پێنج شه‌ممه‌ , تشرینی دووه‌م 21 2024

په‌رواز (9)

نه‌رمین ئه‌حمه‌د عبدالرحیم:
” كاتێ بڕیارى باڵاپۆشیمدا چاوه‌رێم نه‌كرد خه‌یات حیجابه‌كه‌م بۆبدروێت، خێرا حیجابی خاڵۆزاكه‌م له‌به‌ركرد”
ئا: هه‌لاله‌ محه‌مه‌د

پرۆفایل
نه‌رمین ئه‌حمه‌د عبدالرحیم
له‌دایكبووی 1963 له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید
خوێندنی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی له‌هه‌ڵه‌بجه‌ خوێندووه‌، پاشان خانه‌ی مامۆستایانى له‌شاری سلێمانی ته‌واوكردووه‌.
ساڵی (2006) كولێژی په‌روه‌رده‌ به‌شی ده‌رونناسى له‌شاری كركوك ته‌واو ده‌كات.
ئێستا توێژه‌ری ده‌روونیه‌ له‌قوتابخانه‌ى ساڵح قه‌فتانی بنه‌ڕه‌تی له‌شارى سلێمانى.


ئه‌وخوشكه‌ى كه‌سه‌یرى ڕوخسارى ده‌كه‌یت دڵسوزى وئه‌ویندارى بۆكاره‌كانى تیابه‌دى ده‌كه‌یت، خاتوونێكى بێده‌نگى پڕ كارى لێوان لێو له‌هه‌ستى به‌رپرسیارێتى‌و ئه‌وین‌و توانه‌وه‌، ئه‌وكچه‌ى كه‌هیچكات ئێش‌و ئازاره‌كانى رۆژگار مه‌وداى بۆدروستنه‌كردوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یمانه‌ى كه‌به‌خواى خۆى داوه‌، هه‌نگ ئاسا هه‌میشه‌ سه‌رقاڵه‌‌و ده‌یه‌ویت بۆنى هه‌ڵاڵه‌ى به‌هار بۆئه‌وبێت بۆئه‌وه‌ى شیله‌ى ته‌واو ساغى دیندارى‌و محیبه‌ت بكاته‌دیارى بۆدۆست‌و هاوكاره‌كانى.
ئه‌م دارسێوه‌ به‌هۆى به‌رپرسیاریتى‌و سه‌نگینى پێگه‌ى‌و ئامانجه‌گه‌وره‌كه‌ى له‌ژیان، زۆرێك له‌شته‌كانى لاسووك بووه‌.
-ئاینده‌سازى: سه‌ره‌تاى باڵاپۆشی جه‌نابتان كه‌ى بوو؟ ئه‌و هۆكارانه‌ چی بوون واى لێكردن ببن به‌ باڵاپۆش؟

  • نه‌رمین ئه‌حمه‌د: سه‌ره‌تای باڵاپۆشیم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌رواری(1/9/1984)، هه‌رله‌سه‌ره‌تای ساڵی هه‌شتاكانه‌وه‌ هه‌ستم به‌وگۆڕانكاری‌و هۆشیاریه‌ ئیسلامیه‌ ده‌كرد كه‌له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌كه‌وته‌ به‌رچاو كه‌زۆرێك له‌كچان ده‌بوون به‌باڵاپۆش به‌تایبه‌تی له‌ناوتوێژی قوتابیان ومامۆستایان وفه‌رمانبه‌راندا، كه‌ئه‌م حاڵه‌ته‌ تاڕاده‌یه‌ك شتێكی نوێ بوو به‌نسبه‌ت كوردستانه‌وه‌.
    هه‌رچه‌نده‌ له‌مێژه‌وه‌ ئافره‌تی كورد به‌جلو به‌رگه‌ كورییه‌كه‌یه‌وه‌ نمونه‌ی باڵاپۆشی بووه‌، به‌لام له‌قۆناغێكى نامۆدا بوه‌وه‌, ئه‌م حاڵه‌ته‌ جێگه‌ی سه‌رسوڕمانم بوو كه‌ئه‌وه‌نده‌ به‌عیشقه‌وه‌ پاپه‌ندده‌بوون به‌فه‌رمانی خوای گه‌وره‌وه‌، ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی به‌دواداچونم له‌رێگه‌ی خوێندنه‌وه‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌بواری ته‌فسیری قورئانی پیرۆزو فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ربێت).
    كاتێك بڕیارمدا ببم به‌باڵاپۆش ئه‌وه‌نده‌ قه‌ناعه‌تم بۆدروست بوبوو ته‌حه‌مولم نه‌كرد بوه‌ستم تاخه‌یات حیجابه‌كه‌م بۆبدروێت، بۆیه‌ خێرا حجابی خاڵۆزاكه‌م له‌به‌ركرد، یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌وامی قوتابخانه‌ كه‌مامۆستایان (مباشره‌) ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌باڵاپۆشیه‌وه‌ ڕووم له‌قوتابخانه‌كرد, ئه‌و ڕۆژه‌ سه‌ره‌تای ژیانێكی نوێ بوو بۆمن.
    -ئاینده‌سازى: كاریگه‌ری كام كه‌سایه‌تى و كام كتێبت له‌سه‌ر بوو كه‌بویته‌ به‌باڵاپۆش؟
  • نه‌رمین ئه‌حمه‌د: دیاره‌ له‌ژیانمدا چه‌ندكه‌سایه‌تیه‌ك كاریگه‌ریان هه‌بووه‌له‌سه‌رم، هه‌ریه‌كێكیان له‌قۆناغێكی ژیانمدا، هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ برای خۆشه‌ویست‌و خوالێخۆشبووم كاك (ڕێبوارئه‌حمه‌د) كه‌به‌مامه‌ڵه‌ی جوان‌و هه‌ڵوێسته‌كانى سه‌رنجی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌مانى ڕائه‌كێشا، نه‌ك به‌ئامۆژگاری كردن.
    هه‌روه‌ها مامۆستا (حه‌بیب محه‌مه‌د سه‌عید) ڕۆڵێكی زۆری هه‌بووه‌ له‌ژیانمدا وه‌كو مامۆستایه‌ك وانه‌م لاى ده‌خوێند، ئه‌وكاته‌ی كه‌بۆ یه‌كه‌مجار له‌شارۆچكه‌ی سیروان بووم به‌مامۆستا سوودی زۆرم لێوه‌رده‌گرت، به‌تایبه‌تی له‌نامیلكه‌ جوانه‌كانی، له‌كاتی پشووی هاویندا مانگی جارێك ده‌چوومه‌وه‌ له‌كتێبخانه‌كه‌ى ژماره‌یه‌ك كتێبم ده‌برد، پاش خوێندنه‌وه‌ی ده‌مانهێنایه‌وه‌و به‌شی خوێندنه‌وه‌ی مانگێكی ترمان ده‌برد، وه‌سه‌رپشكی كردبوین وزۆر به‌ئازادانه‌ ته‌سه‌روفمان به‌كتێبخانه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كرد.
    برای گه‌وره‌و به‌ڕێزم (مامۆستاحسه‌ین ده‌ڵه‌مه‌ڕی) ڕۆڵی گه‌وره‌و به‌رچاوی هه‌بووه‌ له‌ژیانمدا، ته‌فسیری قورئانی پێده‌وتینه‌وه‌، زۆر هانده‌رمان بوو بۆ له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز, خوای گه‌وره‌هه‌وڵ و ماندبوونی ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ قبوڵبكات‌و بچێته‌ سه‌رمیزانی كرده‌وه‌ چاكه‌كانیان.
    سه‌باره‌ت به‌وكتێبانه‌ی كه‌كاریگه‌رییان هه‌بووه‌ له‌سه‌رم كتێبی ژیانی پێغه‌مبه‌ری مامۆستا شێخ عه‌زیز پاره‌زانی بوو كه‌ده‌ستم كرد به‌خوێندنه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی دووڕۆژدا ته‌واوم كرد، هه‌روه‌ها كتێبه‌كانی مامۆستا حه‌سه‌ن پێنجوێنی‌و، زنجیره‌ نامیلكه‌كانی مامۆستا حبیب محه‌مه‌د سه‌عید بوون.
    -ئاینده‌سازى: تاچه‌ند كاریگه‌ریت له‌سه‌رماڵى خۆتان‌و ده‌وروبه‌رت هه‌بووه‌، یاكێ پاڵپشتت بووه‌ له‌كارى دعوه‌و سیاسه‌تدا؟
  • نه‌رمین ئه‌حمه‌د: دیاره‌خۆش نیه‌ مرۆڤ باسی خۆی بكات, سوپاس بۆخوا، به‌رده‌وام له‌هه‌رشوێنێكدا بووبم چ له‌ناوخێزانه‌كه‌مدا یاخود له‌شوێنی كاركردنم هه‌وڵمداوه‌ ئه‌ركی سه‌رشانم جێبه‌جێ بكه‌م‌و، ئه‌وكاره‌بكه‌م كه‌خوای گه‌وره‌پێی خۆشبێت، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ هه‌وڵبده‌م وتێبكۆشم كه‌بۆی هاتوینه‌ته‌ دنیاوه‌, كاتێكیش كارمكردووه‌ دووشت یارمه‌تیده‌رم بوون، یه‌كه‌م پاڵپشتی وهاوكاری خێزانه‌كه‌م، دووه‌م خودی خۆم كه‌هه‌رگیز هه‌ستم به‌ماندوێتی وبێزاری نه‌كردووه‌ چ له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه‌ یاجه‌سته‌یی، به‌ڵكو چێژى ڕۆحی‌و ده‌روونیم لێ بینیوه‌. هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵدان بۆهێنانه‌دی هه‌رئامانجێك بێ كۆسپ‌و كێشه‌نابێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ بتوانین چوارچێوه‌یه‌ك بۆكێشه‌كان دابنێین‌و چاره‌سه‌ریان بكه‌ین، ئه‌وانه‌شی چاره‌سه‌رناكرێن بزانین چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین .
    -ئاینده‌سازى: له‌كاتى خوێندن‌و خوێندكاریتدا له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه‌ هیچ كۆسپێكت بۆ دروستكراوه‌، یان فشارت له‌سه‌ر بووه‌؟ فه‌سڵكرایت له‌سه‌ر باڵاپۆشیت؟
  • نه‌رمین ئه‌حمه‌د: له‌قۆناغه‌كانی خوێندنمدا باڵاپۆش نه‌بووم تابه‌هۆی باڵاپۆشیوه‌ كۆسپێكم بۆدروست بووبێت، به‌ڵام وه‌كو كوردێك بێبه‌ش نه‌بووین له‌فشاره‌كانی ڕژێمی پێشوو، به‌تایبه‌تی له‌قۆناغی خوێندم له‌خانه‌ی مامۆستایان كه‌ئه‌وكاته‌ زۆریان لێده‌كردین (جه‌یش شه‌عبی) بین، ڕۆژانه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ره‌فیق حزبیه‌كان ده‌هاتن ته‌مرینیان به‌خوێندكاره‌ كچه‌كان ده‌كردو ڕۆژانه‌ دووسێ وانه‌ی بۆته‌رخان ده‌كرا، ئێمه‌ش ئه‌م حاڵه‌ته‌مان قبوڵ نه‌ده‌كردو هه‌رله‌وانه‌ی چواره‌مه‌وه‌خۆمان ئه‌دزیه‌وه‌و به‌كۆڵانه‌كاندا ڕامانده‌كرد تادوور ده‌كه‌وتینه‌وه‌ كه‌به‌یانی ده‌هاتینه‌وه‌ بۆده‌وام ئه‌كه‌وتینه‌ به‌رهه‌ڕه‌شه‌و ترساندن وده‌ركردنی بڕیاری فه‌سڵكردن, هه‌رچه‌نده‌ جێبه‌جێش نه‌ده‌كرا، به‌ڵام جاری واهه‌بووه‌ چه‌ند مانگێك له‌ژێرفشارێكی ده‌روونی قورس ده‌بووین.
    -ئایندسازى: یه‌كه‌مین په‌یوه‌ندی كاری سیاسی وده‌عه‌وى جه‌نابتان كه‌ى بوو؟
  • نه‌رمین ئه‌حمه‌د: هه‌رله‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی پێشووه‌وه‌ ئیلتزامم هه‌بووه‌ به‌كاری بانگه‌وازو وانه‌خوێندنه‌وه‌, به‌نسبه‌ت كاری سیاسیشه‌وه‌ هه‌رله‌سه‌ره‌تای ڕاگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ساڵی (1994)، ئه‌ندامى ئه‌وحزبه‌م‌و به‌شانازیه‌وه‌ بۆیه‌ك ڕۆژ دانه‌بڕاوم.
    -ئاینده‌سازى: یاده‌وه‌ریه‌كی ژیانت له‌یادت نه‌چێت؟
  • نه‌رمین ئه‌حمه‌د: دیاره‌له‌ژیانی هه‌رتاكێكدا یاده‌وه‌ری خۆش وناخۆش بوونی هه‌یه‌ وهه‌ندێكیان له‌بیرناچنه‌وه‌، یه‌كێك له‌ویاده‌وه‌ریانه‌ ئه‌وه‌بوو یه‌كێك له‌وڕۆژانه‌ی كه‌تۆپبارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرا له‌كاتی شه‌ڕی نێوان عێراق وئێراندا، هه‌موومان چوبوینه‌ ژێرخانی ماڵی دراوسێیه‌كمان، به‌ڵام له‌پڕهاته‌وه‌ یادم كه‌ئێستا مه‌وعدی وانه‌ی قورئان خوێندنه‌كه‌مه‌و هه‌رئێستا ده‌بێت بگه‌مه‌ ماڵی كاك حاجی حه‌سه‌ن برای مامۆستا حسه‌ین كه‌به‌ڕێزیان له‌ماڵی ئه‌وان وانه‌كه‌ی پێ ده‌وتین وماڵی به‌ڕێزیان له‌گه‌ڕه‌كی مامۆستایان بوون دووربوون له‌وشوێنه‌ی كه‌وانه‌كه‌مان لێ ده‌خوێندوه‌، هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك مامۆستا ئه‌وئه‌ركه‌ی ده‌كێشاو ده‌هاته‌ماڵی كاك حاجی برای بۆئه‌وه‌ی ڕێگه‌كه‌ بۆقوتابیه‌كان نزیك بێته‌وه‌, وه‌له‌وكاته‌ی ویستم بێمه‌ده‌ره‌وه‌و بڕۆم هه‌مووسه‌ریان سووڕماو ده‌یانوت ئێستا كه‌ی وه‌ختی قورئان خوێندنه‌! به‌م تۆپبارانه‌ مامۆستا حسه‌ین چۆن له‌وشوێنه‌ دووره‌وه‌ دێت بۆوتنه‌وه‌ی وانه‌كه‌ی، به‌ڵام من هه‌ستێكم بۆدروست بووبوو دڵنیابووم كه‌به‌ڕێزیان ئاماده‌ ده‌بن, كاتێك گه‌یشتم سه‌یرمكرد مامۆستا له‌وێ ئاماده‌یه‌و به‌ته‌نهادانیشتووه‌، چونكه‌ جگه‌ له‌من هیچ قوتابیه‌كی تر نه‌هاتبوو، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وڕۆژه‌ ڕۆژێكی زۆر نائاسایی بوو، به‌ڵام بۆمن زۆرگرنگ بووكه‌ به‌عه‌مه‌لی فێری به‌رپرسیاریه‌تی كردم كه‌ئامانج له‌ئاماده‌بوونی مامۆستا له‌وساته‌ مه‌ترسیداره‌دا ته‌نها بۆئه‌وه‌بوو نه‌وه‌ك ته‌نها قوتابیه‌كیشی ئاماده‌بێت، به‌ڵام خۆی ئاماده‌نه‌بێت, دیاره‌ ئه‌وڕۆژه‌ ئه‌ركێكی ترم بۆمامۆستا زیادكرد چونكه‌ دڵیان نه‌هات كه‌خۆم به‌ته‌نها بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆماڵه‌وه‌ به‌ڕێزیان هاتنه‌وه‌له‌گه‌ڵمدا, داواكارم له‌خوای گه‌وره‌ نموونه‌ی زیادبكات.
    -ئاینده‌سازى: كاره‌كانت له‌ناو یه‌كگرتوو ویه‌كگرتووى خوشكان وكارى ده‌عه‌ویدا چین؟
  • نه‌رمین ئه‌حمه‌د: هه‌رله‌سه‌ره‌تای كاركردنمه‌وه‌ وه‌كوكادرێك كاری ناوڕێكخستنم كردووه‌ له‌كه‌رت‌و ناوچه‌و كارگێڕی لق وپاشان ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌رپرسی لقی یه‌كگرتووی خوشكان بووم وئێستاش ئه‌ندامی مه‌كته‌بی كاروبارى خوشكانم .
    -ئاینده‌سازى: ڕێنمایت بۆ كچان چیه‌ وه‌ك تویژه‌رێك ئه‌مرۆ كه‌زورترین كێشه‌كان ڕوبه‌رى ئه‌وان ده‌بێته‌وه‌؟
  • نه‌رمین ئه‌حمه‌د: دیاره‌قۆناغی هه‌رزه‌كاری هه‌ستیارترین قۆناغی ته‌مه‌نی مرۆڤه‌, له‌هه‌مانكاتدا كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وگۆڕانكاریانه‌ی كه‌له‌كۆمه‌ڵگه‌دا رووده‌دات ئه‌گه‌ر ئیجابی بێت یاخود سلبی وهیوادارم كچان ولاوانی ئێمه‌ هه‌میشه‌ ڕۆڵی ئیجابی ببینن هه‌ست به‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ بكه‌ن كه‌له‌سه‌رشانیانه‌ ئه‌مه‌ش به‌متمانه‌ به‌خۆبوون وپابه‌ندبوون به‌به‌هاڵاكان وگه‌ڕان به‌دوای زانست وكات به‌فیڕۆنه‌دان ئه‌نجامئه‌درێت .
    -ئاینده‌سازى: كه‌س وكارتان له‌كاره‌ساتى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ وشه‌هیدتان چه‌ند بووه‌؟
  • نه‌رمین ئه‌حمه‌د: سه‌باره‌ت به‌كاره‌ساتی كییمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ دیاره‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ئازیزان وخزمان ودۆستان وهاوڕێی خۆشه‌ویستمان له‌ده‌ستدا، به‌تایبه‌تی هاوڕێی خۆشه‌ویستم خوشكه‌ ڕۆژگار سالح هه‌ژار.
    به‌نسبه‌ت خێزانه‌كه‌مه‌وه‌ یه‌كه‌م بۆردومانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ماڵی باپیرم بوونه‌ ئامانج سێ پوورو خاڵێكم شه‌هیدبوون كه‌پوورێكم به‌برینداری چووته‌ وڵاتی ئێران تائێستاش هه‌واڵی نازانین نه‌به‌ مردووی ونه‌به‌زیندوێتی، ماڵی پوره‌ گه‌وره‌كه‌م كه‌له‌گه‌ڕه‌كی توه‌وشك بوون‌و ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ زۆربه‌خه‌ستی به‌ركیمیایى كه‌وتن و پاش ده‌ساڵ له‌كێبركێیه‌كی قورس له‌گه‌ڵ ئاسه‌واری كیمیاویه‌كه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی وه‌فاتی كرد، خوای گه‌وره‌ به‌به‌هه‌شتی به‌رین شادیان بكات وڕۆحیان ئاسووده‌بێت.

Check Also

خانمێک بۆ جوانکردنی ژیان خوڵقاوە

ئا: شادانخاتوو بەیان خانمێکی سەلار، دایکی شەش منداڵی پڕهێزو وزە و چالاک و خەمخۆری کۆمەڵگە، …

36 کۆمێنت

  1. Thank you for some other informative website. Where else may I am getting that kind of info written in such a perfect way? I have a challenge that I am simply now operating on, and I have been at the glance out for such information.

  2. Its like you read my mind! You seem to know so much approximately this, like you wrote the book in it or something. I think that you simply could do with some p.c. to force the message house a bit, however other than that, this is wonderful blog. An excellent read. I’ll definitely be back.

  3. Quality posts is the main to attract the viewers to pay a visit the site, that’s what this website is providing.

  4. Nice post. I learn something new and challenging on sites I stumbleupon every day. It will always be helpful to read content from other writers and practice a little something from their sites.

  5. Simply wish to say your article is as amazing. The clearness in your post is simply excellent and i can assume you are an expert on this subject. Well with your permission allow me to grab your RSS feed to keep up to date with forthcoming post. Thanks a million and please keep up the gratifying work.

  6. Thank you for sharing your info. I truly appreciate your efforts and I am waiting for your next post thank you once again.

  7. I am really loving the theme/design of your weblog. Do you ever run into any web browser compatibility problems? A couple of my blog visitors have complained about my blog not operating correctly in Explorer but looks great in Opera. Do you have any ideas to help fix this issue?

  8. Франшиза автомойки – отличная возможность войти в готовый бизнес с мощной поддержкой нашей команды. Присоединяйтесь и растите вместе с нами!

  9. I really love your site.. Great colors & theme. Did you develop this web site yourself? Please reply back as I’m attempting to create my own personal website and would love to find out where you got this from or just what the theme is called. Appreciate it!

  10. Hello there, You have done an excellent job. I will definitely digg it and personally recommend to my friends. I am sure they will be benefited from this site.

  11. Thank you for taking the time to discuss the idea, I find myself intently with it and additionally real love looking at more about this kind of theme In the event capability, mainly because you arrive at mastery, on earth do you insights upgrading your primary webpage utilizing indepth important info? This is useful for all of us

  12. I like what you guys are up too. Such intelligent work and reporting! Keep up the superb works guys I have incorporated you guys to my blogroll. I think it’ll improve the value of my web site 🙂

  13. I think this is one of the most significant information for me. And i’m glad reading your article. But wanna remark on few general things, The website style is great, the articles is really nice : D. Good job, cheers

  14. Great post.

  15. very good jon mate. very useful to me thx

  16. very good jon bro. very useful mersii

  17. When searching for high-end cosmetics from Europe and Korea, LMCHING is the e-commerce site you can trust. They offer high-end brands like Helena Rubinstein, La Prairie, La Mer, and SkinCeuticals from Europe, as well as popular Korean brands like Medi Peel, The History of Whoo, Sulwhasoo, and REJURAN. All products on LMCHING are guaranteed to be authentic and offers them at reasonable prices. Additionally, LMCHING is well-known for its extensive range of perfumes from Maison Alhambra and Lattafa, offering a comprehensive beauty shopping experience.

  18. Your insights really add depth to this topic.오피

  19. Your insights really add depth to this topic.오피

  20. Well I sincerely liked reading it. This subject offered by you is very effective for correct planning.

  21. I was just searching for this information for some time. After six hours of continuous Googleing, finally I got it in your site. I wonder what is the lack of Google strategy that don’t rank this kind of informative sites in top of the list. Usually the top sites are full of garbage.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *