گوڵاڵه محمدأمین سعید / پڕۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر
مامۆستاى زانكۆ و پسپۆڕى به‌رهه‌مهێنانى میوه.
Cydonia oblonga به‌هێ میوه‌یه‌كى زستانه‌یه ناوه زانستیه‌كه‌ى
ڕووه‌كێكه له‌خێزانى ڕۆزاسیایه و، به‌هێ یه‌كێكه له‌و میوانه‌ى له زستاندا به‌رهه‌م دێت، شێوه‌ى له گوێزى هیندى و سێ‌و ده‌چێت، سه‌رچاوه‌ى ئه‌م میوه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باشورى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاسیا، له ئێستادا له سوریا و یه‌مه‌ن و عێراق و باشورى سعودیه و نیوزله‌ندا و ناوچه‌كانى ده‌ریاى ڕه‌ش و، ناوچه‌كانى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست ده‌چێنرێت.
به‌هێ بڕێكى زۆر له ڤیتامینه‌كانى وه‌ك (ئه‌ى , بى , سى ) تێدایه، هه‌روه‌ها توخمه‌كانى تر‌ى تێدایه وه‌ك سۆدیۆم و زنك و ئاسن و مس و مه‌نگه‌نیز و فلۆراید، ئاو و شه‌كر و ماده‌ى چه‌ورى و ڕیشاڵه‌كانیشى تێدایه به ڕێژه‌ى جیاواز .
به‌هێ یه‌كێكه له‌و میوه به‌تامانه‌ى كه له‌شێوه‌ى مره‌بادا ده‌خورێت و هه‌ر له كۆنه‌وه وه‌ك ده‌رمان به‌كارهێنراوه، به‌و پێیه‌ى بۆ یارمه‌تیدانى هه‌رسكردن به‌كاردێت، چونكه بڕێكى زۆر ڕیشاڵى تێدایه هه‌روه‌ها به‌هێ بۆ چاره‌سه‌ركردنى قڵیشانى پێست و هه‌وكردنى پێست یان سوتاندنى خۆر به‌كاردێت، هه‌ربۆیه به‌كارهێنانى به‌هێ له كه‌ره‌سته‌ى جوانكاریدا بووه‌ته شتێكى پێویست، هه‌روه‌ها كارایی سیسته‌مى به‌رگرى له‌ش دژى نه‌خۆشیه‌كان زیاد ده‌كات.
به‌هێ یارمه‌تى باشتركردنى ته‌ندروستى پێست و تازه‌یی پێست ده‌دات به‌هۆى ڕێژه‌یه‌كى زۆر له دژه ئۆكسێنه‌ر و ڤیتامینه‌كان كه له میوه‌ى به‌هێ دا هه‌یه، ده‌توانێت به‌شداربێت له دواخستنى ده‌ركه‌وتنى چرچ و لۆچى پێست، هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ره له كه‌مكردنه‌وه‌ى زیانه‌كانى پێست كه به‌هۆى تیشكى سه‌روبنه‌وشه‌ییه‌وه دروست ده‌بێت، به‌هێ ڕێژه‌یه‌كى به‌رزى ڤیتامین سى تێدایه ئه‌مه‌ش ده‌ركه‌وتنى پێست باشتر ده‌كات، هه‌روه‌ها وردكردنى میوه‌ى به‌هێ و دانانى له‌سه‌ر پێست ده‌بێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ندێك كێشه‌ى پێست .
سووده‌كانى میوه‌ى به‌هێ بۆ ژنانى دووگیان و كۆرپه‌له :
توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ساڵى (٢٠١٧) له گۆڤارى پزیشكى منداڵبوون و ئافره‌تان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه كردووه كه شه‌ربه‌تى به‌هێ یارمه‌تیده‌ره له كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌شێك له‌و نیشانانه‌ى كه له‌سه‌ر خانمان له‌سه‌ره‌تاى دووگیانی‌دا ده‌رده‌كه‌ون وه‌ك سكچون و ڕشانه‌وه كه له باوترین نیشانه‌كانى ئه‌و ماوه‌یه‌ن، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر (٧٦) ژن له ماوه‌ى نێوان ٦ بۆ ١٤ هه‌فته‌دا ئه‌نجامدراوه، له‌كاتى دوو گیانیدا توشى سكچون و ڕشانه‌وه‌یه‌كى سووك تا مامناوه‌ند بوون له‌و ماوه‌یه‌دا تێبینى كرا كه خواردنى كه‌وچكێكى چێشت شه‌ربه‌تى به‌هێ له ڕۆژێكدا (سێ جار) بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو ئه‌م نیشانانه‌ى كه‌مكردووه‌ته‌وه.
چۆنێتى خواردنى به‌هێ ۆ خانمانى دووگیان :
میوه‌ى به‌هێ زۆربه‌كه‌مى به‌كاڵى ده‌خورێت، چونكه ته‌نانه‌ت له‌كاتى پێگه‌یشتنیشیدا ئه‌م میوه‌یه به‌زۆرى ڕه‌ق و ترش ده‌بێت، بۆیه واباشتره كه به كوڵاوى بخورێت , به بڕینى پارچه پارچه و دانانى له‌ناو مه‌نجه‌ڵێكدا كه بڕێك ئاو و كه‌مێك شه‌كرى تێدابێت، وازى لێبهێنه تا به‌هێواشى بكوڵێت و نه‌رم ببێت، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت هه‌ندێك تامى تێبكرێت وه‌كو دارچین و ڤانێلا و زه‌نجه‌فیل، به‌ڵام ده‌بێت گرنگى به‌و بڕه بده‌یت كه ده‌یخۆیت چونكه بڕێكى زۆر شه‌كرى تێدایه.
به‌گشتى به‌هێ به مادده‌یه‌كى چه‌وركه‌ر و دژه به‌كتریا داده‌نرێت بۆ ڕیخۆڵه‌كان به‌شداره له چاره‌سه‌ركردنى برینى گه‌ده و كێشه‌كانى ڕیخۆڵه و قه‌بزیدا، به‌هێ به میزهه‌ڵگر داده‌نرێت و به‌م شێوه‌یه یارمه‌تى پاككردنه‌وه‌ى له‌ش ده‌دات له ژه‌هره‌كان .
به‌هۆى ئه‌و ڕیشاڵه خۆراكیانه‌ى كه له به‌هێ دا هه‌یه به‌شداره له زیادكردنى هه‌ستكردن به‌تێربوون و به‌مه‌ش ڕێژه‌ى خواردنى ژه‌مه‌كان كه‌مده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه وایلێبكات ڕۆڵى هه‌بێت له دابه‌زاندنى كێشدا به‌تایبه‌تى كه ڕێژه‌ى كالۆرى كه‌مه.
هه‌ندێك له توێژینه‌وه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه یه‌كێك له سووده‌كانى به‌هێ ئه‌وه‌یه كه یارمه‌تى له‌ناوبردنى خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌دات ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌و دژه ئۆكسێنه‌ره به‌هێزانه‌ى تێیدایه كه كارده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ڕادیكاڵه ئازاده‌كان و، پاراستنى خانه‌كان له تێكچوون وه‌ك ڤیتامین سى و ڤیتامین ئه‌ى و پۆلیفینۆل .
توێژینه‌وه‌كانى ئه‌م دواییه‌ش ده‌ریانخستووه كه میوه‌ى به‌هێ توانایه‌كى زۆرى هه‌یه وه‌ك دژه زینده‌یى سروشتى به تایبه‌ت دژى ڤایرۆسه‌كان, هه‌ربۆیه خواردنى به‌هێ یارمه‌تیده‌ره له پاراستن له‌سه‌رمابوون و ئه‌نفلۆزا و نه‌خۆشیه‌كانى تر كه له‌وانه‌یه به‌هۆى ڤایرۆسه‌وه بێت .
میوه‌ى به‌هێ به سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى ئاسن داده‌نرێت , كه كه‌مى له جه‌سته‌دا ڕه‌نگه ببێته هۆى كه‌مخوێنى بۆیه خواردنى به‌هێ وه‌ك یه‌كێك له خواردنه پێشنیاركراوه‌كانى میوه‌كانه ڕۆژانه له‌گه‌ڵ خۆراكى دروست و جۆرا و جۆر ڕه‌نگه یارمه‌تیده‌ربێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كه‌مییه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه .