شه‌ممه‌ , ته‌مموز 27 2024

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو (شەترەنج)

بەشی سێیەم

محمد ئاوات
Alpha Go, Alpha Zero, Alpha Fold

ئەم سێ مۆدێلەی سەرەوە لەلایەن کۆمپانیایی DeepMindتەکنەلۆژیاکانی دیپمایندەوە بەرهەم هێنراون کە لە ساڵی ٢٠١٠ دامەزراوە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە لەم بابەتەدا ئەوەیە کە یەکێک لەو کەسانەی کە بەژدار بوو لە پێکهێنانی کۆمپانیەکە بە ناوی Demis Hassabis چیرۆکێکی سەرسوڕهێنەری هەیە، هەر لەمنداڵیەوە حەزی بە یاریکردنی شەتڕەنج کردوە و، لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا پلەی ماستەری لە شەتڕەنجدا بەدەستهێنا، بە گوتەی خۆی حەزی بۆ یاریکردنی شەتڕەنج زۆربووە و ئەوکاتەی تەماشای ڕووداوە گرنگەکەی ساڵی 1997 کرد کە گراند ماستەر و، باشترین یاریزانی ئەو سەردەمە بە ناوی کاسپارۆڤ دۆڕا لە بەرامبەر deep blue کە کۆمپیوتەرێک بوو تایبەت بە شەتڕەنج چەندەها بابەت دروستبوون لەسەر man vs machine و مرۆڤ دژی ئامێر، ئەم ڕووداوەش بەیەکێک لە گرنگترین ڕووداوەکان دائەنرێت، هەروەها بە یەکێک لە خاڵە گرنگەکان دائەنرێت دەربارەی بیرکردنەوە لە زیرەکی دەستکرد و زۆرشتی دیکە.

هەر بۆیە لە ساڵی 2015 وەشانی سەرەتایی Alpha goبەرهەمهێندرا و، لە پاڵەوانی ئەوروپی یاری Go فەن هوی بردەوە کە Alpha go لەلایەن Deep mind وە پەرەی پێدرا، ئەمەش یەکەمجار بوو کە AI لە یاریزانێکی پیشەگەری Go لەسەر تەختەیەک بباتەوە.
لە ساڵی 2017 AI مۆدێلێک دروستکرا بە ناوی Alpha zero کە تایبەت بوو بۆ شەتڕەنج ئەلفا زیرۆ، شۆڕشێکی زۆر گەورەی دروستکرد لە ناو جیهانی شەتڕەنج، تەنانەت لە دەرەوەی شەتڕەنجیش سەبارەت بە زیرەکی دەستکرد، توانی بە ئەنجامدانی چەندین ملیۆن یاری لە دژی خۆی لە ماوەی 9 سەعاتدا لە هەموو مرۆڤایەتی بەهێزتر بێت لە یاری شەتڕەنج، بەبێ ئەوەی هیچ ئەزموونێکی مرۆڤ لەناو ئەم AIدا هەبێت، کە هەزار ساڵ زیاترە مرۆڤایەتی یاری شەتڕەنج دەکەن، بۆیە ڕێگای نوێی دۆزیەوە بەبێ ئەوەی مرۆڤی پێویست بێت، تەنانەت (ماگنس کارلسن) کە باشترین یاریزانی ئەم سەردەمەیە لە دوای کاسپارۆڤ لە لێدوانێکدا دەڵێت توانیم لە ئەلفا زیرۆوە ڕێگای نوێ فێربم بۆ قوربانی دان بە داشەکانم بە ئامانجی بردنەوە.

ئەم مۆدێلە بەناوی Alpha Fold لە کاتێکدا یەکەم وردەکارییەکانی تواناکانی لە ساڵی ٢٠٢٠ بوو لە کاتی پێشبڕکێی CASP14، بڵاوکردنەوەی بە تەواوەتی لەساڵی ٢٠٢١ ڕوویدا، کە شۆڕشێکی گەورەی دروستکردوە لە بواری بابۆلۆجی، یەکەم جاربوو کۆمپانیای Deep mind ڕوو دەکەنە زانست لە دوای ئەوەی AI لە یاریەکاندا پەرەیپێدراو تاقیکرانەوە، هەر بۆیە Alpha Fold توانی پێشبینی پێکهاتەی سێ ڕەهەندی پڕۆتین بکات لە زنجیرەی ترشە ئەمینییەکانیەوە. بە وردبینی و خێرایی بێ وێنەی خۆی شۆڕشێکی گەورەی لە بواری بایۆلۆجی پێکهاتەییدا ئەنجامدا.

ئەم بەڵگانە چیمان بۆ دەخەنە ڕوو ؟
سنوورەکان چین بۆ زیرەکی دەستکرد؟
هەر پێشبینیەک دەکرێت و دەوترێت کە زیرەکی دەستکرد ناتوانێت ئەو شتە بکات، هەتا دەیکات و پێشبینیەکان تێکدەشکێنێت دواتر دەچن بۆ پێشبینیەکی تر هەتا ئەویش تێکدەشکێنێت، بابەتەکە ئەوەیە خودی Demis Hassabis باس لەوە دەکات کە ئەوان لەم شتانەی دەیکەن لە گەڕانان بە دوای خودی زیرەکی، کە ئەوەش بە جۆرێک پێی بگەین لە دوایدا شتی تری بە دوا دێت و داهێنانی گەورەی بەدوادێت، یانی چەند خۆشە پاڵکەویت و هاوکێشەیەک بدەیت بە زیرەکیەک با بڵێین AGI و هەتا بەیانی هاوکێشەکەت بۆ ئەنجام بدات، بۆ زۆر بوار و بابەتی تریش درێژە دەکێشێت ئەم بیرۆکەیە.
ئەوەی جێی سەرنجە بۆ خودی خۆم بابەتی شەتڕەنجە کە چەندێک توانیویەتی جۆرێک لە بیرکردنەوە و تێگەشتنمان بۆ دروست بکات لە بارەی ئەم مۆدێلانەوە.

Check Also

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو (زمان)

محمد ئاواتبەشی چوارەمتوانراوە زیرەکی دەستکرد نزیک بکرێتەوە لە زیرەکی مرۆڤ.بەڵێ لە خودی دەمارە خانەوە نزیک …