شه‌ممه‌ , ئه‌یلول 14 2024

دەتەوێت یادى هه‌شتى مارس بكه‌یتەوە

تریفە جەلال
ڕاهێنەری پەروەردەیی

-ده‌ته‌وێ به‌كردار یادى ڕۆژى جیهانى ژنان بكه‌یته‌وه‌؟
-ده‌ته‌وێ هه‌میشه‌ وه‌فات هه‌بێت و یادى دایك و ژن و خوشك و هاوسه‌رت به‌رز رابگریت‌؟
-ده‌ته‌وێ ڕه‌زامه‌ندى خودا به‌ده‌ست بهێنیت؟
ئه‌وا له‌برى كه‌مپه‌ین و سیمینارو دروشمبازى
له‌گه‌ڵم بن و ته‌نها ئه‌م چوار رێگه‌یه‌ تاقى بكه‌نه‌وه‌
دڵنیابه‌ هه‌موو رۆژێك یادى ژنان و نیوه‌ى كۆمه‌ڵگە به‌رز ده‌كه‌یته‌وه‌..

  • ئه‌ته‌وێ به‌كردارى یادى هه‌شتى مارس وه‌ك رۆژێ جیهانى ژنان بكه‌یته‌وه‌؟ ئه‌وا هیچ دوو دڵ مه‌به‌و هه‌ر ئێستا گوڵێك بكڕه‌و بچۆره‌وه‌ بۆ ماڵ و پێشكه‌شى خێزانه‌كه‌تى بكه‌، له‌ ئامێزى بگره‌و پڕ به‌دڵ پێى بڵێ: “خۆشم ئه‌وێیت” چونكه‌ ئه‌و ڕه‌مزى ڕه‌نج و قوربانیدان و مانوبوون و په‌روه‌رده‌كردنى منداڵه‌كانته‌..ئه‌و پشت و په‌ناو دۆست و هاوده‌م و هه‌موو كه‌سته‌.

-ده‌ته‌وێ له‌برى قسه‌ى باق و بریق، به‌جدى یادى هه‌شت مارس بكه‌یته‌وه‌؟
هه‌ر ئێستا ده‌ستى كچه‌كه‌ت بگره‌و پێكه‌وه‌ سه‌ردانى پاركێكى شاره‌كه‌تان بكه‌ن‌ و، به‌ ئه‌سپایی گوێ لەڕازو نیازه‌كانى بگره‌ و له‌كه‌شێكى ئارامداو به‌بێ توره‌بوون و له‌سه‌رخۆ، با پلان و ئامانجه‌كانى داهاتووى بۆت بدركێنێ، تاكو بتوانێ بڕیار بدات، تاكو هه‌ست به‌ باوكێتى و به‌رپرسیارێتى تۆ بكات، چونكه‌ دواتر هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت به‌ دایك و بڕبڕه‌ى پشتى كۆمه‌ڵگە.

-ده‌ته‌وێ یادى هه‌شتى مارس بكه‌یته‌وه‌؟
هه‌ر ئێستا په‌یوه‌ندى بكه‌ به‌و ژنه‌وه‌ كه‌ نۆ مانگ گۆرانى به‌ باڵاتدا ده‌وت، ئه‌و ژنه‌ى نه‌كه‌س ده‌توانێ قه‌رزه‌كانى بداته‌وه‌ نه‌ خۆشى ده‌توانێ به‌ته‌واوى گوزارشت له‌و هه‌موو مه‌ینه‌تى و ئازاره‌ بكات كه‌ به‌ده‌ست من و تۆه‌وه‌ چه‌شتوویه‌تى، به‌ڵێ بچۆ سه‌ردانى بكه‌ نه‌ك ته‌نها هه‌شتى مارس هه‌موو رۆژێ ده‌ستى ماچ بكه‌.

-ده‌ته‌وێ یادى هه‌شتى مارس به‌كردارى بكه‌یته‌وه‌؟
ـ ده‌ته‌وێ چۆن ڕێز له‌خوشكه‌كه‌ت بگرن له‌ كۆمه‌ڵگەدا وه‌ك ره‌گه‌زێكى مێ و ژنێك، ئه‌وا تۆش به‌وشێوه‌یه‌به‌ له‌گه‌ڵ خوشكى خه‌ڵكیدا و چاوت له‌ ئاستیاندا بپارێزه‌ و، له‌برى هه‌ر كارێكى نه‌شیاو ده‌ستى هاوكارى و پاڵپشتیان بۆ راكێشه‌.
-تۆش ده‌ته‌وێ وه‌ك ژنێك مافت هه‌بێت و به‌بیانووى هه‌شتى مارسه‌وه‌ له‌یه‌ك رۆژدا كورت نه‌كرێیته‌وه‌؟ كه‌ رۆژێكه‌ ته‌نها لایه‌نى مادى و ئیش و كارو بازار له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌وا له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زى به‌رامبه‌ردا كه‌ باوك و براو هاوسه‌رته‌ به‌خۆشه‌ویستى و نازو عیشق و ئه‌وینه‌وه‌ بژى.

Check Also

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو… فەلسەفە، زانست، داهێنان

محمد ئاواتبەشی شەشەمخەیاڵ یاخود ڕاستی، خەیاڵ چۆن ئەبێت بەڕاستی، چۆنیش بووە ئەگەر لە دەوروبەرمان بڕوانین، …