هه‌ینی , ئازار 14 2025

سودەکان گەڵای غار

زانا حاجی تەیب

  1. زۆرێك لە گرفتە تەندروستییەكان و نەخۆشییە كوشندەكانمان لێ‌ دوور دەخاتەوە ..
  2. یارمەتیدەرە بۆ كۆئەندامی هەرس و ئەم گرفتانە چارەسەر دەكات ( دڵەكزێ‌ ، قەبزی ، هەڵاوسانی سك ، سوتانەوەی گەدە ) .
  3. خواردنەوەی چای گەڵای غار بە گەرمی جوڵەی ریخۆڵەكان رێكدەخات.
  4. رێژەی شەكر لەخوێندا دادەبەزێنێ‌ ، هەروەها گەڵای غار دژە ئۆكسانە ، یارمەتیی لەش دەدات بۆ دروستكردنی ماددەی ئەنسۆلین.
  5. كۆلیسترۆڵی زیانبەخش لەناو دەبات و لەش رزگار دەكات لە چەوری سیانی.
  6. بەسوودە بۆ چارەسەری سەرمابوون ، هەڵامەت و كۆكەی زۆر، چونكە سەرچاوەیەكی باشە بۆ ڤیتامین سی (Vit C ) هەڵمژینی هەڵمی گەڵای غار رزگارمان دەكات لە بوونی بەڵغەم و توندی كۆكە كەمدەكاتەوە.
  7. لەش دەپارێزێ‌ لە دڵەكوتێ‌ و جەڵتەی مێشك چونكە ئەو پێكاتانەی تێدایە كە پارێزگاری دەكات لە دڵا و دەمارە خوێنەكان
  8. دەوڵەمەندە بە ترشەڵۆكەكانی ( كافین و كیرسیتین و ئیجۆنۆل و ماددەی بارثینولیدی) كە رێگرن لە دروستبوونی خانە شێرپەنجەییەكان لە لەشدا .
  9. ئەگەر پێش خەوتن بخورێت كەم خەوی و نیگەرانی ناهێڵت ،و لەش خاودەكاتەوە و خەوێكی ئارام بە مرۆڤ دەبەخشێت .
  10. ئەگەر رۆژانە دووجار ئاوتكی گەڵای غار بە گەرمی بخورێتەوە بەردی گورچیلە دەشكێنێت و لە ناوی دەبات ، هەروەها شیفا بەخشە بۆ هەوكردنی لەش .

Check Also

پێداگری نوسەرێک

وەرگێڕانی: ژیان ئەحمەد وەزارەتی پەروەردەو سەرپەرشتی بۆکاروباری قوتابخانەکان و پەروەردەی قوتابیان لەسوید. تێبینی ئەوەیان کردبوو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *