شه‌ممه‌ , ته‌مموز 27 2024

وەڵامەکانی تۆ ‌ (حوکمی لابردنی برۆ)

وەڵامدانەوەی/ هەڵاڵە محمد ئەڵماس
-ئایا لابردن و چاککردنی برۆ لای خانمان ڕێپێدراوە یان حەرام؟؟ ئایا برۆکردن لای خانمان نەفرەتی خوای لەسەرە؟ ئایا فەرموودەی پێغەمبەرمان هەیە (د.خ)، کە دەستکاری کردنی برۆ حەرامە، لەئێستادا زۆرینەی ئافرەتی موسوڵمان دوو دڵن لەو لایەنەوە کە برۆیان چاک بکەن، یان جائیزە پاکی بکەنەوە یا هەر نابێت دەستکاری بکەن؟
وەڵام/ بۆ وەڵامی پرسیارەکەتان سەبارەت بە (باریککردنەوەو و لابردن و چاککردنى مووى برۆ) لەمە باشتر و ڕاسترم نەبینی کە ڕای دکتۆر (ئەحمەد شافعی) یە لەمبارەوە کە دەفەرمووێ:
ڕاى پەسەند لامان کە لەئەنجامى لێکۆڵینەوە و تاوتوێ کردنى دەگەینە ئەم دەرەنجامە، کە بەلاى بەندەوە پەسەندەو گونجاویشە لەگەڵ بارودۆخى ئەم رۆژگارەى ئیمرۆمان و جیهانى ئیسلامى:
(هەر ئافرەتێک برۆکانى درێژ بوون، یا پەیوەست بووبوونەوە بەیەکەوە یا لە شێوەى ئاسایى برۆی سروشتى دەرچوون، دروستە لابردنى ئەو زیادە مووانە یا کورت کردنەوە بە هەر شتێک بیەوێ، ئیتر ئامێری مقەست بێت یا لێزەر یا هەر شتێکى تر، چونکە ئەم ئەندازە ساختە و گزى و پەنهانکردن و خەڵەتاندنى تیا نییە. نەخش و نیگارو ڕەنگ و ڕیسی خوا ناگۆڕن).
ئەوەى کە هەموو زانایان یەکدەنگن لەسەر نادروستى و ڕێگە پێنەدانى، ئەوەیە: بە تەواوى برۆکان لابەرێت، بچێت برۆی دەستکرد (تاتۆ) لە شوێنەکەیاندا دانێت. (سەیری فتاوى معاصرة : د یوسف قرضاوى 2، واحکام جراحة التجمیل د. محمد عثمان 182 والمفصل فی احکام المرأة د. عبد الکریم زیدان :3/387).
ئامۆژگاریشم بۆ هەموو خوشکێک ئەوەیە: ئەم مەسەلەى چاککردنى برۆ لەبەر ئەوەى زانایان یەکدەنگ نین لەسەری، هەندێ بە حەرام و هەندێ بە مکروە و هەندێ ڕێگەیان پێداوە، ئەوەش برۆکانى ناڕێک و چڕو پڕن دەتوانێ دەستکارییان بکات تا دێنەوە سنوری سروشتى خۆیان.
بێجگە لەمە داواکارم لە بابی ئیحتیات و خۆپارێزى زیاتر دەستکاری برۆکانیان نەکەن بە باریککردن و کەمکردنەوەى مووەکان.

Check Also

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو… چەکی ئەتۆمی دووەم یان زیرەکی دەستکردی یەکەم

بەشی پێنجەم محەمەد ئاواتکاتێک مێژوو دەخوێنینەوە زۆرێک لە جینۆسایدەکان دێنەبەرچاومان، بەڵام جینۆسایدی غەزە کە لەبەرچاوا …