نوسینى: پ. ی. د. عالیه فه‌ره‌ج مسته‌فا
زۆرجار زۆرێك له ئێمه‌ى ژنان ئه‌كادیمى بین له بوارى پسپۆڕى جیاوازدا یان چالاكه‌وانبین‌و خاوه‌نى ئه‌زمون‌و خه‌باتێكى مه‌ده‌نى به‌رده‌وام بین، ئه‌م پرسیاره له خۆمان ده‌كه‌ین: بۆ ئه‌بێت له زۆرینه‌ى كۆمه‌ڵگا لۆكاڵیه‌كانى جیهاندا ژنان بۆ ته‌عبیركردن له پرسى خۆیان چه‌مكى جێنده‌ر به‌كار بهێنن؟ له‌م چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌دا هه‌وڵده‌ده‌م به سه‌ربوردێكى مێژوویى بگه‌مه وه‌ڵامێك بۆ ئه‌م پرسیاره.
له زۆربه‌ى كۆمه‌ڵگاكاندا ڕۆژئاوایى بێت یان ڕۆژهه‌ڵاتی‌و، به درێژایى مێژووى مرۆڤایه‌تی پرسی ژن پرسێكى بنچینه‌یى كۆمه‌ڵگاكان بووه له‌كاتێكدا خودى ژن توانیویه‌تى پشكى شێر له بونیاتنان‌و به‌رده‌وامیپێدانى كۆمه‌ڵگاكه‌ى بگرێته ئه‌ستۆ به‌بێئه‌وه‌ى پشكى شێرى به‌ربكه‌وێت له ئیمتیازات‌و ده‌ستكه‌وته‌كانى كۆمه‌ڵگاكه‌ى، به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕه‌وشه مێژووییه‌ى ژنان كۆمه‌ڵگا لۆكاڵیه‌كانیان له چوارچێوه‌ى كلتوره‌كانیاندا كۆمه‌ڵێك تێڕوانینى ئه‌فسانه ئاساى داڕشتووه‌و كارى له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى كردووه له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كى تر‌و خودى ژنانیش بێئاگایانه بونه‌ته ناوه‌ند‌و بكه‌رى گوێزه‌ره‌وه‌ى ئه‌م تێڕوانینانه له ڕێى ڕۆڵى سه‌ره‌كیانه‌وه له پڕۆسه‌كانى په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندن‌و چه‌پاندنى ستایله‌كانى بیركردنه‌وه‌ى تاكڕه‌هه‌ندى باو به‌رامبه‌ر ڕه‌گه‌زى مێینه.
له گرنگترین‌و بڵاوترین‌و چه‌سپاوترین نمونه بۆ ئه‌و تێڕوانین‌و بۆچونانه به‌رامبه‌ر ژنان كه له زۆرێك له كۆمه‌ڵگاكاندا تا ئێستاش به‌رده‌وامن، ته‌نها ئه‌م سێ تێڕوانینه ئه‌فسانه ئاسایه‌ى خواره‌وه ڕاڤه ده‌كه‌ین:
- Women are worse in decision-maker than men”
“ژنان به به‌راوردكردنیان به پیاوان له بڕیارداندا خراپترینن “
ئه‌وه‌ى له ڕاستیدا تێبینده‌كرێت له زۆربه‌ى كۆمه‌ڵگاكاندا‌و به‌تایبه‌تى له ئه‌نجامدانى پڕۆسه‌ى بڕیاڕدانیشدا ژنان‌و پیاوان به‌هه‌ر فۆڕمێكى په‌یوه‌ندی كۆببنه‌وه، بۆ نمونه: په‌یوه‌ندى خوشك‌و برایه‌تى یان په‌یوه‌ندى هاوسه‌رێتى یان په‌یوه‌ندى مناڵ‌و دایكایه‌تى یان مناڵ‌و باوكایه‌تى، له هه‌نگاوه‌كانى داڕشتن‌و به‌رهه‌مهێنانى بڕیاڕدا ژنان ڕوبه‌رێكى زیاتریان گرتووه‌ته ده‌ست له پیاوان له ڕووى زانستیه‌وه، له به‌رامبه‌ردا پیاوان به‌شدارن له داڕشتن‌و به‌رهه‌مهێنانى بڕیاره‌كان، به‌ڵام به ته‌نها خۆیان بڕیاره‌كان ڕائه‌گه‌یه‌نن‌و وێنه‌یه‌كى كلتورى دائه‌ڕێژن كه خۆیان له سه‌نته‌ریدان، هه‌روه‌ك عه‌ره‌بیش ده‌ڵێن ” النسا‌و یگبخن القرار والرجال یعلنون القرار”.
ئه‌م ڕاستیه به‌شێكى ژیانی خێزانى‌و كۆمه‌ڵایه‌تى ژنان‌و پیاوان پێكده‌هێنێت له زۆربه‌ى كۆمه‌ڵگاكاندا‌و، نمونه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیش له ڕابوردوه‌وه تا ئێستادا به ئاشكرا ئه‌مه‌ى لێوه تێبینیده‌كرێت‌و، زۆرجار ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ش ته‌عبیرى لێكردووه كه له لایه‌ن پیاوانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت كاتێك كه داواى ده‌ركردنى بڕیارى لێكرا بێت: ” بابزانم ماڵه‌وه ده‌ڵێن چى؟”
له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕاستیانه‌شدا تا ئێستا ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه “ژنان به به‌راوردكردنیان به پیاوان له بڕیارداندا خراپترینن، ” لاى زۆرینه‌ى كۆمه‌ڵگاكان به چه‌سپاوى ماوه‌ته‌وه. - After getting married, women do not need to work””
“ژنان دواى هاوسه‌رگرتنیان پێویستیان به‌كاركردن نییه”
چه‌مكى كار‌و پیشه له زۆربه‌ى كلتوره‌كاندا ته‌نها به‌و كار‌و پیشانه ده‌وترێت كه له ده‌ره‌وه‌ى سنورى جوگرافى خێزانه‌كاندا ئه‌نجامده‌درێن‌و له به‌رامبه‌ریشدا كه‌سى ئه‌نجامده‌رى كاره‌كه به‌رانبه‌رێكى ماددى وه‌رده‌گرێت، بۆیه له ڕوانگه‌ى زۆرێك له كلتوره‌كان ژنان ته‌نها كه هاوسه‌ردار نه‌بن پێویستیان به‌كار ده‌بێت‌و ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامى خزاندنى مافی كاركردنى ژنانه بۆ تاكه ئامانجێك كه ئیحتیاجى مادییه‌و به‌دوور خستنى هه‌ریه‌كه له سه‌لماندنى خود یان شه‌ریكبون‌و هاوشانبونى ژنان له‌گه‌ڵ پیاوان له گه‌شه‌و پێشخستن‌و گۆڕینى كۆمه‌ڵگاكانیان.
له‌م ڕۆژانه‌شدا‌و له‌گه‌ڵ به‌ئه‌نجامهاتنى سه‌رجه‌م ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رده‌وامانه‌ى بوارى ته‌كنه‌ڵۆجیا‌و پیشه‌سازى‌و…هتد، ده‌بینین هێشتا ڕێژه‌یه‌ك له ژنان‌و پیاوانى كۆمه‌ڵگا هه‌ڵگرى ئه‌م تێڕوانینانه‌ن به‌رامبه‌ر كارى ژنان‌و گرێدانى به پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ژنان‌و گۆڕانكاریه‌كان له‌و پێگانه‌دا!؟. - Women are weaker than men””
” ژنان لاوازترن له پیاوان”
له سه‌ده سه‌ره‌تاییه‌كانى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى‌و سیاسى له سه‌ر گۆى زه‌وى هه‌میشه هێزى بازوو ڕه‌گه‌زێكى بنچینه‌یى دانپیانراوبووه له داڕشتنى پێوه‌ره‌كانى هه‌ڵسه‌نگاندنى توانا‌و لێهاتووییه‌كانى ژنان‌و پیاوان‌و، چه‌سپاندنى پێوه‌رى هێزى بازوو له چوارچێوه‌ى كلتوره‌كاندا یه‌كه‌م ڕێگر بووه له به‌رده‌م ژناندا بۆ وه‌رگرتنى مافه مه‌عنه‌وییه‌كانیان‌و فراوانكردنى ڕوبه‌رى ئه‌و مافانه، بۆیه له ده‌ره‌نجامدا هه‌میشه ژنان بونه‌ته خاوه‌نى پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیه نزمه‌كان‌و بێبه‌شبون له زۆرێك له‌و ئیمتیازاته كۆمه‌ڵایه‌تى‌و سیاسیانه‌ى كه به پێى هاوكێشه‌ى خاوه‌ن هێزى بازوو ئه‌بێته خاوه‌ن پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتى كۆمه‌ڵایه‌تى‌و سیاسى، ژنان به به‌رده‌وامى مێژووى بوون‌و خه‌باتیان به بكه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه لاوازه‌كان له لایه‌ن قه‌ڵه‌مى كلتورى كۆمه‌ڵگه‌كان ناسێنراون.
له ڕاستیدا ئه‌م پێوانه كردنه خۆى بۆ خۆى له‌گه‌ڵ سیسته‌مى ڕۆڵه‌كانى ژنان‌و پیاوان‌و به‌ها‌و كاریگه‌رى ئه‌و ڕۆڵانه‌دا دژواره، وه‌ك تێبینیده‌كرێت به مێژووى كۆمه‌ڵگه‌كان هه‌میشه پێكه‌وه‌نانى خێزان‌و خستنه‌وه‌ى نه‌وه‌و په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنى نه‌وه‌كان‌و چاودێری‌و خزمه‌تكردنى به‌ساڵاچوه‌ه‌كان‌و به‌شێكى زۆرى ڕوبه‌رى به‌ڕێوه‌بردنى خێزان‌و تۆڕى په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خراونه‌ته ئه‌ستۆى ژنان‌و، به‌مانایه‌كى تر بونیاتنانى مرۆیى كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تى‌و پێكه‌وه‌نان‌و به‌رده‌وامى بونیاده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و به‌رده‌وامبونى ڕه‌گه‌زى مرۆیی كۆمه‌ڵگه‌كان كه هه‌موویان دائه‌نرێن به پڕۆسه سه‌ره‌كیه‌كانى ژیانى كۆمه‌ڵگه‌كان، خراونه‌ته سه‌رشانى ژنانێك كه لاوازترن له پیاوان له دیدگا كلتورییه‌كه‌وه!!؟؟
تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش چه‌نده گۆڕانكارى به‌سه‌ر سه‌رجه‌م بواره‌كانى كۆمه‌ڵگه‌كاندا هاتووه هێشتا ژنانن هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانى زۆرینه‌ى ئه‌و ڕۆڵه سه‌ره‌كییانه‌و له به‌رامبه‌ریشدا پێكهاته كلتورییه‌كانه به‌رده‌وامن له وێناكردنى ژنان به لاواز!؟.
كه‌واته گرنگه بڵێین وێناكردنى ژنان به‌ته‌نیا له بازنه‌ى مێینه بووندا له لایه‌ن كلتوره جیاجیاكانه‌وه خۆى بۆ خۆى فاكته‌رێكى هانده‌ره بۆ به‌رهه‌مهێنانى خوێندنه‌وه‌یه‌كى تر كه هه‌ردوو بازنه‌ى مێینه بون‌و مرۆڤبونى ژنان پێكه‌وه گرێبدات.