پێنجشەممە , حوزه‌یران 18 2026

قوربان.. جەژنی تەسلیمبوونی هاجەرە و ئیبراهیم بە ئەمری حەق

ڕۆشنا صالح بامۆكی

ئەبێ چی لە ئازاری جێهێشتنی هاوسەر لە سەحراو و بێ كەس و بێ پەناگە، بەمنداڵێكی ساواوە بە سوێتربێت.
قورسترین تاقی كردنەوە، بەڵام جوانترین تەسلیمبوون و، پڕ هیواترین هەوڵدان، ئەگەر هاجەرە هەر لە شوێنی خۆی بێ جوڵە بمایەتەوە و تەنها نزای بكردایە نزاكەی تۆمار دەكرا و لەڕیزی نزاكانی تردەبوو.
بەڵام هاجەرە بێ ئەوەی هیچی بەدی بكات ڕاكردنی بۆ سۆراغی ئاو خۆراك بۆ جگەرگۆشە ساوای، لەنێوان دوو گرد و بەدوریەكی دیاریکراو، لە جگەر گۆشەكەی هەوڵی دەدا دەپاڕایەوە لە دڵەوە ئاواتی ڕەزامەندی خودا و پاراستی كۆرپەكەی بوو. خودا لەبەرامبەردا بیری زەمزەمی خەڵات كرد خۆراك و ئاو پێكەوە مانەوەی تائەبەد
هاوكات لەمەناسیكی حەج و عەمرەدا و لە سەفا و مەروە و شوێنپێ هەڵگرتنی هاجەرە و مانەوەی ئەو هەوڵەی بە زیندووی پێ بەخشی.
دەبێت لە دڵی دایكێكی تەنهای غەریبی و بێ پەنای هاوسەر جێهێشتووی و منداڵ برسی لە سەحرایەكی چۆڵدا چی گوزەرابێت و، چلۆن تەسلیمی زاتی حەق بووبێت ئاوا پاداشتی داوەتەوە
ئەی حەزرەتی ئیبراهیم پاش ئەو هەموو ئازار و هەناسەساردی و غەمەی لە جێهێشتنی كۆرپەی ساواو هاوسەری میهرەبان و گوێڕایەڵیدا چەشتی، ئێستا هاتووە وەك ڕێبوارێك دووربەدوور لە باڵای بەرزی كوڕی لاوی و، ژیری و سەنگینی هاجەرەی هاوسەری دەڕوانێت
چی دیمەنێك دەتوانێت زیاتر لەمە خرۆشی ڕۆح و شادی بە دڵ ببەخشێت. لەناو جەرگەی ئەم شادیەدا ئەمری سەربڕینی پێ دەدرێت نە ئیبراهیم دەڵێت بۆ ؟ نەهاجەر دەڵێت خۆم بەخێوم كرد و تۆ جێت هێشتین ..!
نە ئیسماعیل دەڵێت من لە سۆزی بێ باوكایەتیت بێ بەشبووم ئێستا ئەمەت لە چی!؟
بەگەردن گەچیەوە (سمعنا وأطعنا)دەكەن بۆ ئەمری حەق. خودا لە پاداشتیدا بۆ هەمیشە خوێن ڕشتنی مرۆڤایەتی حەرام دەكات و، بەخشین و لێبووردن گەردن ئازادی و شادی خەڵات دەكات و، ئەمانە دەكات بەشەعائیرەكانی ئیسلام و ساڵانە دەیكات بەفەرز بەسەر مسوڵمانانەوە و بەزیندووی ئەویادە دەكەنەوە.

Check Also

پەند و وانەکان لە کۆچی ئافرەتاندا

گۆنا تۆفیقکۆچ تەنها ڕووداوێکی مێژوویی نییە بەڵکو. خوێندنگایەکی ڕۆحی پڕ وانەیە بۆ هەرکەسێک بیەوێت هەنگاو …