ئه‌سمه‌ر حسه‌ین: “كه بوومه باڵاپۆش كراسێكى سیرام هه‌بوو، دڕیم‌و كردمه سه‌رم زۆر خۆشحاڵبووم”
دیدار: چیا حه‌مه عه‌لی
پرۆفایل
ئه‌سمه‌ر حسه‌ین ئه‌حمه‌د، له‌دایكبووی ساڵی 1970
هه‌ڵگری بروانامه‌ی ماسته‌ر له‌زمانی عه‌ره‌بیدا، زانكۆی موسڵ.
هاوسه‌ردار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، خولی یه‌كه‌م،
ئێسته ئه‌ندام په‌رله‌مانی خانه‌نیشنه .
ژنێك له‌چالاكى‌و پڕ پڕ له‌میهره‌بانى‌و رووگه‌شى، له میهره‌بانى ئه‌ودا وجودى ئه‌و شنه‌بایه به‌دى ده‌كرێت كه‌له‌سه‌حه‌ردا فێرى پاكى وبه‌رده‌وامى‌و هه‌ڵمه‌ت بردنمان ده‌كات، ژنیك كه خه‌مه‌كانى زۆر زیاتره له‌وجودى خوى، خه‌مى خه‌لك لاى له‌خه‌مه‌كانى خۆى باڵاى به‌رزتره، ئه‌وخوشكه‌ى كه بۆخزمه‌ت چه‌ندان كۆچ‌و شاره‌و شارى كردوه بۆگه‌یاندنى په‌یامى راسته‌قینه‌ى مرۆڤایه‌تى، ئه‌وێك كه‌زۆربه‌ى خوشكان‌و برایان ئاشناى كاره جوان‌و مرۆڤدوستانه‌كه‌ین.
ئاینده‌سازى: سه‌ره‌تاى باڵاپۆشی جه‌نابتان كه‌ى بوو؟ ئه‌و هۆكاره چی بوو واى لێ‌كردیت ببیت به‌باڵاپۆش؟
ئه‌سمه‌ر حسه‌ین: سه‌ره‌تای باڵاپۆشیم ده‌گه‌رێته‌وه بۆسه‌ره‌تاى ساڵی 1983ی سه‌ده‌ی رابردوو، هه‌ر له‌منداڵیمه‌وه حه‌زی دینداریم تێدا بوو، كاریگه‌رى باپیره‌ی ره‌حمه‌تیم له‌سه‌ر بوو، كه‌ده‌مبینی هه‌میشه ده‌م به‌زیكرو له‌سه‌ر به‌رماڵ و خه‌ریكى شه‌ونوێژ كردن بوو، به‌ڵام ئه‌وكات كه‌متر گه‌نج ومناڵ دینداری ده‌كردو تایبه‌ت بوو به‌پیره‌كان‌و ئه‌ویش لایه‌نه عیباده‌تیه‌كه‌ی، ئه‌وكات سه‌ره‌تای ڕابونێكی ئیسلامی له‌ئارادابوو، به‌ڵام من له‌نزیكه‌وه به‌ئاگانه‌بووم لێی به‌هۆی كه‌می ته‌مه‌ن و سروشتی ژیانی من وخێزانم، هه‌تا خوای گه‌وره له‌قۆناغی ناوه‌ندیدا ئاشنای كردم به‌مامۆستای كۆچكردو (ئه‌بوبه‌كر عه‌زیز) هه‌زار جار یادی به‌خێر بێت، كه‌وانه‌ی ئینگلیزی پێده‌وتینه‌وه‌و هه‌رجاره چیرۆكێكی قورئانی بۆده‌گێراینه‌وه، وزۆر كاریگه‌ربوون، ئه‌وكاته‌كۆمه‌ڵێك قوتابی كچ بریاری باڵاپۆشیماندا .
ئاینده‌سازى: كاریگه‌ری كام كه‌سایه‌تى و كام كتێبت له‌سه‌ربوو كه‌بویته باڵاپۆش؟
ئه‌سمه‌ر حسه‌ین: كاریگه‌ری جه‌نابی مامۆستا ئه‌بوبه‌كر عه‌زیز به‌ره‌حمه‌ت بێت، وهه‌ر ئه‌ویش كۆمه‌ڵه كتیبێكی پێشكه‌ش كردم كه‌ئیهدائی له‌سه‌ر نوسیبون‌و زۆرشیرین بوون له‌لام، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواتر له‌ترسی ئاسایش خستمنه ژێَرگڵ‌و ئاو دزه‌ی كرده ناویان وفه‌وتان، كه‌ئه‌مانه‌بوون:
1- ته‌فسیری قورئان، مامۆستا عوسمان عبد العزیز، به‌رحمه‌ت بێت جوزئی 16، كه‌زۆر به‌سوودبوو بۆم.
2-كتیبی ژیانی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن، دانراوی مامۆستای خوالیخۆشبوو عبدالعزیز پاڕه‌زانی .
3-چرۆی باوه‌ڕ، كه‌واده‌زانم دانراوی ماموستا بێداره، كۆمه‌ڵیك هۆنراوه‌ی پرماناو هێزبوون.
ئاینده‌سازى: تاچه‌ند كاریگه‌ریت له‌سه‌رماڵى خۆتان‌و ده‌وروبه‌رت هه‌بووه، یاكێ پاڵپشتت بووه له‌كارى دعوه‌و سیاسه‌تدا؟
ئه‌سمه‌ر حسه‌ین: ره‌نگه ئه‌م وه‌ڵامه ئاسان نه‌بێت، واته وه‌ك وه‌سفدانى لێدێت‌و موسوڵمانیش حه‌زی به‌خۆدا هه‌ڵدان نیه، به‌ڵام ئه‌توانم بڵێم كه یه‌كه‌م باڵاپۆش بووم له‌خێزانه‌كه‌ماندا، ئێسته وزۆر پێش ئیسته‌ش باڵاپۆشی دیارده‌ی دیاری خانه‌واده‌ی ئێمه‌یه سوپاس بۆخوا، هه‌ر ئه‌وكاتیش واته ساڵه‌كانی 1984 و 1985 وانه‌ی فێركردنی قورئانم كردبۆوه بۆمناڵانی گه‌ره‌كی خۆمان، به‌گشتی بنه‌ماڵه‌كه‌م پاڵپشتبوون بۆكاری ده‌عوه‌و پاشتریش سیاسه‌ت وهیچ ڕێگرییه‌كم بۆ دروست نه‌ده‌كرا، بگره كارئاسانیم بۆده‌كراو كاری ده‌عوه‌و سیاسه‌تم جێی شانازیی وخۆشحاڵیان بوو .
ئاینده‌سازى: له‌كاتى خوێندن‌و خوێندكاریتدا له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه هیچ كۆسپێكت بۆ دروستكراوه، یان فشارت له‌سه‌ربووه؟ فه‌سڵكرایت له‌سه‌ر باڵاپۆشیت؟
ئه‌سمه‌ر حسه‌ین: ئه‌وه‌ی له‌ساڵی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی پێشووداو له‌شاری سلێمانیدا باڵاپۆشی ودینداری كردبێت كۆسپ گه‌لێكی زۆرى له‌رێدابووه، چونكه به‌ڕاستی ئه‌وكات ئیسلام به‌مانای وشه غه‌ریب بوو، (بدأ الاسلام غریبا وسیعود غریبا كما بدأ فگوبى للغربا‌و)، به‌تایبه‌ت باڵاپۆشی ده‌گمه‌ن بوو، بیرم دێت مناڵبووم له‌گه‌ڵ دایكم چووم بۆبازاڕو له‌سه‌ره‌تای جاده‌ی مه‌وله‌وی لای سه‌راوه ئافره‌تێكی باڵاپۆشم بینی، شتێكی نامۆ بوو لام، وتم: دایكه ئه‌وه‌چیه؟ وتی: ئه‌وه گاوره‌و ئاواخۆی داده‌پۆشێت وته‌ركی دنیا ده‌كات، خۆیان هه‌ڵگرتووه له‌ودونیا شوو به‌حه‌زره‌تی عیسا بكه‌ن، واته خه‌ڵك جیاوازی نه‌ده‌كرد له‌نێوان باڵاپۆشی ئیسلامی و باڵاپۆشی ژنه گاوره‌كانی كلێسای مه‌سیحیه‌تدا، له‌مه‌ش زیاتر دینداری كرابووه كاڵای به‌قه‌د باڵاى ژن وپیاوی پیرو به‌ته‌مه‌ن واداده‌نرا كه‌لاوو گه‌نج نابێت دینداری بكه‌ن‌و قورسه‌و بۆیان هه‌ڵناگیریت وێنه‌یه‌كی زۆر قورس له‌زیهنی خه‌ڵكدابوو به‌رامبه‌ر دینداری و خواویستی، هه‌ربۆیه بۆنمونه گه‌نجێك قه‌ت بیری له‌وه نه‌ئه‌كرده‌وه بچێت بو ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج وده‌یانووت پێی راناگیرێت، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه‌چه‌ندین بیر‌و ئایدیای دژ به‌ئاینی ئیسلام له‌ئاراو بره‌ودابوو سه‌ره‌تای ڕابونی ئیسلامی بوو له‌نێو گه‌نج ولاواندا، هه‌روه‌ها ئه‌وكاته عێراق له‌شه‌ردابوو له‌گه‌ڵ ولاتی ئێران‌و له‌شیعه‌ی ئیسلامی ئه‌ترساو حزبی ده‌عوه‌ش ئه‌وكاته له‌چالاكیدابوو، حكومه‌تی به‌عس به‌توندی به‌ره‌نگاری هه‌رشتێك ده‌بوه‌وه كه‌بۆنی ئیسلامی لێبهاتایه، ئه‌وكاتیش بزوتنه‌وه‌ی برایان كه‌م كه‌م ده‌ستیان به‌كار كردبوو مه‌ترسیان بۆسه‌ر حكومه‌تی به‌عسی عه‌لمانییان دروستكردبوو، ئه‌مه سروشتی ئه‌وكاته بوو هه‌روا ئاسان نه‌بوو دینداربیت‌و باڵاپۆشبیت، به‌ره‌نگارییه‌كان هه‌ر له‌مه‌كته‌به‌وه ده‌ستی پێكردو به‌ئاشكرا داوایان لێده‌كردین سه‌رپۆشه‌كانمان لابده‌ین، هه‌بوو له‌كچه قوتابیه‌كان به‌رگه‌ی فشاری به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستاكانی نه‌ده‌گرت وسه‌رپۆشه‌كه‌ی لائه‌برد، به‌ڵام من سوپاس بۆخوا خۆمگرت‌و به‌هۆی ئه‌وه‌شی زیره‌كبووم زۆریان ئه‌زیه‌ت نه‌ئه‌دام‌و پاشتر داوایان لیكردم وتیان كه‌هاتیته مه‌كته‌ب لایبه‌ره‌و رۆشتیته‌وه بیده به‌سه‌رتا ئێمه هه‌قمان نیه، به‌ڵام له‌دڵی مندا سه‌رپۆشه‌كه‌م رۆحی كێبه‌ركێی تیا دروستكردبووم، وتم هه‌ر لاینابه‌م وبه‌رده‌وام بووم، فشار‌و ئازاردانه ده‌رونیه‌كان هه‌ر به‌رده‌وامبوون، بیرمدێت له‌وسانه‌ویه‌ی ئێمه‌دا به‌منه‌وه سێ كچی باڵاپۆش بووین كه‌یه‌كێكیان خوشكه (فاتمه تۆفیق) بوو كه‌ئێسته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای خوشكانه. وخوشكه‌كه‌ی تریش تاچه‌ند ساڵێك پێش ئیسته هه‌واڵم لێی هه‌بوو، ڕه‌نگه پێی خۆش نه‌بێت ناوی بێنم له‌وانه‌شه ئاسایی بێت، فشاره‌كان زۆر بوون به‌تایبه‌ت له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه كه‌گوایه سه‌رپۆش جوانیه‌كانت ده‌شارێته‌وه‌و تو هێشتا گه‌نجیت‌و….، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه گرنگ نه‌بوون لام وبیرمه كه‌بۆ یه‌كه‌مجار بریارمدا سه‌رپۆش بكه‌م، ده‌بوو سه‌رپۆشی چوار گۆشه بكه‌م، سه‌رپۆشی لاكیشه كه‌دایكم هه‌یبوو وه‌ك ئێسته نه‌بوو، به‌هیچ جۆریك گه‌نج نه‌یده‌كرد، كراسێكم هه‌بوو قوماشه‌كه‌ی سیراو ڕه‌نگی پیازی بوو، دڕیم‌و كردمه‌سه‌رم‌و زۆر پێخۆشحاڵبووم، دواتر دایكم سه‌رپۆشێكی سپی بۆكڕیم بۆمه‌كته‌ب.
ئاینده‌سازى: یه‌كه‌مین په‌یوه‌ندی كاری سیاسی وده‌عه‌وى جه‌نابتان كه‌ى بوو، بۆ ئه‌م كاره‌ت له‌چه‌ند شار نیشته‌جێ بوویت؟
ئه‌سمه‌ر حسه‌ین: له‌ساڵی 1985ه‌وه، خۆم به‌ئیخوان ده‌زانی وپێموابوو یه‌كێكم له‌وان، شه‌وانه به‌ده‌ست‌وخه‌تى خۆم ده‌فته‌رو بابه‌ته نۆییه‌كانم ده‌نوسییه‌وه‌و دابه‌شده‌كراو ئه‌و ده‌ست نوسانه‌شم له‌ڕێی كۆمه‌ڵێك براوه به‌ده‌ست ده‌گه‌یشت، كه‌یه‌كێكیان هه‌زار جار یادی به‌خێر مامۆستا (محه‌مه‌د سه‌نگاوی)بوو كه‌قه‌ده‌ری خوای گه‌وره وابوو دوای بیست ساڵ له‌ئه‌نجومه‌نی نوینه‌راندا جارێكی تر كۆی كردینه‌وه، كه‌به‌داخه‌وه پاش چوار مانگ به‌ده‌ستی تیرۆریسته‌كان شه‌هیدكرا، وبرایه‌كی تر مامۆستا (ره‌وف جه‌لال) بوو كه‌حاڵی حازر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌و مامۆستا‌و براگه‌وره‌یی منی ده‌كردو هه‌ر كتێبێكی نوێ ده‌ربچوایه به‌منیشی ده‌گه‌یاندو هه‌ر پرسیارێكیشم هه‌بوایه له‌رێی نامه‌وه لێمده‌كردو جوابی ده‌دامه‌وه، جارجاریش سه‌ردانی ماڵی ده‌كردین‌و به‌حزوری باوكم به‌ڕه‌حمه‌ت بێت باس وخواسی دین وئاینداری ده‌كرا . پاش هاوسه‌رگیریشم له‌كاری ده‌عوه‌و سیاسه به‌رده‌وام بووم، ماڵه ئیسلامییه‌كانی شار هه‌موو یه‌كمان ده‌ناسی و له‌بۆنه‌و مناسه‌به‌ی تایبه‌تدا وه‌ك شه‌وانی قه‌در سه‌ردانی یه‌كترمان ده‌كردو پێكه‌وه ده‌بوین و شه‌ومان زیندوو ده‌كرده‌وه، بۆنوكته “یه‌كێك له‌وبرایانه ده‌یوت ئه‌م شاره 200 ماڵی ئیسلامی تیادایه هه‌مویان یه‌كده‌ناسن، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بوو كه‌وا كه‌من وله‌كه‌میا له‌ده‌وری یه‌ك كۆبونه‌ته‌وه”
سه‌باره‌ت به‌كارى ده‌عوه‌م له‌چه‌ند شارێكى كوردستان نیشته‌جى بووم، به‌خێزانی له‌شاری عه‌ربه‌ت‌و ڕانیه‌و چه‌مچه‌ماڵ نیشته‌جێبووم، كه‌به‌ئه‌مر ده‌چوینه ئه‌و شوێنانه‌و له‌عه‌ربه‌ت و رانیه سه‌رپه‌رشتی گشتی كاری خوشكانم ده‌كردو له‌چه‌مچه‌ماڵیش هاوكاری كاری خوشكان بووم، به‌رپرسیارێتی راسته‌وخۆم نه‌بوو، به‌كۆمه‌ڵ كارمان ده‌كردو قه‌ناعه‌تم وابووه كه‌وا (المۆمن كالمگر اینما وقع نفع)، واته ناكرێت موسوڵمان بی خێربێت‌و خه‌ڵك سودمه‌ند نه‌بن لێی.
ئاینده‌سازى: یاده‌وه‌ریه‌كی ژیانت له‌یادت نه‌چێت؟
ئه‌سمه‌ر حسه‌ین: زۆرن یاده‌وه‌رییه‌كان كه‌له‌بیر ناچن، به‌ڵام یه‌كدانه باس ده‌كه‌م كاتێك هیدایه‌تم وه‌رگرت له‌سه‌رده‌ستی ماموستا (ئه‌بوبه‌كر عه‌زیز) به‌ڕه‌حمه‌ت بێت، له‌سه‌ر چالاكیه‌كانی به‌عس له‌سانه‌وی ئێمه نه‌قلیان كرد بۆزێوه‌ری كوڕان، بۆمن زۆر ناخوشبوو، چونكه تازه ده‌ستمدابووه خواناسی وپێویستیم به‌هاوكاری هه‌بوو، جارێك چووم بۆمه‌كته‌به‌كه‌ی سه‌ردانمكرد، ئیتر نه‌متوانی برۆم و چه‌ند دانه كتێبێكی هه‌دیه كردبووم ئه‌وان بوونه مامۆستا‌م، وامزانی ئیتر ئه‌سته‌مه جارێكی تر ئه‌وئازیزه ببینمه‌وه، پاش هاوسه‌رگیریم له‌ماڵی جه‌نابی مامۆستا سدیق گه‌ڵاڵی به‌خزمه‌تی مامۆستا گه‌یشتمه‌وه، خۆشحاڵی ئه‌ورۆژه‌م له‌یادناچێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێی بڵێم به‌زمانی حاڵ: به‌ڵی مامۆستا ڕه‌نجی تۆ به‌رهه‌می داوه‌و دژایه‌تیكردنت بێ هۆ نه‌بوو، به‌ڵكو ده‌یانزانی تۆ چی ده‌چێنێت، پاشتریش و له‌ده‌عوه‌تی ئێواره‌یه‌ك‌و په‌رده‌پڵاوه‌كه‌ی گێلاس خانی خێزانی‌دا به‌خزمه‌ت بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌شی گه‌یشتم، گێلاس خان: گوتی كه‌مامۆستا باسی چونێتی باڵاپۆشی من ودژایه‌تیكردنمى بۆ كردووه.
ئاینده‌سازى: وه‌ك ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌دواى ڕوخانى ڕژێم، كه‌جه‌نابتان چوونه به‌غداد هه‌ستتان چۆن بوو؟
ئه‌سمه‌ر حسه‌ین: بۆ ئێمه‌ی كوردستانیان هه‌سته‌كه نوێ نه‌بوو، چونكه له‌ساڵی 1991ه‌وه ئێمه له‌ژێر ده‌ستی رژێمدا نه‌مابووین‌و هه‌ستی ئازادی به‌ئێمه ئاشنابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ستكردن بوو به‌لاچون‌و دارمانی ده‌ست وپێوه‌ندی زوڵم‌وسته‌م و ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ی بۆماوه‌ی 30ساڵ گه‌لانی عێراق به‌ده‌ستیه‌وه ده‌یان ناڵاند، بۆ یه‌كه‌مجار كه‌چوومه كۆشكی كۆنگره‌كان و له‌وێدا وتاری لیژنه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیم له‌كۆنگره‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا خوێنده‌وه، كه‌زیاتر له 1700رێكخراو ئاماده‌بوون تیایدا‌و ڕێكخراوی كوردستانیش ئاماده بوون، ئه‌و كۆشكه‌ی كه‌تادوێنێ نه‌خشه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی تیادا ده‌كێشرا، ئه‌مرۆ وابه‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌ده‌نییه‌وه هه‌موانی له‌ژێَر سه‌قفی خوێدا كۆكردۆته‌وه، ئه‌مه هه‌ست به‌سه‌ركه‌وتن وئازادی لادروست ده‌كردین.
ئاینده‌سازى: ئه‌وكارو چالاكیانه‌ى كه‌له‌و ماوه‌یه‌دا پێى هه‌ستان دیارترینیان چی بوو؟
ئه‌سمه‌ر حسه‌ین: سوپاس بۆ خوا له‌زۆرێك له‌كارو چالاكیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا حزور‌و ئاماده‌گیم هه‌بوو، له‌یاساكانی په‌یوه‌ست به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه رۆڵی خۆم گێراوه‌و به‌شداریم هه‌بوه له‌تاوتویكردنی یاساكان‌و پێشكه‌شكردنی ڕاوبۆچونی گونجاو و له‌بار، هه‌روه‌ك له بواری ئافره‌تاندا به‌هه‌مانشێوه له‌دامه‌زرینه‌رانی كوتله‌ی ژنانی په‌رله‌مان بووم، كه هه‌وڵێك بوو بۆده‌ربازبوون له‌وقه‌یرانه‌ی په‌رله‌مانی تیادابوو، و ڕۆڵگێرانی ژنان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌و دوور له تایفه‌گه‌ریی ومه‌زهه‌بی وقه‌ومی. هه‌روه‌ك له‌سووده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بری 75ملیۆن دیناری عێراقیم وه‌رگرت و50 ملیۆنی درا به 5 ڕیكخراوی كوردستان‌و بڕی 25 ملیونه‌كه‌شی له‌رێیی رابیته‌ی ئیسلامیی- لقی كه‌ركوك دابه‌شكرا به‌سه‌ر نازداران و هه‌ژاراندا.
ئاینده‌سازى: چ هیواو ئاواتێكت هه‌بوو كه‌بته‌وێ له‌وكاته‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا بكرێت‌و نه‌هاتبێته دی؟
ئه‌سمه‌ر حسه‌ین: ته‌مه‌نام ده‌كرد كورد جدی تر بوایه له‌جیبه‌جیكردنی ماده‌ی 140 دا‌و كۆتا بهاتایه وه‌ك چۆن بریاردرابوو له‌ده‌ستوردا له‌كۆتایی ساڵی 2007دا، وچیتر نه‌كرایه به‌موزایه‌ده له‌هه‌ر كێشه‌یه‌كی نێوان هه‌رێم و به‌غدادا.
-كار‌و پۆسته‌كانت له‌ناو یه‌كگرتووى ئیسلامی‌دا چى بوون؟
ئه‌سمه‌ر حسه‌ین: له‌سه‌ره‌تاو پێش راگه‌یاندنی یه‌كگرتوودا، كار‌و چالاكیم هه‌بوه‌و له‌ڕێكخستنه‌وه‌ی كاره‌وه تائه‌مرۆ بێ دابڕان ودووركه‌وتنه‌وه، به‌رپرسیارێتیم وه‌رگرتوه له‌ئه‌ندامی ئوسره‌وه تابه‌رپرسی كه‌رت وناوچه‌و لق و ئه‌ندامی مه‌كته‌ب وزۆرترینی كاته‌كان له‌بواری خوشكاندا كارمكردوه، بۆ ماوه‌یه‌كیش له‌ده‌زگایه‌كی ناوه‌ندی حزبدا وه‌ك كارگێڕى به‌شی رۆشنبیرى كارمكردوه‌و پاشتر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بووم له لیستی یه‌كگرتوو پارێزگای سلێمانیدا. و كارگێری مه‌كته‌بی كاروباری خوشكانم و له‌وده‌زگایه‌دا درێژه به‌كاروچالاكی ده‌عوه‌و سیاسه‌ت ده‌ده‌م.
له‌كۆتاییدا سوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌رێز بۆ ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌تان وئومێده‌وارین ئه‌و زه‌مینه‌سازییه‌ی ئێمه بۆ نه‌وه‌ی دوای خۆمان كردمان جێی پێ‌زانین وچاولێكردن بێت ورێخۆشكه‌ر بێت بۆ زیاتر بره‌ودان به‌ئایینی به‌رزی ئیسلام ورێچكه‌ی خوشه‌ویستمان موحه‌مه‌د (درودی خوای له‌سه‌ربێت).