سێشەممە , كانونی یه‌كه‌م 3 2024

فه‌زیله‌تى ئه‌خلاقى و پرسه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان

مودریك عه‌لى عارف

پرس و بابه‌ته‌ كۆمه‌ڵایه‌تى و خێزانییه‌كان له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا له‌ گه‌رمترین و گرنگترین پرس و بابه‌ته‌كانن و زۆرترین قسه‌ و مشتوڕیان له‌سه‌ر ده‌كرێت، هه‌روه‌ك چۆن له‌ باشترین و دیارترین پێوه‌ره‌كانى ناسین و ئاشنابوون به‌ تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگه‌كانن و سه‌نگى مه‌حه‌كن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ و مرۆڤه‌كان له‌و ژینگه‌یه‌دا.
كاتێك دوو كه‌س ماوه‌یه‌ك پێكه‌وه‌ ده‌ژین و له‌گه‌ڵ چاكى و خۆشى و ڕێز و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كاندا پێكه‌وه‌ هه‌ڵده‌كه‌ن و دونیایه‌ك كار و هه‌ڵوێستى چاك و جوامێرانه‌ و یاده‌وه‌رى شیرین و دانسقه‌ و گرانبه‌ها له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ و له‌ ئه‌لبوومى ژیانیاندا نه‌خشێنراون، ئه‌مه‌ ماناى ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ خاڵى جیاواز و هه‌ڵه‌ و كه‌موكورتى و كێشه‌ و زویربوون له‌ نێوانیاندا نه‌بێت و بێ گرفت و هه‌ڵه‌ و كه‌موكورتى بن، ئیدى ئه‌م دوو كه‌سه‌ دراوسێ بن یان هاوڕێ و هاوكار و هاوپیشه‌، یاخود هاوسه‌ر و ژن و مێرد.
به‌ڵام هه‌ر ئه‌م دوو كه‌سه‌ كاتێك كۆسپ و له‌مپه‌رێك دێته‌ سه‌ر ڕێیان و تواناى لادانى ئه‌و كێشه‌ و كۆسپه‌ و زاڵبوونیان نییه‌ به‌سه‌ریدا، دواجار ئه‌م كۆسپه‌ ده‌بێته‌ هۆى جیابوونه‌وه‌ و دوور كه‌وتنه‌وه‌یان له‌یه‌كدى، ماناى ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئیدى ئه‌و هه‌موو چاكى و خاڵه‌ پۆزه‌تیڤ و ڕێزگرتن و سۆز و دۆستایه‌تییه‌ى كه‌ پێشتر له‌نێوانیاندا هه‌بووه‌ فه‌رامۆشى بكه‌ن و هێڵێكى چه‌پ و ڕاستى به‌سه‌ردا بهێنن، یاخود ئه‌و خاڵه‌ لاواز و هه‌ڵه‌ و كه‌موكورتیانه‌ى كه‌ له‌نێوانیاندا هه‌بووه‌ بیاندركێنن و باس بكرێن و كه‌رامه‌ت و كه‌سێتى یه‌كترى پێ بشكێنن و له‌كه‌دارى بكه‌ن، زیاتر له‌وه‌ش غه‌یبه‌ت و توانج و پلار و تانه‌ و تۆمه‌تدان ببێته‌ پیشه‌ى ئه‌م دوو كه‌سه‌ و ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان.
ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ بیر بكه‌ینه‌وه‌ و هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا بكه‌ین، ئه‌وا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانمان هه‌ندێ جار ناواقیعى و دوور ده‌بن له‌ لۆژیك و دقه‌كانى ئایین و ته‌نانه‌ت فه‌زیله‌ته‌ ئه‌خلاقییه‌كان و ڕێزگرتن له‌ به‌ها باڵاكانه‌وه‌.
بۆ نموونه‌: كاتێك كه‌سێك ده‌یه‌وێ بچێته‌ خوازبێنى كه‌سێك، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌و كاته‌دا كه‌ ده‌یه‌وێ ئه‌م كاره‌ بكات، ئه‌وا به‌پێى تێڕوانین و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانى خۆى و كه‌سه‌كانى، ئه‌م ئافره‌ته‌ و بنه‌ماڵه‌ و خێزانه‌كه‌یانى پێ باش و گونجاوه‌ بۆیه‌ ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌ بۆ خوازبێنى، بۆیه‌ یه‌كێك له‌و قسانه‌ى كه‌ خۆى یان كه‌سه‌كانى به‌رامبه‌ر ماڵى ئافره‌ته‌كه‌ ده‌یكه‌ن ئه‌وه‌یه‌ كه‌: ئێمه‌ خێزانه‌كه‌تان و ئه‌م كچه‌تانمان به‌ كه‌سێكى باش و گونجاو زانیوه‌ و ده‌زانین، بۆیه‌ هاتووینه‌ته‌ خزمه‌تتان بۆ ئه‌وه‌ى ببینه‌ خزم و به‌ كوڕى خۆتان قبوڵمان بكه‌ن وهتد….
به‌ڵام هه‌ندێ جار و به‌ هه‌ر هۆیه‌ك بێت ماڵى ئافره‌ته‌كه‌ ڕازى به‌م په‌یوه‌ندى و خزمایه‌تییه‌ نابن و داواى لێبوردن ده‌كه‌ن، ئیدى هه‌ر به‌ كردنى ئه‌م قسه‌یه‌ كوڕه‌كه‌ یان پیاوه‌كه‌ و ماڵ و خێزانه‌كه‌ى هه‌زار ناو و ناتۆره‌ و كه‌موكورتى و هه‌ڵه‌ و عه‌یبه‌ له‌م كچه‌ و له‌م خێزانه‌ ده‌دۆزنه‌وه‌ و ده‌ستده‌كه‌ن به‌ غه‌یبه‌ت و شكاندن و بێڕێزى كردن و له‌كه‌داركردنى كه‌سایه‌تى و كه‌رامه‌تیان و هتد.
نموونه‌یه‌كى دیكه‌ش بریتییه‌ له‌ ژن و مێردێك كه‌ چه‌ندین ساڵ پێكه‌وه‌ ژیاون و خۆشى و ناخۆشى و ساردى و گه‌رمییه‌كانى ژیانیان پێكه‌وه‌ چه‌شتووه‌ و ڕێز و خۆشه‌ویستى و سۆز و چاكه‌ و چه‌ندین یاده‌وه‌رى و به‌سه‌رهاتیان پێكه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام كاتێك به‌ هه‌ر هۆیه‌كه‌وه‌ (كۆسپێك یان كه‌م ئه‌زموونى، یاخود كه‌م ڕێزگرتن و لێتێنه‌گه‌یشتن)ێكه‌وه‌ له‌یه‌ك جیا ده‌بنه‌وه‌ و بڕیارى ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌ ده‌ده‌ن، بۆچى ده‌بێ هه‌رچى نهێنى ئه‌و چه‌ند ساڵه‌یان هه‌یه‌ ئاشكراى بكه‌ن و ڕێز و كه‌رامه‌ت و كه‌سێتى یه‌كتر بشكێنن و له‌كه‌دارى بكه‌ن؟ بۆ ده‌بێ ته‌نها خاڵه‌ سه‌لبى و نێگه‌تیڤه‌كان باس بكه‌ن و زه‌قیان بكه‌نه‌وه‌؟ بۆ ده‌بێ قسه‌ و تۆمه‌تى ناڕه‌واو ناڕاست بده‌ن پاڵ یه‌كتر؟ ئیدى ئه‌و قسانه‌ى كه‌ ده‌یانكه‌ن ڕاست بن یان نا؟! ئه‌گه‌ر ڕاست بن بۆچى ئێسته‌ باسى ده‌كه‌ن و ئه‌و غه‌یبه‌ته‌ ده‌كه‌ن؟! ئه‌گه‌ریش وانه‌بێت ـ خوانه‌خواسته‌ ـ درۆ و ناڕاست بن، خۆ ئه‌وه‌ تۆمه‌ت و تاوانێكى گه‌وره‌یه‌.
ئه‌ى ئایا بۆچى هه‌ردوولا ئه‌خلاقیانه‌ و وه‌ك كه‌سێكى پابه‌ند به‌ ئایین و فه‌زیله‌ته‌ ئه‌خلاقییه‌كان و نه‌ریته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ جوانه‌كانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ ناكه‌ن؟ بۆچى ناگه‌نه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ت و بڕوایه‌ى كه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك پرسیارى لێكردن ـ ئیتر دۆست بێت یان ناحه‌ز ـ ئه‌وا ته‌نها بڵێن: پێكه‌وه‌ نه‌مانكرا و وه‌گه‌رنا فڵان كه‌س كه‌ پێشتر هاوسه‌رم بووه‌ هه‌ر كه‌سێكى باش و به‌ڕێزه‌، به‌ڵام ئێمه‌ له‌به‌ر لێتێنه‌گه‌یشتن و گرفت و كۆسپێك نه‌مانتوانى پێكه‌وه‌ هه‌ڵكه‌ین و ژیانى هاوسه‌رداریمان به‌رده‌وام بێت.
با ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌ وه‌ك چۆن له‌ به‌یه‌كگه‌یشتن و بونیادنانى ژیانى هاوسه‌رێتیاندا په‌یڕه‌وى قورئانى پیرۆز و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستیان كرد درودى خواى لێبێت، با لێره‌شدا و له‌م وێستگه‌ى جیابوونه‌وه‌یه‌شدا به‌هه‌مان شێوه‌ په‌یڕه‌وى فه‌رمانى خواى گه‌وره‌ و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر ـ درودى خواى لێبێ ـ بكه‌ن و ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ بكه‌نه‌ پێوه‌رى بڕیار و هه‌ڵوێسته‌كانیان كه‌ بۆ بڕواداران هاتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و ده‌فه‌رمووێ: [ألطلاقُ مَرَّتَانِ فَأِمْسَاكٌ بِمَعْرُوفٍ أوْ تَسْڕیحٌ بِاِحْسَانٍ.]البقرة/229. واته‌: (ته‌ڵاقدان تاكو دوو جاره‌، جا دواى ئه‌وه‌ یا هاتنه‌وه‌ و به‌ خۆشى پێكه‌وه‌ ژیانه‌، یا سێهه‌م جار به‌ ڕووخۆشى ته‌ڵاقدان و لێكپچڕانه‌..)
كه‌ دیاره‌ مه‌قامى ئیحسان گه‌وره‌تر و باڵاتره‌ له‌ مه‌قامى عه‌دل و دادپه‌روه‌رى، چونكه‌ مه‌قامى ئیحسان مه‌قامى فه‌زیله‌ته‌ و زیاتر و باڵاتر و فراوانتره‌ له‌ عه‌دل و دادپه‌روه‌رى.
چونكه‌ دڵنیابن هه‌ركام له‌م دوو هاوسه‌ره‌ باسى خراپه‌ و هه‌ڵه‌ى ئه‌ویتریان بكات، دڵنیابێت كه‌ له‌پێشدا خۆى پێ ده‌شكێت و كه‌سێتى خۆى له‌كه‌دار و ناشیرین ده‌كات و بازاڕى خۆى كه‌ساس و بێ ڕه‌ونه‌ق ده‌كات و بێ ڕێزى و ڕه‌فتارى ناشیرین به‌رامبه‌ر كه‌سێك ده‌كات كه‌ پێشتر په‌ناگه‌ و سوكنا و پشت و په‌نا و هاوده‌م و هاوخه‌م و هاوسه‌ر و به‌شدار و هاوبه‌شى خۆشى و ناخۆشى و بوون و نه‌بوون نه‌خۆشى و له‌شساغى بووه‌، كه‌ ئه‌م جۆره‌ بیركردنه‌وه‌ و هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌یه‌ زۆر نائه‌خلاقى و نه‌شیاوه‌ و دووره‌ له‌ كه‌سێتى مرۆڤى پابه‌ند به‌ ئایین و به‌ها ئه‌خلاقى و مرۆیى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌.

  • تێبینى: ڕاڤه‌ى ئایه‌ته‌ كه‌، له‌ ته‌فسیرى (تیشكێ له‌ قورئانى پیرۆز)ى مامۆستا (ئیبراهیم مه‌ردۆخى)یه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌.

Check Also

توندوتیژی جەستەیی دژ به ئافرەت لە ڕوانگەی شەریعەتی ئیسلام و یاساوە

(لێدانی ژن وەك نموونە) ئا: د.صهیب مصطفی ئامێدی و: گەشبین عوسمان توندوتیژی دژی ئافرەتان، یەكێكە …

4 کۆمێنت

  1. Join the gaming revolution and experience endless excitement. Hawkplay

  2. Fantastic website you have here but I was curious if you knew
    of any message boards that cover the same topics talked about here?
    I’d really love to be a part of online community where I can get feed-back from other knowledgeable individuals that share the same interest.
    If you have any recommendations, please let me know.
    Many thanks!

  3. whoah this blog is great i like studying your posts.

    Keep up the great work! You understand, many persons are searching around for this information, you could help them greatly.

  4. Undeniably imagine that that you said. Your favourite reason appeared
    to be on the net the easiest thing to understand of.
    I say to you, I certainly get irked at the same time as other people think about concerns that they
    just do not understand about. You managed to hit the nail upon the top and defined out the whole thing without having side
    effect , other folks can take a signal. Will likely be again to get more.
    Thanks

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *