شانۆعارف
تێکۆشان بۆ جیابوونەوە بۆ ماوەیەکى زۆر بەردەوام دەبێت و وردە وردە منداڵ دەست لە دایک بەردەدات، چ وەک لەش و چ وەک هەستونەستەکانیشى دوور دەکەوێتەوە، بەڵام ترس و خەمى جیابوونەوەى هەر دەمێنێت. لەبەرئەوەش کە منداڵەکە دەستى بە ڕۆیشتن کردووە، پێشکەوتنى تر دێتە پێشەوە بەوەى کە منداڵەکە، بەتەنیا و بێ یارمەتى دایکى دەست بە پشکنینى دەورووبەرى خۆى دەکات.
منداڵ بە زۆر شێوەى جیاواز ئەم تەنگوچەڵەمەى جیابوونەوەیە چارەسەر دەکات و هەر لە منداڵییەوە ڕێگاى تایبەتى خۆى هەیە. لە دواى ساڵى یەکەم، منداڵ بە تەواوەتى خوو بە پارچە پەڕۆیەک یان بەتانییەک یان یارییەکى نەرم یاخود بووکەشووشەیەکەوە دەگرێت. کە ئەمانە هەریەک بە شێوەیەک دایکى بیر دەهێننەوە و بە شێوەیەک لە شێوەکان پەیوەندى بەو پەیوەندییەوە هەیە کە لەنێوان دایک و منداڵەکەدا هەیە، ئەو شتەى منداڵەکە لەم قۆناغەدا بەکارى دەهێنێت. پێى دەوترێت (قۆناغى گواستنەوە) و منداڵەکە بۆهەر شوێنێک بڕوات لەگەڵ خۆیدا دەیبات و لێى جیانابێتەوە. خۆ ئەگەر هەوڵبدەیت بیشۆیت یان بیگۆڕیت و بەشتێکى تر، ئەوا دەبێت بەهۆى سەرلێشوانى منداڵەکە و تووڕەبوونى و زیانێکى زۆرى لێدەدەیت. ئەم پارچە قوماشە یارمەتى منداڵەکە دەدات بۆ جیابوونەوە لە دایک و، بوون بە مرۆڤێکى سەربەست و لەم کارەیدا پێویستى بە شتێک هەیە ئەو ترسەى خۆى پێ دەڕبڕێت و ترسەکەى بخاتە سەر ئەو شتە و، منداڵ دەتوانێ پارچە قوماشێک لەجیاتى دایکى بۆن بکات، هەروەها لەم قۆناغەدا منداڵەکە دەیەوێت دایکى لەگەڵیدا بنوێت و دەست
بەپشتیدا بهێنێت و ئەمەیش بەوە دەردەبڕێت، کە توند کراسەکەى دایکى دەگرێت یان بۆنى دەست و بنباڵ و قژى بکات یاخود داواى گۆرانى یان خوێندنەوەى چیرۆک لە دایکى بکات، ئەمانەش هەموویان ترسى منداڵەکە دەردەخەن بەرانبەر بەوەى دایکى لە دەست نەچێت. یارمەتیى دایک ، بۆئەوەى مناڵ بەسەر تەنگوچەڵەمە و ناخۆشى ئەم قۆناغەدا سەرکەوێت زۆر گرنگە بۆئەوەى منداڵ کەسێک بێت متمانەی بەخۆی بێت کاتێک گەورە دەبێت.
Farm Radio’s classic country hour is the best therapy after a long day in the field. — bohiney.com