سومەییە مەحمود/ خاوەنی بڕوانامەی زانستی شەرعی
ئایا نوێژی تەراویح بۆ ژنان لە مزگەوت خێری زیاترە و باشترە یان لەماڵەوە؟؟
تەراویح یەکێکە لە دروشمەکانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز
نوێژی تەراویح بۆ ژنان لە مزگەوت ڕێگەپێدراوە و شەرعیە وە هیچ کێشەیەکی تێدا نییە بەم مەرجانەی لای خوارەوە :
١- پابەندبوون بە حیجاب وجلوبەرگی داپۆشراوو شەرعییەوە.
٢- هەڵسوکەوت و ڕەوشتی دیندارانە و دەنگ بەرز نەکردنەوە لەکاتی قسەکردندا و ڕێزگرتن لە مزگەوت.
٣- بەکارنەهێنڵنی بۆن و موعەتەری توند، کە دەوروبەر ناڕەحەت و بێزار بکات.
٤- نەبردنی مناڵانێک بۆ مزگەوت کەفامی ئەوەیان نیە دابنیشن و دەنگەدەنگ دروست نەکەن.
٥- دڵنیابوون لە هەر فیتنەیەک کەڕووبەڕوویان ببێتەوە لەڕێگەوباندا.
لەگەڵ ئەوەشدا، نوێژی سوننەت لە ماڵەوە باشتر و خێرترە لە نوێژکردن لە مزگەوت بەتایبەتی بۆ ئافرەت.
بەپێی فەرموودەی پێغەمبەری خوا ﷺ:
کەفەرمویەتی «ژنانی بۆخوا سوڵحاو لە مزگەوت قەدەغە مەکەن، بەڵام ماڵەکانیان باشترە بۆیان.»
ڕێنمایی و حوکمەکانی نوێژی ئافرەتان لە مزگەوت
باشترین شوێن بۆ نوێژی ئافرەتان ماڵەوەیە، بەڵام ئەگەر پابەندبن بەومەرجانەی کەباسمانکرد ئەتوانن لەمزگەوت نوێژەکانیان ئەنجام بدەن.
ئەوەشمان بیر نەچێت ئەگەر دووکەس بوون یان زیاتر ئەتوانن لەماڵەوە پێکەوە نوێژەکانیان بە کۆمەڵ بکەن، بەهەمانشێوە خێری جەماعەتیان بۆ دەنوسرێت ژن بن یان پیاو فەرق ناکات.
ئەگەر ژن داوای چوون بۆ مزگەوت بکات، نابێت هاوسەر یان وەلی ئەمر قەدەغەی بکات، بە مەرجی پابەندبوون بەو ئادابە شەرعیانەوە .
٤. نوێژی کۆمەڵ جەماعەت :
نوێژی کۆمەڵ بۆ ژن واجب نییە، بەڵام ئەگەر لە مزگەوت بە کۆمەڵ نوێژ بکەن، هیچ ڕێگریەک نییە لەئیسلام دا.
پێغەمبەرمان محمد درودی خوای لەسەر بێت
نوێژە فەرزەکانی لەمزگەوت ئەنجام ئەداو زوربەی کاتیش نوێژە سوننەتەکان لە ماڵەوە.
سەبارەت بە نوێژی تەراویح پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لەفەرمودەیەکدا کە ئیمامی بوخاری ڕیوایەتی کردوە کەئەفەرموێت :
چەن شەوێک لە مزگەوت نوێژی تەراویحی کردوەو
باقی شەوەکان لەماڵەوە ئەنجامی داوە.
ئەویش لە ترسی ئەوەی نەوەک خوای گەورە فەرزی بکات لەسەر ئومەتەکەی.
بەڵام لە زەمانی ( عومەری کوڕی خەتتاب ) دا ڕەزای خوای لێ بێت نوێژی تەراویح هەمووی لە مزگەوت بەکۆمەڵ ئەنجامدراوە و دواتر لەسەر ئەو ڕێچکەیە بەردەوام بون بەئێستەشەوە.
ئەگەرشوێنی پیاوو ژن جیا نەبوو و لەیەک جێگادا نوێژیان ئەکرد، ئەوا پێویستە ژنان لە دوای پیاوانەوە نوێژ بکەن، وە باشترە شوێنی نوێژیان جیاواز بێت و پێکەوە نەبێت.
ئادابەکانی چوونە مزگەوت : –
چونە مزگەوت عیبادەتێکی پیرۆزە، بۆیە پێویستە موسڵمان پابەند بێت بە ئادابەکانی چوونە ناو مزگەوتەوە:
هەندێک لە ئادابەکان :-
- نیەت و ئیخلاس
بۆئەوەی گەورەترین پاداشتت دەست بکەوێت لای خوا پێویستە نیەتت یەکلاکەیتەوە بۆ خودای گەورە لەهەمو پەرستشەکانتدا - پاکوخاوێنی
پێویستە ناخ و جەستەو جل و شوێنی نوێژ پاک وخاوێن بن. باشترە جلێکی جوان و گونجاوو ئاودامان بپۆشرێت. - بۆنخۆشی
واچاکە پێش چونە مزگەوت دەست و ددان پاک بکرێنەوە و بۆنێکی خۆش بەکاربهێنرێت، بەڵام بۆنێکی توند نەبێت کە ئەوانی تر ئازار بدات وەهەروەها بەگۆرەوی پیسەوە نەچینە ناو مزگەوت - زوو چوون بۆ مزگەوت
باشترە پێش کاتی نوێژ بگەیتە مزگەوت بۆ ئەوەی بە ئارامی دابنیشیت و ئامادەی پەرستشەکان بیت. - ئارامی و ڕێزگرتن
لە مزگەوتدا خۆت بپارێزە لەدەنگ بەرزکردنەوە و قسەی زیادەو ناپێویست. چونکە شوێنی نوێژ و یادکردنەوەی خودایە.
- داخستن یان بێدەنگکردنی مۆبایل
پێش نوێژ، مۆبایل بێدەنگ بکە بۆ ئەوەی ئەهلی مزگەوت سەرقاڵ نەکەیت بە شتێکەوە کەخەیاڵیان بڕوا و دایان ببڕێ لە پەرستش .
- ڕێک وەستان لە ڕیزدا
ڕێکوپێکی ڕیزەکان و جوان وەستان زینەت و جوانیەکی تایبەت ئەدەن بە نوێژو نوێژ خوێنان بۆیە تائەتوانیت هۆکارێک بە بۆڕێکوپێکی ڕیزەکان لەنوێژدا ….