سێشەممە , حوزه‌یران 16 2026

چۆن زکری پەروەردگار بکەینە کردار لە ژیانماندا

پارێزەر: شادان عوسمان

زکری پەروەردگار تەنها وشەیەک نییە کە بە زمان بگوترێت، بەڵکو ژیانێکە کە دەبێت لە هەموو هەنگاوەکانماندا ببێتە ڕاستی. خودای گەورە دەفەرموێت:
﴿يا أيها الذين آمنوا اذكروا الله ذكراً كثيراً﴾
واتە: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هەیە، زۆر یادی خودا بکەن.
چونکە ژیانی ڕاستەقینە لە یادی ئەو زاتە گەورەدایە، و دڵێک کە لە زکری خودا بەتاڵ بێت، هەرچەندە بە ژیان دەچێت، بەڵام لە ناوەوەدا مردووە.
پێغەمبەری خوا ﷺ جیاوازی نێوان ئەو کەسەی یادی خودا دەکات و ئەوەی زکر ناکات، وەک جیاوازی نێوان زیندوو و مردوو باس دەکات.
زکر ڕۆحی ژیانە.
زۆرجار ئێمە بە ئاسانی زکر دەکەین، بەڵام لە مانا و مەغزای زکر تێناگەین؛ زکر بە زمان دەکەین بەڵام لە کرداردا بەرجەستەی ناکەین.
کاتێک زکر ببێتە کردار، دڵ ئارامی دەدۆزێتەوە و مرۆڤ بەرەو ڕێگای سەرکەوتن دەچێت، هەروەک خودا دەفەرموێت:
﴿لعلكم تفلحون
هەنگاوانی بۆ بەردەوامی زکر
1. کاتی بەتاڵ پڕبکە بە یادی خودا
خودا دەفەرموێت: ﴿فإذا فرغت فانصب وإلى ربك فارغب﴾
واتە کاتێک لە کارێک دەبوویتەوە، دڵت بگەڕێ بۆ حضورى پەروەردگار.
2. زکری ڕۆژانە دیاری بکە
ژمارەیەک زکر دیاری بکە و خۆت پابەند بکە پێی.
ئەگەر ڕۆژێک نەکرا، دوایتر قەزای بکەیتەوە، تاکو دڵ فێری بەردەوامی ببێت.
3. چاودێری خۆت بکە
سەیر بکە ئایا دەتوانیت بەردەوام بیت لە زکر، چونکە نیشانەی قبوڵبوونی زکر، بەردەوامییە لەسەری.
4. هەستکردن بە کاریگەری زکر
کاتێک زکر بە دڵ دەکرێت، ئارامییەکی تایبەت لە ناخی مرۆڤدا دروست دەبێت و مرۆڤ بەردەوام دەبێت لە یادی پەروەردگار
ئەنجام
بەردەوامی لە زکر فەلاح و سەرکەوتنە بۆ باوەردار؛
زکر دەبێتە مەلەکەی دڵ و هەموو ساتەکانی ژیان دەگۆڕێت بۆ خێر و پاداشت.

Check Also

قوربان.. جەژنی تەسلیمبوونی هاجەرە و ئیبراهیم بە ئەمری حەق

ڕۆشنا صالح بامۆكی ئەبێ چی لە ئازاری جێهێشتنی هاوسەر لە سەحراو و بێ كەس و …