شه‌ممه‌ , ته‌مموز 27 2024

تیكتۆك هاوشێوەیەكی قومار

بینایی صبار

هەرگیز چەمکی “مێشکی تیکتۆک”ت
بیستووە؟ چەمێکی دروستکراوی پڕبەپێستە بۆ ئاماژەدان بەوەی ئەو بەرنامەی کورتە ڤیدۆیانە چی لە هزر و باری گشتی چالاکی مێشکی مرۆڤ دەکات.
هەرچەندە هێشتا لێکۆڵینەوەی ماوەدرێژ و تێکڕاییمان لەم دیاردەیەدا نییە، بەڵگەی زۆر هەیە لەسەر کاریگەرییە زیانبەخشەکانی بەرنامەکە بۆ بەکارهێنە بەردەوامەکانی، بەتایبەت لەسەر گەشەی مێشکی منداڵان و هەرزەکاران کە زۆرترین بەکارهێنەری تیکتۆکن.

لەبەر ئەمانە تیکتۆک خراپترین بەرنامەی تۆڕی کۆمەڵایەتییە.

مەودای سەرنج و یادگە زۆر کەمدەکاتەوە.
بەردەوام سەیرکردنی دەریایەک لە ڤیدیۆی ١٥ بۆ ٣٠ چرکەیی بێکۆتا سەرنجمان لە هەر جۆرێکی تری میدیا زیاتر کورت دەکاتەوە. ئەوەیشی کە بەکارهێنەرانی ئاسایی چەندەها کاتژمێر لەسەر تیکتۆک بەسەر دەبەن بە بەراورد لەگەڵ هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تر کێشەکە زیاتر دەکات.
کار لە یادگەی مەوداکورت و توانای سەرنجیش دەکات. بەکارهێنەرانی تیکتۆک ڕایانگەیاندووە کە چیتر ناتوانن سەرنج بدەنە ڤیدۆی مەودا دریژ (جا باسی خوێندنەوەی کتێبێک یان ئەرکی مەکتەب هەر مەکە!). لە سەدا پەنجای بەکارهێنەران دان بەوەدادەنێن کە پێیان وایە ڤیدۆ درێژەکان دەبنە هۆی سترێس و دڵەڕاوکێیان. هەرچەند بەرهەمهێنەرانی تیکتۆک توانای دروستکردنی ڤیدیۆی ١٠ خولەکیشیان زیادکردووە، بەڵام بڵاوکەرەوان دەزانن ڤیدیۆ کورتەکان بینەر و چالاکیان تێدا زیاترە و بەردەوامن لە دانانی ڤیدۆی کورت لە پەیجەکانیان.
لە ساڵی ٢٠٢٢، مەودای ئاسایی ڤیدیۆکانی تیکتۆک لەنێوان ٢١ بۆ ٣٤ چرکەدا بووە. وای لێ هاتووە لەلای خەڵکی بەرنامەکانی تر تاقەتپڕوکێن دیارن بە بەراورد لەگەڵ ئەم بەرنامە خێراڕۆیە کە تەنها بە جوڵانی سەری پەنجەیەک بابەتی تازە پێشکەش دەکات.

بە سروشت ئالوودەکەرە.
بابەتەکانی تیکتۆک بە جۆرێک دروست کراون ئالودەکەر بن. بە پێچەوانەی فەیسبووک و ئینستگرام و براندەکانی تر، بەرنامەکە پێکهاتووە لە خزمەتگوزاری سوڕانەوەی بێکوتا، دەرکەوتنی ڤیدۆ بەپێی حەزی بەکارهێنەر و پێشنیارکردنی لەلایەن هەموو جۆرە خاوەن هەژمارێکیەوە.
نیشاندانی بابەتی تایبەت بە حەزی بەکارهێنەر بە مەبەست وا دروستکراوە و بەردەوام دەستکاریدەکرێتەوە تا لەگەڵ ئارەزووی بەکارهێنەردا بگونجێ و تا بتوانن لەسەر تیکتۆک بیانهێڵێتەوە. بۆ نموونە تەنها یەک لایک یان کۆمێنت لەسەر بابەتێکی خواردنەمەنی وا دەکات بە شێوەیەکی خودکار تیکتۆک بەردەوام ڤیدیۆی خواردەمەنی بۆ بەکارهێنەر بنێرێت.
بەم واتایە بێت، تیکتۆک شوێنێکە بە چێژوەرگرتنی کۆمەڵایەتی بینەر بەڕێوەدەچێت. لێکۆلێنەوەیەک ئەوەی دەرخستووە کە نیشاندانی بابەتەکان لەسەر حەزی بەکارهێنەر ئالودەکەرترین جۆری ڕاکێشانی گەنجانە کە دێنە سەر بەرنامەکە تا چاو لە ژیانی کەسانی نەناسراو بکەن.
تیکتۆک لەسەر بنەمای سایکۆلۆجی هێزدانەوەی هەڕەمەکی کار دەکات. واتە ڤیدۆ جۆراوجۆرەکان خۆیان ئالودەکەرن، چونکە ئێمە لە کاتی سەیرکردنیان چاوەڕێی پاداشتێک دەکەین. بۆ نمونە کاتێک سەیری ڤیدیۆیەکی پێکەنیناوی دەکەین، مێشکمان هۆڕمۆنی دڵخۆشی دەڕێژێت. ڕژانی بەردەوامی هۆڕمۆنی دڵخۆشی دوای هەر ڤیدیۆیەک وای لە تیکتۆک کردووە ڕێک هاوشێوەی قومارکردن بێت. لێکۆلێنەوە دەریخستووە کە ئالودەبوون بەپێی کات مێشکی مرۆڤ بچووکدەکاتەوە. لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٨ نیشانی دەدات کە پووکانەوەی ئاشکرا دەبینرێت لە مێشکی ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە نێوان ٩-١٠ ساڵدایە و ڕۆژانە زیاتر لە ٧ کاتژمێر موبایل بەکاردەهێنن. لەوانەیە ئەو ماوەیە لاتان زۆر بێت بەڵام داتای ئەم دواییانە دەریدەخات کە ماوەی بەکارهێنانی موبایل ٤-٨ کاتژمێرە بۆ منداڵی ٨-١٢ ساڵ و زیاتر لە ٨ کاتژمێرە بۆ هەرزەکاران، لەوکاتەوەی کەرەنتینە دروست بووە.

بێزاریت زیاد دەکات.
لەبەر ئەوەی سەرنج دەخاتە سەر چێژوەرگرتنی بەکارهێنەر بەپێی بابەتی دڵخوازی، تیکتۆک توانای هەیە یەکسەر بێزاری و بێتاقەتی نەهێڵێت. بەڵام ئەمە نرخێکی هەیە؛ وات لێ دەکات نەتوانیت بەبێ بەرنامەکە چێژ لە هیچ وەربگریت و پشتت پێی ببەستی بۆ دڵخۆشکردنت. کاتێک بێزاری ڕۆژەکەت تەنگت پێهەڵدەچنێت، لەبری ئەوەی دەست بدەیتە ئەنجامدانی خولیایەک یاخود خوێندنەوەی بابەتێکی بەسوود، بۆ ڕزگاربوون لەو هیلاکییە بەپەلە بەرنامەی تیکتۆک دەکەیتەوە و چەندین کاتژمێری داهاتووت بێ سەرنجی تەواو بەفیڕۆ دەدەیت.
لێکۆڵینەوەیەک دەریخستووە بێتاقەتبوون لە منداڵان و هەرزەکاراندا پەیوەستە بە بەرزبوونەوەی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا، کە زیاتر هانی ئالودەبوونی ئەلیکترۆنی دەدات.

کار لە توانای خوێندنەوە دەکات.
مێشکمان خێراتر زانیاری وێنەیی هەزم دەکات وەک لە هی نوسینەکی. لەبەر ئەوەیشە ڤیدیۆکان هەمیشە پێش زانیاری نوسینەکی سەر ئینتەرنێت دەدەنەوە، و لە هەمان کاتتدا بەرەوپێشچوونی توانای خوێندنەوەی منداڵان دوای چالاکی تۆڕی کۆمەڵایەتییان دەکەوێت. تیکتۆک زیاتریش خووی خوێندنەوەی گەنجانی بەکارهێنەر دەسووێنێت چونکە هیچ نووسینێکی تێدا نییە و پشت بە وێنەی جوڵاو دەبەستێت.

ناکرێ بە تەواوی لۆمەی تیکتۆکیش بکەین. هەموو بەناو بەرنامە کۆنەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی دەستیان کردووە بە لەبەرگرتنەوەی ئەم شێوازە نوێیەی کورتە ڤیدیۆی ئالوودەکەر تا بە بابەتی کورت و چێژبەخشی کاتی بەکارهێنەرە گەنجەکان ڕابکێشنە بەرنامەکانیان. یوتیوب بەشی “شۆرتس” زیاد دەکات و ئینستگرام و فەیسبووک بەشی “ڕیلز” تا ناسراو بمێننەوە و بەکارهێنەریان نەیانسڕنەوە.
تۆڕی کۆمەڵایەتی بەردەوام خۆی دەگۆڕێت تا سەرنجی ئاسان-شکاوی ئێمە بۆ خۆی بگرێت بە بەکارهێنانی بابەتی کورت و دڵخۆشکەری کاتی. ئەوەش بەدەست خۆمانی بەکارهێنەرە تا چەند وشیار دەبین لە هەر بەلاڕێدابردنێک.

Check Also

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو (زمان)

محمد ئاواتبەشی چوارەمتوانراوە زیرەکی دەستکرد نزیک بکرێتەوە لە زیرەکی مرۆڤ.بەڵێ لە خودی دەمارە خانەوە نزیک …

11 کۆمێنت

  1. You really make it seem so easy with your presentation but I find this topic to be really something which I think I would never understand. It seems too complicated and very broad for me. I am looking forward for your next post, I will try to get the hang of it!

  2. Pretty! This was an extremely wonderful post. Thank you for providing this info.

  3. I am in fact thankful to the owner of this site who has shared this great piece of writing at here.

  4. Howdy would you mind stating which blog platform you’re working with? I’m planning to start my own blog in the near future but I’m having a tough time choosing between BlogEngine/Wordpress/B2evolution and Drupal. The reason I ask is because your design seems different then most blogs and I’m looking for something completely unique. P.S Apologies for getting off-topic but I had to ask!

  5. Greetings! This is my 1st comment here so I just wanted to give a quick shout out and tell you I genuinely enjoy reading through your blog posts. Can you suggest any other blogs/websites/forums that go over the same subjects? Appreciate it!

  6. Pretty! This was an extremely wonderful post. Thank you for providing this info.

  7. Nice post. I learn something new and challenging on blogs I stumbleupon everyday. It will always be helpful to read content from other writers and practice a little something from their sites.

  8. I’m impressed, I must say. Rarely do I encounter a blog that’s both educative and engaging, and let me tell you, you have hit the nail on the head. The issue is something that not enough folks are speaking intelligently about. I am very happy that I stumbled across this in my search for something concerning this.

  9. 1Хотите собственное дело с низкими инвестициями? Попробуйте автомойку самообслуживания под ключ – новый формат быстрой очистки автомобилей.

  10. Greate article. Keep writing such kind of information on your blog. Im really impressed by your site.

  11. I was looking through some of your articles on this website and I conceive this site is very instructive!
    Keep on putting up.Raise your business

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *