د.نه‌سرین محی ا‌لدین
خوێى چێشت واته Nacl ئه‌م جۆره كانزایه زیاتر بۆ چێشتلێنان و پاراستنى خۆراك به‌كاردێت.
مه‌ترسیه‌كانى زیاد به‌كارهێنانى خوێى چێشت زۆرن، به‌پێى ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌زو ستایلى ژیان ده‌گۆڕێت، یه‌كێك له‌زیانه به‌رچاوه‌كانى هۆكارى سه‌ره‌كى زیادبوونى ناسروشتى كێشى له‌شه، زۆربه‌ى هاوڵاتیان بۆ خۆشكردنى تامى چێشت زیاد له‌پێویست خوێ به‌كاردێنن، مه‌ترسیه‌كه كانزاى سۆدیۆم دروستى ده‌كات، كه ده‌بێته هۆكارى گلدانه‌وه‌ى (كۆكردنه‌وه)ى ئاو له‌له‌شداو پاشان به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن و قه‌ڵه‌وى، هه‌روه‌ها نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و گیرانى خوێنبه‌ره‌كان‌و وه‌ستانى مێشك و په‌ككه‌وتنى گورچیله‌كان.
به‌پێى بنه‌ماكانى ئاڕاسته‌ى خۆراكى وه‌زاره‌تى خۆراك و كشتو‌كاڵى ئه‌مه‌ریكى، ڕێژه‌ی ڕێگه پێدراوى ئاسایى به‌كارهێنانى خوێ له‌ڕۆژێكدا بریتى یه له (3400) میلیگرام كه ده‌كاته كه‌وچكێكى بچووك، به‌ڵام ڕێژه‌ى ڕێگه پێدراو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو په‌نجا ساڵیه‌وه‌یه یان نه‌خۆشى درێژخایه‌نى به‌رزبونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن و نه‌خۆشیه‌كانى دڵیان هه‌یه ئه‌م ڕێژه‌یه كه‌م ده‌كات بۆ 2300میلیگرام، بۆیه پێویسته ئامۆژگارى منداڵه‌كانمان بكه‌ین به‌وه‌ى دوربكه‌ونه‌وه له‌خواردنى ئاماده‌كراو له قوتوونان (معلبات)، چونكه ئه‌و خواردنانه بڕێكى زۆر له خوێى چێشتیان تێدایه.
(زۆر خواردنى خوێ مندالأ قه‌ڵه‌وو نه‌خۆش ده‌كات)
به‌پێى ڕاپۆرتى شپێگل ئۆن لاین، خۆراكى سوێر هۆكاره بۆ نه‌خۆشكه‌وتنى مندالأ، وه‌ك ده‌زانین خۆراكى سوێر پێویستى به‌خواردنه‌وه‌ى ئاوێكى زۆر ده‌بێت، له‌گه‌ڵیشیدا خواردنه‌وه‌ى ئه‌و شله‌مه‌نیانه كه شه‌كرى تێدایه، به‌مه‌ش په‌ستانى خوێن هه‌ڵده‌كشێت، وه ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه خوێ له‌زۆربه‌ى خۆراكى ڕۆژانه‌دا هه‌یه وه‌ك نان، چێشت.
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ كه له‌ووڵاتى ئوستورالیا له‌سه‌ر 4283 مندالأ و مێرد مندالأ كراوه، كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 3بۆ 16ساڵدابوو، ئه‌م ڕاستیه ده‌ركه‌وتووه كه زۆر به‌كارهێنانى خوێ، هۆكاره بۆ نه‌خۆش كه‌وتن و قه‌ڵه‌وبونیان.
به‌شداربوانى ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه په‌نایان بۆ خواردنه‌وه‌ى شله‌مه‌نیه 62% شیرینه‌كان بردووه، له‌كاتى تینوێتیاندا وه ده‌ركه‌وتووه تا منداڵه‌كه گه‌وره‌تر بێت وژیانى ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى له‌خوار بێت، ئه‌وا زیاتر ئه‌و جۆره شله‌مه‌نیانه ده‌خواته‌وه بێ جیاوازى ڕه‌گه‌زیان.
منداڵان 2بۆ 3سالأ ڕۆژانه به‌نزیكه‌یى 4,3 گرام خوێ ده‌خۆن، مێرد منداڵه‌كانى ته‌مه‌نى 14بۆ 16سالأ 8,1 گرام به‌كارده‌هێنن.
ئه‌مه له‌كاتێكدا كه‌به‌پێى كۆمه‌ڵه‌ى خۆراكى ئه‌ڵمانى ده‌ڵێن: منداڵانى ته‌مه‌نى 1 بۆ 4 سالأ ده‌بێت كه‌متر له‌گرامێك خوێ له‌ڕۆژێكدا به‌كاربهێنن، وه بۆ مێرد منداڵى ته‌مه‌ن13 بۆ 15 به‌نزیكه‌یى 2گرام له‌ڕۆژێكدا به‌پێى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پیشانى داوه، ئه‌و منداڵانه‌ى كه زیاتر له 250 میلی‌لیتر شله‌مه‌نى ده‌خۆنه‌وه 34%مه‌ترسیان زیاد ده‌كات بۆ زیادبونى كێشیان و قه‌ڵه‌وبونیان، به‌له‌به‌رچاوگرتنى هۆكاره‌كانى وه‌ك ته‌مه‌ن ڕه‌گه‌ز، جوڵه، وه هۆكاره‌كانى تریش بۆ زیادبوونى كێشى مندالأ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه ئه‌و خۆراكانه‌ى سوێرن وه‌ك په‌نیرو چپس و هتد بڕێكى زۆر كلۆریان تێدایه پێشتر ئه‌وه‌مان ده‌زانى، كه زۆر به‌كارهێنانى له‌كه‌سانى گه‌وره‌دا، به‌ڵام به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى به‌ریتانى كه‌له‌سه‌ر 6000مندالأ و مێرد مندالأ كراوه ده‌ركه‌وتووه له‌گه‌لأ خواردنى هه‌ر گرامێك له‌خوێ په‌ستانى خوێن تێیاندا زیاد ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕایان وایه، كه خواردنى سۆدیۆم مه‌ترسیداره بۆ زیادبوونى په‌ستانى خوێن وه ئه‌م مه‌ترسیه له‌منداڵانى كێش زۆر‌و قه‌ڵه‌ودا پێده‌چێت زیاتر بێت.
كێش بابه‌تێكى زۆر ئاڵۆزه، كه‌سێك كه قه‌ڵه‌و بوو ده‌بێت كه‌م بخوات وه زۆر بجوڵێت وه هه‌ریه‌ك له‌مانه‌ش كاریگه‌رى خۆیان له‌سه‌ر قه‌ڵه‌وى وه‌ك نوستن، بۆماوه‌یى، هۆرمۆنه‌كان، بارى ده‌رونیش په‌یوه‌ندیه‌كى ڕاسته‌وخۆى هه‌یه له‌سه‌ر كێش.
