چوارشەممە , كانونی دووه‌م 15 2025

4ی حوزەیران و بارودۆخی منداڵان وەک قوربانی جەنگ


بەیان نوری
ئەمڕۆ 4ی6 رۆژی منداڵانی بێتاوانی قوربانیی جەنگە دوژمنكارییەكانە، كە نەتەوە یەكگرتووەكان لە 19ی ئابی ساڵی 1982 دا لە خولی حەوتەمی نائاساییدا، دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی منداڵانی قوربانی لە جەنگی ئیسرائیل لەگەڵ لوبنان و فەلەستین، ئەو رۆژەی دیاریكرد بۆ داننان بە ئازارو نارەحەتییەكانی منداڵان لە كاتی جەنگدا و نەهێشتنی خراپ مامەڵە كردنی منداڵان لە ڕووی جەستەیی و ژیری و دەروونییەوە.
ئەم بڕیارە 102 وڵات ڕەزامەندییان لەسەر داو تەنها 2 وڵات دژ بوون و 34 وڵات دەنگیان نەدا و18 وڵاتیش لە دانیشتنەكە ئامادەنەبوون.
پێش ئەم بڕیارە لە خولى چواردەیەمینى کۆمەڵەى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٢٠ى تشرینى دووەمى ساڵى ١٩٥٩دا ڕاگەیەندراوێکى تایبەت بە منداڵان دەرچووە تیایدا ١٠ بنەما بۆ گرنگیدان بە منداڵان دانراوە، لەوانە جیاوازى نەکردن بە هۆکارى ڕەنگ و زمان و ئاین، مافى فێربون، پاراستن.
دواى ٢٠ ساڵ، یونیسیڤ داواى بەدواداچونى ئەو ڕاگەیەندراوەى کرد، ئەوەى دەرخست کە بارودۆخى منداڵان بەرەو خراپتر رۆشتوە، بۆیە داوایکرد ساڵى ١٩٧٩ وەک ساڵى نێودەوڵەتى منداڵان بناسێنرێت و گرنگی بە منداڵان بدرێت لە هەموو بوارێكی ژیانەوە، دوای 3 ساڵ لەو یادەو لە سەروبەندی ئامادەكردنی رێكەوتننامەیەكی تایبەت بۆ مافی منداڵ، جیهان كوشتنی ژمارەبەكی زۆری منداڵی بینی لە لوبنان و فەلەستین بە دەستی ئیسرائیل.
دوای 42 ساڵ لەو بەروارە ئەگەر تەماشای ئامارەكانی نەتەوە بەكگرتووەكان بكەین لە سەر منداڵان و لەغەززە چیمان پێدەڵێت:-
-لەگەڵ ئەوەی منداڵان %30ی دانیشتوانی جیهانن بەڵام %41ی ئاوارەكان منداڵن.
-هێرش بۆ سەر قوتابخانە كە جێگەی فێربوونی منداڵانە و بۆ سەر نەخۆشخانەكان لە ساڵی 2022 تا 2023 %112 زیادی كردوە، بە تایبەت لە فەلەستین و كۆنگۆ و سوریا.
-ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان دەڵێت لە مانگی 12ی 2022 تا كۆتایی 2023 بە ژمارە27180 تاوان دژی منداڵان ئەنجامدراوە.
-دزینی منداڵ بەبەراورد بە ساڵی 2021 %15 زیادی كردوە.
14200 منداڵ تووشی دەستدرێژی سێكسی بوون.
بارودۆخی منداڵانی غەززە:-
بەپێی كۆتا ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە 7ی ئۆكتۆبەری 2023 تا كۆتایی مانگی 5ی 2024 سەبارەت بە منداڵان:-
-15262 منداڵ شەهیدكراون.
-6828 منداڵ بریندارن
-وونكراوان 4200 ژن و منداڵ(منداڵ بە تایبەت جیانەكراوەتەوە)
-وەستانی 33 نەخۆشخانە لە چارەسەر.
-تێكدانی25 نەخۆشخانەی تر.
-شكانی 126 سەیارەی فریاكەوتن.
-25010 بینای تەواو ڕوخێنراو.

  • ماڵی ڕوخاو87000
    -103قوتابخانە و زانكۆ بە تەواوی روخێنراون.
    -313 قوتابخانە تێكدراون.

.

.

Check Also

دڕندەیی لە سەردەمی دوای خێزان.. دونیای دیجیتاڵ وەک نموونە

 أ.د. ليلى محمد بلخيرو: شادانجیهانی دیجیتاڵی، گەورەترین گێژەڵوکەی ئەم سەردەمەیە، کە ژیانی داگیرکردووین و مرۆڤایەتی …