الثلاثاء , يناير 27 2026

بڕۆکلی

په‌ریخان عیزه‌ت


پیداویستیه‌كانى:
-نیو کیلۆ بڕۆکلی
-پیاز
-زه‌یت
-روبه‌هه‌نار
چۆنیه‌تى دروستكردنى:
سه‌ره‌تا برۆكلیه‌كه‌ که‌میک ورد ده‌كه‌یت و ده‌یشۆیته‌وه‌، ئیجا له‌تاوه‌یه‌کدا كه‌میک زه‌یت گه‌رم ده‌كەیت و پیازه‌که‌ی بۆ ورد دەکەیت و سوری ده‌كه‌یته‌وه‌، تا پیازەکە ئاڵ دەبێت دواتر بڕۆکلیەکەی تێدەکەیت و کەمێک تێکی دەدەیت تا تامو بۆنی یە کتر دەگرن.

دواتر کەمێک خویی بۆ زیاد دەکەیت و دوو کەوچکی چێشت ڕوبەهەناری تێدەکەیت و یەک پەرداخ ئاوی بۆ زیاد دەکەیت و چاوەڕێ دەکەیت تاکەمێک نەرم دەبێتەوەو ئاوەکەی تێدا نامێنێت.

دەبێت بڕۆکلیه‌کە كه‌م بکوڵێت ونەهیڵیت بەها خۆراکیەکەی لەدەستبدات و کە ئامادە بوو بەو شێوەیە هەم تامێکی خۆشی هەیە، هە میش زۆر تە ندروست و باشە.

شاهد أيضاً

ژیان تەنیا یەکجارە، چێژ وەربگرە

دانێلا تەهاژیان وەک تێپەڕبوونی هەورەکان وایە، خێرا و بێدەنگ دەڕوات، زۆربەمان کاتەکانمان بە خەمخواردن بۆ …