شه‌ممه‌ , ته‌مموز 27 2024

مانای ئەو وێنانە چییە كە منداڵكەت دەیكێشێت

و:  شانۆ عارف

بۆئەوەی بزانین منداڵ سەلامەتە یان دەرون نەخۆش، شادە یان نائارام، لەڕێی وێنە كێشانەوە دەتوانین پەی بە دەرون و ڕوحی بەرین، چونكە وێنەکێشان زمانی منداڵە، منداڵ لەڕێی وێنەوە تێگەشتنی خۆی بۆشتەکانی دەوروبەری دەردەبڕێت. چیرۆکی قوتابحانەو ژیانی ڕۆژانەو حەزو ترس و بگرە خەونی داهاتووی دەنەخشێنێت.

وێنەکێشان شتێکی غەریزیە لای منداڵ، بەیەکێک لەقۆناغەکانی گەشەیبیرو هۆشی  دادەنرێت. لێکۆڵەڕەوەکان دەڵێن وێنەکێشان لە ئەندێشەو هەست و نەستی منداڵەوە دەردەچێت، بۆیە ئەگەر منداڵ كێشەیەكی هەبوو لە رێی وێنەوە دەتوانین چارەسەری بەین، بگرە لەڕێی وێنەوە باشتر ناخی تێدەگەین وەك لە قسەکردنی منداڵەکە.

   منداڵ هەر لەسەرەتادا لەڕێی دەنگەوە هەستەکانی بەیان دەکات، هەروەها ئەگەر پێنوسێکی بدەیتێ هێڵی خواروخێچ دەکێشێت کە ئەمەش بەشێکە لەقسەی منداڵ، بەڵام ئەمەیان گرنگ نیە لای دایک و باوک بەیاری منداڵانە لێکی دەدەنەوە، لەکاتێکدا بەشێکە لەوتەو ناخی منداڵەکە، بگره لەسێ ساڵیدا ناو دەنێت لەوێنەکانی.

منداڵ لەکەیەوە دەتوانێت وێنە بکێشێت؟

هەر لەسەرەتاوە هێڵی خواروخێچ دەکێشێت، بەڵام بەگشتی لەدوای دووساڵەوە دەتوانێت پێنج پەنجەی بەکاربێنێت بۆ وێنەکێشان. خاڵێکی گرنگ ئەوەیە ئێمە تا دە ساڵی تەمەنی منداڵ دەتوانین وێنەکان لێکبدەینەوە، چونکە غەریزیە و نەستی منداڵە، لەدوای دە ساڵیەوە وێنەکان ئامانج دارن و بەویستی خۆی دروستی دەکات.

تەنها خودی وێنەکە گرنگ نیە بۆ لێکدانەوە بگرە ئەو ڕەنگانەی بەکاریان دێنێت، فشاری پێنوسەکە لەسەر کاغەز، چواردەوری وێنەو وردەکاریەکانیش گرنگە… لێرەدا دەمەوێت ئاماژە بەگرنگی ڕەنگ بکەم. ڕەنگە ئاڵاو واڵاکان شادی بەخشن و هەستی منداڵان تێر دەکەن، هەر لەسەرەتای تەمەنی منداڵەوە دەبێت نیشانی منداڵ بدرێت لەڕێی یاری  کارتی ڕەنگاو ڕەنگەوە.

گرنگە باس لەوەش بکەین بەارهێنانی ڕەنگ و سەنتەری وێنەکەو چۆنێتی و چیەتی وێنەکە جیاوازە لەنێوان کوڕو کچدا، لە کچانی تەمەن دوو بۆ سێ ساڵی وێنەکان لەڕاستی نزیکترن لەچاو منداڵی کوڕ لەهەمان تەمەندا، بەڵام وردە وردە بەتێپەڕینی تەمەن ئەو جیاوازیە نامێنێ لەبەینی کچ و کوڕدا.. دەرونناسان دەڵێن هەتا ڕەنگەکان سروشتی تربن نیشانەی دەرون دروستی ترە، منداڵە بچوکەکان زیاتر ڕەنگی کاڵ بەکردێنن، بەڵام کەگەورە دەبن ڕەنگی تۆخترو واقعی تر بەکاردێنن. .. وێنەکێشان دەکرێت لەقوتابخانەکاندا وەک وانەی دەرونناسی بخوێندرێت، چونکە دەبێتە هوکاری ناسینی خودی منداڵەکەو شارەزای لەژیان و دەوروبەرو گەشەی بیروهۆشی منداڵ و، هۆکارێک بێت بۆسەرگەرمی  لەزەت و خۆشی منداڵ.

منداڵ چۆن وێنەی خۆیی و هاوڕێکانی دەکێشێت؟

ئەگەر داوا لە منداڵێک بکەین وێنەی هاوڕێکانی بکێشێت، دەبینین هاوڕێکانی دەکێشێت دەستی یەکیان گرتوە بەشێوەی بازنەیی بەڵام ئەم لەدەرەوەی بازنەکەیە، ئەمە دەریدەخات کە هەست بەجیاوازی و نەگونجان و گۆشەکیری دەکات،  ئەم منداڵە گوشەگیرو هەست بەتەنهایی دەکات.

خانوو ماڵ

منداڵە بچوکەکانی خانوی سادە دەکێشن بەڵام لەگەڵ گەورەبوونیان خانوەکان ئاڵۆزتر دروستدەکەن.

منداڵ ئەگەر خانویەکی خۆش و بەدەرگاو پەنجەرەو حەوشەی پڕ گوڵی دروستکرد، هێمای کامەرانی و بڕوابوون بەخۆی دەگەیەنێت و هێمای دەرون باشییە، بەڵام ئەگەڕ خانوی بێ پەنجەرەو دەرگا دروستکرد، یان دیواری بەرزی بۆ دروستکرد هێمای سیقە نەبوونە بەخۆی و خوگرتن بە باوانیەوەیە، هێمای ترسە لە دورکەوتنەوە.ئەگەر خانوی دروستکرد بە دوکەڵی دوکەڵکێشەوە مانای کەشی سۆزداری و خۆشی ژیان و گەرموگوڕیەتی.

خۆر

خۆر لێکۆڵەرەوەکان دەڵێن خۆر مانای باوک دەگەیەنێت لای منداڵ، سەرچاوەی شادی و هێزو ئەمینیە، ئەگەر خۆر گەشاوەبوو، بەڵام لەپشت شاخەوە خۆی شاردبێتەوە مانای ترسە لەباوک و دەرونی نائارامە، ئەگەر پەیوندی لەگەڵ باوکی باش نەبوو بە ڕەنگی سور یان ڕەش دەیکێشێت، هەڵبەتە تەنها بە یەك وێنە ناتوانین ئەم حوکمە بدەین، بەڵکو دەبێت بەچەند وێنەیەک هەڵسەنگاندن بکەین بۆ ئەو منداڵە.

مانگ

مانگ هێمای ناڕازی بونە، هێمای مەرگە لای منداڵ، بەزۆری لەخانوی چۆڵدا یان لە گۆڕستان وێنەی مانگ دروست دەکات وەک ناڕازی بوون و بێ هیوایی.

درەخت

دروستکردنی درەخت زۆر مانا هەڵدەگرێ، ڕەکی درەخت غەرزەی منداڵەکەیە، قەدەکەی خودی منداڵەکەیە،  لقەکانی  گەڵاکانی پەیوەندی منداڵەکەیە بە چوار دەوریەوە، منداڵان هەمیشە درەختی باڵا بەرز دروست دەکەن لەگەورەیدا قەدەکەی کورت دەکەنەوە، بەڵام ئەگەر منداڵێک لەگەورەیشدا قەدەکەی بەرز دروست کرد هێمای دواکەوتنی ژیری و توڕەیی، یاخود حەزکردنە بە سەردەمی منداڵی دێت.

منداڵ هەتا لقی درەختەکانی ڕێکخراوتر دروست بکات پەیوەندی بەچواردەوریەوە خوشترە بەپێچەوانەشەوە.. گەڵای سەوز هێمای ئارامی و ڕازی بوون و بڕوا بەخۆبوون و کۆنتڕۆڵ کردنە، بەڵام گەڵای زەرد و هەڵوەریو زیاتر هەرزەکاران  منداڵانی گۆشە گیر دەینەخشێنن.

ئۆتۆمبێل

لەمڕۆدا ئۆتۆمبێل هێمای هێزە، پەیوەندی منداڵەکە دەردەخات بەدونیای دەرەوە و کەسە جۆراوجۆرەکان…هەرزەکاران ناتوانن مرۆڤ دروست بکەن، بۆیە لەبری ئەوە وێنەی ئۆتۆمبێل دەکێشن کە هێمای پەیوەندی منداڵە بەخەڵکەوە، کە زیاتر لای کوڕان دەردەکەوێت.

ئاسمان و زەوی

ئاسمان هێمای سروشت و پاکییە، زەویش هێمای ئەمینیە، منداڵی خوار سێ چوار ساڵ هەرگیز هێڵ ناکێشێت بۆ جیاکردنەوەی زەوی و ئاسمان.

ئاژەڵان

ئاژەڵان گرنکی زۆری هەیە لەلێکدانەوەی وێنەدا، ئەگەر منداڵ لە لادێدا گەورە ببوو، یاخود ئاژەڵی ماڵی هەبوو، ئاساییە وێنەی بکێشێت، بەڵام ئەگەر ئەمانەی نەبوو وێنەی ئاژەڵی کێشا لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێت، ئەو منداڵانەی هەست بەگوناهو کەموکورتی دەکەن وێنەی ئاژەڵ دەکێشن.  ئەو منداڵەی کە سەرزەنشتکراوە لەسەر کارێکی هەڵەی وێنەی مارمێڵکە دەکێشێت، ئەو منداڵەی کە منداڵی تازە هاتۆتە ناو خێزانەکەیەوە وێنەی گورگ دەکێشێت و هەست بە بەغیلی و ئیرەیی دەکات.

حەوت وێنەو حەوت کەسایەتی

منداڵی گۆشەگیر

وێنەکانی لەدەرەوەی لەدوری هاوڕێکانی دەکێشێت، یان لەدوری ماڵەکەیان دەکێشێت.

منداڵی غەمگین

وێنەی فرمێسک و دەموچاوی خەمهێنەر دەکێشێت، کە باری ژیانی نالەبارە.

منداڵی نیگەران وێنەکانی پڕن لەنیگەرانی و ترس لەڕودانی شتی ناخۆش، چاوو برۆی گەورە دروست دەکات.

منداڵی شەرمن

وێنەی مرۆڤەکانی بێ دەست و دەمە، ئەمەش باری گرانی سەرشانیەتی، یاخود هەڕەشەی لێكراوە نهێنیەک یان ڕوداوێک بشارێتەوە، ئەو بەم وێنەیەی نیشانی دەدات کە حەقی قسەکردنی نیە.

منداڵی دوچاری ئۆتیزم

لە هەمو وێنەکانیدا تەنها گرنکی بەیەک شت دەدات و هەمیشە دوبارەی دەکاتەوە، بۆنمونە دەینەسور، بەلایەوە گرنگە تەنها ئەوەی هەبێت و پەیوەندی تەنها لەگەڵ ئەو ببەستێت، ئەمە تایبەتمەندی منداڵی ئۆتیزمە.

 ترسی لەدەستدانی دایک و باوکی

لەوێنەکەیدا باوکی بچوکتر دروستکردوە لەکاتێکدا دەبێت باوک گەورەتر بێت، ئەمەش دەری دەخات باوکی لەژیانی ئەودا کاری نەکردوە، یاخود لەوێنەکەیدا دورە لەباوکی و نزیکە لەدایکی ئەمە ترسە لە باوکی، نیگەرانی لەباوک زۆرکات بەبۆنەی کارەوەیە، دەبینین دایک منداڵ بەخێو دەکات و، زوربەی کات لەگەڵیەتی لەنزیک دایکیەوە خۆی دروست دەکات، یان کاتێک دایک سەرقاڵە منداڵ وێنەی خۆی دورترو بچوکتر لەدایکی دروست دەکات کە ئەمەش نیشانەی نەبوونی بڕوا بەخۆبونە لای منداڵ.

Check Also

خانمێک بۆ جوانکردنی ژیان خوڵقاوە

ئا: شادانخاتوو بەیان خانمێکی سەلار، دایکی شەش منداڵی پڕهێزو وزە و چالاک و خەمخۆری کۆمەڵگە، …

15 کۆمێنت

  1. My brother suggested I would possibly like this website. He used to be totally right. This publish actually made my day. You cann’t consider just how much time I had spent for this information! Thank you!

  2. Quality articles is the secret to attract the users to visit the site, that’s what this web site is providing.

  3. It’s a shame you don’t have a donate button! I’d without a doubt donate to this excellent blog! I suppose for now i’ll settle for book-marking and adding your RSS feed to my Google account. I look forward to fresh updates and will talk about this site with my Facebook group. Chat soon!

  4. Your style is so unique compared to other people I have read stuff from. Thanks for posting when you have the opportunity, Guess I will just bookmark this site.

  5. Your style is really unique compared to other people I have read stuff from. Thank you for posting when you have the opportunity, Guess I will just bookmark this site.

  6. Now I am going to do my breakfast, once having my breakfast coming yet again to read additional news.

  7. Simply want to say your article is as astonishing. The clearness for your submit is simply nice and i can think you are knowledgeable in this subject. Well together with your permission allow me to seize your RSS feed to stay up to date with approaching post. Thank you one million and please continue the rewarding work.

  8. I like the valuable information you provide in your articles. I will bookmark your weblog and check again here frequently. I am quite certain I will learn a lot of new stuff right here! Good luck for the next!

  9. Discover the best prices on Marc Jacobs at the marc jacobs factory outlet online.

  10. Find premium quality home furnishings and decor at Housewares & Kitchenware Store.

  11. С нами строительство автомоёк под ключ превращается в приятный и легкий процесс, ведь мы заботимся о каждом аспекте вашего будущего предприятия.

  12. Awesome post. I am a normal visitor of your website and appreciate you taking the time to maintain the excellent site. I’ll be a frequent visitor for a really long time.

  13. The mixers could also be close to as half. Generally small percentages of users could find it hard to create a new one.
    Mike Orcutt 19 could 2015 Bitcoin by addressing some of the highest of Google.

    Stop by my webpage :: btc charts

  14. I think the admin of this web site is actually working hard in favor of his site, since here every data is quality based information.

  15. Hi, just required you to know I he added your site to my Google bookmarks due to your layout But seriously, I believe your internet site has 1 in the freshest theme I??ve came across It extremely helps make reading your blog significantly easier

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *