كاشما جه‌بار
خودایه هه‌ركاتێك له‌به‌ر هه‌یوانى ماڵه خاڵیه‌كه‌م له زیكرى تۆ ئه‌ڕوانمه ئه‌و دیوى په‌نجه‌ره‌كان، چاوه‌ڕوانى هاتنى موعجیزه‌یه‌ك ده‌كه‌م له‌میهر، من له‌و هه‌موو ئاماژانه‌ى میهرت هه‌ربه ئاگانایه‌م، سه‌رسامانه له باخه‌كانى ئه‌جه‌ل پیاسه ده‌كه‌م‌و نه‌وره‌سه‌كانى حه‌ق هه‌ڵده‌فڕێنم.
خودا چ هاوارێك له‌م ناخه پڕ گوناهه‌م ناگاته عه‌رشت! منێك سه‌رتاپا باڵام له‌بێ ئاگایى تۆ غه‌رقبووه، ئێستاش به گه‌ڕانه‌وه‌م بۆلاى تۆ ده‌سته‌كانم بێ زیكره‌و ژوانگه‌ى نوێژه‌كانم خاڵیه له‌یادت! چ بكه‌م.
منێكى عاشق به‌دیدارى تۆ كه‌تا ئه‌به‌دى به‌وه‌ستانم وه بردنى سوجده بۆ گه‌وره‌یت ڕووبارى گوناهه‌كانم نابێته چه‌مێك، له‌ڕێى تاوانى هه‌ر كاتێك گریانه‌كانم تێكه‌ڵ بارانه‌كانى ئاسمان ده‌بێت له‌سۆزى تۆ یادووباره ده‌كه‌مه‌وه بیر‌و دێمه‌وه لاى كه‌نارێك له ئارامگرى!
منێك نه‌شه‌وان به‌ده‌م زیكرى تۆوه ده‌گوزه‌رێنم نه ڕۆژانیش له ئاگاداربوون له‌میهرى تۆ ده‌به‌مه سه‌ر، تۆ هه‌ر میهره‌بانیت‌و له ئامێزى خۆردا به‌ئاگام دێنێته‌وه.
خودا تۆ بڵێى یه‌كیه‌كى گوناهه‌كانم به‌ڕووى زه‌ردى خه‌جاڵه‌تم نه‌یه‌یته‌وه؟ منێك ئێستا ده‌سته‌كانم به‌ره‌و ئه‌ستێره‌كانى تۆ‌و چاوه‌كانم به‌ره‌و مانگت‌و دڵیشم به مه‌یلى پاڕانه‌وه‌و نزاوه… چه‌ند تامه‌زرۆم له‌باخه په‌مه‌ییه‌كانى دووعاكان چه‌ند چه‌پكه گریانێكى به‌كوڵ له ئاسمانى پڕ ته‌مى گوناه ببارێت. خودا چه‌ند تامه‌زرۆم به گه‌ڕانه‌وه‌م بۆلات بۆ بینینى تۆ. ئاى خودایه چه‌ند ئه‌ترسم گریانه‌كان هه‌رغافڵ بوونى دڵه‌ى مه‌یلم بووبێ؟ دووباره له‌وێش به‌هیواى بینینى تۆ بسوتێم! به‌ر له هه‌ڵهاتنى ئه‌م خۆره‌ى دڵم مه‌ستانه ئاسا وێڵى كوچه‌كانى غه‌فڵه‌ت ئه‌بووم، ژیانى ڕابردوو چ كوچه‌یه‌كى ته‌نگ بوو كه پیاسه‌م تیائه‌كرد. ئێستاش بۆته عومدێكى خه‌جاڵه‌ت بۆمن! به‌ر له‌هه‌ڵهاتنى خۆرى دوعاكانم به‌رده‌وام چاوه‌نواڕى بینینى تۆ بووم، بێ ئاگابووم له‌وه‌ى ئه‌تۆ له‌ته‌واوى ژیانم ئه‌توانم هه‌ست پێ بكه‌م، نه‌مئه‌بینى میهره‌كانى تۆ تیشكى ژیانمه؟ خودا چ باخێكى بۆن خۆشه دڵ كه‌له‌دواى گریانه‌كانى بۆ میهرى تۆ ئاوپڕژێنى بكڕێ‌و بۆنى ڕێگاكان سه‌رتاپاى داگیربكه‌ن، ئیدى شه‌وه‌كانم پڕه له نورى هیدایه‌ت‌و چاوه‌كانم گریانى خۆشبه‌ختى دائه‌بارێنێ. تۆى ته‌نها له‌حاڵه‌تى ئه‌م دڵه ئه‌گه‌ى.
خودایه مرۆڤه بێ ئاگاكانى تریش به قومێك له‌شه‌ربه‌تى ئیمان له تینوێتى‌و غه‌فڵه‌ت به‌ئاگابێنه‌وه، خودایه له‌باخى میهره‌بانیه‌كانت سپێده‌یه‌ك به گیربوونى دوعایه‌ك بمانهێنه سه‌ر ڕێى هیدایه‌ت‌و له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنى خۆرى تر ژیانم به‌تازه‌یى بنووسه‌وه.
