دوو شه‌ممه‌ , ئه‌یلول 25 2023

پاراستنی شكۆی خێزان و پەیامی ئامانجداری بۆ گەنجان

لەڕۆژی جیهانی لاواندا یەکگرتووی خوشکانی ئیسلامی کوردستان لەمیانەی پڕۆژەی (پاراستنی شکۆی خێزان ) بۆبرەودان بەبنیادنانی ژیانی هاوسەری وورک شۆپی (بەرەوژیانێکی نوێ) لەسەرتاسەری کوردستان ولەهەموو لقەکانی خوشکان بەسەرپەرشتی ڕاهێنەڕی خێزانی بەتوانا بۆ گەنجانی بێ هاوسەر لەهەردوو ڕەگەز پێش کەش کرا تێیدا ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی هاوسەرگیری لەکوردستان خرایە ڕوو ئامادەبوانیش بەشێوازی گروپین بەگەرم وگوڕی کە نزیکەی (١٠٠٠) لاوو بەشداریان کرد ئەوخاڵانەی کەکاریگەری زۆری هەیەو بوە بەلەمپەر لەبەردەم ئەم پڕۆسەیەدا دەسنیشان کرا کەئەمانەبوو:
١- بواری ئابووری وکەم دەرامەتی
٢- کەمی هەلی کار بۆگەنجان
٣- کۆچی بەلێشاوی گەنجان بۆهەندەران
٤- کاریگەری خراپی تەکنەلۆجیاو سۆشیال میدیا
٥- ناسەقامگیری سیاسی ووڵات
٦- داواکاری زۆر لەلایەن کچانەوە
٧-نەمانی متمانەلەنێوان کوڕو کچ
٨- خۆدزینەوە وترس لەهەڵگرتنی بەرپرسیارێتی
٩- کەم بونەوەی قەناعەت
١٠- دەستێوەردانی خێزان وچواردەور
١١- دروست بونی پەیوەندی ناشەرعی
١٢-دروست بونی چینایەتی لەنێوان خەڵکدا
١٣-زۆربونی دیاردەی جیابونەوەدروست بونی ترس لای گەنج
١٤- کەم بونەوەی هۆشیاری وپەروەردەی خێزانی

بۆیە پێویستە حکومەت ولایەنی پەیوەندیدار ودایکان وباوکان بەجدی بێنەسەر خەت و هەر لایەنەوبەگوێرەی بەرپرسیارێتی خۆی کاربکەن بۆچارەسەر کردنی ئەم ڕێگریانەو بەخەم ئەم پڕۆسەیەوەبن بۆئەوەی لاوگەنجەکانمان نەبنەقوربانی و شکۆی خێزان پارێزراوبێت .
شایانی ئاماژە پێ کردنە ئەم خاڵانە دەدرێتە لایەنی پەیوەندیدار بۆ دانانی ڕێگا چارەی گونجاو .

Check Also

هاوسەنگی نێوان ئەرکی قوتابخانە و خوێندنەوەی منداڵان

بینایی صبارکۆتایی وەرزی هاوین واتا کاتی گەڕانەوەی منداڵ و نەوجەوانانە بۆ قوتابخانە! وەکو خوێنەرێکی بەردەوام …

یەک کۆمێنت

  1. Finden Sie den Stream Ihrer Wahl und genie?en Sie die Show https://cupidocam.com/content/tags/milf. Webcam-Girl-Modelle und kostenlose Shows durchsuchen

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *