گشتگیریی بۆ كۆڕه‌فتارى باڵاپۆشیی نییه، و به جیاجیا له بڕگه‌كانى ده‌ڕوانێت، بۆیه ناتوانێت وێنه‌یه‌كى ته‌واو بۆ ئه‌م سیستمه كۆمه‌ڵایه‌تییه له ئایینى ئیسلامدا، به شێوه‌یه‌ك جلوبه‌رگ و شێوازى ڕۆشتن و قسه‌كردن و چۆنیه‌تى ڕه‌فتار به تایبه‌ت له ڕۆڵى مرۆییانه‌ى ئافره‌تدا، وێنابكات.
5- باڵاپۆشیی وه‌ك یه‌كێك له ئاماژه‌كانى په‌یوه‌ندیگرتنى نازاره‌كیی، په‌یوه‌ندی به هه‌موو ئاماژه‌كانى دیكه‌ى ئه‌م جۆره له په‌یوه‌ندیگرتنه‌وه، هه‌یه.
6-باڵاپۆشیی كاریگه‌ریی ته‌واوى له‌سه‌ر تێڕوانینى ئافره‌ت بۆ ڕۆڵی مرۆییانه‌ى خۆى له كۆمه‌ڵگه‌دا، و په‌سه‌ندكردنى وێنه‌ى جه‌سته‌یی خودیی و ئاسوده‌یی ده‌رونیدا، هه‌یه.
7-ناپۆشته‌یی و ناباڵاپۆشیی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى جه‌سته‌یی خودیی و نائاسوده‌یی و كێشه ده‌رونییه‌كان هه‌یه، كه سه‌ره‌نجام نه‌خۆشییه ده‌رونیه‌كان و زۆربوونى نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی ناپێویستى لێده‌كه‌وێته‌وه.
8- له پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندیگرتنى نازاره‌كیدا، به‌رگ وپۆشاك ئه‌وه‌نده گرنگه كه وه‌ك چۆن له كاتى قسه‌كردندا، مرۆڤ وشه‌ى گونجاو به پێی كات و شوێنى گونجاو هه‌ڵده‌بژێرێت، پێویسته ئاواش گرنگى به هه‌ڵبژاردنى جلوبه‌رگى گونجاو بۆ كات و شوێنى گونجاو بدات.
سه‌رچاوه‌كان
1-قورئانى پیرۆز.
2-فه‌رموده‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه و سلم.
3- د. محمد شحرور (1990): الكتاب و القرأن قرا‌وه معاصره، دراسات اسلامیه معاصره (1)، الاهالی للنشر و التوزیع، دمشق.
4- د. محمد شحرور(2000): نحو أصول جدیده للفقه الاسلامی، دراسات اسلامیه معاصره (4)، الاهالی للنشر و التوزیع، دمشق.
5- فائیز ابراهیم (2015): ئافره‌ت له قه‌فه‌سى ئازادی‌دا، هه‌ولێر، چاپخانه‌ى ڕۆژهه‌ڵات.
6- هه‌ڵاڵه محمد الماس (2020)، پرۆژه‌ى هزرى ژن: نیقاب دابونه‌ریته یان داواكاری شه‌ریعه‌ت؟!، چاپى یه‌كه‌م، چاپخانه‌ى زانا، سلێمانى، ژماره سپاردنى (1374)ى ساڵى 2020 له به‌ڕێوه‌به‌رێتى گشتى كتێبخانه گشتیه‌كان پێدراوه.
8- عبدالحلیم أبوشقه (2002): تحریر المرأه فی عصر الرساله، الجز‌و الپالپ، الگبعه السادسه.
8- كاپرین بولوك (2011): نڤره الغرب الى الحجاب، دراسه میدانیه موچوعیه (شكرى مجاهد وه‌ریگێڕاوه بۆ عه‌ره‌بی.
9-) books4arab.com 9- Bekhal Abubakir (2020) A Sociopragmatic Analysis of Nonverbals in Intercultural Communication: A Case Study of Refugees in Kurdistan Region. Unpublished Ph.D. dissertation. 10-
Gamble, Teri K. & Gamble, Michael W. (2013). Interpersonal Communication: Building Connections Together. Sage Publications.
11- Patterson, M. L. (2017). Nonverbal Communication. In Reference Module in Neuroscience and Biobehavioral Psychology, Elsevier, 1-10. ISBN 9780128093245 12-https://www.youtube.com/watch?v=AsjhRPCgeGc
www.books4arab.com
