ئا: چیا حه‌مه عه‌لی
ئافره‌تى موسڵمان چۆن هه‌وڵبدات كه هه‌موو ساتیكى له مانگى ره‌مه‌زاندا به خێر‌و چاكه‌و پاداشت بۆی بنوسریت، تا بتوانێت له‌م مانگه‌دا زیاتر له خواى گه‌وره نزیك ببیته‌وه‌و ره‌مه‌زانیكى جیاواز به‌ڕێ بكات.
سه‌ره‌تا پێش ئەوەی بگەیتە مانگی ڕەمەزان، لەدڵەوە لەنێوانی خۆت و خوا بپاڕێرەوە کەخوا بتگەیێنێت به مانگی ڕەمەزان، ویارمەتیت بدات بۆکاری باش وچاک. پاشان کە گەیشتیتە ڕەمەزان سوپاسی خوا بکەیت، کەئەمجارەش تەمەنی دایت بگەیته‌وە ڕەمەزان وتێیدا خوا پەرستی بکەیت.
دڵخۆشبه بەھاتنی ئەو مانگەو بەڕەحمەتی خوا سەیری بکە، بەھیچ جۆرێک لێی بێزار نەبیت و ،وەکو خەڵات ودیاری خوا لێی بڕوانه، دەبێ بەرنامەیەکی ورد دابنێی بۆ سودبینین لە تەواوی چرکە بەنرخەکانی ئەومانگە بۆخواپەرستی وکاری چاکە، چونکە ھەرچرکەیەکی ڕۆیشت ناگەڕێتێتەوە، بەداخەوە بەرنامەی خەوو خواردن وپشوودان دادەنێرێت، کەڕەمەزان مانگی ئەنجامدانی کارە گەورەکانە نەک تەمبەڵی.
بڕیاری تەواوبده و خۆت لەگەڵ خوا یەکلابکەره‌وە کە ھیچ دەقیقەیەک نەبێت لەشەوو ڕۆژی ئەومانگە کارێکی باشت تێدا ئه‌نجام نه‌دابێت، بۆئەوەی خەوو خواردنەکەشت بەھۆی نیەتە باشەکەته‌وه ببێتە خواپەرستی.
پێویسته پێش ڕەمەزان خۆت شارەزا بکه‌یت لەئەحکام و ئەوبابەت و خواپەرستیانەی لە رەمەزان بەنیازیت بیان کەیت .خۆت یەکلایی بکەره‌وە بۆ دورکەوتنەوە لە گوناھەکان و گەڕانەوەی یەکجاری بۆلای خوا، کەڕەمەزان مانگی تەوبەو لێ‌خۆش و ئازادی بەندەکانە لەئاگر.
ھەرلەڕۆژی یەکەمەوە پەڕەیێکی سپی تازە بکەره‌وە لەگەڵ:
-خوا بەتەوبەیێکی ڕاست ….
-لەگەڵ پێغەمبەری خوا بە گوێڕایەڵی زیندووکردنەوەی سوننەتەکانی ودورکەوتنەوە لە وکارانەی قەدەغەی کردوون.
-لەگەڵ دایک وباوک وھاوسەرو منداڵ وجیران و خزم بەسیلەی ڕەحم وچاکە لەگەڵ کردنیان.
-لەگەڵ ئەوکۆمەڵگایەی تێیدای تا ببیە عەبدێکی بەسود بۆدونیاو دواڕۆژیان.
ئامادەکارییەکان بۆ مانگی ڕەمەزان
1-ژوورەکەت ڕێکبخە و شێـوازەکەی کەمێک بگۆڕە و خاوێنی بکە.
2- جلی نوێژەکەت بشۆو هەروەها فەرشەکەت پاک بکەوە، و بۆن خۆشـی بکە.
3- گۆشەیەکی بچووک لە ژوورەکەت دروست بکە بۆ پەرستن و هەرچۆنێک بێت و ژوورەکەت چەند بچووک بێت، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ركات بینیت نویژو قورئان خویندن و زیكرت بیر كه‌ویته‌وه.
4- جلوبەرگی نوێژ و بەرماڵەکەت و قورئان و ته‌سبیحه‌كه‌ت لەو گۆشەیەدایە دابنێ کەبۆ پەرستن و عیبادەت داتناوە لەژوورەکەت، بۆئەوەی ئەو شوێنە لە ڕۆژی قیامەتتدا ببێتە شایەت لەسەرت.
5- دەغیلەیەک بهێنە و لەسەری بنووسە دەغیلەی ڕەمەزان، ڕۆژانە بڕێکی کەم پارەی تێدا دابنێ، له‌كۆتایی ره‌مه‌زاندا پرۆژەیەکی باشی پێ ئەنجامبده، وەک پڕۆژەی جلوبەرگی جەژن یان نانی جه‌ژن بۆمناڵێکی بێ باوک. یان فه‌قیرو هه‌ژار.
6- بیرۆکەیەکی جوانە ئەگەر تۆ هەموو ڕۆژێک خێزانێکی هەژار هاوبەش بکەیت بەکەمێک خۆراک یان هەریارمەتییەک بێت. بۆنمونه ئه‌و خواردنه‌ى بۆ به‌ربانگ لێیده‌نێیت كه‌مێك زیاتر بێت و به‌شی ماڵه دراوسێیه‌كى لێبده.
7- سورەتێک هەڵبژێرە کە خۆشت دەوێت و هەست بە نزیکی دڵت دەکەیت و بەڵێن بە خودا بدە کە لەبەری بکەیت و کردەوەی پێ بکەیت لە مانگی پیرۆزدا.
8- زۆر داوای لێخۆشبوو‌ن بکە به‌نیه‌تى هاتنه‌دى ئاواته‌كانت.
9- دوعا‌و نزا بۆ دایک و باوک براو خوشک و هاوڕێ و کەس کار‌و خوشک و برای ئیماندار بکە و لە کۆتایی مانگدا ئەنجامەکەی دەبینیت. ئەوە بەسە کە فریشتەکان شایەتحاڵی کارەکەت بن. وە دوعات بۆبکەن .
10-هه‌فته‌ى جاریك یان دوو هه‌فته جاریك یان هیچ نا له مانگی ره‌مه‌زاندا یه‌كجارحەجێك و عومرەیەک ئەنجام بدە، به‌وه‌ى كه دواى ئه‌نجامدانى نویژی به‌یانى دانیشە ومەخەوەره‌وه تاخۆرهەڵدێت و داوای لیخۆشبون بكه‌و ته‌سبیحات بكه‌و قورئان بخوێنەوە، دواتر نویژی چیشته‌نگاو بكه، به‌مه‌ش وه‌ك فه‌رموده‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمێت حه‌جیك و عه‌مره‌یه‌كى ته‌واوه‌تیت بۆ ده‌نوسرێت.
11-قورئان زۆر بخوێنەوە، نیەتت وابێت كەچەند جارێك خەتمی بكەی، بشزانە لەهەر پیتێك دە چاكەت بۆ ئەنوسرێت، لەرەمەزان چ فرسەتێكت لەبەر دەستایە لەدەستی مەدە .
12- خشتەیەک بنوسە بۆئەوعیبادەتانەی ئەتەوێت ئەنجامی بدەیت لەم مانگەدا بانهێنی بێت لەنێوان خۆت وخوای گەورەدا.
13- كاته به‌نرخاكانى ره‌مه‌زانت له‌بیر نه‌چێت كه دوعا تیایاندا ڕه‌ت ناكریته‌وه: سه‌عاتێك پیش بانگی به‌یانى، سه‌عاتێك پیش به‌ربانگكردنه‌وه، سه‌عاتێك دواى نوێژی به‌یانى، كه بو مانگه‌كه هه‌مووى ده‌كاته 90 سه‌عات.
14- هه‌وڵبده ڕۆژانه سیله‌ى ڕه‌حم به‌جیبهێنیت، یان سه‌ردانى نه‌خۆشیك بكه‌یت، به‌سه‌ردان كردن یان له ڕێگه‌ى مۆبایله‌وه هه‌والی كه‌سیك بپرسه.
15-به‌ته‌واوى زمانپارستن له غه‌یبه‌ت و درۆ‌و قسه‌ى نه‌شیاوو نابه‌جی و زیاتر خه‌ریك بوون به قسه‌ى خیر و زیكر‌و ته‌سبیحات.
16-هه‌ر له‌یه‌كه‌م شه‌وی نیه‌تهێنانى بۆ رۆژوی مانگی ره‌مه‌زان، په‌یمانیك له نێوان خۆت و خواى گه‌وره‌دا ببه‌سته كه گه‌ردنى هه‌رموو كه‌سیك ئازاد بكه‌ى له پیناو خواى گه‌وره‌دا.
17-هه‌رچی رق و قین و داخت له دلایه به‌رامبه‌ر به هه‌ركه‌سێك په‌یمان بده له دڵت ده‌ری بهێنیت و لێی خۆشبیت.
19-رۆژانه له ڕَیی مۆبایله‌وه هه‌ولبده یه‌ك وته یان وێنه یان شتیكى خێر بلاو بكه‌یته‌وه یان بینێریت بۆ هاورێكانت یان ئه‌و گروپانه‌ى كه له‌لاتن.
20-له یه‌كه‌م شه‌وی ره‌مه‌زاندا پیرۆزبایی له ماڵ و منداڵ و هاوڕێ و خزم و كه‌سه‌كانت بكه.
21- به‌جۆرێك ماڵه‌كه‌ت ڕێك بخه‌و بیرازینه‌ره‌وه كه منداڵه‌كانت هه‌ست بكه‌ن كه ئه‌م مانگه تایبه‌ته‌و دلیان پێى خۆشبێت و حه‌زی پێبكه‌ن.
22-هه‌ولبده كه‌مترین زیاده‌ڕه‌وی بكه‌یت له كاتى به‌ربانگداو ئه‌وه‌نده خواردنى جۆراو جۆر دروست نه‌كه‌یت كه نه‌خوریت و بڕژێنریت، ده‌توانیت له بری ئه‌و زیاده‌ڕه‌ویه پاره‌كه‌ى كۆبكه‌یته‌وه‌و بیبه‌خشیت.
23- بۆ زیاتر كار ئاسانى و خۆ سه‌قال نه‌كردن به‌وه‌ى كه چی ئاماده بكریت بۆ به‌ربانگ خشته‌یه‌ك دابنى بۆ هه‌موو رۆژیكى ره‌مه‌زان و له مه‌تبه‌خ هه‌لیواسه.
Thank you for sharing your info. I truly appreciate your efforts and I am waiting for your next post thank you once again.
I am curious to find out what blog system you happen to be working with? I’m experiencing some minor security problems with my latest site and I would like to find something more safeguarded. Do you have any solutions?
For most up-to-date news you have to visit internet and on web I found this site as a best web site for latest updates.
What’s up, constantly i used to check weblog posts here early in the dawn, since i love to gain knowledge of more and more.
Hi there! I know this is kind of off-topic but I had to ask. Does running a well-established blog like yours take a lot of work? I’m completely new to writing a blog but I do write in my diary everyday. I’d like to start a blog so I will be able to share my own experience and thoughts online. Please let me know if you have any suggestions or tips for new aspiring bloggers. Appreciate it!
What’s up to all, how is all, I think every one is getting more from this site, and your views are nice designed for new users.
Hi, i read your blog occasionally and i own a similar one and i was just wondering if you get a lot of spam comments? If so how do you prevent it, any plugin or anything you can advise? I get so much lately it’s driving me insane so any help is very much appreciated.
1Строительство автомоек под ключ – наша специализация. Мы предлагаем полный пакет услуг и качество по доступным ценам.
No matter if some one searches for his necessary thing, so he/she desires to be available that in detail, so that thing is maintained over here.
Thanks in favor of sharing such a good thought, article is pleasant, thats why i have read it completely
Hmm it seems like your website ate my first comment (it was extremely long) so I guess I’ll just sum it up what I submitted and say, I’m thoroughly enjoying your blog. I as well am an aspiring blog blogger but I’m still new to the whole thing. Do you have any points for inexperienced blog writers? I’d certainly appreciate it.