شانۆ عارف
منداڵی یەکەم:
ڕابەرن، هاوکارن، چاودێرن.
دایک و باوکی باشیان لێدەردەچێت،چونکە خۆیان ئاگاداری خوشک و براکانیان بوون، عزەتی نەفسیان بەرزە،
حسودن، عەسەبین، سەربەرزن، هەستبە بەرپرسیارێتی دەکەن، چاودێڕن،
قەلەقن.
منداڵێ ناوەند:
بۆ دەستخستنی خۆشەویستی دایک و باوکیان دەجەنگن. بەشکۆن،
ئامانجییان گەورەیە لە ژیان گەرچی جارجار شکست دەهێنن، بەڵام دواجارسەردەکەون، لە پەیوەندییە هاوڕێیەتیەکاندا لێزانن و هاوڕێیەتی بەهێز دروست دەکەن لەدەرەوەی خێزان. لە ژیاندا میانڕەون، جارجار هەست بە نا ئەمینی دەکەن، ئەم کۆتە وایان لێدەکات دڵسۆزو بەهێز دەرچن.
منداڵی بچوک :
هونەرمەندو سەرگەمکارن، زۆرترین خۆشەویستییان پێ دەبەخشریت،
بۆیە ئەرزش زۆر بۆخۆیان دادەنێن ووزەی باشیان بۆ هێنانە دی خەونەکانیان هەیە، کۆمەڵایەتین، هاوڕێی زۆرییان هەیە،
ئەم خۆشەویستی و نازە وادەکات لەگەورەییدا سەختی بکێشن لە ئاکامدا لەوانەیە بێ مەسئولیەت و وابەستەو خۆپەرست دەرچن.
تاقانە:
هیچ ناحەزێکی نیە تەنها کەسێک چاوی لەسەر بێت باوکیەتی.
زمان لوسن، خود سەنتەرن، باوەڕپێکراون، وەک منداڵی یەکەم و بچکوک کۆمەڵایەتین، رەفتاری کامڵانە دەکەن.
دوانە:
یەکێکیان زاڵترە. پشت بەخۆبەستنیان زۆرترە،
بەڵام کاتێک لەیەک دوور دەکەونەوە بەهۆی زەواجەوە رەنجو ئازار دەبینن.