پێنجشەممە , ئازار 13 2025

زیرە وەک بەهارات نا،  بۆ چارەسەر بەکاربهێنە

زانای حاجی تەیب

ئەگەرتائێستا زیرەت وەکوبەهارات بەکارهێناوە لەمەو دوا وەکودەرمان بەکاری بهێنە، چونكە چەندان سوودی تەندروستی جۆراوجۆر بە لەش دەبەخشێت

سوودەكانی زیرە /کمون

١– گەدە باشتر دەكات، بەپێی توێژینەوەی پزیشكی زیرە ڕێ لە هەڵئاوسان و بەدهەرسی دەگرێت، بەتایبەتی چارەسەری ئازاری گەدە و ئازاری سك دەكات، دەردانی ئەنزیمەكانی هەرس باشتر دەكات و كرداری هەرس خێرا دەكات،  بەمشێوەیە هانی ڕیخۆڵەكان دەدات كە چالاك بن و ڕێ لە نەخۆشی ریخۆڵەكان دەگرێت.

٢- زیرە وئاو بۆخانمانی دوگیان  زۆر بەسوودە بۆ رێكخستی ئەو ئەنزیمانەی كە لە كاتی هەرسكردندا دەردەدرێن و یارمەتی سووتانی چەوری و كاربۆهیدرات دەدات، و ڕێ لەو هەوكردنانە دەگرێت لە ماوەی دووگیانیدا دروست دەبن و یارمەتی زیادكردنی شیری دایك دەدات.

٣– بەرگری بەهێز دەكات، زیرە سەرچاوەیەكی باشی ئاسن و ڕیشاڵی خۆراكیە، زۆر گرنگە زیرە و ئاو بخورێتەوە، بەمشێوەیە هێشتنەوەی سیستەمی بەرگری  بە بەهێزی دەهێڵێتەوە و ڕێ لە نەخۆشییەكانیش دەگرێ.

٤- هەناسەدان باشتر دەكات، خواردنەوەی زیرە و ئاو زۆر بەسوودە بۆ باشتر كردنی سیستەمی هەناسەدان، ڕێ لە دروستبوونی بەڵغەم و لینجە مادە دەگرێت بەتایبەتی لەبەیانیاندا  یارمەتی رێككردنەوەی هەناسەدان دەدات و كاری سییەكان باشتر دەكات.

٥- وزەی لەش زیاد دەكات، زیرە بە بەهێزكەری وزە ناسراوە. پڕە لە پێكهاتەی خۆراكی گرنگ كە یارمەتی چالاكی لەش دەدات، زیندەپاڵ  چالاك دەكات و ئاستی وزە باشتر دەكات

٦-زیرە دەوڵەمەندە بەمادەی( ئاسن) بۆئەوانەی کێشەی کەم خوێنیان هەیە زۆربەسودە

٧- زیرە مادەی( زینک )ی تێدایە بۆکەسانێک بەسودە کەکێشەی قژ ڕوتانەوەیان هەیە ویان کێشەی درەنگ چاک بونەوەی برینیان هەیە .

٨– زیرە بۆ کێش داگرتن بەسودە بەشێوازێک یەک کەوچکی  زەڵاتە لەهاڕاوەی زیرە شەوانە بکرێتە گڵاسێک ئاو بەیانیان پێش نان دەپاڵێورێت ودەخورێتەوە.

٩- ئەگەر کەسێک سکی قۆڕ قۆڕ یان دەنگی دەرکرد ئەتوانێت یەک کەوچکە چالەزیرەی هاڕاو تێکەڵ بەقاپێکی بچوک ماست بکات وبیخوات چارەسەرێکی  زۆرباش وگونجاوە

زیانەکانی زۆر خواردنی زیرە بزانە

 دڵە کزە

زیرە بۆ کۆمەڵێک لە کێشەکانی هەرس بەسوودە و بای سک ناهێڵێت، بەڵام زۆر خواردنی کێشە بۆ گەدە و کۆئەندامی هەرس دروست دەکات، یەکێک لە کێشەکانی زۆر خواردنی زیرە ئەوەیە دەبێتە هۆی دڵەکزە و ئازاری سک.

زیان بە جگەر دەگەیەنێت

ئەو ڕۆنەی لە ناو زیرەدا هەیە لە کاتی زۆر خواردنیدا کێشە بۆ جگەر و گورچیلەکان دروست دەکات.

دەبێتە هۆی هەستیاریی

زۆر خواردنی زیرە دەبێتە هۆی خورانی پێست و دروستبونی هەستیاریی، ئەو کەسانەی کە هەستیاریی (حساسیە) یان هەیە و ناچارن زیرە بەکاربهێنن، پیویستە ڕێژەیەکی زۆر کەم بخۆن.

Check Also

پێداگری نوسەرێک

وەرگێڕانی: ژیان ئەحمەد وەزارەتی پەروەردەو سەرپەرشتی بۆکاروباری قوتابخانەکان و پەروەردەی قوتابیان لەسوید. تێبینی ئەوەیان کردبوو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *