ئیراد مه‌نوچه‌ر سان ئه‌حمه‌د، پسپۆری بایلوجی
ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى كورد له باشورى كوردستان، له‌سه‌ده‌ى بیسته‌مى ڕابردوودا به چه‌كه كیمیایه‌كان، بووه هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى مردنى هاونیشتیمانیانى كورد و بریندار بوونیان و، به‌جێهێشتنى كاریگه‌ره لاوه‌كییه‌كان له‌سه‌ر به‌ركه‌وتووانى ئه‌م چه‌كانه تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
به‌پێى ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان نزیكه‌ى له‌سه‌دا 2.9% ى دانیشتوانى كورد له باشورى كوردستان، به‌ر چه‌كه كیمیاییه‌كان كه‌وتوون، پشكى گه‌وره‌ى نه‌هامه‌تییه‌كان به‌ر ژنان كه‌وتووه؛ به جۆرێك ئه‌و ژنانه‌ى كه به‌ركه‌وته‌ى ئه‌م چه‌كانه‌ن تا ئێستا ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست نه‌خۆشییه جه‌سته‌ییه درێژخایه‌نه‌كان، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى كردۆته سه‌ر ژیانى ئاساییان، چونكه زۆرێك له‌و بریندارانه بارى ئابورییان لاوازه، به‌رده‌وام ڕۆژانه بڕێكى زۆر له ده‌رمان و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن كه زۆرێك له ده‌رمانه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمى كوردستان ده‌كڕن.
كاریگه‌رى ئه‌م چه‌كه كیمیاییانه له‌سه‌ر جه‌سته‌ى ژنان بووه‌ته هۆى دروستبوونى گرفت له ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تیاندا؛ هه‌ندیكیان یان ژنى دووه‌میان به‌سه‌ر هاتووه، یان دووچارى جیا بوونه‌وه، یان فشارێكى ده‌روونى زۆر هاتوون.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه ڕێژه‌یه‌كى دیكه‌یان خێزانه‌كانیان لێیان هه‌راسانبوون به‌هۆى ناڵاندنى به‌رده‌وامیان به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌وه. ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى نه‌رێنى كردۆته سه‌ر ژنانى به‌ركه‌وته به‌هۆی توشبونیان به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانى وه‌ك: (كۆئه‌ندامى هه‌ناسه، بینین، شێواندنى پێست).
كاریگه‌ری گازی خه‌رده‌ل له‌سه‌ر منداڵان:
زیانه شاراوه‌كانی ئه‌م گازه له قۆناغی كۆرپه‌له‌یی تاوه‌كو ته‌مه‌نی18 ساڵی كاریگه‌ری هه‌یه. ئه‌و منداڵانه‌ی كه به‌ركه‌وتنیان ده‌بێت به‌گازی خه‌رده‌ل ده‌بێته هۆی سوتاندنی پێست دوای 4 كاتژمێر، توشی كۆكه‌و ڕشانه‌وه ده‌بێت، ئه‌مه له‌نیشانه سه‌رتاییه‌كانه، ئه‌گه‌ر بڕه‌كه‌ی زۆرتر‌بوو ده‌بێته هۆى مردن. له‌به‌رئه‌وه‌ی گازی خه‌رده‌ل له هه‌وا قورستره گازه‌كه ڕووبه‌ڕووی منداڵان ده‌بێته‌وه به‌هۆى بچووكی قه‌باره‌ی له‌شیان، وكارده‌كاته سه‌ر گه‌شه‌یان له ئاینده‌دا.
توێژنه‌وه‌كان له‌سه‌ركاریگه‌ری گازی خه‌رده‌ل له‌سه‌ر ژنان:
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كراوه، ڕێژه‌ی پشێویه زگماكیه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌كاتی گه‌شه‌كردنی كۆرپه‌له (پشێوی ماسولكه‌و په‌یكه‌ری كۆرپه‌له، پشێوی په‌له‌كان، لێوی كه‌روێشكی كۆرپه‌له، نابیستى و ئیفلیجی ده‌ماغ) له‌و قوربانیانه‌دا زۆره كه به‌ركه‌وته‌ى گازی خه‌رده‌لن، به‌ڵام نه‌توانراوه له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه ساغ بكرێته‌وه، ئایا ته‌نها به‌هۆی گازی خه‌رده‌له‌وه‌یه، یان هۆكاره ژینگه‌یه‌كانیش كاریگه‌ریان هه‌یه، به‌ڵام به‌گشتى به‌ڵگه‌ی ته‌واو ده‌ستكه‌وتووه كه ئه‌م گازه مادده‌ی توشكه‌ری شێرپه‌نجه‌یه بۆ مرۆڤ.
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كه له ساڵى 2000 له‌سه‌ر 40 له به‌ركه‌وتوانی چه‌كى كیمیایی له هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامدراوه، له %70به‌ركه‌وته‌كان ڕێژه‌ى خرۆكه سپیه‌كانیان له ڕێژه‌ى ئاسایی بوون، به‌ڵام له %80 به‌ركه‌وته‌كانی ژماره‌ی خڕۆكه سپیه‌كانی ناو لیمفه گرێكان له ڕێژه‌ى ئاسایی خۆی نزمتر بوو.
تۆێژینه‌وه‌كه‌ی دكتور كریستین گۆیسدن له‌سه‌ر ژنانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه:
تا ئێستا یه‌كه‌م توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌نجامدرابێـت، له‌لایه‌ن ژنه پرۆفیسۆری بۆماوه‌زانی دكتۆر”كریستین گۆیسدن”بووه، له زانكۆی لیڤه‌رپوڵی به‌ریتانی له ساڵی (1998)، توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 700كه‌سی به‌ركه‌توو به چه‌كی كیمیایی، دوای پشكینین بۆ سه‌رجه‌م به‌ركه‌وته‌كان ئاماژه‌ی كرد كه زۆرێك له برینداره‌كان تووشی شێواندنی پێستبوون، نزیكه‌ی500 له برینداره‌كان له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه‌له‌مه‌ترسیدان، گازه به‌كارهاتوه‌كان كاریگه‌ری زۆرى له‌سه‌ر چاویان هه‌بوو، هه‌ندێكیان نابینا بوون.
هه‌روه‌ها له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه جۆره‌كانی چه‌كه كیمیاییه‌كانی وه‌ك گازی”خه‌رده‌ل، تابوون؛ سارین و ڤی ئێكس” به‌كارهاتووه، هه‌ندێك له‌و گازانه كاریگه‌ری جینی هه‌یه له ئاینده‌دا، واته كارده‌كاتهDNA خانه‌كان و، ده‌بێته‌هۆى تێكدانی ڕیزبه‌ندی نیكلۆتایده‌كانی DNA، كه‌ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی تێكچوونه بۆماوه‌ییه‌كان له باوانه بۆ وه‌چه‌كانیان، هه‌روه‌ها مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی وه‌ك شێرپه‌نجه.
هه‌ر له‌توێژینه‌وه‌دا ئه‌وه‌ی خراوه‌ته‌ڕوو ئه‌م چه‌كانه كاریگه‌ری زۆرى كردۆته سه‌ر ژنان، ئه‌ویش به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی له‌بارچوون و منداڵبوون له ژنانی به‌ركه‌وته، له‌دایكبوونی كۆرپه‌له‌ی توشبوو به پشێویه زگماكیه‌كانی دڵ و شه‌قبوونی مه‌ڵاشوو، لێوی كه‌روێشك.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و داتایه كه له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا خرایه ڕوو له دایكبوونی منداڵی (داون) دووئه‌وه‌نده‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه، نه‌خۆشی زگماكیه‌كانی دڵ چوار ئه‌ونده‌یه به‌ڕێژه‌یه‌ك له ساڵی(1990) له 39 حاڵه‌ت به‌رزبوته‌وه بۆ 173 حاڵه‌ت له ساڵی (1996).
جۆره‌كانی گازی ده‌ماری به‌كارهاتوو له هه‌ڵه‌بجه‌دا:
1-تابوون: ئه‌م گازه زۆر به خێرای كارده‌كاته سه‌ر پێست و چاو، گازێكی ژهراوی به‌رزه ده‌بێته هۆى مردن له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا. به پێی كۆنگره‌ی چه‌كی كیمیایی ساڵی (1993)به‌رهه‌مهێنان و هه‌ڵگرتنی ئه‌م گازه قه‌دغه‌كراوه.
2- گازی سارین: كاریگه‌ریه درێژخایه‌نه‌كانی ئه‌م چه‌كه وه‌ك بیرچونه‌وه، سه‌رئێشه‌ی توند، لاوازی، كاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵ ده‌بێت. له كۆنگره‌ی چه‌كی كیمیایی ساڵی(1993) به‌رهه‌مهێنان و هه‌ڵگرتنی ئه‌م گازه قه‌ده‌غه‌ركراوه.
3-گازی ڤی ئێكس: خاوه‌ن ژه‌هرێكی زۆر به هێزه، پۆلێن ده‌كرێت له ڕیزبه‌ندی چه‌كه كۆمه‌ڵكوژه‌كان، له كۆنگره‌ی چه‌كه كیمیایه‌كان له ساڵی(1993) له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌رهه‌مهێنان و هه‌ڵگرتنى قه‌ده‌غه‌كراوه.
ئه‌م گازه كارده‌كاته‌سه‌ر ئه‌نزایمی Acetylcholine له گواستنه‌وه‌ی ده‌ماره ڕاگه‌یاندنه‌كان له كۆئه‌ندامی ده‌مار. كه‌مترین دۆز له‌م گازه ده‌بێته هۆی مردن.
له نیشانه‌كانی به‌ركه‌وتنی كه‌سه‌كان به‌م گازه، تووشی له‌رزین و ئاره‌قكرنه‌وه‌ی به‌هێز، دواتریش ڕشانه‌وه و گیژبوون دێت و ده‌بێته هۆی مردن.
بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌سه‌ر كاریگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیه درێژخایه‌نه‌كانی چه‌كی كیمیایی له‌سه‌ر ژنان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ده‌ورووبه‌ری بۆ ساڵی (2014-2015)له ڕێگه‌ی فۆرمێكی ڕاپرسی كه (9) بڕگه‌ی له خۆگرتبوو، (67) ژن به‌شداربوون كه به‌ركه‌وته بوون، كه به‌پێی ئه‌م خشته‌یه دابه‌شكرابوو:
خشته‌ی ژماره(1 )
دابه‌شكردنی فۆرمی ڕاپرسیكراو به پێی شوێنی جوگرافیا
شوێن ژماره‌ی به‌شداربووان ڕێژه‌ی سه‌دی به‌شداربووان
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 62 92.53 %
ناحیه‌ی خورماڵ 2 2.98%
ناحیه‌ی سیروان 1 1.49%
ناحیه‌ی بیاره 2 2.98%
كۆی گشتی 67 100%
ده‌ره‌ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه و گفتوگۆكردن:
ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌مه‌ڕ زانینی واقیعی دۆخی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی ژنانی به‌ركه‌وته‌یه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، كاریگه‌ی ئه‌و چه‌كانه له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشیه دریژخایه‌نه‌كان و، كاریگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له ژیانی ئاساییاندا.
بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئامانجه‌كه دابه‌شكردنی فۆرمی ڕاپرسی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای توێژینه‌وه‌كه وه‌ك ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه:
خشته‌ی ژماره(2)
ژماره‌ی گشتی فۆرمی دابه‌شكراو و گونجاو و ڕێژه‌ی سه‌دی
ژماره‌ی گشتی فۆرم ژماره‌ی فۆرمی گه‌ڕاوه ژماره‌ی فۆرمی نه‌گه‌ڕاوه ژماره‌ی فۆرمی نه‌گونجاو ژماره‌ی فۆرمی گونجاو ڕێژه‌ی سه‌دی ژماره‌ی فۆرمی گونجاو
67 67 0 0 67 100%
خشته‌ی ژماره (3)
خشته‌ی ژماره (4)
خشته‌ی ژماره(5)
وه‌ك تێبینی ده‌كرێت له خشته‌كه‌دا هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان چه‌كه كیمیایه‌كانیان به‌ركه‌وتوو، به‌ڵام زۆرترین ته‌مه‌ن كه ڕووبه‌ڕووی بوبێـته‌و ته‌مه‌نی 21 – 30 بووه ئه‌ویش چه‌ند گریمانه‌یه‌ك له خۆده‌گرێت، ڕێژه‌كانی دیكه كه‌به‌ر چه‌كه‌كان كه‌وتوون به‌تایبه‌تی خوار ته‌مه‌نی 20 ساڵی چه‌كه‌كان بوبێته هۆی شه‌هید كردنیان به هۆی كه‌می ته‌مه‌نه‌كانیانه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر منداڵان زیاتربووه، به‌ڵام سه‌رووی ته‌مه‌نى 30 ساڵى هه‌لی ڕزگاربوونیان باشتر بووبێت.
خشته‌ی ژماره (6)
به پێی ئه‌مه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر كۆ ئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌بێت، ڕێژه‌ی83.58%، كه‌به‌پله‌ی یه‌كه‌م، ئه‌و ڕێژه‌یه‌یی كه له ئاماره‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه، نه‌خۆشیه جیاوازه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یان هه‌یه، وه‌ك ته‌نگه نه‌فسی، كۆكه، ئازاره‌كانی قوڕگ، گرفت له ده‌نگه ژێیه‌كاندا، هه‌ندێكیان به‌شێك له شانه‌كانی سیه‌كانیان له ده‌ستداوه، كه پیویستیان به چاره‌سه‌ركردن هه‌یه.
نه‌خۆشیه‌كان چاو ڕێژه‌ی56.71 %، له داتای ڕاپرسیه‌كه‌دا به پله‌ی دووه‌م دێت، كه‌تێیدا ئه‌ندامانی به‌شداربوو له توێژینه‌وه‌كه‌دا گرفته‌كانی چاویان هه‌بوو، وه‌ك بینین و له ده‌ست دانی بینایی، گرفتی پێڵوه‌كان، گرفتی كۆرنیه‌كانی چاو.
نه خۆشیه‌كانى پێست ڕێژه‌ی31.34% بووه، به پله‌ی سێیه‌م دێت، وه‌ك هه‌ستیاری پێست و هه‌ندیكیان تووشی شێواندنی پبَست بووبوون، ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی كه سه‌رئێشه‌ی توندیان هه‌یه به پێی ڕاپرسیه‌كه13.43%.
خشته‌ی ژماره(7)
خشته‌ی ژماره (8)
خشته‌ی ژماره (9)
خشته‌ی ژماره(10)
ژنانی به‌ركه‌وته به چه‌ككه كیمیایه‌كان ئه‌وانه‌ی ڕێژه‌ی برینداربوونیان زۆره، كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر به‌رێكردنی ژیانی ئاسایی، به‌جۆرێك له ئه‌نجامدانی چالاكیه‌كانی ڕۆژانه تووشی گرفت بونه‌ته‌وه، كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ژیانی هاوسه‌رگیری به پێی ئه‌و ڕێژه‌ی % 8.9 ژنی دووه‌میان به‌سه‌ر هاتووه، له% 7.9 دوچاری جیابونه‌وه (ته‌ڵاق)هاتوون.
خشته‌ی ژماره(11)
ئه‌و به‌شداربووانه‌ی كه له‌ڕاپرسیه‌كه‌دا به‌ڕێژه‌ی 25.37% نه‌شته‌رگه‌ریان ئه‌نجام دابوو بۆ چاندنی كۆرنیه و نه‌شته‌رگه‌ری كونی فرمێسكیان.
خشته‌ی ژماره(12)
خشته‌ی ژماره (13 )
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته پزیشكیانه‌ی كه ڕێژه‌ی14.92 % له به‌شداربووانی ڕاپرسیه‌كه گرفتیان هه‌بوو له سیه‌كاكانیاندا، هه‌ندێكیان به شێك له‌شانه‌كانی سیه‌كانیان له ده‌ستدابوو. ڕێژه‌ی % 23.88 گرفتی چاویان هه‌بوو، پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه، له% 7.46 پیویستیان به‌چارسه‌ری پێست هه‌یه.
خشته‌ی ژماره(14)
دابه‌شكردنی ئه‌ندامانی ڕاپرسیكراو به‌پێی منداڵنه‌بوون له ژنانى به‌ركه‌وته، دوای (9) ساڵ هاوسه‌رگیری
ژماره ڕێژه‌ی سه‌دی
4 5.97 %
خشته‌ی ژماره (15)
ڕێژه‌ی له%100له به‌شداربووانی ڕاپرسیه‌كه پێیان وابوو كه خزمه‌ت گوزاریه ته‌ندروستیه‌كان ته‌نها له بواری گشتیدا هه‌یه، بواره پسپۆریه‌كانی وه‌ك چاو، منداڵبوون و ژنان، نه‌خۆشی پێست، منداڵان هیچ ڕێژه‌یه‌كی به‌ده‌ست نه‌هیناوه، ده‌توانرێت دابنرێنت به‌وه‌ی كه له ئاستێكی لاوازدایه.
خشته‌ی ژماره(16)
ڕاسپارده‌و پێشنیازه‌كان
ده‌رئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، به پێویستى ده‌زانیین ئه‌م پێشنیارانه بكه‌ین:
1-زۆرێك له برینداره‌كان له دۆخێكی زۆر ناله‌باری ته‌ندروستی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، پێویستیان به چاره‌سه‌ركردنێكی زۆر به‌په‌له هه‌یه وه‌ك چاندنی سیه‌كان و نه‌شته‌رگه‌ری چاو، و ئه‌و ژنانه‌ی كه‌توشی شێواندن پێست بوونه‌ته‌وه پێویسته نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاریان بۆ بكرێت.
2-باری ئابووری زۆربه‌ی ژنه‌كان له ئاستێكی زۆر لاوازدان؛ به هۆی ئه‌و بارگرانه‌یه‌ی له‌سه‌ر شانیانه بۆ كڕینی چاره‌سه‌ره‌كان، خاوه‌ن ئابووری سه‌ربه‌خۆ نین كه‌سانی دیكه وه‌ك براو و هاوسه‌ره‌كانیان بژێوی ڕۆژانه‌یان بۆ دابین ده‌كه‌ن.
3-هه‌ندێك له برینداره‌كان ئامێری پزیشكیان له‌ماڵه‌وه بۆ دانراوه به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه تووشی نه‌خۆشی ته‌نگه نه‌فه‌سی هاتوون، به‌ڵام ئه‌م ئامێرانه پێویستیان به‌كه‌سی شاره‌زا هه‌یه بۆ ئیشپێكردنیان، چونكه له میانه‌ی ڕاپرسیه‌كه‌ماندا ده‌ركه‌وت كه ئه‌وژنانه نازانن ئه‌م ئامێرانه به‌كاربهێنن، له‌م ڕوانگه‌وه پێشنیار ده‌كه‌ین كه‌سێكی پسپۆری ته‌ندروستیان بۆ دابنرێت بۆ ئیشپێكردنی ڕۆژانه‌ی ئامێره پزیشكیه‌كان.
4- یه‌كێك له برینداره‌كان پێی ڕاپۆته پزیشكیه‌كان، به‌ته‌واوه‌تی بینایی له‌ده‌ستداوه ئه‌م جۆره بریندارانه پێویسته كه‌سیانی تایبه‌تیان بۆ دابیبكرێت بۆ یارمه‌تیدانیان له به‌ڕێكردنی ژیانی ئاسایی ڕۆژانه.
5-ئه‌و ڕێژه‌ی ژنان كه دیاریكراوه، دوچاری حاڵه‌تی جیابوونه‌وه (ته‌لاق) بوونه‌ته‌وه شوێنی نیشته جێبوونی تایبه‌ت به خۆیان نیه، له كاتێكدا ئه‌مانه نه‌خۆشن له‌گه‌ڵ كه‌سانی نزیك وه‌ك براو خوشكیان ده‌ژین و پیداویستی تایبه‌تی نه‌خۆشیان ده‌وێت، ئه‌وانه‌ش كه ژنی دوومیان به‌سه‌ر هاتووه له دۆخێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دژوار‌دا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن له‌لایه‌ك ناڵاندنیان به‌ده‌ست نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان، لایه‌كی دیكه گرفتی زۆری كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه و پێویسته چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێت.
6-ڕێژه‌یه‌ك له ژنه نه‌خۆشه‌كان به‌پێی ڕاپۆرتی پزیشكی برینداربوون به چه‌كه كیمییاكان، به‌ڵام تائێستا ده‌رفه‌تیان پێنه‌دراوه به بینیان له‌لایه‌ن لیژنه پزیشكیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار؛ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م لیژنانه گه‌ڕۆكن و جێگه‌ی تایبه‌تیان نیه له‌ناو پاریزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ چارسه‌ركردن و ده‌ستنیشانكردنی برینداره‌كان، پێشنیار ده‌كه‌ین به‌دانانی لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌و دۆزه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
8- ڕێژه‌یه‌ك له‌و ژنانه له‌كاتی مندڵبووندا تووشی گرفتی هه‌ناسه‌دان بوونه‌ته‌وه، گرنگییان پێبدرێت و بخرێنه ژیر چاودێری پزیشكی پسپۆری ژنانه‌وه.
9- په‌پێی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه ڕه‌زامه‌ندی ژنان له خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیه‌كان له نه‌خۆشخانه‌كانی پاریزگای هه‌ڵه‌بجه به‌پێی پسپۆریه‌كان، پسپۆری گشتی ڕێژه‌ی%100، له‌كاتێكدا پسپۆریه‌كانی وه‌ك چاو، ژنان، مندڵبوون و پێست و منداڵان، هیچ ڕێژه‌یه‌كی به‌ده‌ست نه‌هێناوه ئه‌مه‌ش ئه‌و ئاماژه ده‌رده‌خاته‌ڕوو ژنان ناڕازین له خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیه‌كانى تایبه‌ت به ژنان.
10-ئه‌و دایكانه‌ی كه به‌ركه‌وته‌ی چه‌كه كیمییایه‌كانن و مه‌ترسی له‌دایكبوونی منداڵی پشێویه زگماكیه‌كانیان لێده‌كرێتـ، پێویست پشكنینی پێشوه‌خته‌یان بۆ بكرێت به‌مه‌به‌ستی ڕێگرتن له‌م مه‌ترسییه.
-12 پێشكه‌شكردنی داتاكانی برینداربوونی چه‌كه كیمیاییه‌كان، په‌پێی ره‌ِگه‌زِِجیاكرابیته‌وه بۆ وه‌رگرتنی زانیاریه‌كان، پێشنیارم ده‌كه‌م به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره و ئاكتیڤ كردنی.
13-قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م برینداربوونى چه‌كه كیمیاییه‌كان له ئێستادا دۆزیكی گرنگه، چونكه به پێی ڕاپرسیه‌كه زۆربه‌ی برینداره‌كان له دۆخێكی ئابووری خراپ‌دا ژیان ده‌گوزره‌رێنن.
14- ئه‌و قه‌یرانیه ئابووریه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان دووچاری هاتووه، ڕاسته‌وخۆ كاری كردوته سه‌ر برینداربووان له وه‌رگرتنی چارسه‌ر، چونكه ژماریه‌ك بریندار له وڵاتی ئێرا ن چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن كه بۆماوه‌ی 2 ساڵه ئه‌و ژنانه‌ی كه بریندابوون چاره‌سه‌ریان وه‌رنه‌گرتووه و، له چارسه‌ركردن دابڕوان.
15-دانانی كلینێكی پزیشكی بێ به‌رامبه‌ر كه سه‌رجه‌م پسپۆریه‌كانی له نه‌خۆشیه‌كان تیدابیت، بۆ ئه‌وه‌ی ژنانی بریندار بتوانن به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن بێ ئه‌وه‌ی په‌نا ببرێته به‌ر كلینیكی دیكه، چونكه به پێی ڕاپرسیه‌كه ژنان ڕه‌زامه‌ندنین له خزمه‌تگوزرایه ته‌ندروسته‌یكان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
سه‌رچاوه‌كان
• 1- David H. Moore, DVM. Ph.D., Medical Toxicology Programs
• Batelle Edgewood Operations(2012). LONG TERM HEALTH EFFECTS OF LOW DOSE EXPOSURE TO NERVE AGENT.
• 2- (JZS) Journal of Zankoy Sulaimani, December 2008, 11(1) Part A(41-52). The Effect of Chemical Warfare Agents
• on the Immune System of Survivors in Halabja.
• 3- Kawa Dizaye.Middle East Journal of Internal Medicine(2012).
• Victims of the Long Term Effects of Chemical Weapons on Health in Kurdistan of Iraq.
• Open+Forum.pdf
https://4en.wikipedia.org/wiki/Iraqi_chemical_weapons_program
Iraqi chemical weapons program
5 – FREDERICK R. SIDELL M.D AND CHARLES G. HURST, M.D. Medical Aspects of Chemical Warfare (2014).LONG-TERM HEALTH EFFECTS OFNERVE AGENTS AND MUSTARD.
•
6-NORTH Dakota Department of health.(2012). Sarin Nerve Gas.
• 7- Silver Spring, MD 20910 , Brook vill9300. The Center for Research Information. Health Effects of chemical agent project shad , Bis Hydrogen Phosphite.
• 8- U.S. DEPARTMENT OF HEALTH AND HUMAN SERVICES(2013). TOXICOLOGICAL PROFILE FOR SULFUR MUSTARD. Public Health Service Agency for Toxic Substances and Disease Registry.
9- ON-SITE INSPECTIONS: COMMON PROBLEMS, DIFFERENT SOLUTIONS 1999 : Examining Long-term Severe Health Consequences of CBW Use Against Civilian Populations. http://mercury.ethz.ch/serviceengine/Files/ISN/114673/ichaptersection_singledocument/6b801004-2706-4680-b63a-18fe8f7eeb24/en/09_
10- Hassan Abolghasemi1, Mohammad H Radfar , Mehdi Rambod3, Parvin Salehi1, Hossein Ghofrani ,Mohammad R Soroush , Farahnaz Falahaty , Yousef Tavakolifar , Ali Sadaghianifar , Seyyed M Khademolhosseini1,Zohreh Kavehmanesh1, Michel Joffres , Frederick M Burkle , Edward J Mills (2010). Childhood physical abnormalities following paternal exposure to sulfur mustard gas in Iran: a case-control study.
• 12- Soheil Najafi Mehri, PhD Abbas Ebadi, PhD ,*Majideh Heravi Karimooi, PhD,
• Mahshid Foroughan, PhD, Hedayat Sahraei, PhD(2012). Experiences Living with Fatigue in Iranian Veterans Chemically Injured by Sulfur Mustard Gas: A Phenomenological Study.Asian Nursing Research 181e186.
• 12- Tabun (nerve agent)
• http://en.wikipedia.org/wiki/Tabun_(nerve_agent)
• 13 VX_(nerve_agen
• http://en.wikipedia.org/wiki/VX_(nerve_agent
• Sulfur- mustard – 14
• https://en.wikipedia.org/wiki/Sulfur_mustard
• – التاریخ الكامل للحرب العراقیه – الإیرانیه ـ 15
• http://en.wadi-online.de/index.php?option=com_content&view=article&id=1078:halabja-1988-2013-the-return-of-the-suppressed&catid=15:presseerklaerungen&Itemid=109
• http://www.alnssabon.com/showthread.php?t=869
16–http://www.globalsecurity.org/wmd/world/iraq/cw-program.htm
Chemical Weapons Programs
WEAPONS OF MASS DESTRUCTION (WMD)
17-http://www.nybooks.com/articles/archives/1990/nov/22/iraqs-chemical-warfare
18- Saddam’s secret weapon (Channel 4, 1988).The ‘chemical martyrs’ of Halabja
http://www.publications.steveplatt.net/halabja.htm
19- An Appeal by Wadi eV + MESOP e V. HALABJA/ ANFAL 1988-2013.The Return of the suppressed Reminder- Commemoration- Copensation
http://en.wadi-online.de/index.php?option=com_content&view=article&id=1078:halabja-1988-2013-the-return-of-the-suppressed&catid=15:presseerklaerungen&Itemid=109
20- Jonathan C. Randal.Iran- Iraq war
http://www.crimesofwar.org/a-z-guide/547/
21-Jeffirey p.koplm ,M.D.,M.P.H. DRAFT TOXIOLOGICAL FOR MUSTARD GAS. Agency for TOXIC substances and Disease Registry
22- Wikipedia , the free encyclopedia. Chemical Weapon
23- Wikipedia , the free encyclopedia. Agent Orange24- –
-Wikipedia , the free encyclopedia. Geneva protocol 24
25 – Brief History of Chemical Weapons Use.Organasation for prohibition of chemical weapons(opcw)
https://www.opcw.org/about-chemical-weapons/history-of-cw-use
26- Wikipedia , the free encyclopedia. Sarin