وه‌حیده حه‌مه سالح: “زۆر جار به‌نهێنى له‌ژێر به‌تانییدا له‌به‌ر لایت قورئانم ده‌خوێند”
ئا: كەتان خادیمی
پرۆفایل
-وه‌حیده حه‌مه‌سالح
-ده‌رچووی كۆلێژی په‌روه‌رده –ده‌رونناسی.
-له‌ساڵی 1992 له‌گه‌ڵ نووسه‌رو ڕۆشنبیر (ئه‌بوبه‌كر كاروانی) ژیانی هاوسه‌ری پێكه‌وه ناوه.
-دایكی دوو كچ و دووكوڕه.
-ئیستاش له‌ئاماده‌یی حیلمی عه‌لی شه‌ریف توێژه‌ری ده‌رونییه.
كچێك به‌مناڵی سوجده‌یه‌كی له‌گه‌وره‌كانه‌وه نه‌بینی، به‌ڵام له‌گه‌وره‌ییدا بووه عاشقی سوجده‌و به‌رماڵ‌و، تروسكه‌ی ژووره تاریكه‌كه‌ی به‌قورئان ڕووناك ده‌كرده‌وه، هه‌میشه ڕووی ده‌كرده خودا‌و به‌هێمنی ده‌یوت كه‌ی ده‌بێت خودایه گیان به ئازادی خه‌تمێكی قورئان بكه‌مه‌وه، ڕۆژ به‌ڕۆژ فشارى له‌سه‌ری زیاتر ده‌بوو له‌سه‌ر باڵاپۆشییه‌كه‌ى، ئه‌میش چاوه‌ڕێی ده‌روی خودا ده‌بوو….
+ئاینده سازی: تۆ له‌خێزانێكی كاكه‌یی بوویت چۆنبوو ڕێت كه‌وته لای ئیلتزامی ئایینی ئیسلام‌و پشتتكرده عورفی بنه‌ماڵه‌و خێزانه‌كه‌ت؟
+وه‌حیده حه‌مه سالح: له‌وكاته‌وه چاوم به‌دونیا هه‌ڵهێناوه، ئێمه له‌هه‌ڵه‌بجه بووین له گه‌ڕه‌كی(سه‌را) كه گه‌ڕه‌كێك بوون هه‌موویان موسڵمان بوون، خۆشتانده‌زانن هیچ كات موسڵمانان‌و كاكه‌یه‌كانی هه‌ڵه‌بجه كێشه‌یان نه‌بووه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌و خۆشیان هه‌بووه، له(شه‌ش)ى سه‌ره‌تایدابووم به‌هۆی بۆردومان ڕێمان كه‌وته عه‌بابه‌یلێ، ساڵێ له‌وێ خوێندم، مامۆستا (محه‌مه‌د عبدولره‌حیم) مامۆستا‌م بوو، زۆر كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌رم، به‌رده‌وام باسی ئایینی بۆ ده‌كردین، وه‌ك مناڵێك ده‌ستم به‌نوێژ كرد‌و جاروبار له‌چكم ده‌كرد، تا ساڵی 1984له پۆلی چواری ئاماده‌یی بووم، بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مدا.
+ئاینده‌سازی : ئه‌مجاره له‌ژێر كاریگه‌ری كێدا بوو ؟
+وه‌حیده حه‌مه سالح: له‌ڕێگه‌ی هاوڕێی خۆشه‌ویستم شه‌هید دولبه‌ری حاجی لایق، گه‌شی‌و جوانی و ڕه‌وشته جوانه‌كانی زۆر جێگای سه‌رنجم بوون، له‌گه‌ڵ منیش‌دا په‌یوه‌ندی به‌ست كتێبى بۆهێنام، پاشان ناساندمی به‌خوشكه (سه‌بریه غه‌فار)، ئیتر بڕیاری یه‌كجاریمدا ببمه باڵاپۆش.
-ئاینده‌سازی: كه ماڵه‌وه‌تان زانییان چیان پێوتی ؟
+وه‌حیده حه‌مه سالح: له‌ماڵه‌وه وه‌ك بڕیارێكی زۆر خراپ لێیان ڕوانی، بۆیه داوام كرد له‌چكم بۆبكڕن (به‌پێكه‌نینه‌وه)كه‌س بۆی نه‌كڕیم، سه‌بریه خان له‌چك وحیجابێكی زۆر جوانی بۆكڕیم، كه‌كردمه به‌رم له‌هه‌موولاوه دژایه‌تی ده‌ستی پیكرد، له‌لایه‌ن خێزانی ئێمه‌وه قبوڵ نه‌كراو بوو.
-ئاینده‌سازی: هۆكار چی بوو به‌وشێوازه وه‌ڵامت ده‌درایه‌وه؟
+وه‌حیده حه‌مه سالح: ئاخر من باس له‌ساڵانی 1984ده‌كه‌م، كاكه‌یی ئه‌وكات عه‌قڵییه‌تیان وابوو، ئێستا زۆر ئاساییه گه‌نجێكی كاكه‌یی نوێژ بكات و موسڵمان بێت، دایكیشم له‌سه‌ر ئه‌و كاكه‌ییانه‌بوو كه ڕێبه‌ری كاكه‌یه‌كانیان ده‌كرد، منیش خۆم بزێو بووم، بڕیارمدا بچمه مزگه‌وت، ئه‌م بڕیاره‌م له‌بڕیاری باڵاپۆشییه‌كه‌م خراپتر بوو به‌لایانه‌وه، توڕه‌یشیان زیاتر بوو، وه‌ك ئه‌وه‌وابوو بچمه خراپترین شوێن، به‌ڵام لێره‌شدا كۆڵم نه‌داو چوومه مزگه‌وت، ناوی خوام لێهێناو ده‌ستم به‌خه‌تم كرد، له‌ماوه‌یه‌كی كورتا خه‌تمى قورئانم كرد، زۆر جار یه‌ك جزم قورئانم ده‌خوێند، مامۆستاكانم وتیان ئه‌م كچه زۆر په‌له‌یه‌تی دوایی سارد ده‌بێته‌وه، منیش ده‌موت ئێوه وه‌ك من چێژی ئیمانتان نه‌كردوه. ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر درام..
-ئاینده‌سازی: چۆن ئه‌شكه‌نجه درایت؟
+وه‌حیده حه‌مه سالح: جاری واهه‌بوو ده‌رگایان لێنه‌ده‌كردمه‌وه، یان ئیهانه ده‌كرام، یان ڕێگریان لێده‌كردم له‌خوێندنی قورئان، بۆیه زوربه‌ی جار شه‌وانه به‌لایت له‌ژێر به‌تانیدا قورئانم ده‌خوێند، هه‌میشه ده‌موت تۆبڵیی ڕۆژێك به‌دڵی خۆم ئازادانه قورئان بخوێنم.
-ئاینده‌سازی: ئه‌ی بێجگه له‌ماڵه‌وه له‌ده‌ره‌وه فشارت له‌سه‌ر بوو؟
+وه‌حیده حه‌مه سالح: زۆرێك له‌مامۆستاكانى قوتابخانه سوكایه‌تیان پێده‌كردین، چونكه ئه‌و كاته فیكری جودی باوبوو، موناقه‌شه‌ی زۆر یان له‌گه‌ڵ ده‌كردین، له‌لایه‌ن ڕژێمیشه‌وه فشارمان له‌سه‌ر بوو ڕۆژانه سه‌یاره‌ی مونه‌زه‌مه ده‌هات بۆمه‌كته‌ب كچانی ده‌سگیر ده‌كردن، كه‌كاریان بۆ لایه‌نه‌سیاسیه‌كان ده‌كرد، به‌ئێمه‌شیان ده‌وت سه‌ر به‌حیزبی ده‌عوه‌ی ئێرانن، دایكیشم ده‌هات له‌به‌ر ده‌رگا ده‌وه‌ستا ده‌یوت ئیستا كچه‌كه‌ی منیش ده‌سگیر ده‌كه‌ن.
-ئاینده‌سازی: ئه‌م فشاره تونده تاچه‌ند ساڵی خایاند؟
+وه‌حیده حه‌مه سالح: له‌ناوخێزانه‌كه‌مدا تاشه‌شی ئاماده‌یی، به‌ڵام من هه‌رچه‌نده پێداگریم ده‌كرد له‌ئیلتزامه‌كه‌ی خۆم، به‌ڵام له‌ولاشه‌وه زۆر خزمه‌تگوزاری دایكم وباوكم بووم، قه‌ت به‌قسه‌ی ڕه‌ق وه‌ڵامم نه‌ده‌دانه‌وه، له‌ساڵی 1986وه دامه‌زرام ئه‌وكاته موچه‌كه‌م سی وپینج دینار بوو، من سی دینارم داده‌نا بۆباوكم، ته‌نها سێ دیناریم هه‌ڵده‌گرت بۆخۆم، هه‌ر ئه‌و مامه‌ڵه‌یه بوو دواجار كاریكرده سه‌ریان.
-ئاینده‌سازی: چ كتێبێك كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌رت له‌وسه‌ره‌تایه‌دا؟
+وه‌حیده حه‌مه سالح: ژیانی هاوه‌ڵانى مامۆستا حبیب محه‌مه‌د سه‌عید و مامۆستا حه‌سه‌ن پێنجوێنی، ئه‌وكاته هه‌ر من نه‌بووم، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕوویان ده‌كرده دینداری خوێنه‌ری ئه‌م كتێبانه‌بوون.
-ئاینده سازی: چۆن بوو كاك (ئه‌بوبه‌كر كاروانی)ت ناسی پاشان ژیانی هاوسه‌ریتان پێكه‌وه نا؟
+وه‌حیده حه‌مه سالح: ماله‌وه بڕیاریان دابوو كه زه‌واج له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا بكه‌م كه‌ئه‌وان به‌دڵیان بێت، ئه‌گه‌ر كاكه‌ییش نه‌بێت، باوكم حه‌زی له‌تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ده‌ره‌مه‌ری یان عه‌بابه‌یلێی، چونكه زۆر تێكه‌ڵ بوو له‌گه‌ڵیان، من ده‌مزانی هاوسه‌رگیریم شه‌ڕێكی ده‌وێت، به‌ڵام وتم باكه‌سێك بێت شایه‌نی ئه‌و شه‌ڕه بێت.
به‌دڵنیاییه‌وه به‌قه‌د شه‌ڕی له‌چكه‌كه‌م، شه‌رم بۆ هاوسه‌رم كردوه، كاروانیش شیاوی ئه‌وشه‌ڕه بوو، له سه‌ریاس ده‌رس‌و ده‌ورمان لای مۆستا(وریا) بوو.به‌ڕه‌حمه‌ت بێت، ناو‌و نیشانی منیان دابوو به‌كاروانی، ئه‌ویش له‌ماڵه‌وه قسه‌ی ده‌ڕۆشت‌و كورێكی ئازا بوو، ده‌بوو كه‌سێك بێت به‌رگه‌ی فشاره‌كانی ماڵه‌وه‌مان بگرێت، چونكه هیچ كوڕێك ئه‌وه قبوڵ ناكات، ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بكرێت، به‌ڵام كاروانی ده‌یتوانی سور بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خۆی ده‌یه‌وێت بیكات، كه‌یه‌كترمان بینی‌و به‌یه‌ك ڕازی بووین، بۆیه دووكه‌سی خۆشه‌ویستیان له‌لای باوكم دیاریكرد كه بێنه خوازبێنی، ئه‌ویش مامۆستا (محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حیم ومامۆستا سدیق )بوون، باوكم له‌وه‌ڵامدا وتی من ئه‌سڵه‌ن كچم نییه بیده‌م به‌شوو، ئه‌گه‌ر بیشیده‌م به‌ناسراوێكی ئه‌ده‌م نه‌ك شارباژێریه‌ك كه‌س نه‌یناسێت.
له‌گه‌ڵ باوكمدا قسه‌م كرد وتم من ئه‌خلاق ودینی ئه‌م كوڕه‌م به‌دڵه، پاش چه‌ندان ئه‌مسه‌ر وئه‌وسه‌ر پێی وتن باشه، به‌ڵام بابگه‌ڕێینه‌وه بۆعیراق، ده‌ركه‌وت ئه‌مه هه‌ر ده‌ستی ده‌ستی ده‌كات، چونكه بڕیاری لای خۆیه‌وه دابوو، كه‌گه‌ڕاینه‌وه وتی من كچ ناده‌م به ئێوه، دواجار (حاجی عبدوڵڵای ده‌ره‌مه‌ڕی)، به‌ڕه‌حمه‌ت بیت هات بۆلای، هه‌ربۆیه تاچوومه ماڵی خۆم سێ جار شه‌كراویان خوارده‌وه‌و په‌شیمان بوونه‌وه.
-ئاینده‌سازى: تاكه‌ی ناكۆكییه‌كانی تۆ‌و خێزانت به‌رده‌وام بوون ؟
+وه‌حیده حه‌مه سالح: باوكم ئه‌وه نه‌بوو فیكره‌ی تری هه‌بێت ته‌نها تاقه‌تی نه‌بوو، چونكه سه‌رێكی موسڵمان بوو، باوكی باوكم موسڵمان بوو شه‌ش ساڵ به‌خێوم كرد، زۆر جاركه گوێی له‌ناكۆكییه‌كانمان ده‌بوو ده‌یوت گوێی مه‌ده‌رێ قسه‌ی دایك وباوك به‌ئازار نییه هی مێرد به‌ئازاره، هه‌رچه‌نده نابینا بوو، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وبۆشاییه‌ی كه ئه‌وان بۆیان درووست كردبووم ئه‌م بۆی پڕكردبوومه‌وه، به‌ڵام دایكم ڕقه‌كه‌ی زیاتر بوو به‌رامبه‌رم بومسوڵمان بونم.
هه‌ردووكیان ده‌م وده‌ست پاك بوون و به‌ڕه‌وشت بوون، دایكم نه‌یده‌هێشت هاوڕێیه‌تی زۆر كه‌س بكه‌ین، به‌غیره‌ت بوو، هه‌ربۆیه خوای گه‌وره هاوكاری زیاتری كردن وهیدایه‌تی دان .
چه‌ند ساڵه دایكم ئیلتیزامێكی باشی هه‌یه، ساڵی پار له‌لای بووم به‌یه‌كه‌وه چووین بۆمزگه‌وت كه‌دایكمم بینی نوێژ ده‌كات ودوعا ده‌كات ده‌ستم به‌گریان كرد، به‌یانیان ده‌چوو بۆخه‌تم و شه‌وانیش بۆته‌راویح، هه‌موو ساڵێكیش هه‌رده‌شه‌وه‌كه‌ی قه‌در دائه‌نیشێت .
باوكیشم به‌ڕه‌حمه‌ت بێت هه‌روا، جومعان ئه‌چوو بۆمزگه‌وت به‌رماڵێكی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌برد، ئه‌و ڕۆژه‌ش به‌رماڵه‌كه له‌بن ده‌ستیا بوو سه‌یاره لێیداو وه‌فاتی كرد، ڕاسته پێیان ئه‌وت (حه‌مه هاواری)، به‌ڵام به‌مردنێك مرد ده‌نگی دایه‌وه له‌هه‌ڵه‌بجه.
-ئاینده سازی: یاده‌وه‌ریه‌كی ژیانت له‌یادت نه‌چێت؟
+وه‌حیده حه‌مه سالح: كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بوو كه‌خۆشه‌ویسترین هاوڕێی لێسه‌ندم (دولبه‌ر) شه‌هید بوو، كه‌قه‌ت له‌یادم ناچێت جاری واهه‌بووه له‌هه‌لێره‌وه تاسلێمانی من بۆئه‌و گریاوم، ئێمه هه‌ر هاوڕێ نه‌بووین دووخوشك ودووخۆشه‌ویست بووین، ئه‌وسیفه‌ته جوانانه‌ی له‌یاد ناكه‌م ساده‌ییه‌كه‌ی‌و خواناسییه‌كه‌ی وڕوو خۆشیه‌كه‌ی زۆر خۆشه‌ویست بوو له‌لام.