خه‌رمان عبدالكریم
فكری مرۆڤه‌كان هێنده فره ڕه‌هه‌نده وا ده‌كات به‌رده‌وام خولیایه‌ك له هزریدا به‌ئاگایی ئه‌هێنێته‌وه‌و ئه‌یه‌وێت له‌و قاڵبه ده‌رچێت كه بۆى دانراوه، ئه‌گه‌رچی یه‌كپۆشی و یه‌ك ڕه‌نگ وا ده‌كات كه‌متر فكرى مۆدیلات و چینایه‌تى و ده‌ركه‌وته‌ى هێزى ماددى باڵاى بدات به مرۆڤه‌كان، گرفته‌كه له‌وه‌دایه به‌هاكانى خوێندن به‌چی ده‌گه‌ن، چۆن ئه‌و زانسته فره ڕه‌هه‌نده به خوێندكار ده‌گات، چۆن به‌هره‌مه‌ندى ده‌كه‌یت، ئه‌وه‌ى هێزه بۆ چهكهرهكردنهوهى زانست به میتۆد و سه‌رچاوه‌و بوونى مه‌عریفه‌وه ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه نه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ى یه‌كپۆشی كه ته‌نها خزمه‌تێكى كورته، پلانه‌كه وه‌ك خۆی بابڕوات و هێزێك بۆ بڕشتی قه‌ڵه‌مه‌كان بگه‌ڕێته‌وه مه‌عریفه‌ى وه‌لانانى سۆشیه‌لأ میدیا بخه‌نه به‌رنامه‌وه، ئه‌م هه‌موو زانسته زیاده‌یه فڕێ بده‌ن كه بۆته خۆره‌ى ده‌روون و عه‌قڵی تاكى كورد، لێره خه‌م و قورسایی سه‌ر دڵه‌كان هه‌ر ئه‌وه نییه مندالأ داواى مۆدێلات ئه‌كات، مندالأ فكری به‌چه‌قبه‌ستووی ماوه‌ته‌وه‌و خه‌ریكه دونیاى ته‌كنه‌لۆژیا متى ئه‌كات، له‌ماڵێكدا كه‌سێك نا‌بینیت له‌م جیله‌دا ئاگایی هه‌بێت به‌رامبه‌ر ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى خه‌ریكه خه‌ونى به ئاگا نه‌هاتنه‌وه وه‌ك لافاوێك هه‌مووان ئه‌بات، مه‌جلیسه‌كان پڕبوون له مرۆڤی خه‌وتوو، پڕبوون له‌ڕه‌نگى جیاوازى ئه‌نواع خهتهریهتى ژیان، پڕبوون له بێده‌نگى كه ئه‌گه‌ر ده‌نگێكی خامۆشیش هه‌بێت له‌ناویاندا به‌هه‌مووان خه‌ریكه خامۆشتری بكه‌نه‌وه، ونبوون له‌ئارادایه نه‌ك فره ڕه‌نگى ئێمه به‌چاومان هه‌زاران ڕه‌نگ ببینیت، به‌ڵام بێ مه‌نهه‌جیه‌ت و فه‌سادى عه‌قڵی و عیلمى و بێ به‌هایی و لوتكه‌ى بێ ڕێزى و ئهلوانى بێ بڕشت نه‌بینین، خه‌مه‌كان با هه‌ر ده‌سته‌واژه نه‌بن ئاگادارى مه‌ترسی له‌ناوچوونى جیلێكى نوێ بن كه ههگبهكانیان جگه له كۆمه‌ڵێك بێده‌نگى و بێ خه‌می و بێ هه‌ستى و بێ مه‌عریفه‌یی هیچی تری تیا نییه، چیتر مه‌نهه‌جیه‌تى له‌قاڵب دراو مه‌خه‌نه‌وه به‌رده‌ممان، هاكا ئه‌م ته‌وژمى نوستووییه به یارییه‌كانى ڕۆژگاره‌وه هه‌مووانى به‌ته‌واوى نوقمى بێ ئاگایی بكات و هۆشێكى زیندوو نه‌بێت وهنهوزێكى پێ بداته‌وه‌و بڵێت ڕۆژانێك بوو پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى سه‌نته‌رى خێزانه‌كان بوو، ده‌وروبه‌رو كۆڵانه‌كان بوو، له‌ئێستادا سه‌نته‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى بوونى ئینته‌رنێت و وهسائیلهكانى به‌كارهێنانى ئه‌و ژه‌هره‌یه كه گه‌وره‌و بچوكى خستۆته ناوى بێ ئه‌وه‌ى یاسایه‌ك هه‌بێت قه‌ده‌غه‌ى ئه‌مه بكه، ئه‌م یاسایه ده‌ركه‌ن خۆمان یه‌كپۆشیمان ده‌نه‌خشێنین به‌و ئاڕاسته‌ى هیچ بهركهوتهیهكمان بۆ ئه‌وی ترمان خراپ نه‌بێت.