شه‌ممه‌ , نیسان 13 2024

قوربانى ئیسكه‌كانت بم دایه‌گیان..

هەڵاڵە محەمەد

سه‌یركه‌ چ مافێكى دایكت ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشان!
بۆچى به‌ره‌حمى دایك ده‌وترێت به‌هه‌شتى ره‌حم؟
له‌ناو منداڵدانى دایكدا، ئه‌و كۆرپه‌له‌ پارێزراو چوار ده‌وردراوه‌، بگره‌ هیچ هه‌ست به‌لاشه‌ى خۆى ناكات، خواى گه‌وره‌ له‌ناو شله‌یه‌كى زۆر سوێردا كۆرپه‌له‌كه‌ى داناوه‌ بۆئه‌وه‌ى قورسایى زۆر له‌سه‌ر دایكى دروست نه‌كات.
نه‌هه‌راو و نه‌ده‌نگه‌ده‌نگ وئازار نیه‌، سه‌رنج بده‌ن ڕزق‌و ڕۆزى منداڵ وه‌ك هى به‌هه‌شت ئاماده‌ ده‌كریِت به‌بێ ناڕه‌حه‌تى.
له‌ڕێگه‌ى په‌تێكى نهێنیه‌وه‌ كه‌له‌دایكه‌وه‌ گرێدراوه‌ به‌كۆرپه‌كه‌یه‌وه‌‌و هه‌موو خواردنێكى بودێت.
ئه‌گه‌ر دایكه‌كه‌ له‌خواردن وخواردنه‌وه‌ كۆتایى كرد، یاكه‌مى خوارد، بۆ كۆرپه‌له‌كه‌ زیانى نیه‌ به‌هۆى ئه‌و ڕژێنه‌وه‌ كه‌ئیسك وددانه‌كانى دایك ده‌توێنێته‌وه‌ قه‌ره‌بووى بۆده‌كاته‌وه‌.
هه‌ر بۆیه‌ دایكى دووگیان له‌كاتى دوگیانیدا، پێویسته‌ حه‌بى كالسیۆم بخوات، (پاكو پێگه‌ردى بۆ خواى به‌ده‌سه‌ڵات).
جا گرنگه‌ هه‌موو كه‌س بزانێ به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌ ئێسكى دایكى ده‌توێته‌وه‌!!
ئه‌وان تواناو وزه‌یى خۆیان به‌ئێمه‌ به‌خشى، بگره‌ ئه‌ندامه‌كانى خۆیان به‌ڵام ئێمه‌ ناتوانین دڵیان خۆشكه‌ین !؟؟ چۆن پاداشتى دایكمان بده‌ینه‌وه‌؟ هه‌رچى بكه‌ین نابێته‌ پاداشتى هه‌ڵگرتنى ئه‌و چه‌ند مانگه‌ى كه‌به‌سكى هه‌ڵمان ده‌گرێت !!!
خوایه‌ گیان پله‌‌وپایه‌یان له‌دونیاو دوا رۆژدا لاى خۆت به‌رزبكه‌ره‌وه‌.
هه‌ربۆیه‌ ددان وئه‌ژنۆ وقاچ‌و پشتى دێته‌ ژان به‌تێپه‌ربونى ته‌مه‌ن… هێزى نامێنى! دایكه‌ گیان به‌قوربانى ئازارى ئه‌ژنۆكان‌و لاوازى ددانه‌كان‌و بێهیزى قاچه‌كانت بم، خوایه‌ گیان دایكم بكه‌یت به‌یه‌كێك له‌ژنانى به‌هه‌شت و به‌به‌زه‌ییى به‌ له‌گه‌ڵیداو له‌گوناهه‌كانى خۆش ببه‌، كۆمان بكه‌ره‌وه‌ له‌به‌هه‌شته‌كه‌ى خۆتدا ئه‌ى په‌روه‌ردگارى میهره‌بان.
خواى گه‌وره‌و به‌به‌زه‌یى، ئه‌و دایك وباوكانه‌ى ژیانى دونیایان به‌جێهیشتووه‌ لێیان خۆشبه‌‌و به‌میهرو سوزو به‌زه‌یى خۆت گۆره‌كه‌یان پڕنور بكه‌، خوایه‌ گیان..

Check Also

هەنار، کیژێکی کاکەییەو یەکەم خانمە فۆتۆگرافەرە لە هەڵەبجە

ئا:ڕۆشنا صاڵحهەنار كیژێكی شاری هەڵەبجەی شەهیدەبە میهرەبانی و ڕوخۆشییەكەی ئارامی دەبەخشێ بەكەسانی دەوروبەری، پیشەی مامۆستای …

یەک کۆمێنت

  1. Hi! I just wanted to ask if you ever have any problems with hackers? My last blog (wordpress) was hacked and I ended up losing months of hard work due to no backup. Do you have any solutions to protect against hackers?

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *