چوارشەممە , شوبات 19 2025

دڕندەیی لە سەردەمی دوای خێزان.. دونیای دیجیتاڵ وەک نموونە

 أ.د. ليلى محمد بلخير
و: شادان
جیهانی دیجیتاڵی، گەورەترین گێژەڵوکەی ئەم سەردەمەیە، کە ژیانی داگیرکردووین و مرۆڤایەتی مرۆڤی خستۆتە مەترسییەوە، بەرەو دڕندەیی و بێ شکۆیی و ڕەتکردنەوەی بەهاکان و خۆپەرستی و شەرمەزاری و چەندین لایەنی دیکەی دەبات.
ئەم شەپۆلی شەڕە لەسەر مانای مرۆڤبوون لە ناو خێزان و کارپێکردنی ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکانەوە سەرچاوەی گرتووە، لەپێناو هاندانی خەڵک بۆ گۆڕینی پێکهاتەی خێزان و، بەرەو پێشبردنی جێگرەوەی خێزان، بەکرێدانی منداڵدان و دووگیانبوون لە بانکی سپێرم، قورسکردنی پڕۆسەی هاوسەرگیری و ئاسانکاری بۆ پەیوەندییە ناشەرعییەکان.
لەم تەوەرەدا هەوڵدەدەین لە ژێر ڕۆشنایی هەڵوەشاندنەوەی خێزاندا ڕێگاکانی لەدەستدانی مرۆڤایەتی مرۆڤی مۆدێرن بدۆزینەوە. چۆن پەیوەندی نێوان دڕندەیی و قەیرانی ناسنامە لە جیهانە دیجیتاڵییەکان بەیەکەوە ببەستینەوە؟ دەرکەوتەکانی دڕندەیی و پەیوەندییان بە پرسی ئەخلاقی لەناو خێزانی هاوچەرخدا چین؟ هەر لەبەر ئەم هۆکارە هەوڵدەدەین پەیوەندی نێوان دیاردەی دڕندەیی و زیادەڕەوی لە پەیوەندی ئەلیکترۆنی و لاوازبوونی پەیوەندی ڕاستەقینە لە سەردەمی “دوای خێزان”دا پێکەوە گرێبدەین!

قەیرانی شوناسی مرۆڤ و سەرەتای دڕندەیی

گومانی تێدا نییە کە ژیانی خێزانی لە ئەنجامی زیادەڕەوی لەبەکارهێنانی پەیوەندییە ئەلیکترۆنییەکان زۆر هەڵوەشاوەتەوە. کە بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ناسنامەی مرۆڤ، لەگەڵ زیادبوونی ئامارەکان لەسەر بەرزی ڕێژەی جیابوونەوە و توندوتیژی، بەگرنگ نەزانینی خێزان، بەکارهێنانی بێ سنووری فەزای دیجیتاڵی بۆ دەربازبوون لە واقیع، پەیوەندییە ناڕوونەکان جێی پەیوەندی هەمیشەییەکانی گرتەوە، بە یەک کلیک هەموو شتێکی لێ سڕییەوە، هەرچەندە ئەو بەدوای سوودێکدا دەگەڕا لە جیهانێکی نهێنیدا.
سیگمۆند باومان، لە کتێبەکەیدا “عەشقی شل”، باس لە ناسکی پەیوەندییەکان دەکات لە ژێر ڕۆشنایی پەیوەندی ئەلیکترۆنیدا: “بۆ ئەوەی مۆدێرنە بگاتە ئەم ساتەوەختەی هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەکانی بوونی مرۆڤ، دوای هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندی نێوان مرۆڤ و خودا، دەستی برد بۆ لەناوبردنی پێکهاتەی خێزان وەک چوارچێوەیەک بۆ پەیوەندی سۆزداری” (1).
لەم ڕووەوە شایەنی ئەوەیە پرسی ناسنامە بوروژێنین، بە بەستنەوەی پتەوی پەیوەندییەکانی ناو خێزان، بەو پێیەی بۆتە واقیع کە تاکەکان چەند ناسنامەیەکیان هەبێت، یەک کەس لەنێوان چەند ئەکاونت و پلاتفۆرمێکدا دەجوڵێت، هەموو ژیانی لە درۆ و فڕۆ فێڵدایە، لەوانەیە لە واقیعدا پیاو بێت و بەڵام دەمامکی مێینەیی کردبێت، یان بە پێچەوانەوە، مێینە بە ئەکاونتێکی پیاوانە دەچێتە ناو سەرگەرمی دزییەوە و ڕۆڵی پیاوانە دەگێڕێت.
مەترسی بۆ سەر پرسی شوناس دروستبووە وایلێهاتووە، مرۆڤی ئاسایی نامۆیە لە جیهانی دیجیتاڵدا. ترسەکە بۆ منداڵەکانمان ئەوەیە کە ڕۆژێک دێت گەنجێک کچێک هاوسەرگیری دەکات، بەڵام تووشی شۆک دەبێت کە ئەو نە پیاوە نە ژن، بەڵکو ئەهریمەنێکی شێواوە.
لە ڕاستیدا ناسنامەی کەسی هاوچەرخ شێواوە، چونکە لە ئەشکەوتێکی گۆشەگیر و چەقبەستووییدا دەژی، لە ژینگەی دیجیتاڵیدا، کە مرۆڤ تەنها بووەتە بوونەوەرێکی جێبەجێکار ملکەچی ڕێکار و بەرنامەسازی، بەبێ ڕۆح، بەها، ویژدان، هەست، یان پەیامێکی شارستانی (٢).

دڕندەیی و پرسی ئەخلاق لە ژینگەی دیجیتاڵیدا

پێویستمان بە دووبارە ناساندنی هۆشیارییەکی نوێی جیهانییە، لەسەر بنەمای خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانە بۆ دیاردەی هۆگری دیجیتاڵی کە سروشتی مرۆڤ دەخاتە مەترسییەوە، هەموو ناهاوسەنگییە هاوچەرخەکان دەرئەنجامی گۆڕانکارییەکانی کۆمەڵگەیە لە بواری ژینگە و تەکنەلۆژیا، هەموو ژیان و چالاکییەکان لە فەزای مەجازیدا بوونەتە نەخشێکی بێ ڕۆح کە دەتوانرێت لە هەر ساتێکدا بسڕدرێتەوە و بگۆڕدرێت ” (3).
ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی مرۆڤایەتی و ڕونی ناسنامەی مرۆڤ، بۆ چەندین شوناسی ناڕوونی دیجیتاڵی کە دەتوانرێت بەبێ هاوسەنگی عەقڵ، ئایین، یان بەهاکان بشاردرێتەوە و ئاشکرا بکرێن»(4)!

لێرەوە دەتوانین لە زۆربوونی نەهامەتی و نائومێدی و هەموو جۆرە نەخۆشییەکی دەروونی و کۆمەڵایەتی لە ژیانی هاوچەرخماندا تێبگەین و، پێوەرەکانی ئەخلاقی ناجێگیر بوون و کە لە مەزاج یان بەرژەوەندی ماددیی و، ساختەکاریی داهێنەرانە و، فریودانی پیشەییەوە سەرچاوەی گرتووە، لەوێشەوە پێویستە جارێکی تر پێداچوونەوە بە ئەخلاقدا بکرێتەوە، چونکە ئێمە مانای ڕاستەقینەی زۆرێک لە فەزیلەتەکانمان لەدەستدا، تەقوا و دڵسۆزی لەدەستچوو، حەیا نەما، گێلایەتی وەک ئاگری کێوی زاڵ بوو!

دەرکەوتنی دڕندەیی لە سەردەمی “دوای خێزان”دا

ئەگەر لێرەدا مانای “دوا” لەبەرچاو بگرین، پەیوەندی بە بیرۆکەی تێپەڕاندن و دوورکەوتنەوە هەیە؛ واتە ڕەتکردنەوەی دامەزراوەی خێزان و هاندانی ئەزموونکردن لەگەڵ فۆرمەکانی تری پەیوەندییەکان دوور لە فۆرمی سروشتی و زگماکی (هاوسەرگیری)، کردنەوەی شوێن بۆ هاوڕەگ۵ەزبازی و کردنی بە بابەتێکی ئاسایی و سروشتی، وەک هەموومان دەزانین بابەتی هاوڕەگ۵ەزبازەکان هێرشکردنە سەر سروشتی کۆمەڵایەتی مرۆڤ، وەک ئاماژەیەکی کۆتایی “هاوڕەگ۵ەزبازی چیتر تەنها دەربڕینی مەزاج یان لادانێکی مرۆڤ نییە، بەڵکو گۆڕاوە بۆ ئایدۆلۆژیایەک کە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی دووانەی بنەڕەتی مرۆڤە. کە دووانەی نێر و مێیە، کە شارنشینی مرۆڤ و نۆرماتیڤیەتی مرۆڤ لەسەری بنیات نراوە” (5).

جیهانی تەکنەلۆژی بەشداری کردووە لە ئاسانکاری پەیوەندیکردن بە مەبەستی بەکارهێنانی چێژ و کات بەسەربردن بەبێ ئەوەی پێویستی بە کردەوەی ڕاستەقینە هەبێت، بێ ئەوەی هیچ بەرپرسیارێتییەک لە ئەستۆ بگرێت و، ئەوەی جێگەی سەرنجە، کشانەوەی پیاوانە لە ڕۆڵی سەرەکی خۆیان، لاوازی دەسەڵاتی پیاو لە بەرامبەر دڕندەیی ژنان و باڵادەستییان بەسەر ژیانی ڕاستەقینە و بگرە ماڵپەڕەکانیشدا. کە بووە هۆی زیادبوونی دوژمنایەتی و توندوتیژی لەناو خێزاندا، هەروەها ژینگەی دیجیتاڵی بەشداری کرد لە تێپەڕاندنی پیلانە شەیتانییەکان، بۆ یەکخستنی تایبەتمەندییەکانی پیاوسالاری و مێینەیی لە هەموو شتێکدا وەک جۆرێک لە پێشەکی بۆ گۆڕینی سێکس و بنەڕەتی مێنایەتی!
هەروەها لەیەکتر نزیکبوونەوەیەکی ترسناک لە نێوان کولتوری ئامۆژگاری و کولتوری فەزیحەدا دەبینینەوە، بینەرانی ئەم دنیا دیجیتاڵییە بەردەوام لەهەستی لاوازی و نەگرسیەکی ترسناک و وەهمی دەستکەوت و خۆبەراوردکردن و ڕق لەخۆبوونەوە دەژین،
لەلایەکیترەوە وێنەی جەستەی ڕووت و خراپەکاری و بێ نرخبوونیان لە پێناو بەدەستهێنانی قازانج و ناوبانگ، وەک ئەوەی لە بازاڕێک بین و هەموو شت هەڕاجکرابێت.
لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین: دڕندەیی برییتیه لە زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی پلاتفۆرمە ئەلیکترۆنیەکان، بەبێ پلان و میتۆد، و قووڵبوونەوە لە وەهمەکاندا بەبێ ئەوەی گرنگیی هەستانەوە بۆ کاری ڕاستەقینە لەبەرچاو بگیرێت، تەنانەت یەک هەنگاو لەم ڕووەوە هەڵبگیریت بەمانای هاوسۆزی نەبوون دێت لەگەڵ پرسە چارەنووسسازەکانی میللەت. ڕاشکاوانە بڵێم ئەو ئاسانکاری و شڵەژاوییە کە لە ژینگەی دیجیتاڵی هەیە، یەکێکە لە گەورەترین تەحەددیاتەکان کە مرۆڤایەتی دەیزانێت.
گومانی تێدانیە تەکنەلۆجیا ئاسانکاری زۆری لە بەدەستهێنانی زانست و زانیاری دەکات، لە هەمانکاتدا ئاسانکاری لە کۆبوونەوە و پەیوەندیکردن، بەڵام نەرمی لە بناغە و نەگۆڕەکاندا و دوورکەوتنەوە لە خودا، وەک ئەوەی لە ناوەڕاستی توندوتیژێکدا بێت شەڕی دەروونیت لەگەڵ بکرێت، کە تێیدا ئەگەر نەمرێت، لە جیهانێکی زۆر شل و جەلاتیندا شێت و دڕندە دەبێت، شەڕی ناسنامە و بناغەکان دەکات و مرۆڤ و مرۆڤایەتی دەکوژێت
سەرچاوەکان

(1) زيغمونت باومان، الحب السائل (عن هشاشة الروابط الإنسانية)، ترجمة حجاج أبو جبر، تقديم هبة رؤوف عزت، الشبكة العربية للأبحاث والنشر، بيروت، الطبعة الأولى 2016م، ص 20.

(2) فتحي المسكيني، الهجرة إلى الإنسانية، مؤسسة هنداوي، 2024م، ص 168 – 169.

(3) أشيل مبيمبي الوحشية (فقدان الهوية الإنسانية)، ترجمة نادرة السنوسي، دار الروافد الثقافية ناشرون، بيروت، ابن النديم للنشر والتوزيع، الجزائر، الطبعة الأولى 2021م، ص 25.

(4) المرجع السابق، ص 26.

(5) د. عبدالوهاب المسيري، قضية المرأة بين التحرير والتمركز حول الأنثى، شركة نهضة مصر للطباعة والنشر والتوزيع، الطبعة الثانية 2010م، ص 11.

Check Also

لەئەمریکا ترەمپ فەرمانێک واژۆدەکات کە تەنها (دوو) ڕەگەز دەناسێت

وەرگێڕانی:د.بێخاڵ ئەبوبەکرلە یەکەم کاتژمێرەکانی دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەیدا، سەرۆک ترەمپ فەرمانێکی جێبەجێکاری بەرفراوانی واژۆکرد کە تەنها …