چوار شه‌ممه‌ , تشرینی یه‌كه‌م 16 2024

دڕکی ژیان ئازارت دەدات بەڵام ناتکوژێت


‎خەرمان کەریم
‎ئێمە سەرلەبەرمان گوڵمان خۆشدەوێت و هەمیشە تینووی دیدارو پێگەیشتنین..وەلێ دڕکەکانی ئازار بەخشن بەڵام هێشتا پڕین بۆ گوڵ، ژیانی هەریەکە لەسەر ئەم خولگەیەکە سوڕ دەخوات وەک ئەوەی خەم و مەراقەکان دڕک بن و هێشتا پەل دەکوتین بۆ بەرەو باشبوون و ڕزگاربوون، ئەگەر وەک ڕۆژ…. خەمەکانمان لەسەر دڵ ڕەق و قورس بوونایە وەنەوزی شەو بیری نەبردینایەتەوە قەدری هاتنی ڕوناکی بەیانمان نەدەزانی، ململانێیەکی سەخت دەکەین بۆ مانەوە هەریەکەمان بۆ دڵخوازێک هەزار جار پەلکێشی جەنگی دەروونی و جەنگەڵی سەر لێشێواوی بڕیارە جۆراو جۆرەکان دەبین، هەمیشە وا خەیاڵ دەکەین کە هیچ کەس وەک ئێمە باری گرانی دڵیان نییە، بەڵام بە ڕوانین و کردنەوەی قفڵی دڵ و ئاوەز ژەندنێک بۆ ژیان و بوونی دوو گوێی میهرەبان بۆ دەردە دڵ چپاندن، هەمووان یەک لەیەک پڕترو زۆر هیلاکترین، داخۆ مرۆڤ لەکام کوچەی تەنیایدا دەبێت فێرکرابێت ئیهمالی و خۆدزینەوە لەئەسڵ و بنەڕەتیەکانی ژیانن، خۆی ئەسڵ لەناوبەری ڕۆحن نەک مرۆڤێک. دەبێت تێ بگات لەوەی کە برەو دان بەم ڕێچکەیە کەرامەتی لەدەست دەدات و کەراهیەتی دەوروبەری لێ دەکەوێتەوە، هێشتا دڕکەکان ئەگەری دەرهاتنیان هەیە لەناو گۆشتدا تێکەڵ نەبوون لەگەڵ خوێن نەشکاون چەماوە نەبوون، هێشتا دەتوانرێت بە هەڵکۆڵینێکی کەم ژیان بداتەوە بەڕۆح، وەلێ ئەگەر خۆکردەیی مرۆڤ و بۆ خۆ ژیان، هیچ کات لەسەر پێیەکانت ناتوەستێنێت، چونکە سیمای مرۆڤ گەلێک لەگەڵ هەنگاوە خوارەکانت زەرد هەڵگەڕاو دەکەن، دەتکەنە بازنەی پەنهانی و جۆگەلەی پەشیمانی ڕێچکەت پێ دەگرێت، و کار لەکارەکانت ترازاوە، هەمووان خۆشبەختن کاتێک بێ دڵیان ناکرێت و ململانێیەک نابینن، بەڵام کاتی بەهۆشدا هاتنەوەو نەمانی بەرژەوەندی لەدەستچوونی
‎کەرامەت و ڕێزو ئەخلاقیەت و مەبدەئی ژیان و تواندنەوەیە لەنێو زەلکاوێکی پڕ لەناشرینی
‎ئەمە پێی ناوترێت ژیان ئەمە پێی دەوترێت بەربوونەوەی ڕۆح و کەوتنە سەر زەوی ئەو مەخلوقانەی کە بۆ جارێک هەنگاوت لەگەڵ بەشکردون و بێ کەس و بێ ئەنجام و دەستبەتاڵ و خستنە پاڵی سفرە نەک گەورەیی و ناوێکی شایستە بەخۆت

Check Also

هەمواری یاسای باری کەسێتی ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩ی عێراقی تاوانێکی سیاسیە

دڵخواز عبداللهیاسای باری کەسایەتی کۆمەڵێک بڕگە و ماددەی یاساییە، کە پەیوەندی تاکەکان لەناو خێزاندا ڕێکدەخات …