خەرمان عبدالکریم
جلی کوردی ئەو کلتورە ڕەسەنەی کوردە کە لەدێر زەمانەوە ژنان و پیاوان پۆشیویانەو، مۆرکێکی جوانی کوردانەیان پێ بەخشیوە لەکۆمەڵنشینەکانی زاگرۆس و هەر نەتەوەو هۆزێک و شارێک شێوازی تایبەت بەخۆیان هەیە بۆ پۆشەری جلی کوردی لە هەر چوار پارچە ڕەنگینەکەی کوردستان، وەلێ بەهۆی مۆدەو مۆدێرنەوە هەندێ پارچەی لێ کەمکرایەو هەندێک شێوێنراوە لای گەنجان ، بەڵام دواجار خۆشبەختانە ڕەسەنایتی و پۆشەری و خان و مانیەکەی لەدەست نەداوەو لەزۆربەی بۆنەکاندا لەلایەن خانمان و پیاوان دەپۆشرێت بەپێی شوێن ڕەنگی جلی کوردی دەگۆڕێت، ڕەنگەکان بە تێڕوانین لە سروشت جوانتر دەنەخشێنرێن و ئاوێزان دەکرێت بۆ نموونە
لە فەرھەنگی کوردیدا، هەر ڕەنگێک مافێکی تایبەتی هەیە:
• سوور: نیشانەی خەبات، ئازادی، و هێزی ڕۆحی.
• زەرد: خوێن گەرمی، خۆشەویستی، و ڕۆشنایی.
• سهوز: بۆ تازەیی، ژیان، و پەیوەندی بە سروشت.
• ڕەش: نیشانەی بەردوامی و ماوەی درێژ.
• شین: ھەناسەی ئاسمانی، بەهێمنی، و ئاڕامبوون.
• قاوەیی: پەیوەندیدار بە زەوی، هەستی گرم، و ئاسودە
هەروەها بەم جۆرە وەرگرتنی ڕەنگی(سپی و زەرد و سەوز) لە (بەیبون و نێرگزەوە) ڕەنگی (سەوزو سورو سپی و زەرد) لەئاڵای کوردستانەوە، رەنگی(سەوزی تۆخ لەگەڵ مارۆنی) لە گوڵەباغەوە
تێکەڵکردنی ڕەنگە سروشتیەکان جوانیەکی تایبەت دەبەخشێتە جلی کوردی و، زیاتر ڕێکخستنی پێوە دیارە نەک هەڕەمەکی ڕەنگی (خاکی لەگەڵ سەوز)کە گەشانەوەی زەوییە و (ڕەنگی ڕەش+سورر)بۆ خەڵوزو، گەشانەوەی وادەکات جوانتر دەرکەون ئەمە لەکاتێکدا دەبێت کە هەمیشە مرۆڤەکان تێڕوانینیان لەبارەی بوون و خەلقی خودا بیر نەچوبنەوەو کلتوری کوردیش پڕە لە نازی جوانی و عیشق و دینداری و، گرنگیدان بە بۆنە بەهاریەکان و نەتەوەیی و ئاینیەکان بەمەش ڕۆژی جلی کوردی دەکەوێتە دەستپێکی هاتنی بەهارو ئامادەکاری بۆ نەورۆزو خۆشبەختانە ئەمساڵ ئامادەکاری بۆ جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان کە دەرفەتی پۆشینی جلی کوردی زیاتر دەکات لای تاک چ نێربێت یان مێ.
